به‌درێژایی مێژووی ئیسلام و به شایه‌تی لێكۆڵه‌رانی بێ لایه‌ن له‌هیچ سه‌رده‌مێكی مێژوویی‌دا زۆری له خه‌ڵكی نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌دینه‌كه‌ی بێنێ،
ئیسلام ئاینی ژییری وسروشته، قبوول ناكات یه‌كێ به‌زۆر بكرێته موسوڵمان، چونكه‌ئه‌گه‌ر به‌زۆر بكرێته موسوڵمان ده‌بێته مونافیق، ده‌ی چ سوودێك له‌و كاره‌دا هه‌بوو؟ خۆ مونافیق سزای له‌رۆژی قیامه‌تا له كافر گه‌وره‌ترو به سوێ تره.. " إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَنْ تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا " سورة النساء/ 145. ئیسلام موعجیزه‌یه‌كی نه‌مر و به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌درێژایی مێژووی موسوڵمانان زۆر له دیان و جووه‌كان و جگه له‌وانیش نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه موسوڵمان، تۆماس ئارنۆڵد ئه‌ڵێ: نه‌مان بیستووه به‌ته‌گبیر هیچ هه‌وڵێك درابێ بۆ ئه‌وه‌ی ناموسوڵمانان ناچاربكرێن بۆ وه‌رگرتنی ئیسلام، و به‌رێكخراوه‌ییش هیچ هه‌وڵێك نه‌دراوه بۆ له‌ناوبردنی دیان له‌جیهاندا.. (1)
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه كه زۆریان لێ نه‌كردوون موسوڵمان ببن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كه نه‌داربون به‌هۆی ناتوانییه‌وه، یابه‌هۆی پیرییه‌وه له سه‌رانه‌ش عه‌فوو كراون، و بگره له به‌یتولمالی موسوڵمانان خه‌رجی ماڵ ومنالیشیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه..ئه‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌كت بۆ دێنمه‌وه له‌مامه‌ڵه‌ی ئه‌سحابه‌كان بۆ ناموسوڵمانانی ژێرده‌سته‌یان: له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه ئه‌بوبه‌كردا خوا لێی رازی بێ خالیدی كوڕی وه‌لید له‌گری به‌ستی ئه‌ستۆدا بۆ خه‌ڵكی حیره‌ی عیراق كه فه‌ڵه بوون نووسی: " بۆم داناون هه‌ر پیاوێك پییر بوو، و توانای كاركردنی نه‌بوو، یاتووشی كه‌م ئه‌ندامییه‌ك بوو، یاده‌وڵه‌مه‌ندبوو هه‌ژاركه‌وت، و خه‌ڵكی دینه‌كه‌ی خۆی خێریان پێ ده‌كرد، سه‌رانه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاببرێت، و خه‌رجی خۆی و مناڵه‌كانی له به‌یتولماڵی موسوڵمانان پێ بدرێت.. (2)
حه‌زره‌تی ئه‌بو به‌كر كاتێ سوپاكه‌ی ره‌وانه ده‌كرد ئامۆژگاری ده‌كردن و ده‌یفه‌رموو: " به‌لای دێری ره‌به‌نه‌كانا تێده‌په‌ڕن، ئه‌وانه پێیان وایه كه بۆخوا گۆشه‌گیری ده‌كه‌ن، وازیان لێ بێنن، ودێره‌كانیان نه‌رووخێنن "(3)
"حه‌زره‌تی عومه‌ر وه‌سێتی بۆ فه‌رمانده‌كانی ده‌كرد كه په‌یمانێك به ئه‌هلی زیممه ده‌ده‌ن بۆیان به‌جێ بێنن، و شتێكیان لێ داوانه‌كه‌ن له‌توانای خۆیان زیاتربێ "(4)
هه‌روه‌ها جوه‌یری كوڕی قودامه ده‌یگێڕێته‌وه كه داوایان لة حه‌زره‌تی عومه‌ر كردووه ئه‌ی ئه‌میری موسوڵمانان ئامۆژگاریمان بكه، ئه‌ویش به‌گوێی خۆی لێی بیستووه كه فه‌رموویه‌تی: " أوصيكم بذمة الله ، فإنه ذمة نبيكم، ورزق عيالكم "(5) واته: له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م كه مافیانتان خستۆته ئه‌ستۆی خواوه، ئه‌وانه مافیان له‌ئه‌ستۆی پێغه‌ممه‌ره‌كه‌تاندایه، و ژێواری خێزانتانیشی له‌سه‌ره.. ئه‌وه‌ته پێغه‌ممه‌ر - صلى الله عليه وسلم- فه‌رموویه‌تی: " ألا من ظلم معاهدا أو انتقصه أو كلفه فوق طاقته أو أخذ منه شيئا بغير طيب نفس فأنا خصمه يوم القيامة " واته: ئه‌وه‌ی سته‌م له زیممییه‌ك بكات، یا به‌سووك سه‌یری بكات، یا كارێكی پێ بكات كه له ژوور توانای خۆیه‌وه بێت، یا به‌بێ ره‌زامه‌ندی خۆی شتێكی لێ بستێنێ، له‌رۆژی قیامه‌تا من دژ‌و نه‌یاری ده‌بم.. هه‌روه‌ها به‌یهه‌قی ریوایه‌تی ده‌كات كه پێغه‌ممه‌ر - صلى الله عليه وسلم- فه‌رموویه‌تی: " ألا ومن قتل معاهدا له ذمة الله وذمة رسوله حرم الله عليه ريح الجنة وأن ريحها ليوجد من مسيرة سبعين خريفا " بێداربن! ئه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌لاَ به‌ستراوێك بكوژێ كه مافی له‌ئه‌ستۆی خوا‌و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌یابێ خوا بۆنی به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رام ده‌كات، و بۆنی به‌هه‌شتیش تادووری حه‌فتاساڵ رێگه ده‌ڕوات. ئةوةي ئازاری ناموسوڵمانێكی زیممی بدات به‌راستی من نه‌ياری ده‌بم.. (6)
هه‌روه‌ها حه‌زره‌تی عومه‌ر به‌كۆلاَنێكا تێپه‌ڕی و پیاوێكی كوێر سواڵی ده‌كرد، ئه‌ویش له‌دواوه ماڵی به قۆڵیا و فه‌رمووی: تۆكام ئه‌هلی كیتابی؟ ئه‌ویش گوتی: جوو{یه‌هوودی}، فه‌رمووی: چی وای لێ كردووی سواڵ بكه‌یت؟ گوتی: سێ شت: سه‌رانه له‌لایه‌كه‌وه، پیریه‌تی له‌لاییه‌كه‌وه، نه‌داریش سه‌رتۆپه‌كه‌یه‌تی.. عومه‌ر ده‌ستی گرت وبردییه‌وه بۆ ماڵ خۆیان، له‌وێ هه‌ندێ شتی پێ دا،و پاشان ناردی به‌شوێن خه‌زنه‌داری به‌یتول ماڵدا و فه‌رمووی: ته‌ماشای ئه‌مه‌و وهاوچه‌شنه‌كانی بكه قه‌سه‌م به‌خوائه‌گه‌ر ئێمه به‌رهه‌می گه‌نجییان بخۆین، و له‌كاتی پیریه‌تیدا ئاوه‌ها رسوایان بكه‌ین ئینسافمان به‌كارنه‌هێناوه، خوایش فه‌رموویه‌تی: سه‌ده‌قه‌و خێرات بۆ هه‌ژار ونه‌داره‌كانه.. نه‌داره‌كان بۆموسوڵمانانه،و هه‌ژاره‌كانیش بۆ ئه‌هلی كیتابه.. ئیتر سه‌رانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌و هاوچه‌شنه‌كانی هه‌ڵگرت.. " (7)
ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌ڵێن: موسوڵمانان ناموسوڵمانه‌كان به‌پیس ده‌زان، با ئه‌م روووداوه له كتێبه ناوداره‌كه‌ی ئیبنول قه‌یمدا بخوێننه‌وه كه خۆش ره‌فتاری هاوه‌ڵه‌كان له مامه‌ڵه‌یاندا بۆ ئه‌هلی كیتاب به‌جوانترین شێوه پیشان ده‌دات و رووداوه‌كه‌ش ده‌رسێكی به سووده بۆ موسوڵمانان.. له سیره‌ت وژیاننامه‌ی عومه‌را مێژوونووسان بۆمان باس ده‌كه‌ن كه عومه‌ر خوا لێی رازی بێ كاتێ هاته {جابییه} له‌ولاَتی شامدا له دیانێك كراسێكی خواست و كردیه به‌ری تا كراسێكیان بۆ دوری، هه‌روه‌ها له جه‌وه‌نه‌ی دیانێكدا ده‌ستنوێژه‌كه‌ی شۆرد "(8)
هه‌روه‌ها له كتێبی ئه‌لئه‌موالدا ئه‌بو عوبه‌ید باسی ده‌كات كه‌عه‌بدوڵلای كوڕی قه‌یس فه‌رموویه‌تی: كاتێ له‌گه‌ل ئه‌بو عووبه‌یده‌ی جه‌ڕڕاحدا رۆیشتین به‌ره‌و پیری حه‌زره‌تی عومه‌ره‌وه، دیمان تاقمێك یارییه‌كی تایبه‌تیان ئه‌نجام ده‌دا به‌شمشێر و رێحانه، ئه‌ویارییه‌ش تایبه‌ت بوو به پێشوازی له پادشا‌و ئه‌میره‌كان، عومه‌ر فه‌رمووی: دووریان بخه‌نه‌وه‌و مه‌یه‌ڵن ئه‌م كاره بكه‌ن، ئه‌بو عوبه‌یده‌ش عه‌رزی كرد قوربان! ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ڵیت ئه‌مانه ئه‌و یارییه بكه‌ن، له‌دڵی خۆیاندا واتێ ده‌گه‌ن كه په‌یمانه‌كه‌یانت هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.. فه‌رمووی كه مادام وابێ وازیان لێ بێنن، عومه‌ر وئالی عومه‌ر گوێگرن بۆ فه‌رمانی ئه‌بو عوبه‌یده. (9)
" موجاهید ده‌گێڕێته‌و ده‌فه‌رموێ لای عه‌بدوڵلای كورِی عومه‌ر بووم خوا لێی رازی بێ، خولاَمه‌كه‌ی ئاژه‌ڵێكی سه‌ربڕیبوو، فه‌رمووی: ئه‌ی خولاَم ! كاتێ له سه‌ربڕینه‌كه‌ی بوویته‌وه‌و ویستت پارچه‌پارچه‌ی بكه‌یت، پێش هه‌موو شتێك بۆ ئه‌وماڵه جووه‌ی هاوسێمانی ببه، یه‌كێكیش له‌وانه‌ی له‌خزمه‌تیا بوون عه‌رزی كرد: گۆشت بۆ جوو ده‌نێریت، خوا چاكت بۆ بكات ؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: پێغه‌ممه‌ری خوا ێ له‌باره‌ی هاوسێوه ئه‌وه‌ند بۆی باس كردین، ترسی ئه‌وه‌مان بوو بیكاته میراتگری دراوسێكه‌ی!! "(10)
به‌درێژایی مێژووی ده‌وڵه‌تی ئیسلام ناموسوڵمانانی تیا ژیاوه، له‌قۆناغه جیاوه‌زه‌كانی به‌هێزی و لاوازی‌دا، به‌لاَم كه‌سێك زۆری لێ نه‌كراوه بۆ وازهێنان له‌دینه‌كه‌ی، یاناچاربكرێ موسوڵمان ببێت، چونكه بنه‌مای به‌رزی ئیسلام ئه‌م ئایه‌ته‌بوو كه ده‌فه‌رموێ: " لا إكراه في الدين " زۆركردن نییه له وه‌رگرتنی ئایندا، له‌به‌ر ئه‌وه زیممیه‌كان له‌په‌نای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا ژیاون بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست درێژی بۆ عه‌قیده‌و ئاینیان كرابێ.."(11)
كۆتایی باسه‌كه‌م به وته‌ی جوویه‌كی زانای هاوچه‌رخ دێنم كه له په‌رچی وتاره شه‌ڕه‌نگێزه‌كه‌ی بابا بنتكتیدا گوتی:
له‌راستیدا ئه‌وان زۆر لێكردنیان به‌كار نه‌هێناوه:
له‌راستیدا موسوڵمانان حوكمی یۆنانیان كرد، ئایا یۆنانییه‌كان بوونه موسوڵمان، ئایا یه‌كیك هه‌وڵی به‌ئیسلام كردنی دان؟ به‌پێچه‌وانه‌وه دیانه یۆنانییه‌كان پله‌وپایه‌ی باشیان له‌ده‌وڵه‌تی عوسمانلیدا هه‌بوو، سیرب و بولگار و جگه له‌وانیش له‌میلله‌تانی تری ئه‌ورووپا كه‌له‌ژێر ده‌سه‌لاَتی حوكمی عوسمانلیدا بوون هه‌ر به‌مه‌سیحی مانه‌وه، به‌ڵێ ئه‌لبانی وبۆسنه‌ییه‌كان بوونه موسوڵمان به‌لاَم ئه‌وه ویستی خۆیان بوو نه‌ك به‌زۆر..
له‌ساڵی 1099 دا خاچ هه‌ڵگره‌كان ده‌سه‌لاَتیان به‌سه‌ر قودس وفه‌له‌ستینا گرت، به‌لاَم قه‌سابخانه‌یان تیا دروستكرد، و بێ جیاوازی خه‌ڵكی دانیشتووی ئه‌و ولاته‌یان له‌موسوڵمان و جووه‌كان سه‌ربڕی به‌ناوی مه‌سیحی پاكی دڵنه‌رمه‌وه.. به‌لاَم چوار سه‌د ساڵ موسوڵمانان حوكمی قودسیان كرد دیانه‌كان له‌وماوه دوور ودرێژه‌دا له‌قودسا زۆرینه‌بوون، و كه‌س به‌زۆر نه‌یكردنه موسوڵمان، به‌لاَم پاش ئه‌وجه‌نگانه‌ی خاچ هه‌ڵگره‌كان دیانه فه‌له‌ستینییه‌كان به ویستی خۆیان بونه ئیسلام و ئه‌وانیش باوباپیرانی فه‌له‌ستینه موسوڵمانه‌كانی ئێستان..
تائێستاش به‌ڵگه‌یه‌ك به‌ده‌سته‌وه نییه كه جوویه‌كیان به‌زۆر كردبێته موسوڵمان، ئه‌وه‌ی روون و زانراوه جووه‌كانی ئه‌نده‌لوس له‌ژێر ده‌سه‌لاَتی ئیسلامی‌دا ژیانێكی خۆشیان هه‌بووه، و له‌هیچ شوێنێكا تا ئێستاش ئه‌و ژیانه‌یان نه‌بووه. له‌ئیسپانیای ئیسلامی‌دا جووه‌كان شاعیر و زانا و سه‌فیر و وه‌زیریان هه‌بووه، له‌ئیسپانیای ئیسلامی‌دا زانایانی جوو دیان و موسوڵمان پێكه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی ئیغریقی و یۆنانی و ده‌ستخه‌ته زانیارییه‌كانیان ته‌رجومه كردووه سه‌رده‌مێكی به‌راستی زێڕین بوو، ئه‌گه‌ر موحه‌ممه‌د فه‌رمانی به‌كارهێنانی شمشێری بۆ بلاوكردنه‌وه‌ی ئیسلام بدایه چی رووی ده‌دا؟!
به‌لاَم باسه‌رێك له‌ئیسپانیا بده‌ین بزانیین كاتێ كاسۆلێك له‌وێ سه‌ركه‌وت چی رووی دا؟! به‌راستی ترۆری ئاینیان به‌دیهێنا، موسوڵمانان و جووه‌كان هه‌ڵبژاردنێكی زۆرناهه‌مواریان له‌به‌رده‌ما بوو: یاده‌بوا ببن به‌دیان، یا ده‌بێ سه‌ر ببڕێن، یا ده‌بێ ئه‌و ولاَته به‌جێ بێڵن!! سه‌دان هه‌زار جوو كه نه‌یان ویست واز له‌ئاینه‌كه‌یان بێنن روویان له ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كان كرد، و ئه‌وانیش باوه‌شیان بۆ كردنه‌وه، هه‌ر له‌مغریبه‌وه بیگره تا عیراق.. هه‌رله‌باكوریه‌وه تا باشووری، واته: له بولگاریاوه {ئه‌وكاته به‌شێك بوو له‌ده‌وڵه‌تی عوسمانلی}تا سوودان.. له‌ناو موسوڵمانانا جووه‌كان شتێكی وایان به‌سه‌ر نه‌هات كه له‌ده‌وڵه‌ته ئه‌ورووپییه دیانه‌كاندا به‌سه‌ریاندا هات وه‌ك پاكتاوی نه‌ژادی و ده‌ركردنی به‌كۆمه‌ڵ و كۆتاییه‌كه‌شی هۆلۆكۆست بوو..
له‌به‌رچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام چه‌وسانه‌وه‌ی شوێنكه‌وته‌ی ئاینه‌كانی تری حه‌رام كردووه، و جێگایه‌كی تایبه‌تی بۆ دیاریكردوون، باجیان ده‌دا له‌به‌رامبه‌ر عه‌فوكردنیان له‌خزمه‌تی سه‌ربازی، و جووه‌كان به‌مه‌ش زۆر خۆشحال بوون، هیچ جوویه‌كی ئه‌مین ناتوانێ هه‌ست به‌چاكه‌ی موسوڵمانان نه‌كات و رێز بۆ ئیسلام و موسوڵمانان دانه‌نێت، كه ماوه‌ی په‌نجا پشت جوویان پاراست، له‌كاتێكا جیهانی دیان جوویان ده‌چه‌وسانده‌وه‌و به‌زۆری شمشێر ده‌یانویست له‌ئاینه‌كه‌ی خۆیانیان لابده‌ن..
ئه‌و قسه ناڕه‌وایه‌ی كه‌ده‌ڵێت: ئیسلام به‌زۆری شمشێر بلاَو بووه‌ته‌وه ته‌نیا له‌كاتی جه‌نگه گه‌وره‌كانی دژ به‌موسوڵمانان له ئه‌ورووپادا بلاو ده‌كرایه‌وه.. و پاپای ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه زانایه‌كی ئاینییه، وادیاره هه‌وڵێكی نه‌داوه بۆ خوێندنه‌وه‌ی مێژووی ئایه‌نه‌كانی تر."
له‌راستیداوه‌لاَمی ئه‌م به‌ڕێزه باشترین وه‌لاَمه بۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ له داخی [چه‌پی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی] خه‌ڵكی له ئیسلام وه‌ر بگێرن..
وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ قسه‌كانی ئه‌م زانایه، براده‌رێكی كوردستانی باكوور كه‌خۆی خه‌ڵكی شاری {وان}ه و باوكی و مامه‌كانی له‌ناو رووداوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ژیاون بۆی گێڕامه‌وه: كوشتاری به‌كۆمه‌ڵی ئه‌رمه‌نییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تۆله سه‌ندنه‌وه‌ی كورده‌كان له ئه‌رمه‌نییه‌كان، چونكه ئه‌رمه‌نییه‌كان له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا كاتێ رووسه‌كان هێرشیان هێنا بۆ سه‌رخاكی عوسمانلییه‌كان، ئه‌رمه‌نییه‌كان به‌هه‌لیان زانی تا ئه‌وناوچه‌یه له میلله‌تی كورد پاك بكه‌نه‌وه، چونكه كورده‌كان موسوڵمان بوون، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌روه‌ك پیاوه پیر وبه‌سالاَچووه‌كانی كوردستانی توركییه ده‌یگیرنه‌وه به‌كۆمه‌ڵ خه‌ڵكی كوردیان له‌وناوه‌دا كوشت، ومالیان سوتاندن و ورگی ژن ومندالیان هه‌ڵده‌دڕین.. ئه‌رمه‌نییه‌كان دیان بوون، و رووسه‌كانیش دیان بوون ئه‌مه‌یان به فرسه‌ت زانی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وناوچه‌یه له كوردی هاوسێیان پاك بكه‌نه‌وه، كاتێكیش رووسه‌كان تێشكان، كورده‌كانیش ئه‌و تۆڵه‌یه‌ی خۆیان كرده‌وه.. ده‌نا ئه‌و كوشتاره بۆ موسوڵمانكردنیان نه‌كراوه..خۆ له‌وه‌پێشتر سه‌دان ساڵ بوو له‌ناویه‌كا وله‌په‌نای یه‌كا ده‌ژیان بۆ كه‌س ده‌ستی بۆ نه‌ده‌بردن؟! (13)
(1) الدعوة إلى الإسلام، توماس آرنولد، ص: (99).]
(2) كتاب الخراج، أبو يوسف، ص: (306). ] .
(3) فتوح الشام، الواقدي، ج1, ص: (8).
(4) أخرجه البخاري في كتاب الجنائز/باب96: ماجاء في قبر النبي وأبي بكر وعمر.ص: 275.
(5) أخرجه البخاري في كتاب الجزية/باب الوصاة بأهل الذمة. ص:645.
(6) أخرجه أبو داود من حديث ابن وهب عن أبي صخر المدني عن صفوان بن سليم عن عدة من أبناء أصحاب رسول الله عن آبائهم دنية عن رسول الله قال ( ألا من ظلم معاهدا أو انتقصه أو كلفه فوق طاقته أو أخذ منه شيئا بغير طيب نفس فأنا خصمه يوم القيامة ) وسنده لا بأس به ولا يضره جهالة من لم يسم من أبناء الصحابة فإنهم عدد ينجبر به جهالتهم ولذا سكت عليه أبو داود. المقاصد الحسنة، للسخاوي ج:1 ص:616 ، ويقول الألباني قوى الحافظ السخاوي في " المقاصد الحسنة " حديث " من آذى ذميا فأنا خصمه " إرواء الغليل في تخريج أحاديث منار السبيل. (5/128)
(7) كتاب الخراج، أبو يوسف، ص: (126). ]
(8) كتاب إغاثة اللهفان من مصايد الشيطان، ج1و ص: (153، 157).
(9) كتاب الأموال، أبو عبيد القاسم بن سلام، ص: 180. ]
(10) رواه البخاري في الأدب المفرد، باب جار اليهودي، وصححه الألباني، انظر: صحيح الأدب المفرد، الألباني ص: 72 ، رقم الحديث: 95..
(11) تلبيس مردود في قضايا حية، د. صالح بن حميد، ص: (30).
12- http://www.globalresearch.ca/
http://www.informationclearinghouse.info/article15089.htm
(13)یاداشته‌كانی نووسه‌ر. سه‌ره‌تا‌ی شه‌ری نێوان كورد و ئه‌رمه‌ن له‌ساڵی 1875 زاینی ده‌ستی پێكرد و له 1915دا كۆتایی پێ هات..