(1)
ئه‌مرۆ به‌سه‌رهاتی ئه‌ولاوه جه‌زائیرییه‌م خوێنده‌وه كه‌به‌ده‌ستی خۆی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی خۆی نووسیوه، وده‌ڵێت: من له ساڵی 1995 دا بوومه دیان{مسيحي}،
له‌وساڵانه‌دا دیارده‌ی ترۆر هه‌موو شوێنێكی گرتبوه‌وه، هه‌رچه‌ند ناوچه‌ی قه‌بایلی ئێمه ئه‌و به‌زمه‌ی تیا نه‌بوو، به‌لاَم بێكارییه‌كی ته‌واوا ولاَتی داگیر كردبوو، وتوانای كاركردنمان نه‌بوو، منیش له‌دواناوه‌ندی دێكه‌ماندا بووم، ته‌مه‌نم بیست ساڵ بوو، زۆر حه‌زم له‌خوێندنه‌وه‌بوو، باوه‌ڕم به‌بوونی خوا و رۆحانییه‌ت هه‌بوو، به‌لاَم پێبه‌ند به‌ئیسلامه‌وه نه‌بووم، و عیباده‌ته ئاینییه‌كانم نه‌ده‌كرد، شاره‌زاییم له‌ئیسلام له توێكلاَ بوو نه‌ك ناوه‌رۆك.. موتالاََكردن، وكتێب خوێندنه‌وه بۆمن ته‌سلیه‌ت و دڵدانه‌وه‌یه‌ك بوو له‌و خه‌م و خه‌فه‌ته‌ی باڵی به‌سه‌ر ولاَتدا كێشابوو!! له‌و كتێبانه‌ی كه‌خوێندبوومه‌وه هه‌ندێ وته‌ی ئینجیله‌كانی تیا‌بوو، وه‌ك ئه‌م بڕگانه: " له‌نێوخۆتاندا یه‌كترتان خۆش بوێت" " به‌هه‌موودڵت خوات خۆش بوێت، به هه‌موو گیانت، به‌هه‌موو بییرت" منیش ئه‌و بڕگانه‌م زۆر به‌دڵبوو هه‌میشه‌ده‌مگوت و ده‌مگوته‌وه.. ئه‌مانه زۆركاریان تێ‌كردم، چونكه حه‌زم له رۆحانیات بوو، ئه‌مانه بونه هۆی ئه‌وه حه‌زێكم تیا دروست ببێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێبی پیرۆز، به ئینجیل و ته‌وراته‌وه.. ته‌نیا بۆ خوێندنه‌وه، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ببمه دیان.. ته‌نیا مالێكی دیانی جه‌زائیری له‌دێكه‌ماندا بوو، سه‌رۆك خێزانه‌كه‌م باش نه‌ده‌ناسی، چونكه پیاوێكی گۆشه‌گیر بوو كه‌متر تێكه‌ڵی خه‌ڵكی ده‌بوو، به‌لاَم خێزانێكی به‌رێز و موحته‌ره‌م بوون. كوڕێكیان له‌ته‌مه‌نی خۆما له‌قوتابخانه‌دا بوو..
بۆ ئه‌وه‌ی ئینجیلێك به‌ده‌ست بێنم په‌یوه‌ندیم به و كوڕه دیانه‌وه كرد كه ئه‌ویش له‌ته‌مه‌نی خۆمدا بوو، زۆر له‌یه‌كتر نزیك بووینه‌وه، زیاتر باسی بابه‌ته رۆحییه‌كانمان ده‌كرد، تا ئه‌و رۆژه‌ی بڕیاربوو به‌شێك له ته‌وراتم پێ بدات كه ئه‌ویش حوكمی مه‌لیك سوله‌یمان بوو..
كوڕه‌كه‌ی هاوه‌ڵم له‌سه‌ر سه‌فه‌ربوو به‌باوكی گوتبوو هه‌ركات ئه‌و هاوه‌ڵه‌م هات ئه‌و كتێبه پیرۆزه‌ی پێ بده‌ن.. كاتێ رۆیشتم بۆ لای باوكی ده‌ماوده‌می ئێواره‌بوو، وتی پێش ئه‌وه‌ی كتێبه‌كانت بده‌مێ باپیاسه‌یه‌ك بكه‌ین، و كه‌مێ بگه‌ڕێین، هه‌رگیز ئه‌ورۆژه‌م له‌بییر ناچێ، به‌ڕاستی ئه‌ورۆژه زۆر سه‌رسام بووم له شێوازی قسه‌و ئاڕاسته‌كردنی ئه‌وپیاوه، راسته له‌گۆشه‌گیریدا ده‌ژیا، به‌لاَم حه‌تمه‌ن كۆمه‌ڵێ شتی ژێر به‌ژێری هه‌بوو كه ئێمه پێمان نه‌ده‌زانی..
له‌رێگه‌دا باسی خۆی وژیانی خۆی بۆ كردم، كابرا پلانی له قسه‌كانیا ئه‌وه‌بو كه به‌رامبه‌ر- قسه‌بۆكراو- قه‌ناعه‌ت پێ بكات كه كه‌سێكی گوناهبار وپیسه و له‌تاریكیدا نوقم بووه..ئه‌مه‌ش گوایا سروشتی ئیمه‌ی ئاده‌مزاد وایه چونكه باوه ئاده‌م و دایه حه‌وا - سلاَوی خوایان لێ بێت- یه‌كه‌م كه‌سێكن كه گوناهیان كردووه و فه‌رمانی خوایان شكاندووه. پاش ئه‌وه كه به‌رامبه‌ر قه‌ناعه‌تی به‌وه‌كرد كه پیسه‌و گوناهباره‌و له‌تاریكیدایه، ئه‌وسا ئه‌و پێناسه‌ی په‌روه‌ردگار{ره‌ب}ی بۆ ده‌كات، كه پیرۆزه‌و پاكه‌و نوورو رووناكییه.. وای لێ ده‌كات كه له‌كاری خۆ‌یا چه‌واشه‌ی بكات، چۆن بتوانێ بگه‌ڕێته‌وه بۆلای په‌روه‌ردگاری پیرۆز و پاكی، له‌كاتێكا ئه‌م به‌گوناهـ پیس و چه‌په‌ڵ بووه؟!
ئالێره‌دا گورزی خۆی ده‌وه‌شێنێ، ودڵخۆشی ده‌داته‌وه‌و دڵنیای ده‌كات كه: ره‌ب تۆی خۆش ده‌وێت، و ده‌یه‌وێت له‌وچڵك وچه‌په‌ڵییه رزگارت بكات، و ده‌قه به‌ناوبانگه‌كه‌ی بۆ ده‌خۆێنێته‌وه، كه‌ده‌ڵین: ئه‌م ده‌قه ئینجێیلێكه به كورت كراوه‌یی:"به‌لاَم ئاوه‌ها خوا جیهانی خۆش ویست تا كوڕی تاقانه‌ی خۆی به‌خشی، ئیتر هه‌مووئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێی هه‌بێ تیاناچن، به‌ڵكو ژیانی هه‌میشه‌ییان بۆ ده‌بێ" إنجیل یوحنا: 3 نێ 16). كه‌وابوو باوه‌ڕ ده‌بێته هۆی رزگاربوونت، ده‌بێ باوه‌ڕت وابێ كه: یه‌سووع كوڕی خوایه، و له‌به‌ر خاتری گوناهی ئاده‌مزاده‌كان به‌سه‌رخاچه‌كه‌وه مردووه، و تاوانه‌كان له‌ته‌كیاخراونه‌ته ناو گۆڕه‌وه، پاشان له رۆژی سێهه‌مدا به پاكی و روونی زیندوو ده‌بێته‌وه و گوناهه‌كان له‌ژێر خاكا به‌جێ دێڵێت..
ئه‌وكه‌سه‌ش له‌نیۆان دووشتا سه‌رپشك ده‌بێت: یا "باوه‌ڕبه‌وه‌ده‌كات و گوناهه‌كانی هه‌موو پاك ده‌بنه‌وه، وئاماده‌ی ده‌كات بۆ ژیانێكی پاكی هه‌میشه‌یی، وبه‌م عه‌قیده‌وه له‌به‌رده‌م ره‌بدا بێگوناهـ ده‌بێت.. یا گوێ به‌هه‌موو ئه‌مانه نادات، و به‌گوناهه‌كانیه‌وه ده‌مرێت،و سزای هه‌میشه‌یی خوای بۆ واجب ده‌بێ" هه‌روه‌ك له ده‌قی 16 ئینجیلی مه‌رقه‌س دا هاتووه..
واعیزه‌كه كاری داخستنی هۆش و به‌كارهێنانی سۆزه له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌یا.. ئێمه به‌وجۆره رۆیشتین تا گه‌یشتینه نیوه‌شه‌و دنیا واتاریك ببوو كه‌من ده‌موچاوی كابرای ديانم نه‌ده‌بینی ته‌نیا قسه‌كانیم ده‌بیست.. پێش ئه‌وه‌ی لێك جیا ببینه‌وه دووكتێبه‌كه‌ی دامێ..
كاتێ رۆیشتمه‌وه بۆماڵ به‌په‌له شێوم خوارد ورۆیشتمه ژووره‌كه‌ی خۆمه‌وه، وزۆر به‌شه‌وق و شۆره‌وه ده‌ستم به‌خویندنه‌وه‌ی كتێبه‌كان كرد، له‌كۆتایی شه‌ودا رۆیشتمه سه‌رجێ وخه‌وتم.. زۆر دڵخۆش بووم وام هه‌ست ده‌كرد به‌ته‌واوی رێی راستم دیوه‌ته‌وه، ئیتر له‌دوای ئه‌و یه‌كه‌م جاره‌وه سه‌ردانم بۆ ئه‌و پیاوه به‌رده‌وام دووباره ده‌بوه‌وه..
تاماوه‌یه‌كیش هه‌ر نه‌مده‌ویست ببمه دیان،هه‌رچه‌ند هه‌ستم به‌وه‌ده‌كرد كه له‌ناخما داوای ئه‌وم لێ ده‌كات ببمه دیان، به‌لاَم له‌به‌ر دوو هۆ نه ده‌بووم: سێ خوایی بوون، و ئیسلام..
به‌لاَم مه‌سه‌له‌ی ئیسلامه‌كه‌م لائاسان بوو به‌هۆی ئه‌و زۆر دانیشتنانه‌م له‌ته‌ك كابرای دیانا، و باسی ئیسلامی ناوبه‌ناو ده‌كرد و به‌عه‌قیده‌ی شه‌یتانی ناو ده‌برد، و ده‌یگوت به‌درۆ موحه‌ممه‌د گوتویه‌تی، ده‌نا پێغه‌ممه‌ر نه‌بووه. هه‌میشه ئه‌مه‌ی بۆ دوو باره‌ده‌كردمه‌وه كه "هه‌موو دره‌ختێكی پاك به‌رو بوومی پاكی هه‌یه‌و، ودره‌ختی پیسیش به‌رو بوومی پیسی هه‌یه"( إنجیل متى 7نێ 17).
ئه‌وان ئیسلامیان به‌دره‌ختێكی پیس ده‌زانی، وبه‌رهه‌مه‌كه‌شیان به ترۆر و تاوان وتوندوتێژیی داده‌نا.. ئیتر كێ بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ترۆره به‌دی بێت باس نه‌ده‌كرا..
له‌باره‌ی سێ خواییه‌كه‌وه ده‌یگوت: ئێمه سێ خوا ناپه‌رستین، ته‌نیا یه‌ك خوا ده‌په‌رستین، به‌لاَم ئه‌و ته‌نیا خوایه له سی شتا ته‌جه‌للا ده‌بێت: باوك و كوڕ و رۆحول قودس!! هه‌مووشیان یه‌كن وچون یه‌كن.. نموونه‌شی به‌وه بۆ ده‌هێنامه‌وه كه هه‌روه‌ك له‌ئینجیلا هاتووه:" خوا مرۆڤی له‌سه‌ر شێوه‌ی خۆی دروست كردووه، ئه‌ویش لاشه، وگیان، و ده‌روونی هه‌یه، وهه‌رسێكیشیان یه‌كێكن" ..!!
له‌وكاته‌دا چونكه من هیچم نه‌ده‌زانی پێم وابوو نموونه‌یه‌كی دروسته وهیچ عه‌یبی نییه.(1) له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ردوو كۆسپی ئیسلام وسێ خوابوونم له‌به‌رده‌ما ته‌خت بوو، ئیتر منیش به‌ئاشكرا بووم به دیان.. و عه‌قیده‌ی خۆم ئاشكرا كرد ورام گه‌یاند كه من له‌مه‌ولا دیانم..
باسی ئه‌وه ده‌كات چۆن هه‌موو ئامانجی گه‌یشتن به پاكیه‌تی و پیرۆزی بووه.. باسی ده‌كات چۆن دوعایان كردووه وگۆرانییان وتووه، و سه‌مایان كردووه، و وایان زانیوه یه‌سووع له‌ناو له‌شیانا جێگییر بووه.. چۆن هه‌ندێ جار شه‌وانه تا به‌یانی ئاهه‌نگیان به یادی له‌دایكبونی یه‌سوعه‌وه گێراوه،و پێشوازیان له و براده‌رانه‌یان كردوه كه له فه‌ره‌نساو ئه‌مریكاوه هاتوون بۆ لایان، وله‌باره‌ی عه‌قیده‌وه رێنوێنی و ئامۆژگارییان كردون، و په‌یوه‌ندییان له‌ته‌كا پته‌و كردووه‌ن!!
ده‌ڵێ: كاتێ هه‌واڵی به دیان بوونم بلاو بووه‌وه خه‌ڵكی زۆر سه‌رسام ببون، كه هه‌واڵه‌كه به‌خانه‌واده‌مان گه‌یشت زۆر پێی بێ تاقه‌ت بوون، و په‌رچه‌كرداری له‌لایه‌ن برا گه‌وره‌كانمه‌وه زۆر سه‌خت بوو..
ئێستا له‌خوا ده‌پاڕێمه‌وه كه له‌و ئاژاوه‌یه‌ی له‌ناو ماڵه‌كه‌مانا دروستم كرد لێم خۆش ببێ، به‌تایبه‌تی ئه‌و‌دڵه خورپێیه‌ی بۆ دایكمم به‌دیهێنا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌و په‌رچه‌كردارانه هیچ عه‌زیمه‌تی منیان نه‌رووخاند، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، هێزی باوه‌رِم پته‌وترده‌بوو، چونكه من به‌راستی بووبوم به دیان، مه‌سه‌له‌كه لای من مه‌سه‌له‌ی مه‌بده‌ء و عه‌قیده‌بوو، له‌ناو دوعاكانما ده‌پاڕامه‌وه كه یه‌سوع لێیان خۆش ببێت و هیدایه‌تیان به‌ره‌و رووناكی بدات، تا رزگاریی هه‌میشه‌یی به‌ده‌ست بێنن..
پاشان ده‌ڵێت : واعیزه دیانه‌كان له قسه‌كانیانا زۆرێ له بابه‌تی موعجیزه وه‌ك حیكایه‌ت باس ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی پێ رابكێشن، و منیش هیممه‌ت وحه‌ماسێكی گه‌وره‌م تیا دروست بووبوو، ده‌م ویست ببمه یه‌كێك له‌گه‌وره واعیزه‌كان، و واعیزێكی ته‌واو بم وه‌ك یه‌سوع، ئاواته خوازبووم به‌سه‌ر زه‌ویدا بگه‌ڕامایه‌و حه‌قیقه‌تم به‌و خه‌ڵكه بگه‌یاندایه ، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌میشه هه‌وڵم ده‌دا له دواناوه‌ندییه‌كه‌ی خۆماندا و له دێ كه‌ماندا ئاینی دیان بۆ خه‌ڵكی باس بكه‌م.. ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی ئه‌وه چه‌ندكه‌سێك له‌دینی ئیسلام هه‌ڵبگێرمه‌وه- هیوادارم خوا لێم خۆش ببێت- چونكه وام ده‌زانی كه به‌حه‌قی ته‌واو گه‌یشتووم، وله دوای ئه‌م حه‌قه‌وه حه‌قیكی تر نییه.. باوه‌ڕتان هه‌بێت ده‌ڕۆیشتم له‌ناوه‌ڕاستی شارا گه‌لاَی دره‌خته‌كانم كۆده‌كرده‌وه‌و شتم له‌سه‌ر ده‌نووسین و له‌هه‌مووشوێنێكا بلاوم ده‌كرده‌وه، لێره‌و له‌وێ و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رجامی ترومبێله كانیش كراوه‌بوایه ده‌مهاویشته ناویانه‌وه..
ئه‌مه حاڵی من بوو بۆ ماوه‌ی سێ ساڵی ته‌واو.. بڕوام وابوو كه له‌سه‌ر ڕێی راستم و هیچ گومانێكم له حه‌قبوونی خۆمدا نه‌بوو.. هه‌رگیز پێم وا نه‌بوو رۆژێ له‌رۆژان ئاوه‌ڕۆی ژیانم له‌م حاڵه‌ته‌وه بگۆڕێت..
راستیم بۆ ده‌ركه‌وت:
پاشان ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده كتێبی پیرۆزم خوێندبوه‌وه وه‌ك ئه‌وه كه له‌سنگمدا هه‌موو سه‌رده‌می نوێم له‌به‌ر كردبێ ئاوه‌هابوو، له‌مه‌ودوا كه ده‌م خوێنده‌وه به وردبوونه‌وه‌و به‌رابه‌رپێكردن له‌نێوان ده‌قه‌كاندا تووشی كۆمه‌ڵێ بڕگه و ده‌سته‌واژه ده‌بوم سه‌رگێژه‌یان بۆ دروست ده‌كردم، و بۆم یه‌ك نه‌ده‌خرا، و بگره بۆم هه‌زم نه‌ده‌كرا.. ئه‌مه‌ش له‌رزۆكییه‌كی له بیر‌و باوه‌ڕما دروست كرد، با هه‌ندێ نموونه‌تان بۆ بێنمه‌وه:
له‌ئینجیلی مه‌رقه‌س 3 ده‌قی 29 دا ده‌ڵێت: "یه‌سوع له‌به‌رخاتری هه‌موو گوناهه‌كان مرد، كه‌وابوو خوا له‌هه‌موویان خۆش بووه، " كه‌چی له ئینجیلی مه‌تێدا ده‌لێت: "ئه‌وه‌ی ره‌فزی رۆحول قودس بكات، یا جنێوی بداتێ گوناهبار ده‌بێت به تاوانی هه‌میشه‌یی و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێ خۆشبوونیی بۆ نیه". ئینجیلی مه‌تێ 12 ده‌قی 31-32.!! "
له‌هه‌مان بڕگه‌دا یه‌سوع جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه هه‌موو تاوانێكی دژ به‌و لێبوردراوه، به‌لاَم دژی رۆحول قودس لێبوردنی بۆ نییه. كه‌وابوو بۆچ ده‌بێ ئه‌م جیاوازییه له‌نێوان ئه‌م سێ كه‌سه‌دا هه‌بێت؟! كه ئه‌گه‌ر هه‌ر سێكیان وه‌ك یه‌ك خوا بن؟!
بۆم هه‌زم نه‌ده‌كرا چۆن یه‌سوع خوایه، و به‌لاَم نازانێ كه‌ی قیامه‌ت دێت؟ ته‌نیا باوك {!} ده‌زانێ.. ئینجیلی مه‌تێ 24: ده‌قی 36 .. مه‌گه‌ر ناڵێ: "خوا ئاگاداری هه‌مووشتێكه "؟!
پیاوێك داوا له یه‌سوع ده‌كات، وده‌ڵێت: " ئه‌ی فێركه‌ری پیاوچاك ! چی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی هه‌میشه‌یی به‌ده‌ست بێنم؟! "پێش ئه‌وه‌ی یه‌سوع وه‌لاَمی ئه‌و پیاوه بداته‌وه به‌م تێ بینییه ئاگاداری ده‌كاته‌وه: بۆچ به پیاوچاك با‌نگم ده‌كه‌یت؟ جگه له خوا چاكێكی تر نییه ". ئینجیلی مه‌رقه‌س 10 ده‌قی 17.
یه‌سوع به‌راشكاوانه ده‌ری ده‌بڕێت كه ته‌نیا ره‌ب ساڵح و چاكه، كه‌وابوو شایه‌تی ده‌دات كه هه‌رگیز به‌شێك له‌خوا نییه..
یه‌سوع له‌سه‌ر خاچه‌كه‌وه پێش مردنی هاوارده‌كات: " ئه‌ی خودای من! ئه‌ی خودای من! بۆ به‌جێت هێشتم؟! " ئینجیلی مه‌رقه‌س: 15 ده‌قی 34.
به‌پێی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی من یه‌سوع خودایه، كه‌وابوو بۆچ بانگی كه‌سێكی تر به‌خوای خۆی ده‌كات.. چۆن ده‌بێ خوا خوای هه‌بێت؟!
خوا به‌سێكردن( تثليث):
خوا به‌سێكردن بریتییه له خوا وكوڕ و رۆحول قودس و هه‌رسێكیشیان وه‌ك یه‌كن، به‌لاَم چۆن له‌م یه‌كسانییه حاڵی ببین كاتێ گۆێمان له‌یه‌سووعه‌وه‌یه ده‌ڵَێت: " له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوكه له‌من گه‌وره‌تره " ( یوحنا : 14 ده‌قی 28).؟ له‌دوعای كه‌هه‌نووتیدا هه‌روه‌ك له ئینجیلی یۆحه‌ننادا هاتووه( یوحنا : 17 ده‌قی 3): یه‌سووع –سلاَوی خوای لێ بێ- به‌ته‌نیا له‌ته‌ك باوكه‌دایه، و ئه‌مه‌ش هه‌لێكی زێڕینه بۆ ئه‌وه‌ی عه‌قیده‌ی به‌سێكردن باش بزانم، و خۆی خۆیم بۆ روون بكاته‌وه.. ئه‌مه‌ش ناكاوێكی گه‌وره‌بوو كاتێ من ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌م خوێنده‌وه: " ژیانی هه‌میشه‌یی ئه‌وه‌یه واتۆ بناسن كه ته‌نیا تۆ خوای حه‌ققی، و یه‌سوعی مه‌سیحیش بناسن كه تۆ ره‌وانه‌ت كردووه. " له‌وه‌پێش ئێمه خوێندمانه‌وه كه ژیانی هه‌میشه‌یی ئه‌وه‌یه یه‌قینت وابێ یه‌سووع مردووه‌و زیندوو بووه‌ته‌وه، ئه‌ی چۆن ده‌بێت كه یه‌سووع خۆی بفه‌رموێ: ژیانی هه‌میشه‌یی ئه‌وه‌یه واخوا بناسیت كه تاك وته‌نیایه..؟
ئه‌وه سه‌رسامی كردبووم كه یه‌سوع سلاَوی خوای لێ بێ خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه‌دا جیاناكاته‌وه، و به‌یه‌كسانی له‌گه‌ڵیاندا خۆی پیشان ده‌دات!! و ئینكاری سیفه‌تی خوایه‌تی له‌خۆیا ده‌كات، كاتێ كه ده‌فه‌رموێ: "... به‌لاَم بڕۆ بۆلای براكانم پێیان بلێ: من سه‌رده‌كه‌وم بۆ لای باوكم وباوكتان، بۆلای په‌روه‌ردگارم و په‌روه‌ردگارتان " (یوحنا 20-27). (2)
" له‌كاتی مردنی ( ئه‌نانیس وصافیره ) دا تووشی سه‌دمه‌بووم " ( كرده‌وه‌كان 5 ده‌قی 111). قه‌یدی نییه ئه‌وان گوناهیان كردووه، به‌لاَم له‌بیاتی ئه‌وه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌یان و بانگكردنیان بۆ په‌شیمان بوونه‌وه، قددیس بییر رسوایان ده‌كات، وئه‌وانیش كتوپڕ ده‌مرن.. ئه‌ی مه‌سیح له‌جیاتی هه‌موو تاوانه‌كان نه‌مرد؟
ئایا ئه‌و خۆی نه‌یگوتووه: "كوڕی ئینسان له‌به‌ر به‌زایه‌كردنی گیانی خه‌ڵكی نه‌هاتووه، به‌ڵكو له‌به‌ر رزگاركردنیان هاتووه "؟( لوقا :9 ، ده‌قی: 56).
له‌باره‌ی زیندووبوونه‌وه‌ی یه‌سوعه‌وه هه‌رچوار ئینجیله‌كه‌م خوێنده‌وه،و دیتم ریوایه‌تی هه‌رئینجیلێكیان له‌وی تریان جیاوازه، نه‌م ده‌زانی بڕوا به‌كامیان بكه‌م؟!
له‌سه‌ره‌تاوه كه‌بووم به دیان سه‌رنجی ئه‌م نه‌سازی ودژایه‌تییانه‌م نه‌ده‌دا، له‌دڵی خۆما به‌خۆمم ده‌گوت: موشكیله‌كه له‌وه‌دایه كه من واتاكان تێ ناگه‌م، هه‌روه‌ك دیانه‌كان ده‌یان گوت منیش ده‌مگوت: حه‌تمه‌ن رۆحول قودس حاڵَیم ده‌كات!!
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له‌گه‌ڵ خۆما راست بووم، رێم به‌وه‌نه‌ده‌دا له عه‌قیده‌كه‌م و كتێبه‌پیرۆزه‌كه‌ما گۆمان و دوودڵََیم بۆدروست ببێت.. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوچه‌شنی ئه‌م ده‌قانه‌ش گومان له‌ده‌روونما به‌دی بێنن.. من بڕوام وابوو ئه‌وه شه‌یتانه كه ده‌یه‌وێت من له‌عه‌قیده‌كه‌م لابدات، چونكه شه‌یتان له‌رێی نووسينه‌كانه‌وه ته‌نانه‌ت بۆ یه‌سووعیش وه‌سوه‌سه‌ی دروست ده‌كرد. هه‌روه‌ك له ئینجیلی مه‌تێدا باسی ده‌كات: (مه‌تێ 4 ، ده‌قی: 1-11 ). منیش له‌یه‌سووع ده‌پاڕامه‌وه تا شه‌یتانم لێ دوور بخاته‌وه.. چونكه شك دوژمنی باوه‌ڕه.. هه‌ندێ كات كه شك وگومانه‌كه‌م بۆ ده‌هات وه‌ك ته‌مومژ هه‌مووشتێكی له‌پێشچاوما داده‌پۆشی و ونی ده‌كرد..
دان به‌وه‌دا ده‌نێم كه نارِه‌حه‌تی زۆرم چه‌شت، چه‌واشه‌یی ته‌واو دڵ وده‌روونی داگیر كردبووم، به‌نیسبه‌ت منه‌وه وای لێ هاتبوو ببوه حه‌قیقه‌تێك و ده‌بوو رووبه‌رِووی ببمه‌وه.. ئیمانه‌كه‌م چركه چركی پێ كه‌وتبوو، و زه‌نگی مه‌ترسیش له‌دڵََمی ده‌دا!!
له‌هه‌موو شتێك‌دا گۆمانم بۆ دروست بووبوو، له‌وخوایه‌ی ده‌مپه‌رست، له‌وكتێبه پیرۆزه‌ی ده‌مخوێنده‌وه!! له هه‌موویاندا گومانم هه‌بوو.
سه‌یر ئه‌وه‌بوو كه نه‌مده‌توانی بۆخچه‌ی دڵم بۆ هاوه‌ڵه‌كانم بكه‌مه‌وه، تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌گه‌ر كه‌سێ گومانێكی هه‌بوایه، من دڵیم جێگییر ده‌كرد، له‌دڵه راوكێ و گومان دوورم ده‌خسته‌وه.. ئه‌ی ئێستا بۆ خۆم وام لێهاتووه؟ باش له‌بیرمه په‌یوه‌ندیم به برایه‌كی دیانه‌وه كرد و پێم گوت: په‌كمه و وه‌زعم باش نییه.. ئه‌ویش ئامۆژگاری كردم تۆبه بكه‌م و په‌شیمان ببمه‌وه، و بۆ لای ئامۆژگاری وراسپاره‌ده‌كانی خوا(یه‌سوع سلاوی لێ بێ) بگه‌ڕێمه‌وه، پێم گوت: من موشكیله‌م له‌گه‌ل راسپارده‌كانی خوادا نییه، به‌ڵكو موشكیله‌ی من له‌ته‌ك خودی خوادایه.. !!
چه‌نده‌ها جار دوعام ده‌كرد و به‌گریانه‌وه له‌سه‌رچۆك ده‌پاڕامه‌وه، تاخوا یارمه‌تیم بدات و له‌و گێژاوه رزگار ببم، چونكه ئاماده نه‌بووم واز له عه‌قیده‌كه‌م بێنم، سه‌رسه‌خت بووم به‌ئاسانی نه‌م ده‌ویست واز بێنم.. چونكه ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه له‌گه‌ل ئه‌و عه‌قیده‌یه‌دا بووم هه‌روا سانا نه‌بوو وازی لێ بێنم..!!
هه‌موو جارێ ئه‌وه‌م له‌خۆم ده‌پرسی وده‌مگوت: تۆ بڵێیت: ئینجیلێكی دروست و په‌یامه راسته‌قینه‌كه‌ی خوام ده‌ست بكه‌وێت؟! و ئایا من له سه‌ر ئاینی حه‌قم؟ به‌رۆیشتنی رۆژگار گۆشه‌گیرییه‌كم بۆ دروست بوو، شپرزه‌یی وخه‌فه‌تێكی زۆرم بۆ په‌یدابوو، زۆر ئازارم پێوه ده‌چه‌شت، به‌راستی ناخۆشترین كات بوو له‌ژیانما.. به‌راشكاوی تلێربوونه‌وه‌و كه‌وتن بوو..
په‌راوێزه‌كان:
(1)دوایی تێده‌گات و بۆی ده‌ر ده‌كه‌وێ كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره و چه‌واشه‌كردنه، ده‌نا حه‌زره‌تی عیسا ئه‌گه‌ر خوابێ و هیچ جیاوازی له‌گه‌ل خوادا نه‌بێ چۆن له‌باوكی دوا ده‌كه‌وێت؟ چۆن ده‌بێ له دایك ببێت؟ چۆن ده‌بێ بمرێت؟.
(2)به‌لاَم ئه‌وه‌ی ئه‌م بۆی هه‌زم نه‌ده‌كرا ئه‌وه‌بوو كه هه‌موو دیانه‌كان به‌مه‌رجیان گرتووه باوه‌ربوون به‌وه كه عیسا علیه السلام خوایه، و هیچی له‌خوا كه‌متر نییه.