رۆژى سێ شه‌ممه بوو، بیر‌و هۆشم هه‌ر لاى سه‌فه‌ره‌كه بوو، كام سه‌فه‌ر؟ سه‌فه‌رێكى دوور‌و دریژ و پڕ مه‌ترسى، هه‌رهۆى ئه‌وه‌ش بوو كه ماوه‌یه‌یه‌ك بوو خواردنم به‌باشى بۆ نه‌ده‌خورا، هه‌ناوم وه‌ك چنگێك ده‌ستى تێبخات ئاواه‌هابوو، جۆره بێتاقه‌تییه‌كم بۆ دروست ببو.
گه‌ر لێیان بپرسیبام: ئه‌رێ سه‌فه‌ره‌كه‌ت هه‌ڵوه‌شانده‌وه یابڕیارت داوه هه‌ر بڕۆى؟ توقیه‌م به‌كارده‌هێنا چونكه له‌ولاَتى توقیه‌دا بووم، بۆیه ده‌مگوت: ئیجازه‌ى چوونه ده‌ره‌وه( لیسه پاس)م وه‌رگرتووه، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌م رێى چوونه ئه‌و ولاَته(ڤیزه)م پێبدرێ. هه‌ر له‌گه‌ڵ ڤیزه‌كه‌م بۆهات ده‌ڕۆم.
به‌ڵێ، داواى گه‌ردن ئازادیم له دۆست وبراده‌ران كرد و خوا حافیزیم لێ‌كردن و ده‌مگوت: ئێستا بۆ سه‌فه‌رێكى ناوخۆ ده‌چم، خۆ ئه‌گه‌ر فیزه‌كه‌م بۆ هاته‌وه هه‌ر له‌وێوه ده‌ڕۆم، ده‌ڵێم مه‌بادا نه‌تان بینمه‌وه بۆیه خوا حافیزیتان لێده‌كه‌م.
به‌لێ، هه‌روه‌هام كرد.. له‌ڕاستیدا شتى سه‌یرو غه‌ریبم بینى، به‌شى زۆرى خه‌ڵكه‌كه زۆریان پێ ناخۆش بوو، خه‌م و په‌ژاره له نێو چاویاندا به‌دى ده‌كرا، هه‌ندێكیان دوعایان ده‌كرد و ده‌پاڕانه‌وه و ده‌یانگوت: یاخوا بۆت رێك نه‌كه‌وێ، له‌وانه‌یه پێیشت ناخۆش بێ!!.
هه‌ندێكى تریان ده‌یانگوت: به‌خوا پێمان ناخۆشه به‌جێمان بێڵیت، چونكه هۆگرت بووین، به‌لاَم خۆت چیت پێخۆشه ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان پێخۆشه. به‌ڵێ به‌چه‌نده‌ها جۆر هه‌ست و ئیحساساتى خۆیان ده‌رده‌بڕى، خوا پاداشتى خێریان بداته‌وه، هه‌رگیز له‌بیرم ناچێت كاتێ خوا حافیزیم له هه‌ندێكیان كرد ده‌ستیان به گریان كرد و هۆن هۆن فرمیسك به چاویاندا هاته خوارێ. له‌ویا قسه‌ى شاعیرم بیركه‌وته‌وه كه‌ده‌ڵیت: ئه‌گه‌ر بم زانیبایه جیابوونه‌وه‌ى هاوڕێ ئه‌وه‌ند سه‌خت و زه‌حمه‌ته هه‌رگیز هاوڕێيه‌تى كه‌سم نه‌ده‌كرد..
بلیتى تارانمان بڕیبوو، بڕیار وابوو رۆژى سێ شه‌ممه(09/10/1990) له‌سه‌عات نۆى شه‌وا بڕۆین، یه‌كێ له دۆستان گوتى: من به ماشینه‌كه‌ى خۆم ده‌تانبه‌م بۆ گه‌ڕاج، سه‌عات بوو به هه‌شت ونیوى شه‌و هۆڕین لێدرا و براده‌ره‌كه‌م به‌خۆى و ترومبێله‌كه‌یه‌وه له‌به‌رده‌رگا ئاماده بوو.
خاوه‌ن ماڵه‌كه‌مان دراوسێمان بوو، له‌وكاته‌دا كه هاتینه خواره‌وه گوتى: ئێمه‌ش خۆمان ئاماده كردووه و ده‌بێ بێین له‌ته‌كتاندا، هه‌رچه‌ند هه‌وڵمان دا كه‌زه‌حمه‌ت نه‌كێشن به‌لاَم بێ سوود بوو، خۆى‌و مناڵه‌كانى هاتن له گه‌ڵماندا و بووین به دوو ترومبێل و به‌ره‌و مه‌یدان كه‌وتینه‌رێ، چونكه ئه‌و ترومبیلانه‌ى به‌شه‌وا سه‌فه‌ریان ده‌كرد ده‌هاتن له مه‌یدانى ناوشار خه‌ڵكیان هه‌ڵده‌گرت. هه‌ردوو لایان تا پاسه‌كه‌مان رێنه‌كه‌وت جێیان نه‌هێشتین، ده‌یان زانى ئێمه غه‌ریبین و كه‌س و كارمان هیچى له‌گه‌ڵمانا نییه تا بێن بۆ خواحافیزیمان، بۆیه جێیان نه‌هێشتین، له‌ڕاستیدا دوو براده‌رى دڵسۆز بوون، خوا پاداشتى خێریان بداته‌وه.
تاران:
ئه‌و شه‌وه به‌ڕێوه بووین و كاتێ له‌شكرى رووناكى هات و سوپاى تاریكى راونا، له گزنگى به‌یانیى رۆژى( 10-10-1990)دا گه‌یشتینه شارى پان وپۆڕ و دووكه‌لاَوى و پڕ ده‌نگ و سه‌داى تاران. زووتر بلیتى فڕۆكه‌مان بڕیبوو بۆ رۆژى هه‌ینى له‌تارانه‌وه بۆ زاهیدان، له‌به‌ر ئه‌وه رۆژى 10و 11 له‌تاران ماینه‌وه تارۆژى جومعه كه( 12)ى مانگ بوو. له‌سه‌عات چوارى به‌یانیدا به‌كاتى تاران نوێژى به‌یانیمان خوێند‌و به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ى (میهراباد) كه‌وتینه‌ڕێ، فڕۆكه‌كه‌مان كه له‌جۆرى ئێرباس بوو، وه سێسه‌دو په‌نجاكه‌سى تیا بوو، له‌سه‌عات شه‌شى ته‌واودا به‌ره‌و زاهیدان هه‌ڵفڕى.
زاهیدان:
ماوه‌ى هه‌زارو شه‌ش سه‌د كیلۆ مه‌ترى نێوان تاران وزاهیدانمان به سه‌عاتێك و بیست ده‌قیقه بڕى، و له سه‌عات حه‌وت و بیست ده‌قیقه‌دا له فڕۆكه‌خانه‌ى زاهیدان دابه‌زین. له‌وێش رۆیشتینه ماڵ براده‌رێكى خۆمه‌وه خزمه‌تێكى باشیان كردین، كه‌م وا رێبكه‌وێ برا بتوانێ ئاوه‌ها خزمه‌تى براى خۆى بكات خوا پاداشتى بداته‌وه، هه‌ر له رۆژى جومعه‌وه 12- 10- 99 له‌وێ ماینه‌وه تا رۆژى پێنج شه‌ممه 19- 10 –99 . رۆژ به‌رۆژ به‌ماریفه‌ت تر‌و رووخۆش تر ده‌بوو.
له‌ماوه‌ى ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا هه‌ر له‌هه‌وڵى په‌یاكردنى كه‌سێكدا بووین بۆ ئه‌وه‌ى بمان گه‌یه‌نێته سنوورى پاكستان، به‌لاَم رێ نه‌ده‌كه‌وت، قاچاخچى وایان هه‌بوو ده‌ترسا و ده‌یگوت: مادام عه‌ره‌ب و عیراقى بن من ناوێرم بیان به‌م. هى وایان هه‌بوو ده‌یگوت: له‌به‌ر ئه‌وه كه تۆ دۆستى من سه‌دو په‌نجا هه‌زار تمه‌نم ده‌وێ بۆ هه‌ر كه‌سێكیان. هى وایشیان هه‌بوو ئه‌یگوت: هه‌رنه‌فه‌رى په‌نجا هه‌زار تمه‌نم ده‌وێ.. له ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ قاچاخچییه‌كى زلى بالاَبه‌رزى تێكسمڕاودا رێكه‌وتین هه‌ر له‌زاهیدانه‌وه تا سنوورى پاكستان نه‌فه‌رى به سێ هه‌زار تمه‌ن بمان گه‌یه‌نێ، ئێمه‌ش سه‌رجه‌م بیست‌و پێنچ هه‌زارتمه‌نى بده‌ینێ.
كورته باسێكى ئه‌م شاره:
پێش ئه‌وه‌ى شار به‌جێ بێڵین بابه‌كورتى باسێكى ئه‌م شاره بكه‌ین: شارى زاهیدان شارێكه نه زۆرگه‌وره نه‌زۆر بچووك، به‌قه‌د سلێمانى ده‌بێت، به‌لاَم جیاوازى نێوانیان وه‌ك جیاوازى ئاسمان ورێسمانه. ئه‌م شاره زۆر وشك و بێ ئاوه، ئاوه‌كه‌یشى ئاوێكى بیابانى لینجى نزیك به سوێره، كه‌م دار‌و دره‌خته، وه‌ك ناوچه‌ى كوردستان ده‌ورو به‌رى شاخه، به‌لاَم شاخێكى بێ خاك و خۆڵ، بێ دار‌و دره‌خت، له‌زستاندا زۆر سارد، له‌هاوینا زۆر گه‌رم، پێستى دانیشتوانى له‌ره‌شه‌وه نزیكتره تا گه‌نم ره‌نگى. ئه‌م شاره‌ش له زۆر باره‌وه پشتگوى خراوه، ته‌نیا كارگه‌یه‌كى تیا به‌دى ناكرى، ناوشار پاك وته‌میز نییه، مزگه‌وته‌كانى له‌كاتى نوێژا زۆر شلووق.
نوێژ گاى جه‌ژن:
له‌ناوشارا مه‌یدانێكى گه‌وره‌و پان وپۆڕمان بینى، چوارده‌ورى دیوار كرابوو، هه‌ندێ مناره‌ى بچووك له‌سه‌ر دیواره‌كانى دروستكرابوو، پرسیمان ئه‌مه چییه؟ گوتیان: ئه‌مه جێ نوێژى جه‌ژنى شاره‌كه‌یه، له‌كاتى جه‌ژنى ره‌مه‌زان و قورباندا هه‌موو خه‌ڵكى شار له‌م مه‌یدانه‌دا كۆ ده‌بنه‌وه و نوێژ ده‌خوێنن، له‌ژیانمدا ئه‌وه یه‌كه‌مجار بوو شتى وا ببینم، له شه‌رعا خوێندبوومان كه‌سوننه‌ته نوێژى جه‌ژنه‌كان له‌ده‌روه‌ى شارابكرى و له بيابانادا، به‌لاَم له‌ولاَتى خۆماندا پیاده نه‌كرابوو، وادیاره ئه‌مانیش كاتى خۆى له‌ده‌ره‌وه‌ى شار دروستیان كردووه‌و ئیستا به‌هۆى فراوانبوونى شاره‌كه كه‌وتۆته ناو جه‌رگه‌ى شاره‌وه.
دوانزه مزگه‌وت:
مه‌لایه‌كى شیعه له‌ناوشارا دوانزه مزگه‌وتى شیعه‌ى دروستكردبوو، وه ناوى هه‌ردوانزه ئیمامه‌كه‌ى لىنابوون، به‌لاَم به‌هه‌ر دوانزه‌یان دوانزه نوێژخوێنیان تیا نه‌بوو، یه‌كێك له حه‌نه‌فییه توند ره‌وكانى ئه‌وشاره گولله‌یه‌كى نابوو به‌ته‌وقى سه‌ریه‌وه‌و كوشتبووى.
هاوڕێى سه‌فه‌ر:
كاتێ ویستمان له ناوشار بێینه ده‌رێ براده‌رێكى دڵسۆزمان هه‌ڵوێستێكى مه‌ردانه‌ى نواند كه هه‌رگیز نابێ له‌بیر بچێته‌وه، ئه‌م براده‌ره خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌بوو، من نه‌م ده‌ناسى و له‌وه پێشتر نه‌مدیبوو، گوتى: من چۆن دێڵم به‌ته‌نیا بڕۆن كه ئێوه نه‌شاره‌زاى ناوچه‌كه‌ن؟ ده‌بێ تا (كوێته ) بێم له‌گه‌ڵتانا، هه‌رچه‌ند زۆریشمان پێ خۆش‌بوو به‌لاَم حه‌زمان نه‌ده‌كرد به‌هۆى ئێمه‌وه خۆى بخاته ناو مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وى شایه‌نى باسه ئه‌م براده‌ره دوو رۆژ پێشتر رۆیشتبوه‌وه بۆ ماڵ خۆیان و ئه‌و رۆژه‌ى كه‌بڕیار بوو بێته‌وه ئامۆزایه‌كى ده‌مرێ و ده‌كه‌وێته نێوان دووهێزى كێشنده‌وه، ئایا بمێنێته‌وه‌و له پرسه‌ى ئامۆزاكه‌یا دابنیشێ، یا بگه‌ڕێته‌وه بۆلاى ئێمه‌و به‌ڵێنه‌كه‌ى خۆى بێنێته دى؟ خزمه‌كه‌ى خۆى جێ هیشتبوو، و هاتبووه‌وه بۆلاى ئێمه و به‌ڵێنه‌كه‌ى خۆى هێنایه دى. تا نه گه‌یشتینه سنووریش ئه‌م باسه‌ى بۆ نه‌گێڕاینه‌وه، مه‌بادا نه‌یه‌ڵین بێت له‌ته‌كماندا..
كاتێ ویستمان له‌ناوشار بێینه‌ده‌رێ قاچاخچییه‌كه نه‌یهێشت هیچ شتێك له‌گه‌ڵ خۆمانا بێنین كه‌به‌ڵگه‌بێ له‌سه‌ر عیراقى بوونمان، له‌به‌رئه‌وه دووجانتامان به‌جێ هێشت كه‌هه‌رچى به‌ڵگه‌نامه‌ى خۆم و مناڵه‌كان بوو له‌و دوو جانتایه‌دا بوو، زیاد له‌وه هه‌موو ده‌ستنووسه‌كانى خۆیشم و به‌شێكى زۆر له جلوبه‌رگى منداڵه‌كانى تیا بوو، له دواییدا براده‌رێكم بۆى ناردمه‌وه بۆ كوه‌یته، خوا جه‌زاى خێرى بداته‌وه.
بازگه‌كانى سه‌ر رێ:
كاتێ گه‌یشتینه یه‌كه‌م بازگه‌ى پشكنینى (زاهیدان- میرجاوه) سه‌ربازه‌كان هاتنه رێمان و داواى به‌رگه‌یان لێكردین. ئێمه‌ش گوتمان: له‌راستیدا له‌بیرمان چووه. گوتى: بۆ كوێ ده‌چن؟ گوتمان: له‌میرجاوه شایى و زه‌ماوه‌ندمان هه‌یه‌و بۆ سه‌ر ده‌عوه‌ت ده‌چین. گوتى: بڕۆن.
به‌ڵێ له‌وێ رزگارمان بوو، قاچاخچییه‌كه بسكه‌ى سمێڵى ده‌هات و په‌یتا په‌یتا قسه‌ى بۆ ده‌كردین و ده‌یگوت: هیچ ترستان نه‌بێت ته‌نیا بازگه‌یه‌كمان له‌رێدا ماوه كه زۆر سه‌خت بێ، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵه‌كه‌ى خۆمى لێبێ ئه‌وا له‌وێش رزگارمان بووه!! به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌وێ نه‌بێ تووشى زه‌حمه‌ت ده‌بین.
ئێمه‌ش ده‌ستمان كرده دوعا‌و نزا‌و پاڕانه‌وه، بیست وپێنچ كیلۆ مه‌ترێكمان مابوو بگه‌ینه میرجاوه، گه‌یشتینه نزیك سه‌یته‌ره‌كه كابراى سایه‌ق لاى دا به‌ناوى ئه‌وه‌وه كه‌ته‌ماشاى مه‌كینه‌ى ترومبێله‌كه‌ى ده‌كات، ماوه‌یه‌ك وه‌ستا و ئینجا ترومبێلێك هات و لێى پرسى ئایا فلاَنه كه‌س له بازگاكه‌دایه؟ ئه‌ویش گوتى: به‌ڵێ.
ئیتر گورج سوار ترومبێله‌كه بووه‌و پێى نا به به‌نزیندا، كاتێ گه‌یشتینه به‌رده‌م سه‌یته‌ره‌كه ئه‌وان به‌پرسیاركردن و ته‌فتیشكردنه‌وه خه‌ریك بوون، ئه‌میش ره‌فیقه‌كه‌ىخۆى دۆزییه‌وه – كه ئه‌ویش عه‌ینه‌ك له‌چاوێكى پیر بوو- خێرا رۆیشته لایه‌وه‌و سلاَوێكى لێ‌كرد و گوتى: ئه‌وه ماشینه‌كه چى به‌سه‌رهات؟ ئه‌ویش گوتى: بردیانه‌وه بۆ ناو شار.
گوتى: ئه‌وا ئێمه ده‌ڕۆین به‌لاَم كه‌له‌و سه‌ره‌وه هاتمه‌وه چاوم پێت ده‌كه‌وێ. گوتى: بڕۆ، خواتان له‌گه‌ڵ.
ئه‌و ترومبێله‌ى ئێمه پێى رۆیشتین توێتا یه‌كى پشت به‌تاڵ بوو، من و رێبوار و براده‌ره ئێرانیه‌كه له‌پێشه‌وه سوار ببوین و ژن ومناڵه‌كانیش هه‌موویان له دواوه بوون. به‌ڵێ درچووین، هه‌موو هه‌ناسه‌ى ره‌حه‌تمان هه‌ڵكێشا، كابراى قاچاخچى زۆر كه‌یف خۆشتر بوو، چونكه ئیتر تا میرجاوه بازگه و سه‌یته‌ره‌ى تیا نه‌ماوه، ماوه‌ى نێوان زاهیدان و میرجاوه‌ش نزیكه‌ى حه‌فتا و پێنچ كیلۆ مه‌ترێك ده‌بوو.
میرجا وه:
ئینجا كه‌وته باسكردنى خۆى و گوتى: من خه‌ڵكێكى زۆرم ده‌ركردووه، له موجاهیدین، به‌هایى، یه‌هوودى، سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌ب، هیچ ترسێكتان نه‌بێ خۆ ئێوه موسڵمانیشن.
منیش گوتم: كاكه‌گیان، خوا ده‌یزانى ئێمه ئیجازه‌ى چوونه ده‌ره‌وه‌مان هه‌بوو، به‌لاَم ویزه‌مان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، بۆیه وا ئیستا به‌شێوه‌ى قاچاخ ده‌چینه ده‌ره‌وه، ده‌نا هیچ جۆره په‌یجوڕێكى قانوونیمان له‌سه‌ر نییه.
پاش ئه‌وه كه گه‌یشتینه میرجاوه بردینیه گه‌ڕاجه‌كه‌ى تفتان به‌لاَم كه‌سى لێنه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه گه‌ڕایه‌وه دواوه‌و گوتى: ئێوه پووڵه‌كه‌م بده‌نێ منیش ئه‌م پێنچ تمه‌نییه‌تان ده‌ده‌مێ بۆئه‌وه‌ى ئێوه له‌وێ بیده‌ن به‌و سایه‌قه‌ى دێت له گه‌ڵتانا، تا من دڵنیا ببم كه ئێوه‌ى گه‌یاندووه.
گوتم: ئه‌ى خۆت نایه‌یت؟
گوتى: نه‌خێر، چونكه كه‌سێكى له‌خۆم باشتر هه‌یه!!
گوتم: مه‌ردى خوابه، به‌ڵكو خۆت بێیت له‌گه‌ڵماندا!!
گوتى: مه‌ترسه ئێستا ئێوه پووڵه‌كه‌م بده‌نێ..
گوتم: كه‌وابوو ئێستا پانزه هه‌زارت ده‌ده‌ینێ كاتێكیش گه‌یشتینه ئه‌وێ ده‌هه‌زاره‌كه‌ى تر له‌گه‌ڵ پێنچ تمه‌نییه‌كه‌دا به‌و سایقه ده‌ده‌ین كه‌دێت له‌ته‌كماندا، تا ئه‌و بۆت بێنێته‌وه.
گوتى: باشه.
ئیتر پانزه هه‌زاره‌كه‌مان دایێ و ئه‌ویش بردینى بۆ ماڵ برایه‌كى كه له‌وپه‌ڕى شاره‌وه بوو، به براكه‌ى گوت: بائه‌مانه لێره‌بن تا خۆم دێمه‌وه.
ئه‌وانیش ژوورێكیان بۆ چۆڵكردین و له‌وێ دانیشتین، ماوه‌ى دووسه‌عات و نیوێ له‌وێ بووین، یه‌كێك له خه‌ڵكى ئه‌و ماڵه به‌خێرهاتنیان نه‌كردین و ئاوێكیان نه‌داینێ!! ئاله‌ویادا به‌راوردییه‌ك هات به‌خه‌یاڵمدا له نێوان ته‌بیعه‌تى میوان نه‌وازى میلله‌تى كورد و میلله‌تى بلووچدا.
سایه‌قه‌كه‌مان براده‌ره ئێرانییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ خۆ‌یا بردبوو تا ترومبێلمان بۆ په‌یابكات، كاتێ دیمان زۆر دواكه‌وتن ترسێكى زۆر زاڵبوو به‌سه‌رماندا، له‌وه ده‌ترساین ئه‌و له‌ناو ببه‌ن و ئێمه‌ش رووت بكه‌نه‌وه!!
له‌سه‌عات دوانزه‌و نیوا په‌یدا بوون و ترومبێلێكیان هێنا بوو، ئێمه‌ش سواربووین و هاتین، له‌ماوه‌ى پێنچ ده‌قیقه‌دا گه‌یاندینیه تفتانى ئێرانى، و به‌ناو ئاوایى تفتانا كه‌ده‌ڕۆیشتین هه‌ر جاده‌ى قیر بوو تاگه‌یشتینه دواین بازگه له‌سه‌ر سنوورا.
له‌كاتى ته‌نگانه‌دا:
له‌وێ وه‌ستاندینیان و داواى به‌رگه‌و ئیجازه‌یان لێكردین، ئێمه‌ش هیچمان پێنه‌بوو، نامه‌یه‌كى قه‌ڵبمان دروستكردبوو، ئه‌وه‌مان دایه ده‌ستیان!!
ئه‌وانیش گوتیان: ئه‌م جۆره شتانه لاى ئێمه ناخوا، كارتمان بده‌نێ. گوتمان: هه‌ر ئه‌وه‌مان هه‌یه.
ترومبێله‌كه‌یان لادا و به‌هاوه‌ڵه‌كه‌میان گوت: دابه‌زه. ئاله‌و كاته‌دا لێومان وشك ببوو، زمانمان بۆ وه‌رنه‌ده‌سووڕا، دڵمان له‌سه‌ر هه‌زار لێى ده‌دا، تف له‌ده‌ممانا ووشك ببوو، په‌یتا په‌یتا ئه‌و ئایه‌ته‌ى سووره‌تى یاسینمان ده‌خوێنده‌وه، كه ده‌فه‌رموێ: " وجَعَلْنا مِن بَيْنِ أيْدِيهم سَدًا وَمِن خَلفِهم سَداً فَأغْشَيْناهُم فَهُم لايُبْصِرون"] (- یاسین ئایه‌تى/9.) واته: به‌ستێكمان له‌برده‌میاناو به‌ستێكمان له‌دوایانه‌وه دروستكرد، په‌رده‌مان هێنا به‌سه‌رچاویاناو ئه‌وان نه‌یانبینى.
كاتێ قوڕه‌یشییه‌كان ده‌ورى ماڵى پێغه‌ممه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] یان دابوو بۆ ئه‌وه‌ى بیكوژن، ئه‌م ئایته‌ى به‌سه‌ر مشتێ خوڵدا خوێنده‌وه‌و پژاندى به‌ره‌و روویان، كاتێ هاته ده‌ره‌وه‌و به‌په‌نایانا تێپه‌ڕ بوو له‌حه‌نایا كوێر بوون و نه‌یان بینى..
له‌كاتى ته‌نگانه‌دا ئا له‌وكاته‌دا كه مرۆڤ ده‌ستى له‌هه‌موو هێزو ده‌سه‌لاَتێك ده‌بڕێ به‌پاڵفته‌یى هاوارى خوا ده‌كات، نه‌ك هه‌ر مرۆڤى موسڵمان به‌ڵكو كافر و بێ بڕوایش په‌نا بۆ خوا ده‌بات، ئه‌وه‌ته قورئانیش ده‌فه‌رموێ: " وَإِذَا غَشِيَهُم مَوجٌ كالظُلَلِ دَعَوُا الله مُخلصينَ لهُ الدينَ " ( لوقمان ئایه‌تى/32) واته: كاتێ شه‌پۆله‌كان وه‌ك پارچه هه‌ورئه‌دات به‌سه‌ریانا به‌پاڵفته‌یى هاوارى خوا ده‌كه‌ن وعیباده‌تى بۆ ده‌كه‌ن. ) به‌ڵێ ئه‌مه سروشتى مرۆڤه: كه له‌كاتى ته‌نگانه‌دا هاناو په‌نا بۆ خوا ببات، به‌لاَم گرنگ ئه‌وه‌یه دواى رزگاربوونه‌كه‌یشى خواى له‌بیر بمێنێ..
ئاله‌وكاته‌دا كه‌هیچ بوارێكى رزگاربوونمان بۆ نه‌مابوو خوا كه‌وته فریامان و رزگارى كردین، سایه‌قه‌كه‌مان كه‌له‌ئێمه زیاترده‌ترسا له‌ناكاودا گوتى: ئاغا ئه‌وبه‌رگه زۆر موعته‌به‌ره و رێمان بده با بڕۆین، له‌دواییدا چاوم پێت ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌ویش گوتى: ده‌ترسم شتێك بده‌یت به‌ده‌ستمانه‌وه‌و به‌گرتمان بده‌یت!!
گوتى: نه، هیچ مه‌ترسه، هیچ نابێ. خوا حافیز، ئه‌وا ئێمه رۆیشتین..
ئیتر سایه‌ق پێى نا به به‌نزینا و وه‌ك با ده‌ڕۆیشت. له‌سه‌ر سه‌دو چل كیلۆ مه‌تر لێى ده‌خوڕى، به‌دوو ده‌قیقه گه‌یاندینیه لاى ته‌له دڕكاوییه‌كانى سنوورى ئێران و پاكستان، پاكستانییه‌كان به‌خۆیان و ترومبێله‌كانیانه‌وه وه‌ستابوون. له‌وانه‌یه له‌بازگه كه‌وه تا لاى پاكستانییه‌كان دوو ده‌قیقه‌ى پێ چووبێ.
گه‌شتى ئێرانى پێمان گه‌یشت:
ئینجا له‌جاده‌ى قیر لای دا و له‌ماوه‌ى چاوتروكانێكدا له‌په‌ناى ته‌له دركاوییه‌كاندا دایبه‌زاندین، له‌ماوه‌ى نیو ده‌قیقه‌دا شته‌كانمان داگرت و خستمانه ئه‌ودیو ته‌له‌كانه‌وه، زۆر به په‌له ده‌هه‌زارتمه‌نه‌كه‌ى ترمان دایێ.
گوتى: ئه‌ى نیشانه‌كه‌م كوا؟
ئینجا منیش پێنچ تمه‌نییه‌كه‌م دایێ و رۆیشت.
هه‌ر له‌گه‌ڵ ئێمه گه‌یشتنه ئه‌و دیو ته‌له دڕكاوییه‌كانه‌وه، گه‌شتى پاسدارانى ئێرانى گه‌یشته لاى ته‌له دڕكاوییه‌كان، قسه‌ى خۆمان بێ زۆر له‌وه ده‌ترساین بێنه ئه‌م دیو ته‌له‌كانه‌وه‌و ئازارمان بده‌ن، وابزانم ئه‌گه‌ر كه‌سى لێ نه‌بووایه ئازاریان ده‌داین، ئێمه‌ش خۆمان خسته په‌ناى ترومبێلى قاچاخچییه‌كانى پاكستانه‌وه. سه‌رۆكه‌كه‌یان رۆیشت بۆلایان و ده‌ستى كرده ملیان و ئه‌ملاو لاى ماچ كردن، پاسداره‌كان داواى ئێمه‌یان لێ‌كردبوون كه‌بمانده‌نه‌وه ده‌ستیان ئه‌وانیش رازى نه‌بوو بوون. له‌وكاته‌دا كه‌له‌وێ بووین ئومێد بۆى نه گێڕامه‌وه، كاتێ گه‌یشتینه كوه‌یته گوتى: ئه‌وكاته پاسداره ئێرانییه‌كان داوایان لێ‌كردن كه ئه‌و خێزانه‌ى ئێستا گه‌یشتن ته‌سلیم مانى بكه‌نه‌وه.
ماویه‌تی...