یه‌كێ له‌و موسوڵمانانه‌ی له به‌ریتانیا ده‌ژیا و له‌شاری له‌نده‌نا بوو هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك به‌پاس له ماڵه‌وه بۆ نوێژی جومعه ده‌رۆیشت و له‌به‌رده‌م مزگه‌وتا داده‌به‌زی.. جارێكیان پاره‌ی پاسه‌كه‌ی ده‌دات و كابرای سایه‌ق باقیاته‌كه‌ی ده‌داته‌وه، ئه‌میش كه له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی داده‌نیشێت ده‌بینێ بیست بێنس زیاده‌ی پێ داوه‌ته‌وه..
بییر ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: من ده‌بێ ئه‌و بیست بێنسه بده‌مه‌وه به سایه‌قه‌كه، چونكه ئه‌مه حه‌قی خۆیه‌تی و به‌من حه‌رامه.. جارێكی تر بییر ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: كو‌ڕه هه‌ر له‌بییر خۆتی ببه‌وه، ئه‌و بڕه كه‌مه چییه و كێ بایه‌خی پێ ده‌دا؟ هه‌روه‌ها كومپانیای پاسی هاتۆچۆ كومپانیایه‌كی گه‌وره‌یه‌و پاره‌یه‌كی یه‌جگار زۆری ده‌ست ده‌كه‌وێت.. بڕی بیست بێنس چ زیانێكی لێ ده‌دات؟ كه‌وابوو منیش گوێی ناده‌مێ و بۆخۆمی هه‌ڵده‌گرم و واده‌زانم دیارییه‌كه‌و خوا بۆی ناردووم و هه‌رباسی ناكه‌م!!
كاتێ پاسه‌كه لای مزگه‌وت ده‌وه‌ستێ و پێش ئه‌وه‌ی كابرا دابه‌زێت، نیازی ده‌گۆڕێ و ده‌ڵێ: خۆ من بۆ مزگه‌وت ده‌ڕۆم، بیست بێنس چ قیمه‌تێكی هه‌یه خۆمی بۆ گوناهبار بكه‌م ..؟ وه‌ڵلاَ ده‌یده‌مه‌وه به‌سایه‌قه‌كه..
پێش ئه‌وه‌ی دابه‌زێت ده‌ڕوات به‌سایه‌قه‌كه ده‌ڵێ: له‌وكاته‌دا كه‌باقیاته‌كه‌ت دامه‌وه ئه‌و بیست بێنسه‌ت زیاد دابوومه‌وه فه‌رموو ئه‌وه بیست بێنسه‌كه‌ت.
كابرای سایه‌قیش لێی وه‌رده‌گرێ و بزه‌یه‌ك ده‌یگرێ و ده‌ڵێ: من ده‌مبینی تۆ هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك سوارده‌بیت وده‌چیت بۆ نوێژ له‌م مزگه‌وته‌دا.. منیش ماوه‌یه‌كی زۆره بییر له‌ئیسلام ده‌كه‌مه‌وه، به‌نیازبووم سه‌رێكی مزگه‌وت بده‌م وله‌وێ شتێ له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه شاره‌زاببم، بۆیه به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌و بیست بێنسه‌م به‌زیاده دایته‌وه.. گوتم: بزانم ئایا هه‌ڵوێستی چۆن ده‌بێت؟!!!
موسوڵمانه‌كه ده‌ڵێت: كه‌دابه‌زیم نه‌مده‌توانی له‌سه‌ر پێ یه‌كانم خۆم بگرم.. ده‌ستم به دار عه‌موودێكه‌وه گرت.. له‌سامناكی هه‌ڵوێسته‌كه‌دا هه‌مووگیانم ده‌له‌رزی..
ئینجا سه‌رم به‌ره‌و ئاسمان به‌رزكرده‌وه‌و و گوتم خوایه‌گیان! سوپاس بۆتۆ كه ئه‌و پاره‌یه‌م دایه‌وه به‌خاوه‌نه‌كه‌ی.. ده‌نا من ئیسلام وعه‌قیده‌كه‌مم به بیست بێنسه ده‌فرۆشت!!
ئێمه كه له‌م ولاَتانه‌دا ده‌ژین نازانین كێ چاودێری هه‌ڵس و كه‌وتمان ده‌كات و ده‌یه‌وێت له روانگه‌ی ئێمه وه ئیسلام بناسێت.. به‌خراپ يا به‌چاك.. تۆیش كه‌یفی خۆته..