به‌ناوی خوا
ئایا ئه‌گه‌ر که‌سێک نوێژی جه‌ژنی نه‌کردبێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بووبنه دوو به‌شه‌وه هه‌ندێکیان رۆژی شه‌ممه و هه‌ندێکی تریان رۆژی یه‌ک شه‌ممه کردبێتیان به جه‌ژن، ئایا ئه‌وه‌ی شه‌ممه جه‌ژنی کردووه ئه‌توانێ نوێژی جه‌ژنه‌که‌ی له‌ته‌ک ئه‌وانه‌دا بکات که رۆژی یه‌ک شه‌ممه کردوویانه به‌جه‌ژن؟
خوا پاداشتان بداته‌وه..
حاجی موحه‌ممه‌د
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
پاش سه‌لات وسه‌لام بۆ گیانی پاکی پێغه‌ممه‌ر وهاوه‌ڵانی..
به‌ڵێ، دروسته..
له‌مه‌زه‌بی شافیعیدا نویژی جه‌ژن سوننه‌ته،و وه‌ک هه‌موو سوننه‌تێکی تری کات به‌سه‌رچوو دروسته
قه‌زا بکرێته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه فه‌رمووده‌یه‌کی مورسه‌ل هه‌یه که ئیمام ئه‌حمه‌د، و نه‌سائی، و ئه‌بوداود، و
ئیبنو ماجه ریوایه‌تیان کردووه و ده‌فه‌رموێ: عن عمير بن أنس أنه قال (حدثني عمومة لي من الأنصار من أصحاب رسول الله صل الله علیه وسلم غمَّ علينا هلال شوَّال فأصبحنا صيامًا، فجا‌ء ركب آخر النهار فشهدوا عند رسول الله صل الله علیه وسلم أّنهم: رأوا الهلال بالأمْس، فأمر رسول الله أنْ يفطروا من يومهم وأن يخرجوا لعيدهم من الغد ( أخرجه النسائي في كتاب صلاة العيدين/ باب الخروج الى العيدين من الغد، برقم: 1539 . و أبوداود في كتاب الصلاة/ باب إذا لم يخرج الإمام للعيد من يومه يخرج من الغد. برقم: 977 . و ابن ماجة في كتاب الصيام/باب ماجاء في الشهادة على رؤية الهلال، برقم: 1643. وأحمد في مسند البصريين/حديث رجال من الأنصار، برقم 19675)
واته: یه‌کێ له مامه ئه‌نسارییه‌کانم بۆی گێڕامه‌وه که به‌بۆنه‌ی هه‌وره‌وه نه‌مانتوانی مانگی یه‌کشه‌وه‌ی شه‌شه‌ڵان(شوال) ببینین، بۆ سبه‌ینێ به‌ڕۆژوو بووین، و پاش نیوه‌ڕۆ کاروانێک گه‌یشته مه‌دینه، و له‌به‌رده‌م پێغه‌ممه‌ردا دروودی خوای لێ بێ شایه‌تییان دا که ئێواره‌ی رابوردوو مانگی یه‌کشه‌وه‌ی شه‌والیان بینیوه، پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ فه‌رمانی دا رۆژووه‌که بشکێنن، و بۆ سبه‌ینێش نوێژی جه‌ژن بکه‌ن.
ئه‌م فه‌رمووده‌یه هه‌رچه‌ند مه‌قتووع ودابڕاوه به‌پێی زانیارییه‌کانی حه‌دیس، به‌ڵام کۆمه‌ڵێ له‌زانایان به‌سه‌حیح ودروستیان داناوه وه‌ک ئیمام ئیبنو حه‌زمی ئه‌ندلوسی که‌به‌سه‌نده‌ی خۆی ئه‌و فه‌رمووده‌یه باس ئه‌کات، و ده‌فه‌رموێ: فه‌رمووده‌یه‌کی ساغ و دروسته، چونکه (ئه‌بو عومه‌یر) هه‌رچه‌ند ناوی هاوه‌ڵه‌که‌ی باس نه‌کردووه، به‌ڵام ئه‌ومامانه‌ی خۆی ئه‌ناسێ و ئه‌زانێ کامیان هاوه‌ڵ بووه، و کامیان هاوه‌ڵ نه‌بوه، ئه‌وه کاتێ ئه‌بێته ده‌ردو نه‌خۆشی که نه‌ی ناسێ، و هاوه‌ڵه‌کانیش- خوا لێیان رازی بێ - هه‌موویان عادڵن، له‌به‌رستایشی خوا بۆیان.( راجع المحلى لإمام أبي محمد علي بن أحمد ابن حزم الأندلسي: كتاب الصلاة/ صلاة العيدين مسألة 552 )
وه ئیمامی شه‌وکانیش ده‌فه‌رموێ: ئه‌م فه‌رموده‌یه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی که ئه‌ڵێن: له‌رۆژی پاش جه‌ژنا دروسته نوێژی جه‌ژن بکرێت، ئه‌گه‌ر تا کاتی نوێژه‌که به‌سه‌ر ئه‌چێ بۆیان ده‌رنه‌که‌وت جه‌ژنه، وه ئیمامی ئه‌وزاعی و سه‌وری، وئه‌بوحه‌نیفه، و ئه‌بو یوسف و موحه‌ممه‌دیش هه‌مان بۆ چونیان هه‌یه، و ئیمامی شافیعیش رای وایه.. ( عون المعبود شرح سنن أبي داود، كتاب الصلاة/باب إذا لم يخرج الإمام للعيد من يومه يخرج من الغد. في شرح الحديث المرقم9 )
پاشان ده‌لێت: ئیبنو حیببان ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی له سه‌حیحه‌که‌ی خۆ‌یا ریوایه‌ت کردووه، و ئیبنو مونزیر و ئیبنو سه‌که‌ن و ئیبنو حه‌زم، و خه‌تتابی ، و ئیبنو حه‌جه‌ر به فه‌رموده‌یه‌کی دروستیان داناوه.. هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت: داره قوتنی به سه‌نه‌دی خۆی ریوایه‌تی کردووه،و به‌دروستی داناوه، و نه‌وه‌ویش له‌خولاسه‌دا به‌دروستی داناوه.. ( راجع نيل الأوطار شرح منتقى الأخبار/ الجز‌ء الثالث/أبواب صلاة العيدين/فصل في حكم الهلال إذا غم، ثم علم به من آخر النهار. للإمام محمد بن علي بن محمد الشوآاني.)
ئیبنو حه‌زمیش له موحه‌للادا ده‌فه‌رموێ: ( ئه‌وه‌ی له‌رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان یاجه‌ژنی قورباندا نه‌رۆیشته
ده‌ره‌وه بۆ نوێژی جه‌ژن، له‌رۆژی دواییدا ئه‌توانێ بڕواته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌نجامدانیان.. چونکه ئه‌مه کاری
خێره و خوایش ده‌فه‌رموێ: واعلوا الخیر لعلکم تفلحون..) (سورة الحج/7 7واته تا ده‌توانن چاکه ئه‌نجام بده‌ن به‌ڵکو سه‌ربه‌رزو سه‌رکه‌وتووبن.)
ئیمامی شافیعی پێی وایه ئه‌وه‌ی به‌بێ هۆ دوای بخات که‌راهه‌تی هه‌یه( راجع الأم للإمام محمد بن إدريس الشافعي/كتاب صلاة العيدين/من يلزمه حضور العيدين. )
حه‌نبه‌لییه‌کانیش پێیان وایه دروسته به‌قه‌زا گێڕانه‌وه‌ی نوێژی جه‌ژن هه‌روه‌ک ئیبنو قودامه له موغنیدا باسی کردووه: ئه‌گه‌ر که‌سێ تا نیوه‌ڕۆ نوێژی جه‌ژنی نه‌کرد و پێی خۆش‌بوو به‌قه‌زا بیگێڕێته‌وه هه‌رکات مه‌یلی لێبێ ئه‌توانێ بیگێڕێته‌وه. ( راجع المغني لموفق الدين أبي محمد عبد الله بن قدامة المقدسي: كتاب الصلاة/ باب صلاة العيدين/فصل.)
که‌وابوو له‌به‌شی زۆری مه‌زه‌به‌کانی فیقهی ئیسلامی‌دا نوێژی جه‌ژن له رۆژی دووه‌ما دروسته، ئه‌گه‌ر به
دواخستن بێ یا به‌گێڕانه‌وه‌بێ..
خوا ئاگادار تره.
null