مامۆستاى به‌رِێز! زۆرجار له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه بابه‌تى فتوحاتى ئیسلامى ده‌وروژێنرێت و ده‌ڵێن:
سلام علیك:
مامۆستاى به‌رِێز!
زۆرجار له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه بابه‌تى فتوحاتى ئیسلامى ده‌وروژێنرێت و ده‌ڵێن: ئیسلام به‌زۆر دینه‌كه‌ى خۆیى بڵاوكردۆته‌وه، ئه‌وه‌نیيه ئه‌و وڵات و شوێنانه‌ى داگیركردوه‌و كردوونى به ئیسلام.
پرسیاره‌كه‌م ئه‌مه‌یه "مبرراتى فتوحاتى ئیسلامى چیه؟ ئایا ئه‌و كاره دژى ئایه‌ته‌كانى
"لا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ" و" ... وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ "...، نیه؟ ئایا بیروباوه‌رِ و ئایین به‌زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ده‌سه‌پێت؟
مامۆستاى ئازیز! زۆر سوپاست ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر له وه‌ڵامه‌كه‌تدا رِه‌چاوى ئه‌وه بكه‌یت كه ئه‌و وه‌ڵامه بۆ منێكى دیندارى ملتزم نه‌بێت، به‌ڵكو بۆ كه‌سانێك بن كه گومانیان له‌و باسه‌دا هه‌یه.
سالار فتاح
وعليك السلام..
پاش سه‌لات و سه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئال وئه‌سحابی له‌وه‌لاَمي ئه‌و برايه‌دا ده‌ڵێین: مبرراتى فتووحاتى ئیسلامى ئه‌مه‌یه:
1- مبرراتى فتووحاتى ئیسلامى:
ئه‌م ئاینه ئايني خوداية، خودايش خوداي هه‌موانه، بۆ هه‌موو میلله‌ته‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ك چون یه‌كه،
دادگه‌ری و یه‌كسانی پێیه بۆ خه‌ڵكی سه‌رزه‌وی و رێزی كه‌س به‌سه‌ر كه‌سدا نادات جگه له پارێزكاری، و خه‌ڵكی به‌ته‌واوی ئازاد ده‌كات له‌هه‌ڵبژاردنی ئایندا.. خه‌ڵكی له ئیسلامدا نابنه به‌نده‌ی یه‌كتر، و به‌ندایه‌تییان ته‌نیا بۆ خوایه، وه‌ك ریبعی كوڕی عامیر به رۆسته‌می سوپاسالاری ئیرانی گوت: ئێمه قه‌ومێكین، خوا ئه‌م ئاینه‌ی پێ به‌خشیوین، و له به‌ندایه‌تی به‌نده رزگاری كردووین، و ده‌مانه‌وێ بیگه‌یه‌نیین به‌خه‌ڵكی دنیا..
ئه‌م ئاینه كه‌ئاینی خوایه و خۆی به‌باشترین چاره‌سه‌ر و چاكترین به‌دیل وئه‌لته‌رناتیف ده‌زانێ خۆی پێشكه‌ش به‌خه‌ڵكی جیهان ده‌كات و ده‌ڵێت: من به‌خشش و دیارییه‌كی خودام بۆ ئێوه.. ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌میا بوه‌ستێ ورێ له بلاَوبوونه‌وه‌و گه‌یاندنی بگرێ، له‌ته‌كیا ده‌جه‌نگێ. به‌پێی ئه‌م فه‌رمانه خواییه:" وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلَّهِ " البقرة: 193 . واته: دژیان بجه‌نگن تا نه‌بنه هۆی فیتنه‌و ئاژاوه بۆ خه‌ڵكی به‌گشتی و ئیمانداران به تایبه‌تی، و تادین و به‌رنامه‌و فه‌رمانره‌وایی بۆ خوا بێت..
له‌ئیسلامدا جه‌نگ و كوشتن له‌به‌ر خودی خۆی مه‌به‌ست نييه، و به‌هایه‌كی بالاَ سه‌ر په‌رشتی ده‌سه‌لات ده‌كات و هێز رێك ده‌خات كه ئه‌ویش دادگه‌رییه به‌پێی ترازووی ئیسلام، دادگه‌ریش له‌ئیسلامدا به‌هایه‌كه وخاوه‌نی یه‌ك ترازووه، موسڵمان وه‌ك واجبێكی ئاینی پێ به‌نده پێوه‌ی له‌خۆشی و ناخۆشیدا، وله‌حاڵه‌تی دۆستایه‌تی و دوژمنایه‌تیدا، و له‌قسه‌و كرده‌وه‌دا، له كردن و وازهێناندا، ئه‌وه‌ته خوای بالاَده‌ست ده‌فه‌رموێت: " يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ لِلَّهِ شُهَدَاءَ بِالْقِسْطِ وَلا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَى أَلاَّ تَعْدِلُوا اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ " المائدة: 8. واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌رِتان هێناوه ئێوه شایه‌تێكی دادگه‌ربن، دوژمنایه‌تی هیچ كه‌س وهیچ كۆمه‌ڵێك له‌دادگه‌ری لاتان نه‌دات، بێگومان دادگه‌ری له‌ته‌قواو خواناسییه‌وه نزیكتره، له‌خوا بترسن، بێگومان خوائاگاداره به‌كرده‌وه‌كانتان.. زانایانی ته‌فسیر ده‌فه‌رمون: واته: رقبوونتان له‌قه‌ومێك كه له‌باره‌ی ئاینه‌وه شه‌رِتان له‌ته‌كا ده‌كه‌ن واتان لێ نه‌كات له معامه‌له‌كردن له‌ته‌كیانا دادگه‌ر نه‌بن..
ئه‌مه‌ش له راسپارده‌كانی پێغه‌ممه‌ردا صلى الله عليه وسلم بۆ فه‌رمانده‌ی سوپاكان به‌رِوونی ده‌ره‌ده‌كه‌وێت، كاتێ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم سوپایه‌كی بۆ شوێنێك بناردایه پێیانی ده‌فه‌رموو: « اغْزُوا وَلاَ تغلوا، ولا تَغْدِرُوا، ولا تمثلوا، ولا تقتلوا الوليد، ولا أصحاب الصوامع» . واته: هێرش به‌رن، به‌لاَم له‌سنوور تێنه‌په‌رِن، و غه‌در نه‌كه‌ن، و كوژراو و زیندوو ئه‌تك نه‌كه‌ن، ومنداڵی ساوا و ره‌به‌نی دێری نه‌كوژن. و به‌م پێیه بنچینه و بنه‌ماي مبرراتى فتووحاتى ئیسلامى بانگه‌واز و ده‌عوه‌تكردنه بۆ ئیسلام، ئه‌م بانگه‌وازه‌ش ده‌بێ هێزێك هه‌بێ بیپارێزێت و ببێته په‌رژین بۆی، به‌لاَم ئه‌وهێزه ره‌ها نییه، و له‌به‌ر خودی خۆیشی مه‌به‌ست نییه..
2- دژایه‌تی له‌نێوان ده‌قه‌كاندا نییه:
جه‌نگ و فتووحاتی ئیسلامی بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و كۆسپ وته‌گه‌رانه‌یه كه دێنه به‌رده‌می، پاش ئه‌وه كه هێز و توانای به‌رگری له‌لایه‌ن نه‌یا ر و دوژمنانیه‌وه نه‌ما، ئه‌وسا خه‌ڵكی ئه‌و ولاَته سه‌ر پشك ده‌كات، به‌ئاره‌وزوومه‌ندانه ئاین بۆ خۆيان هه‌ڵبژێرن، " فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ " الكهف/ 29. واته: ئه‌وه‌ی مه‌یلی بوو با ئیمان بێنێ و ئه‌وه‌ش مه‌یلی نه‌بوو باكافر بێ.. له وه‌رگرتنی دینا زۆریان لێ ناكرێ، هه‌روه‌ك ده‌قه قورئانییه‌كه ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه " لا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ " واته: زۆركردن له وه‌رگرتنی ئاینا نییه، رێبازی راست و دروست له گومرِایی وسه‌ركه‌شی جیابوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه.. واته: به‌ڵگه‌كان به‌هێزن و ده‌لیله‌كان روون وئاشكران، وپاش ئه‌وه شتێك نه‌ماوه‌ته‌وه جگه له‌زۆركردن وناچاری، ئه‌ویش دروست نییه چونكه پێچه‌وانه‌ی ته‌كلیف و ئیختیار‌و هه‌ڵبژاردنه..
ئه‌م ئایه‌ته‌ی سووره‌تی يونس به‌ڵگه‌یه‌كی تره له‌سه‌ر ئه‌و حه‌قیقه‌ته كه ده‌فه‌رموێ:"وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لآَمَنَ مَنْ فِي الأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا، أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ؟" سورة يونس/ 99. واته: ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ بیویستبا ئیختیار له‌خه‌ڵكی زه‌وت بكات هه‌رچی واله‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌موویان باوه‌ڕیان ده‌هێناو موسوڵمان ده‌بوون، ئایا تۆ ده‌ته‌وێ خه‌ڵكی ناچار بكه‌یت تا باوه‌ڕ بێنن؟ كه‌وابوو ناچار كردن نییه..
هه‌روه‌ها له سووره‌تی شوعه‌رايشدا ده‌فه‌رموێ: " لَعَلَّكَ بَاخِعٌ نَفْسَكَ أَلاَّ يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ، إِنْ نَشَأْ نُنَزِّلْ عَلَيْهِمْ مِنَ السَّمَاءِ آَيَةً فَظَلَّتْ أَعْنَاقُهُمْ لَهَا خَاضِعِينَ" الشعرا‌ء/ 4. واته: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانه باوه‌ڕ ناهێنن خه‌ریكیت له‌داخ و خه‌فه‌تا خۆت ده‌فه‌وتێنیت! خۆئه‌گه‌ر بمانه‌وێ – ناچاریان بكه‌ین وئیختیاریان لێ زه‌وت بكه‌ین- موعجیزه‌یه‌كیان له‌ئاسمانه‌وه بۆ داده‌به‌زێنین ئه‌وسا به‌ناچاری گه‌ردنكه‌چی ده‌بن..
كه‌وابوو خه‌ڵكی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن وئیختیاری خۆیان ده‌مێننه‌وه، و له‌وره‌گرتنی ئایندا ئازاد ده‌بن..
خوایش ئاگادار تره
هیوادارم توانیبێتمان حه‌قیقه‌تمان روون كردبێته‌وه..