پیاوێكى خه‌ڵكى به‌سره هات بۆلاى موحه‌ممه‌دى كوڕى عه‌لى كوڕى حوسه‌ین ى كوڕى عه‌لى { كه ناوبانگی به " ئیمام جه‌عفه‌ری سادق" ده‌ركردووه} خوا لێیان رازى بێ، ئه‌ڵێ: له‌وه نه‌ده‌چوو هێشتا بلووغ بووبێ، ئه‌وه‌نده گه‌نج بوو! پێم گوت: گه‌وره‌م! من به نوێنه‌رى خه‌ڵكى به‌سره هاتووم بۆلاى به‌ڕێزت، مه‌سه‌له‌ى قه‌ده‌ر له‌شاره‌كه‌ى ئێمه‌دا دروست بووه و خه‌ڵكێكى زۆرى سه‌رگه‌ردان كردووه، و منیش ئه‌مه‌وێ له‌و باره‌وه له‌تۆ بپرسم.
گوتى: بپرسه. گوتم: پێم خۆشه به‌ته‌نیا بین. هه‌ستا و ماوه‌یه‌ك رۆیشت تا له‌خه‌ڵكى دوور كه‌وتینه‌وه، ئه‌وسا گوتى: بپرسه.
منیش گوتم: له‌باره‌ى خێره‌وه ده‌پرسم.
گوتى: بنووسه: زانیویه‌تى، قه‌زاى كردووه، و ته‌قدیرى كردووه، ویستوویه‌تى،و مه‌یلى لێ بووه، پێى خۆش بووه و پێى رازییه.
گوتم: زۆرترم بۆ باس بكه.
پێى گوتم: ئابه‌وجۆره پێمان گه‌یشتووه.
گوتم: له‌باره‌ى شه‌ڕ وخراپه‌وه.
گوتى: بنووسه: زانیویه‌تى، قه‌زاى كردوه، و ته‌قدیرى كردووه، ویستوویه‌تى ومه‌به‌ستى بووه، به‌لاَم پێى رازى نه‌بووه، و پێى خۆش نییه. (1)
گوتم: زیاترم بۆ باس بكه.
گوتى: ئابه‌وجۆره پێمان گه‌یشتووه.
پیاوه‌كه گوتى: گه‌ڕامه‌وه بۆ به‌سره و له‌مزگه‌وتى جامیعى به‌سره‌دا میمبه‌ریان بۆ ئاماده كردم و خه‌ڵكى له‌ده‌ورم كۆبوونه‌وه و ئه‌وه‌ى كه نووسیبووم بۆم خوێندنه‌وه، خه‌ڵكێكى زۆر له‌و لادانه‌یان په‌شیمان بوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه سه‌ر رێ.(2)
په‌راوێزه‌كان:
1- مرۆڤی موسوڵمان زۆر به‌لایه‌وه ئه‌سته‌مه بیسه‌لمێنێ كه شه‌ڕیش خوا ویستوویه‌تی و به‌لاَم پێی رازی نییه.. وا دێت به‌خه‌یاڵیا كه ئه‌گه‌ر ویستبێتی ده‌بێ پێیشی رازی بێ، ئه‌گه‌ر ویستبێتی و پێی رازی نه‌بێ وه‌ك ئه‌وه هێزێكی تر جگه له‌خۆی زۆری لێ كردبێ، ده‌نا چۆن ئیراده‌ی ده‌كات، و پێی رازی نابێ؟!
بۆیه لێره‌دا پێویستی به‌روون كردنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی عه‌قیده‌ی زه‌ده نه‌بێت.. خوێنه‌ری به‌ڕێز! وا لێره‌دا نموونه‌یه‌كت بۆ دێنمه‌وه تا به‌باشى له‌و مه‌سه‌له‌یه حاڵى ببیت وبه‌هه‌ڵه‌دا نه‌چیت.
تۆ دوو شاگردت هه‌یه ده‌ته‌وێ ده‌ستپاكى و راستگۆییان بزانیت، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ردووكیان تاقى ده‌كه‌یته‌وه، هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا ده‌نێرى بۆبازارِ وهه‌ندێ پاره‌ى ده‌ده‌یتێ بێ ئه‌وه‌ى ئه‌وىتریان ئاگاى لێبێ، ده‌ڵێیت: ئه‌وكۆمه‌ڵه شته‌م بۆبكرِه كه‌له‌ناو لیسته‌كه‌دابۆم نووسیویت، و چۆن پاره‌كه خه‌رج ئه‌كه‌یت و چۆنى ده‌كرِی و چۆن ده‌یهێنیته‌وه به‌ته‌واوى ئازادیت و ویست وئیختیار له‌ده‌ست خۆتدایه و كه‌س چاودێریت ناكات وشوێنت ناكه‌وێ. تۆ ویستت به‌م كاره ئازادى ته‌واویان بده‌یتێ چۆن ده‌رِۆن؟ چۆن ده‌كرِن؟ چۆن دێنه‌وه؟ كه‌س نییه به‌چاودێرى خۆیان بزانن، بیركردنه‌وه‌ى ده‌روونى و ده‌نگى ویژدانیان نه‌بێ.
كاتێ هاتنه‌وه هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا و بێ ئه‌وه‌ى ئه‌وىتر پێى بزانێ حیسابت بۆ ده‌كات، هه‌ردوكیان شته‌كانیان یه‌كێك بووه، به‌لام بۆت ده‌رده‌كه‌وێ كامیان خه‌مخۆرو دلسۆزت بووه و كامیشیان خیانه‌تكار و زره‌ره‌ومه‌ند، هیچ قسه‌یه‌ك به خیانه‌تكاره‌كه‌یان ناڵێیت و لێى توورِه نابیت ونایشكێنیت، به‌لاَم پاش ماوه‌یه‌ك ده‌رى ده‌كه‌یت و نایه‌ڵیت لات بمێنێته‌وه..
تۆ ئه‌م ئه‌نجامه‌ت پێخۆش نه‌بوو، حه‌زیشت لێنه‌ده‌كرد، به‌لاَم به‌ویستى خۆت بوو، به‌ڵێ ویستى خۆت بوو، چونكه ویستت ره‌وشتى بناسى واناسیت. خۆ ئه‌گه‌رئه‌میش وه‌ك ئه‌وى تریان ئه‌مین و ده‌ست پاك بوایه هه‌رویستى تۆ بوو، به‌لاَم ئه‌نجامه‌كه‌ت پێخۆش ده‌بوو وپێیشى رازى ده‌بوویت( ).
نموونه‌ى به‌رز هه‌ر بۆخودایه، ئه‌م نموونه‌یه مه‌سه‌له‌ى ویست و ئیراده‌ى خوا بۆكارى شه‌رِ یاخێر له زه‌ینت نزیك ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ك چه‌ند جارێكى تریش گوتمان: جیاوازى له‌نێوان خوا‌و خاوه‌ن شاگرده‌كه‌دا زۆره، ته‌نیا بۆ نزیك كردنه‌وه‌یه‌و به‌س. به‌ڵێ، به‌م جۆره بۆمان روون بووه‌وه كه له‌موڵكى خوادا هیچ شتێ به‌بێ ویست و ئیراده‌ى ئه‌و روونادات.. سه‌یرى " كبرى اليقينيات الكونية/128" بكه.
2- قول جعفر بن محمد الصادق. اعتقاد أهل السنة ج: 4 ص: 685.