كاتێك ژیان نامه‌ی هه‌ڵكه‌وتووان و لوتكه نشینان ده‌خوێنیته‌وه شتی سه‌یرو عه‌جایه‌بت پێش چاو ده‌كه‌وێت، كه هه‌ر گیز به‌خه‌یاڵدا نایه‌ت.. به‌م باسی خه‌یاڵه‌دا ده‌ورێكی زۆر گرنگی خه‌یاڵم بییر كه‌وته‌وه، ئه‌م خانمه زانایه ده‌ڵێت: "من منداڵ بووم و زۆر حه‌زم له‌خوێندنه‌وه بوو، باوكیشم هه‌موو وه‌سیله‌یه‌كی خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌سازاندم،و هه‌ر پرسیارێكم لێده‌كرد به‌وپه‌رِی سنگ فراوانیه‌وه وه‌لاَمی ده‌دامه‌وه، ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه له‌لایه‌كی تره‌وه به‌سه‌رهاتی پێشه‌وایانی گه‌وره‌ی زانیاریم ده‌خوێنده‌وه‌و ده‌مگوت: ده‌بێ منیش ئه‌و رێیه‌ی ئێوه بگرمه به‌ر و له مێژوودا جێی خۆم بكه‌مه‌وه، هه‌میشه به‌خه‌یاڵ له‌ته‌ك رازی و ئیبنو هه‌یسه‌م و ئیبنو سینا و جابیری كوڕی حه‌ییان و ئه‌نیشتاین، وئیسحاق نیوتن و ماری كۆری و ئه‌وانه‌دا ده‌ژیام.. ئیێستا كه گه‌وره‌ترین داهێنانم به‌ده‌ست هێناوه، و ده‌ڵێم: خه‌یاڵ نیوه‌ی زانیارییه، و هه‌موو به‌رهه‌مه زانیارییه‌كان له خه‌یاڵه‌وه بوون به واقیع، "
به‌ڵێ خوێنه‌ری ئازیز!ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشام و هانیدام بۆ نووسین له‌سه‌ر ئه‌م خانمه زانایه دووشت بوو: یه‌كه‌م خۆبه‌سووك سه‌یر نه‌كردنی،و شانازی كردنی به‌ئاینه‌كه‌یه‌وه دووه‌م: هیممه‌تی به‌رزی بوو..
شانازی كردنی به‌ئاینه‌كه‌یه‌وه:
له‌باره‌ی یه‌كه‌م خالیانه‌وه له دیدارێكا ده‌ڵێت: هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌وه كه له زانكۆی كه‌مبه‌رده‌جدا وه‌ك قوتابییه‌كی سعوودی وه‌رگیرام، كۆمه‌ڵێ ئاسته‌نگ و ناره‌حه‌تیم بۆپێشهات، و هه‌وڵمدا كه‌ده‌بێ به‌سه‌ریانا سه‌ركه‌وتووبم به ویستی خوا.. ئه‌و ماوه‌ی بۆمن دانرابوو تا دكتۆراكه‌می تیا ته‌واو بكه‌م له‌بواری ته‌كنیكی زینده‌دا پێنچ ساڵ بوو، یه‌كێك له‌زانا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌و زانكۆیه هه‌ر له‌گه‌ڵ چاوی پێم كه‌وت له‌چكم به‌سه‌ره‌وه‌یه قیرِاندی وهاواری كرد: هه‌ر له‌ئێستاوه تۆ فاشیل و سه‌رنه‌كه‌وتوویت.. مادام واز له‌م له‌چك وخۆ پێچانه‌وه‌یه‌ت نه‌هێنی.. هه‌ر چه‌ند من ماوه‌ی سێ مانگت بۆ دا ده‌نێم، تا به‌ته‌وزاوی له‌ناو كۆمه‌بَگای ئێمه‌دا بتوێیته‌وه، و واز له‌هه‌موو رواڵه‌تێكی ئاینی بێنیت، وتۆیش یه‌كێكی وه‌ك ئێمه بیت..!! ده‌بێ ئاین و زانیاری لێك جیا بكرێنه‌وه!! ئێمه ته‌جره‌به‌مان هه‌یه، ویه‌كێك له موسوڵمانه‌كانی رۆژهه‌لاَتی ئاسیا كه‌هات پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌چكه‌كه‌ی لاداو بووه یه‌كیك وه‌ك ئێمه..!!
ئه‌م خانمه زانایه ده‌ڵێ: ئه‌مه سه‌دمه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو، به‌لاَم قسه‌ی ره‌قی ئه‌و زانایه نه‌به‌ردێكی گه‌وره‌ی له‌ده‌روونمدا دروست كرد بۆیه برِیارم دا كه ده‌بێ پارێزگاری له ئاین و ره‌وشت و رواڵه‌ت و ناسنامه‌م بكه‌م..!! تا پێی بسه‌لمێنم كه له‌نێوان ئاینی ئیسلام و زانیاری‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی نییه.. ته‌نیا پاش سێ مانگ ئه‌و ده‌سته‌واژه هێرش ئامێزانه له‌لایه‌ن كار به‌ده‌ستان ومامۆستایانی زانكۆوه گۆڕان به رێزێكی زۆر و حورمه‌تێكی فراوان، ته‌نانه‌ت له‌مانگی ره‌مه‌زانا له‌به‌ر من له‌به‌رچاو منا نه‌نانیان ده‌خوارد نه‌ئاو..
هه‌روه‌ها قورئانی له‌به‌ر نه‌بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و غه‌ریبایه‌تییه‌دا هۆگرێكی هه‌بێ قورئان ده‌كاته هاونشینی خۆی و له‌ماوه‌ی ته‌نیا ساڵێكدا هه‌موو قورئان له‌به‌ر ده‌كات.. و ده‌یه‌وێت به‌هه‌موو ئه‌وانه بسه‌ڵمێنێت كه ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بڕوات بۆ رۆژئاوا ده‌بێته شكاری هه‌واو هه‌وه‌س و تلێر ده‌بێته‌وه بۆ كه‌نده‌لاَنی ره‌وشت نزمی.. كه هه‌ڵه‌ن، وله‌وباره‌وه ده‌ڵێت: " ئێمه باوه‌ڕمان به‌خوا هه‌یه، له‌هه‌ركوێ بین خوا ئاگای لێمانه‌و پێمان ده‌زانێ.. و ئه‌وه‌ی نایه‌ڵێ تووشی گوناه ببین ته‌نیا باوه‌ڕه‌كه‌یه، وشه‌خسییه‌تی خۆیشمان له‌مه‌سه‌له‌كه‌دا كاریگه‌ره نه‌ك زرووف"..
له‌باره‌ی هیمه‌ت به‌رزییه‌وه:
ئه‌م خانمه زانایه كاتێ دواناوه‌ندی ته‌واو ده‌كات تێكڕی نمره‌كانی له‌به‌شی زانیاری‌دا 98 % ده‌بێت، به‌لاَم ئینگلیزییه‌كه‌ی لاواز ده‌بێت، وله‌وئاسته‌دا نابێت زانكۆكانی به‌ریتانی وه‌ری بگرن.. بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م كۆسپه‌دا سه‌ر بكه‌وێت ده‌ڵێت: " رۆیشتم پێشكه‌شم كرد تا ئیمتیحان بۆ دواناوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا بده‌م، گوتیان شتی وا موسته‌حیله، گوتم: مادام من زیندووبم له‌قامووسی منا موسته‌حیل نییه، له‌ماوه‌ی دیاری كراودا له‌شه‌و و رۆژێكدا 18 سه‌عات تا 20 سه‌عات كۆششم ده‌كرد، چونكه به‌ڵێنم دا بوو ده‌بێ سه‌ركه‌وتووبم، له‌هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا باوه‌ڕتان هه‌بێت ته‌نیا شه‌وێك تێر نه‌خه‌وتووم.. چونكه زۆر ده‌ترسام سه‌رنه‌كه‌وم و فه‌شه‌ل بێنم.. له‌كاتێكا ئیمتیحان هاته پێشه‌وه سوپاس بۆ خوا نمره‌یه‌كی وام هێنابوو له‌هه‌موو زانكۆكانی به‌ریتانیادا به‌بێ هیچ مه‌رجێ پێی وه‌ر بگیرێم..!!
یه‌كێكی تر له هیممه‌ت به‌رزیه‌كانی ده‌ڵێ:" من كه‌له‌زانكۆی كه‌مبه‌رجدا بۆ دكتۆرا ده‌مخوێند لێكۆڵرێكی ته‌مه‌ن بچووك بووم، له‌زانكۆی بۆستن كۆنگره‌ی گۆردن بۆ باسه‌كان ده‌به‌سترا، منیش باسێكم له‌باره‌ی كه‌هرۆ موگناتیسییه‌وه نووسیبوو، ده‌مویست بڕۆم له‌وێ پێشكه‌شی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵی بسنگێنن.. باسه‌كه‌م پێشكه‌ش كرد وقبوول كرابوو، منیش رۆیشتم به زانكۆی خۆمانم گوت: من ئه‌گه‌ر باسێك پێشكه‌ش بكه‌م بۆ یه‌كێك له‌كۆنگره جیهانییه‌كانا ئێوه خه‌رجم ده‌كێشن؟ گوتیان: نه‌خێر.. گوتم: ئه‌ی ئه‌گه‌ر پێشكه‌شم كرد و ئه‌وان قبوڵیان كرد و خه‌رجییان بۆ دام چی؟ گوتیان ئێمه رێت پێ ده‌ده‌ین ومه‌منوونت ده‌بین چونكه سه‌ری زانكۆ كه‌ی ئێمه به‌رز ده‌كه‌یته‌وه.." پاشان ده‌ڵێت : " رۆیشتم باسه‌كه‌م له‌وێ بووه هۆی سه‌رسوڕمانی ئاماده‌بووان، چونكه ته‌مه‌نم له‌هه‌موو ئاماده‌بووان بچووكتر بوو، و بووه هۆی ئه‌وه كه سێ ساڵی ته‌واو وه‌كاله‌تی ناسا هه‌وڵ بدات له‌ته‌كما بۆ ئه‌وه‌ی له‌ته‌كیانا كار بكه‌م.." !!
# # #
ئه‌مه ئه‌و خانمه زانایه‌یه كه ده‌مه‌وێ به‌خوێنه‌رانی ئه‌م سایته‌ی بناسێنم.. و خوێنه‌ران بزانن كه داهێنانه‌كان موڵكی قۆرغكراوی كه‌س نین، ئه‌گه‌ر بوار بۆ خه‌ڵكی خۆمان هه‌ڵبكه‌وێت هیچیان له‌خه‌ڵكی تر كه‌متر نییه..
{حه‌یات سندی} خانمه لێكۆله‌ره‌وه‌ی سعوودی یه‌كه‌م ئافره‌تێكی عه‌ره‌بییه شه‌هاده‌ی دكتۆرا له ته‌كنیكی زیندووی زانكۆی كه‌مبه‌رج دا بێنێت، له‌دیدارێكا له‌ته‌ك رۆژنامه‌ی {ئه‌لوه‌ته‌ن}ی سعودیدا رایگه‌یاند كه ئیسرائیل چوار جار داوای لێكردووه تا له سه‌نته‌ری " وایزمان ئه‌نستتیوت "دا له ته‌ل ئه‌بیب هاوبه‌شی بكات.. به‌لام ئه‌و ره‌فزی كردووه، چونكه هه‌ستی كردووه به" مه‌ترسی ئاسایی كردنه‌وه‌ی باسی زانیاری".
به‌ڵێ، ده‌سه‌لاَتدارانی ئیسرائیلی ئیغرائاتێكی زۆریان پێشكه‌ش به خانمه زانا‌و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی سعودیه {حه‌یات سندی} كردووه كه ئێستا له به‌ریتانیایه، بۆ ئاگاداربوون و سوود وه‌رگرتن له‌وباسانه‌ی كه له باره‌ی كیمای زینده‌وه‌ره‌وه نووسیویه‌تی.
سندی له‌دایكبووی شاری مه‌كه‌یه،و سیانزه ساڵی له به‌ریتانیادا بردۆته سه‌ر، و دكتۆراكه‌ی له " كه‌ره‌سه‌ی قیاسی كه‌هرۆ موگناتیسی و ده‌نگ" دایه له‌زانكۆی به‌ناوبانگ ودێرینی كامبه‌رجدا..
هه‌روه‌ها توانیویه‌تی بگاته كۆمه‌ڵێ داهێنانی زانیاری گرنگ، كه پله‌و پایه‌یه‌كی زانیاری وناوداریيه‌كی جیهانی بۆ به‌دی بێنێت.. هه‌ر له‌پاش ئه‌و باسانه‌یه‌وه، ده‌وله‌تی ئه‌مریكا له‌گه‌ل وه‌فدێكی پێكهاتوو له 15 زانا له‌باشترین زانایاندا بانگی كردووه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی رووگه‌و داهاتووی زانیایرییه‌كان..
هه‌روه‌ها زانكۆی { Berkeley} بیركلی له كالیفۆرنیای ئه‌مریكی ده‌عوه‌تی كردووه تا له‌ناو ئه‌و سێ ناودارترین خانمه زانایه‌انه‌ی جیهاندا بێت، كه بریتین له: {كارل دار} سه‌رۆكی باس ولێكۆلینه‌وه‌كانی شێر په‌نجه، دوه‌میان: {كاسی سیلڤه‌ر} یه‌كه‌م ئافره‌تی پێشه‌نگی فه‌زا، وسێ هه‌میشیان {حه‌یات سندی}..
دكتۆره سندی وه سیله‌یه‌كی داهێناوه بۆ هه‌ستكرد به شه‌پۆله ده‌نگیی و موگناتیسییه‌كان، كه‌به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێ ده‌رمانی پێویست بۆ له‌شی مرۆڤ دیاری بكرێت.. ئه‌م داهێنراوه‌شی به‌كورتی ناو لێناوه:" MARS " هه‌ر به‌هۆی ئه‌م داهێنانه‌یه‌وه له‌لایه‌ن {وه‌كاله‌تی ناسا}وه ده‌عوه‌تێكی پێگه‌یشتووه كه پێشنیاری باشترین مووچه‌و خزمه‌تی تیایه ئه‌گه‌ر كاریان له‌ته‌كا بكات..
هه‌روه‌ها له پیشه‌سازی داوده‌رماندا و له‌پشكنینی ترشی نه‌وه‌وی {DNA} تایبه‌ت به نه‌خۆشییه بۆ ماوه‌كاندا چه‌ند داهێنانێكی كردووه، هه‌روه‌ها پرۆژه باسێكی بۆ پارێزگاری ژینگه له گازه ژه‌هراوییه‌كاندا هه‌یه، و داهێنانه‌كانیشی به ورده‌كارییه‌كی به‌رز له باسه‌كانی تر هه‌ڵبوێراوه.. بۆنموونه: ئه‌و ئامێره‌ی بۆ ناسین وزانینی تووشبوونی جیناته‌كان به نه‌خۆشی شه‌كره دایهێناوه، رێژه‌ی سه‌ركه‌وتوویی گه‌یشتۆته 99,10 % ، كه له‌وه‌پێش ئه‌و رێژه‌یه له 25 % تێنه‌ده‌په‌ڕی..
به‌لاَم ئه‌وه‌ی سه‌یره زانكۆی مه‌لیك سعوود تائێستا بانگی نه‌كردووه، گوایا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسه‌كانی پاره‌ی زۆری تێده‌چێ!!
له‌زانكۆی مه‌لیك عه‌بدول عه‌زیزیش بانگ نه‌كراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی تیا نیه په‌یوه‌ندی به‌باسه‌كانی ئه‌وه‌وه هه‌بێ!!
زانكۆی مه‌لیك فه‌یسه‌لیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به زانیاره نه‌زه‌رییه‌كانه‌وه تا ئێستا ده‌عوه‌تی نه‌كردووه..
زانكۆی ئوممول قورایش تائێستا هه‌واڵی ئه‌م زانایان پێ نه‌گه‌یشتوه..
ته‌نیا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و فێركردنه‌وه ده‌عوه‌تێكی پێ گه‌یشتنووه نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی موخته‌به‌رێكی بۆ بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به چاو‌دێر به‌سه‌رقوتابیانی قوتابخانه‌یه‌ك له بیابانی ناوچه‌ی {جه‌وف}دا..
سه‌رچاوه:
http://www.qassimy.com
http://www.asharqalarabi.org.uk