پێم وایه ئه‌م دوو چه‌مكه خاڵی پێك گه‌یشتنیان زۆره و لێكدابرِانیشیان هه‌یه، و دوو سيسته‌می لێك جیاوازن، چونكه
شوورا سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاسمانییه، وخوا فه‌رمانی به‌دروستبوونی داوه.. به‌لاَم دێموكراسی سه‌رچاوه‌كه‌ی گه‌له و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به خوا و ئاینه‌وه نییه.
شوورا كۆبوونه‌وه‌ی ده‌مرِاسانی میلله‌ته له زانایان و پسپۆرِان و ئه‌زمووندارانی خوا ناس بۆ دۆزینه‌وه‌ی باشترین شتێ كه‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌ی تیابێت، و له بازنه و جوغزی به‌رنامه‌كه‌ی خوایش دابێت، واته: یاسا داده‌نێن به‌لاَم له‌به‌رنامه‌ی خواوه سه‌رچاوه‌كه‌ی گرتووه. له‌دێموكراسیشدا خه‌ڵك یاسا داده‌نێت، بۆ به‌رِێوه بردنی خه‌ڵك، جا ئه‌م یاسایه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی خوادا بگونجێ یادژ بێت، گرنگ نییه..
له‌شوورادا تاك ئازادی هه‌یه، هه‌ر وه‌ك كۆمه‌ڵ هه‌یه‌تی، به‌لاَم نابێ ئازادی تاك زیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بدات، بۆنموونه: كه‌سێك سه‌رمایه‌یكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و چه‌نده‌ها كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هه‌یه، ئه‌م سه‌رمایه داره رێی پێ نادری شت بۆ گرانی هه‌ڵبگرێ و(ئیحتیكار)بكات، هه‌رچه‌ند له‌وكاره‌یا سوودی تاكی خۆی هه‌بێ، چونكه زیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵ ده‌دات.. یا تاك ئازادییه‌كی وای پێ نادرێ ئازادی تاكێكی تر یاخێزانێك زه‌وت بكات، بۆنموونه: ره‌به‌نێك نهۆمێكی له‌باڵه خانه‌یه‌كدا گرتووه، و له‌سه‌عات دوانزه‌ی شه‌وا دێت به‌خه‌یاڵیا و ئاسنگه‌ری تیا ده‌كات، ئه‌وانه‌ی له‌نهۆمه‌كانی تران به‌وكاره‌ی ئه‌و ئازادییان لێ زه‌وت ده‌بێ، له‌به‌ر ئه‌وه رێ به‌و ئازادییه‌ی ئه‌و نادرێ..
به‌لاَم له‌رژێمی دێموكراسی‌دا رێ به‌یه‌كه‌میان ده‌درێ و رێ به‌دووه‌میان نادرێ.
له رژێمی شوورادا مرۆڤ ئازادی بیر و باوه‌رِ و رِا ده‌ربرِینی هه‌یه، له‌هه‌ندێ رژێمی دێموكراسیشدا ئه‌و ئازادییه هه‌یه، ئالێره‌دا هه‌ردوو یه‌ك ده‌گرنه‌وه..
ده‌توانین بڵێین: خاڵی پێكگه‌یشتنیان له ئازادی بییر و بۆچوون ورا ده‌ربرِیندایه، و خاڵی لێك دابرِانیشیان له‌سه‌رچاوه‌دایه، شوورا سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاسمانیه، دیموكراسی سه‌رچاوه‌كه‌ی زه‌وینییه..
بۆ نموونه: له‌روانگه‌ی شووراوه داوێن پیسی به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، زیان به‌كۆمه‌ڵ ده‌گه‌یه‌نێ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ رێی پێ نه‌درێ، به‌لاَم له‌روانگه‌ی دێموكراسییه‌وه ئازادی تاكه وده‌بێ رێی لێ نه‌گیرێ، هه‌رچه‌ند زیانه‌كه‌شی بگاته 15 ملیۆن كه‌س گیرۆده به‌نه‌خۆشی ئایدز، كه له‌سه‌دا هه‌شتای به‌هۆی دروستبوونی داوێن پیسییه‌وه‌یه!!
له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه شووراو دێموكراسی به دوو سسته‌می جیاواز له‌یه‌ك ده‌زانین، هه‌ر چه‌ند له‌هه‌ندێ خاڵدا پێك ده‌گه‌نه‌وه وه‌ك باسمان كرد..