له‌ئه‌لَقه‌ی پێشوودا گه‌یشته ئه‌م حاڵه‌ته:
" چه‌نده‌ها جار دوعام ده‌كرد و به‌گریانه‌وه له‌سه‌رچۆك ده‌پاڕامه‌وه، تاخوا یارمه‌تیم بدات و له‌و گێژاوه رزگار ببم، چو‌نكه ئاماده نه‌بووم واز له عه‌قیده‌كه‌م بێنم، سه‌رسه‌خت بووم به‌ئاسانی نه‌م ده‌ویست واز بێنم.. چو‌نكه ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه له‌گه‌ل ئه‌و عه‌قیده‌یه‌دا بووم هه‌روا سانا نه‌بوو وازی لێ بێنم..!!
هه‌موو جارێ ئه‌وه‌م له‌خۆم ده‌پرسی وده‌مگوت: تۆ بڵێیت: ئینجیلێكی دروست و په‌یامه راسته‌قینه‌كه‌ی خوام ده‌ست بكه‌وێت؟! و ئایا من له سه‌ر ئاینی حه‌قم؟ به‌رۆیشتنی رۆژگار گۆشه‌گیرییه‌كم بۆ دروست ببوو، شپرزه‌یی وخه‌فه‌تێكی زۆرم بۆ په‌یداببوو، زۆر ئازارم پێوه ده‌چه‌شت، به‌راستی ناخۆشترین كات بوو له‌ژیانما.. به‌راشكاوی تلێربوونه‌وه‌و كه‌وتن بوو..
(2)
هه‌وڵی رێ دۆزینه‌وه:
ئیتر له‌تواناما نه‌ماو په‌تی خۆ گریم پچڕا و به‌خۆمم ده‌گوت: كاتی ئه‌وه هاتووه رووبه‌ڕووی حه‌قیقه‌ت ببمه‌وه، هه‌رچۆن بێ قبووڵی بكه‌م.. ده‌بێ شتی بكه‌م.. من چارێكی ترم نییه، یا من له‌سه‌ررێی حه‌ق یاله‌سه‌ر رێی گومرایی وباتڵم.. كه‌وابوو له‌سه‌رمه تۆبه بكه‌م و ئیتر به‌سه درۆ له‌گه‌ڵ خۆم و خه‌ڵكیشدا بكه‌م.. به‌لاَم ده‌بێ من لێی بكۆلمه‌وه بزانم له‌سه‌ر كام رێگه‌یانم؟!
ناچاربووم هه‌رچی شتێ ته‌فسیری كتێبی پیرۆزی بكردایه‌و له‌باره‌ی به‌سێ كردنه‌وه بدوایه كۆم كرده‌وه و ده‌ستم به‌خوێنده‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان كرد، به‌لاَم شتێكی نه‌خسته سه‌ر زانیاری له‌مه‌وپێشم، و شپرزه‌یی كه‌م نه‌كردمه‌وه، ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌رچی كتێبێ پێی بزانم نه‌قدی له ئینجیل گرتووه په‌یام ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بیخوێنمه‌وه‌و بزانم حه‌قیقه‌ت له‌كوێدایه.. دوو جار به‌ته‌واوی كتێبه به‌ناو بانگه‌كه‌ی {دكتۆر مۆریس بۆكای}م خوێنده‌وه به‌ناوی: {ئینجیل و قورئان و زانیاری}، هه‌روه‌ها كتێبه‌كانی ئه‌حمه‌د دیداتم خوێنده‌وه، وه‌ك ئه‌م كتیبانه‌ی: 1- ئایا كتێبی پیرۆز قسه‌ی خودایه؟ 2- ئایا مه‌سیح خودایه؟ هه‌روه‌ها كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئیبنول قه‌ییمی جه‌وزییه‌م خوێنده‌وه: رێنوێنی رێ لێ ونبوانی یه‌هوود و نه‌سارا{هداية الحيارى من اليهود والنصارى}. كتێبیكیش به‌ناوی { سبحان الله العظيم }به‌لاَم ناوی نووسه‌ره‌كه‌یم له‌بیير نه‌ماوه..
ددانی پیاده‌نێم پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبانه و ئاگاداربوونم لێیان، سه‌دمه‌كه‌م گه‌وره‌تر و شپرزه‌ییم زۆر زیاتر بوو، چو‌نكه هێشتا ده‌ستم به ئیمانه لاوازه‌كه‌ی خۆمه‌وه گرتبوو، به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ش ئاگادارییه‌كی فراوانم له‌هه‌ڵه‌كانی ئینجیل په‌یداكرد، و شاره‌زابووم چه‌ند نه‌سازی و دژایه‌تی تێدایه، كه قابیلی تاوتوێ و چه‌له‌حانێ نییه..!!
وا لێره‌دا كۆمه‌ڵێ له‌و ده‌قه ئینجیلیانه ده‌خه‌مه پێش چاوی خوێنه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی حه‌كه‌م بێت، من له‌سه‌ریان نادوێم:
له‌سیفری ته‌كویندا ده‌ڵێت: " ئاوه‌ها ئاسمانان وزه‌وی وهه‌رچی له نێواندایه ته‌واو بوون، و ئه‌وكارانه‌ی خوا هه‌ستابوو پێی له‌رۆژی حه‌وته‌ما ته‌واوی كرد، و له‌و رۆژه‌دا له‌هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كردبوونی ئیسراحه‌تی كرد..(3) خوا فه‌ڕی هاوێشته رۆژی حه‌وته‌مه‌وه‌و پیرۆزی كرد، چو‌نكه له‌هه‌موو كاره‌كانی دروستكردنا له‌وێ پشووی دا"( التكوین 1:2-3 ).
" خوا گوتی: گیانم بۆ هه‌میشه‌یی له‌ناو ئینسانا به موجاهیدی نامێنێته‌وه، ئه‌و به‌شه‌ره‌و ئاواده‌بێ، له‌به‌ر ئه‌وه رۆژگاری ژیانی له‌سه‌د وبیست سال تێناپه‌رێت. ( التكوین 3:6)
ئه‌م ده‌قه‌ی سیفری ته‌كوین دژی ده‌قی 10 تا 26 سیفری ته‌كوینه، له‌وێدا ده‌ڵێت: ئینسان زیاتر له 120 سال ده‌ژی.. سیفری ( التكوین11 : 10- 26).
" په‌روه‌ردگار ديتی خراپه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌ویدا زۆر بووه،و هه‌ر ته‌سه‌وورێك دلی بیری لێ ده‌كاته‌وه هه‌میشه به‌گوناهه‌وه‌یه، خوا دڵی له ئه‌سه‌ف و په‌ژاره پڕ بوو،(4) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه مرۆڤی دروست كردووه" (التكوین 6: 5- 6)
" به‌روه‌ردگار پێی گوت: نه‌وه‌ی تۆ به‌ره و رۆژئاوا ده‌ڕۆن وله‌سه‌ر زه‌وینێكدا كه هی خۆیان نییه، خه‌ڵكی ئه‌و شوێنه زه‌لیلیان ده‌كه‌ن وده‌یان كه‌ن به‌كۆیله، چوار سه‌د ساڵ زه‌لیلیان ده‌كه‌ن" ( التكوین 15 : 13)..
ئه‌مه‌ش دژی ئه‌و ده‌قه‌یه كه له خروجدایه.. له‌وێ ده‌ڵێ: "ماوه‌ی ئاواره‌یی وغه‌ریب بووني به‌نی ئیسرائیلی له میسرا 430 ساڵ بوو" ( الخروج 12: 40.)
له‌سیفری ته‌كوین و برِگه‌ی سێ‌دا شتێكی زۆر قیزه‌ون باس ده‌كات پاڵفته‌ی ئه‌م برِگه‌یه‌ش ئه‌مه‌یه: " لووت - سلاوی خوای لێ بێ – كاتێ له‌ته‌ك دوو كچه‌كه‌یا { سۆتار} ی به‌جێهێشت، روویان كرده ئه‌شكه‌وتێك له كێوێكا... له‌شه‌وێكا شه‌رابیان دا به باوكیان و بێ هۆشیان كرد، كچه‌گه‌وره‌كه له‌ته‌ك باوكیا خه‌وت، و به‌وشه‌وه سك‌پڕ بوو، كوڕێكی لێ بوو ناوی نا: "موئاب " موئابییه‌كان له‌نه‌وه‌ی ئه‌و كوڕه‌ن!! شه‌وێكی تریش كچه بچكۆله‌كه ئه‌وكاره‌ی له‌ته‌ك باوكیا كرد و كوڕێكی لێ بوو ناوی نا: " بن عه‌می " بن عه‌مییه‌كانیش نه‌وه‌ی ئه‌و كوڕه‌ن!! "( التكوين 19 : 30- 38 )
ئایا پێغه‌مه‌ران سلاوی خوایان لێبێ شتی وایان لێ ده‌قه‌ومێ كه پێشه‌واو چاولێكراوی مرۆڤایه‌تین؟! (5)
هه‌ر له‌سیفری ته‌كوینا باسی ئه‌وه ده‌كات كه یه‌عقوب –سلاوی خوای لێبێ- له‌گه‌ل په‌روه‌ردگارا زۆرانی گرتووه و ده‌ڵێ: " كاتێ رووبه‌روو په‌روه‌ردگاری بینی تا به‌ره‌به‌یان زۆرانی له‌گه‌لاَ گرت، كه‌دیتی ده‌ره‌قه‌تی یه‌عقووب نایه‌ت، پاش ئه‌وه پیرۆزی كرد،و داوای له یه‌عقووب كرد به‌ره‌لاَی بكات.. لێی پرسی: تۆ ناوت چییه؟(6) ئه‌ویش پێی گوت: ناوم یه‌عقوبه.. پێی گوت: له‌مه‌ولا نابێ بانگ بكرێیت یه‌عقوب، به‌ڵكو تۆ ئیسرائیلیت، {به‌زمانی جوو یه‌عنی: جیهاد له‌گه‌ڵ خوادا ده‌كات}، چو‌نكه تۆ له‌ته‌ك خوا و خه‌ڵكیدا جیهادت كردووه، وتوانات هه‌بووه.. " (التكوين 32 :25-33).
توخوا ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌رهه‌می فلیمی هۆلیود بوایه ئایا گاڵته‌كردن و سووكایه‌تی نه‌بوو به‌خوا؟
هه‌ر له‌سیفری ته‌كوینا ده‌ڵێ: " كاتێ یه‌هووزا دیتی وای زانی ئافره‌تی له‌ش فرۆشه، چو‌نكه خۆی به‌ته‌واوی پێچابووه‌وه‌و نه‌ده‌بینرا، به‌ره‌ولای رێگاكه رۆیشت بۆ لای و پێی گوت: رێم بده باله‌ته‌كتا رابوێرم، نه‌یده‌زانی ئه‌و ئافره‌ته كه‌ننه‌یه‌تی(7)، ئه‌ویش گوتی: چیم ده‌ده‌یتێ بۆئه‌وه‌ی له‌ته‌كما رابوێریت؟ گوتی گیسكێكت له‌ناو بزن گه‌له‌كه‌دا بۆ ده‌نێرم (...) ئه‌وه‌ی داوای كردبوو پێیدا "( التكوين 38 :15-19). (8)
له‌سیفری خرووجدا شتێك ده‌ڵێ به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه كه له حزقیالدا باسی كردووه، له خروجدا ده‌ڵێ: "... سوجده‌یان بۆ مه‌به، و مه‌یان په‌رسته، چو‌نكه مني په‌روه‌ردگار خوای تۆم و خوایه‌كی به‌غیره‌تم، به‌شوێن تاوان و گوناهی باوكاندا تا به‌ره‌ی سێ هه‌م وچواره‌می نه‌وه‌كانی ناحه‌زانمدا ده‌گه‌ڕێم، چاكه‌ش له‌گه‌ل هه‌زاراندا ده‌كه‌م له‌وانه‌ی منیان خۆش ده‌وێ و گوێ له ئامۆژگارییه‌كانم ده‌گرن "( الخروج :5:20-6).(9)
له‌سیفری حزقیالیشدا ده‌ڵێت: "به‌لاَم ئه‌وه‌ی گوناهـ بكات و بمرێت، نه كوڕ به‌گوناهی باوكی سزا ده‌درێت، نه باوكیش به‌گوناهی كوڕی، چاكه‌كارله‌سه‌ر چاكه‌كه‌ی پاداشت وه‌رده‌گرێ، و خراپه‌كاریش تۆڵه‌ی خراپه‌كه‌ی " ( حزقيال 18:20). ئه‌م ده‌قه دژی ده‌قه‌كه‌ی پێشووه..
ئه‌و هه‌والاَنه‌ی له سه‌موۆئیلی دووه‌ما هاتووه، دژی ئه‌و هه‌والاَنه‌یه كه له هه‌واڵه‌كانی رۆژانی یه‌كه‌مدا هاتووه، له‌سه‌مۆئیلی دووه‌ما ده‌ڵێت: "له‌سوپاكه‌ی هه‌زار وحه‌وت سه‌د سواره به‌دیل گیرا، وبیست هه‌زار پیاده‌یش، و داود لاقی ئه‌سپی هه‌موو گالیسكه{عه‌ره‌بانه}كانی بڕی، جگه له‌سه‌د گالیسكه‌یه‌كیان "( صموئيل الثاني 4:8).
له هه‌واڵه‌كانی رۆژانی یه‌كه‌مدا ده‌ڵێ: "... حه‌وت هه‌زار سواره و بیست هه‌زار پیاده‌یان لێ گیرا. و داود لاقی ئه‌سپی هه‌موو گالیسكه‌كانی بڕی، هیچی بۆ خۆی گل نه‌دایه‌وه جگه له‌سه‌د گالیسكه" ( أخبار الأيام الأول 18-4). (10)
له سه‌مۆئیلی دووه‌مدا ده‌ڵێت: "پاشان گه‌ڕایه‌وه و غه‌زه‌بی په‌روه‌ردگار بۆ سه‌ربه‌نی ئیسرائیل زۆربوو، داودی وروشاند به‌سه‌ریاندا و گوتی: ئاده‌ی هه‌ستن به سه‌رژمێری ئیسرائیل و یه‌هوزا. " ( صموئيل الثاني 1:24). ئه‌مه‌ش دژی ئه‌وه‌یه كه له هه‌واڵه‌كانی رۆژانی یه‌كه‌مدا ده‌ڵێ: " شه‌یتان دژی ئیسرائیل پیلانی سازكرد، و داودی هان دا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رژمێری میلله‌ت بكات. " ( أخبار الأيام الأول 1:21). (11)
له سه‌مۆئیلی دووه‌مدا ده‌ڵێت: "جاد له‌به‌رده‌م داودا خۆی نواند و گوتی: یه‌كێ له‌مانه هه‌ڵبژێره: یاحه‌وت ساڵ به‌ناو ولاَتا به‌برسیه‌تی، یاسێ مانگ له‌به‌رده‌م دوژمنه‌كانته‌وه هه‌ڵبێیت وئه‌وانیش به‌شوێنته‌وه بن، یا بۆ سێ رۆژ درم وپه‌تا به سه‌رزه‌مینه‌كه‌تا بلاَو ببێته‌وه. " صموئيل الثاني 24: 13). ئه‌مه‌ش دژی ئه‌وه‌یه كه له هه‌واڵه‌كانی رۆژانی یه‌كه‌مدا ده‌ڵێ "...ئاده‌ی هه‌ڵبژێره... یا سێ ساڵ برسیه‌تی..."(أخبار الأيام الأول 12:21). (12)
له‌سیفری پاشاكانی یه‌كه‌مدا ده‌ڵێت: " بارستایی دیواری گۆمه‌كه گه‌یشتبوه بستێك، لێواره‌كه‌ی له‌شێوه‌ی جامی گوڵی سۆسه‌ندا دروست كرابوو، ئه‌وه‌ش دوو هه‌زار به‌سسی ده‌گرت، ده‌وروبه‌ری یانزه هه‌زار وپێنچ سه‌د گالۆن له‌ئاو "( ملوك الأول 26:7). ئه‌مه‌ش ده‌قه عه‌ره‌بییه‌كه‌یه‌تی:" ...وهي تَسَعُ ألفي بثّ، نحو أحد عشر ألفا وخمس مئة جالون من الما‌ء "
ئه‌مه‌ش دژ به‌وه‌یه كه له هه‌واڵی رۆژانی دووه‌مدا ده‌ڵێت: " سێ هه‌زار به‌سسی ده‌گرت(وه‌ك حه‌فتاو دوو هه‌زار و پێنچ سه‌د لیتر) " (أخبار الأيام الثاني 5:4).
له‌پاشاكانی دووه‌ما ده‌ڵێت: " ئه‌خزیا له بیست و دوو ساڵه‌ی ته‌مه‌نیا بوو كاتێ بووبه شا، حوكمه‌كه‌ی له ئۆرشه‌لیما یه‌ك ساڵی خایاند " ( ملوك الثاني: 26:8).
ئه‌مه‌ش دژ به‌وه‌یه كه له‌هه‌واڵی رۆژه‌كانی دووه‌مدا ده‌ڵێ: " ئه‌خزیا له چل و دوو ساڵه‌ی ته‌مه‌نیا بوو كاتێ بووبه شا،.... " (أخبار الأيام الثاني 2:22).
به‌لاَم ئه‌م غه‌ڵه‌ته‌یان له چاپی شه‌شه‌می ته‌رجومه‌ی عه‌ره‌بی كتێبی پیرۆزدا چاك كردووه، ئه‌مه‌ش دژی ئه‌مانه‌تی عیلمیيه له وه‌رگێڕاندا!!
له‌پاشاكانی دووه‌ما (ملوك الثاني 1:19-7)هه‌مان برگه به وشه‌كانی خۆیه‌وه له ئه‌شعیادا دووباره كراوه‌ته‌وه: " (إشعياء 1:37-7)!! .
خوێنه‌ری به‌ڕێز سه‌رنج بده چۆن له سیفری مه‌زمووردا له‌م پاڕانه‌وه‌یه‌دا روو له‌په‌روه‌ردگاری هێژا ده‌كات: " هه‌سته ئه‌ی په‌روه‌ردگار! بۆچ سه‌رخه‌وبكه‌ین؟!! بیدرابه، (13) بۆ هه‌میشه فڕێمان مه‌ده، بۆچ رووی خۆت ده‌شاریته‌وه،و رسوایی و ته‌نگانه‌مانت له‌بییر ده‌چێته‌وه؟ بێگومان ده‌روونمان بۆ خاك چه‌ماوه‌ته‌وه، وسكمان به‌خاكه‌وه لكاوه، خێرا به‌فریامان بگه، و له‌به‌ر میهره‌بانی خۆت سوودمان پێ بگه‌یه‌نه " ( المزمور 23:44-26).
له حه‌ه‌زقیالدا ده‌ڵێت: " په‌روه‌ردگار به‌قسه‌ی خۆی وه‌حی بۆ ناردم وگوتی: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م! دوو ئافره‌ت هه‌ن كیژی یه‌ك دایكن، له‌مندالیاندا له میسر زینایان كرد، و ياری به‌مه‌مكه‌كانیان كرا، ياری به‌په‌رده‌ی كچێنییان كرا، گه‌وره‌كه‌یان ناوی ئه‌هوه‌له، وخوشكه‌كه‌یشی ناوی ئه‌هوه‌لیبه بوو، ئه‌وانه بۆ من بوون و كچان وكوڕانیان به‌دیهێنا، سامیره ئه‌هوه‌له بوو، ئۆرشه‌لیمیش ئه‌هوه‌لیبه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئه‌هوه‌له هی من بوو زینای كرد... " تاكۆتایی برگه‌كه..( حزقيال 23).
توخوا ئه‌وه قسه‌ی پیرۆزی خوایه؟! ئه‌ی خوێنه‌ری به‌ڕێز! تۆ رووت دێت شتی وا له‌په‌نای خێزانتا بخوێنیته‌وه؟!
له‌یۆحه‌ننادا ده‌ڵێ: " ئه‌گه‌ر شایه‌تیم بۆ خۆم بدایه شایه‌تییه‌كه‌م راست نه‌ده‌بوو " (یوحنا 31:5).
ئه‌مه دژ به‌وه‌یه كه له‌یۆحه‌ننادا ده‌ڵێ: " وه‌لاَمیشی دایه‌وه: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا من شایه‌تی بۆ خۆم ده‌ده‌م بێگومان شایه‌تییه‌كه‌م دروست وراسته " (یوحنا 14:8).
له‌مه‌تێدا ده‌ڵێ:" یه‌سووع له‌ده‌وری سه‌عات سێ‌دا به‌ده‌نگێكی گه‌وره هاواری كرد: ئێلی! ئێلی!{خودایه، خودایه} بۆچ به‌جێت هێشتم؟ " (متّى 46:27).
ئه‌مه دژ به‌وه‌یه كه له‌یۆحه‌ننای 8/ 29 دا ده‌ڵَێ: " بێگومان ئه‌وه‌ی منی ناردووه له‌ته‌كمایه، و به‌ته‌نیا جیم ناهێڵَێ، چو‌نكه من هه‌میشه كارێك ده‌كه‌م كه ئه‌و لێی رازی بێ. " (یوحنا29:8).
له‌كرده‌وه‌كاندا ده‌ڵێ: "پرسیارم لێ‌كرد: ئه‌ی په‌روه‌ردگار! چی بكه‌م؟ په‌روه‌ردگاریش وه‌لاَمی دامه‌وه: هه‌سته بڕۆ ناو دیمشق، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من توانای بینینم نه‌بوو، به‌هۆی زۆری ئه‌و روناكییه فراوانه‌وه. " (الأعمال 22/ 10).
ئه‌مه دژ به‌وه‌یه كه له كرده‌وه‌كانی 26/ 16 دا ده‌ڵێ: " راپه‌ڕه وله‌سه‌ر پێ یه‌كانی خۆت بوه‌سته، به‌راستی خۆم بۆ ده‌رخستی، تا به‌خزمه‌تكاری خۆم دات بمه‌زرێنم، و شایه‌تی ئه‌م بینینه بیت كه ئێستا ده‌مبینیت، و به‌و دیتنانه‌ش كه له‌مه‌ولا و پاش ئه‌مڕۆ ده‌مبینی " (الأعمال 16:26 ).(14).
پاشان
پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌لسه‌نگاندن و به‌راوردییه‌م له‌نێوان ده‌قه‌كانی ته‌ورات و ئینجیله‌كانا كرد‌و ئه‌و دژ به‌یه‌كبوون ونه‌سازییه‌م بۆ ده‌ركه‌وت، له‌توانادا نییه بێت به‌خه‌یالتانا، و ناتوانن ته‌سه‌ووری بكه‌ن كه من چه‌ند بێ تاقه‌تی رووی تێ‌كردم و له‌چ ئازار‌و سزایه‌كی ده‌روونیدا بووم، زۆرم به‌لاوه زه‌حمه‌ت بوو بیسه‌لمێنم، چو‌نكه ره‌نجه‌ڕۆییه‌كه‌م زۆر گه‌وره‌بوو، عه‌قیده‌كه‌م له‌مه‌ترسییه‌كی حه‌تمیدا بوو..
به‌لاَم ئه‌مه حه‌قیقه‌تێكی تاڵ بوو ناچاربووم بیسه‌لمێنم كه سێ ساڵی ته‌واو من رێی هه‌ڵه‌م گرتبووه به‌ر، و رێم لێ ون بووبوو، هیوام به‌قه‌قنه‌س بوو، منێك وام ده‌زانی كه گه‌یشتوومه‌ته لووتكه‌ی به‌خته‌وه‌ری، كه‌چی ئێستا حاڵی ده‌بم كه له‌به‌رزاییه‌كی به‌رزه‌وه بۆ نزمترین شوێن تلێربوومه‌ته‌وه، من وام ده‌زانی خاوه‌نی حه‌قیقه‌تم وراسته‌قینه‌م پێیه.. كه‌چی ده‌بینم جگه له بۆختانێكی ئاشكرا هیچیترم پێ نییه.. په‌یامێكی شێوێنراو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێ عه‌قڵ و ده‌ستی خراپه‌كار وتێكده‌ره‌وه، كه‌ته‌نیا ئامانجیان چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و لادانیانه له حه‌قیقه‌ت و راسته‌قینه..
ماویه‌تی:
په‌راوێزه‌كان:
3- چو‌نكه خوا ماندووبووه، وه لعه‌یازو بیللا ..!!
4- به‌پێی ئه‌م قسه‌یه بێ خوا نه‌یزانیوه كه ئینسان چۆن ده‌بێت، چو‌نكه خوا نه‌زان بووه، په‌نا به‌خوا له‌و بوختانه گه‌وره‌یه!!
5- ئایا كه‌سێ دوژمنی پێغه‌مه‌ران نه بیت، بێ ئه‌ده‌بی وا به‌رامبه‌ر به پێغه‌ممه‌رێكی وه ك حه‌زره‌تی لووت ده‌كات؟
6-خوایه‌ك ئه‌وه‌ند بووده‌ڵه بێت ده‌ره‌قه‌تی یه‌عقوب نه‌یه‌ت، یانه‌زانێ ئه‌م عه‌بده‌ی خۆی ناوی چییه؟ كه‌ی قابیلی ئه‌وه‌یه خوا بێت؟
7- له‌زمانی عه‌ره‌بيدا به ژنی كوڕ يا ژنی برا ده‌گوترێت: كه‌ننه.
8- لێره‌شدا نیسبه‌تی زینا ده‌ده‌نه پاڵ ئه‌و پياوه مه‌زنه!!
9- له‌ده‌قی پێشوودا تا چوار پشت به‌شوێن تاوانی تاوانكارا ده‌گه‌رێ، و له‌میانا كه‌س تاوانی كه‌س هه‌لناگرێ!!
10- له‌یه‌كه‌میانا..{ هه‌زار وحه‌وت سه‌د سواره به‌دیل گیرا} له‌دووه‌میانا { حه‌وت هه‌زار سواره}!!
11- له‌یه‌كه‌میانا..{ غه‌زه‌بی په‌روه‌ردگار بۆ سه‌ربه‌نی ئیسرائیل زۆربوو، داودی وروشاند}، له‌دووه‌میانا { شه‌یتان دژی ئیسرائیل پیلانی سازكرد، و داودی هان دا }!!
12- له‌یه‌كه‌میانا..{ حه‌وت ساڵ} و له‌دووه‌میانا{ سێ ساڵ }!! له‌نێوان ئه‌م ئینجیل و ئینجیله‌كه‌ی تردا ئه‌م هه‌موو نه‌سازی و ته‌ناقوزه هه‌بێ وهێشتا بڵێیت: ئه‌مه قسه‌ی خوایه!!
13- وادیاره لای ئه‌وان خوا وه‌نه‌وز ده‌دات و ده‌خه‌وێ!!
14- وادیاره ئه‌و به‌ڕێزه بۆیه به‌ته‌واوی رسته‌كانی هێناوه تا خه‌ڵكی نه‌ڵێن: ئه‌مه له‌نیوه‌یدا پچڕاندوویه‌تی..