قیمه‌تی خۆراكی هه‌نجیری ته‌ڕ و وشك
یه‌كێكی تر له‌و میوانه‌ی كه خوای بالاَده‌ست له قورئانا سوێندی پێ خواردوون، میوه‌ی هه‌نجیره، وه‌ك له‌وسووره‌ته‌دا كه‌ه‌به‌ناوی خودی ئه‌و میوه‌یه‌وه ناونراوه خوا ده‌فه‌رموێ:
وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ (1) وَطُورِ سِينِينَ (2) وَهَذَا الْبَلَدِ الأَمِينِ (3) لَقَدْ خَلَقْنَا الإِنْسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ (4) ثُمَّ رَدَدْنَاهُ أَسْفَلَ سَافِلِينَ (5)] واته: سوێند به هه‌نجیر وزه‌یتوون، و طووری سینا، و ئه‌م شاره ئه‌مینه: بێگومان ئێمه مرۆڤمان له‌جوانترین شێوه‌دا دروست كردووه، و پاشان ده‌یگێڕینه‌وه بۆ خوارترین خواروو...
داری هه‌نجیر دره‌ختێكی پڕبه‌ره، و به‌رهه‌مه‌كه‌شی به قیمه‌تێكی گه‌وره‌ی خوراكی هه‌ڵبوێرراوه، و تام وبۆنێكی خۆش وتایبه‌تی هه‌یه، خوای بالاَده‌ست به‌شی زۆری ئه‌و شتانه‌ی تیا به‌دیهێناوه كه له‌شی مرۆڤ پێویستی پێی بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئاستێكی خۆراكی ته‌واوی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، هه‌نجیر له زۆر پیشه‌سازی خۆراكیدا به‌كارده‌هێنرێ، وه‌ك مره‌با، و حه‌ڵوا، هه‌روه‌ها به‌وشك كراوه‌ییش به‌كار ده‌هێنرێت و ده‌خورێت، به‌تایبه‌ت له‌مانگی ره‌ه‌مه‌زاندا، لێره‌دا لیستێكتان ده‌خه‌ینه پێشچاو قیمه‌تی خۆراكی هه‌نجیر پیشان ده‌دات، له‌ته‌ك جیاوازی نێوان هه‌نجیری ته‌ڕ و هه‌نجیری وشكدا..
باسه نوێیه‌كانی پزیشكی له‌باره‌ی هه‌نجیره‌وه ده‌ڵێن:
هه‌نجیر له‌ناو هه‌موو سه‌وزه و میوه‌كاندا رێژه‌یه‌كی به‌رزی ئه‌لیافی تێدایه، ته‌نیا ده‌نكێك هه‌نجیردووگرام ئه‌لیافی تێدایه، كه ده‌كاته بیست له‌سه‌دی پێویستی رۆژانه‌ی هه‌ر مرۆڤێك..
له‌ناو هه‌نجیرا دووجۆره لیف هه‌یه، جۆرێكیان قابیلی توانه‌وه‌و شیبوونه‌وه‌یه له‌ناو ئاوا، جۆره‌كه‌ی تریشیان له‌ناو ئاوا ناتوێته‌وه‌و شی نابێته‌وه.. لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ماوه‌ی په‌نجا سالی رابوردوودا ده‌ریان خستووه، كه ئه‌ولیفانه‌ی له‌ناو رووه‌كی خۆراكیدا هه‌ن ده‌ورێكی كاریگه‌ر له‌چالاككردنی ده‌زگای هه‌زمیدا ده‌بینن، هه‌ر وه‌ها ده‌ورێكی گرنگیان له به‌جێهێنانی ئه‌ركه سروشتییه‌كانیا هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌شداری ده‌كه‌ن له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به‌هه‌ندێ جۆری سه‌ره‌تانه‌كان..
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نجیر له‌باره‌ی لیفه‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده كارناسانی خۆراك به‌وه وه‌سفیان كردووه كه: رێیه‌كی نموونه‌ییه بۆ زیادكردنی رێژه‌یه‌كی وا له‌و لیفانه‌ی له‌ش پێویستیه‌تی.. ئه‌ولیفانه‌ی له‌ناوئاوا ناتوێنه‌وه، رێ بۆ ده‌رچوونی پاشه‌رۆ ئاسان ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خێراكردنی ده‌زگای هه‌زمی به‌رده‌وامبوون له ئه‌ركی سروشتی خۆ‌یا.. هه‌روه‌ها زانایان سه‌لماندوویانه كه‌هه‌ر خۆراكێك ئه‌و لیفانه‌ی تیابێ كه قابیلی توانه‌وه نین شوێنه‌واری كاریگه‌ریان ده‌بێت بۆ پاراستنی له‌ش له سه‌ره‌تانی قۆلۆن.. ئه‌و خراكانه‌ش كه‌جۆره‌لیفه‌كه‌ی تریانی تیابێ كه قابیلی توانه‌وه‌یه له‌ناو ئاوا ئاستی كۆلسترۆل له‌ناو خوێنا به‌رێژه‌ی 20% دێنیته خواره‌وه..و ئه‌مه‌ش ده‌ورێكی بالای هه‌یه بۆپاراستنی دڵ له دڵه‌ته‌پێ.. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و لیفانه‌ی قابیلی توانه‌وه‌ن له‌ناو ئاوا‌و ئه‌وانه‌ش كه قابیلی توانه‌وه‌نین له‌ناو ئاوا وله‌ناو هه‌نجیرا هه‌ن ئه‌م میوه‌یه‌یان والێكردووه، كه‌بایه‌خێكی گه‌وره‌ی پێ بدرێت..
له لێكۆلێنه‌وه‌یه‌كی دكتۆر {ئۆلیڤه‌ر پاسته‌ر}به‌رپرسی كۆمه‌لی خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كان له‌سه‌نته‌ری پزیشكی سه‌ر به زانكۆی جۆرج واشنتۆندا گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه كه: هه‌نجیری وشك له‌هه‌موو میوه‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندتره له‌باره‌ی لیفه‌كانه‌وه، رێژه‌یه‌كی به‌رز له پێكهاته‌ی فینۆل{ phenol }ی تێدایه، رێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌م ماده‌یه له‌هه‌نجیرا هه‌یه، وئه‌مه‌ش باشترین پاكژه بۆ له‌ناوبردنی به‌كتریا و میكرۆبات..
هه‌روه‌ها له لێكۆلێنه‌وه‌یه‌كی ترا كه زانكۆی ریچارز له نیوجرسی ئه‌نجامی داوه ده‌ركه‌وتووه كه هه‌نجیری وشك كراوه دوو پێكهاته‌ی تیدایه: ئۆمیگای 3 و ئۆمیگای 6 ، { omega-3، omega-6}، و ئه‌مانه‌ش ده‌ورێكی گه‌وره له كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلسترۆلدا ده‌بینن، هه‌روه‌ها زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه له‌شی مرۆڤ ئه‌و دوو مادده‌یه به‌رهه‌م ناهێنێ، ده‌بێ له‌رێی خۆراكه‌وه بمژرێ..
هه‌روه‌ها هه‌نجیر داده‌نرێ به باشترین چاره‌سه‌ر بۆ به‌خشینی هێز و ووزه یۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێ ته‌ندروستی به‌ده‌ست بێننه‌وه.. چونكه هه‌نجیر به‌شی زۆری توخمه خۆراكییه‌كانی تێدایه، شه‌كر له هه‌موو میوه‌یه‌كدا به‌رێژه‌ی 51 تا 74% دا هه‌یه، به‌لاَم رێژه‌ی هه‌ره‌به‌رز له هه‌نجیردایه..
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه رێژه‌ی كالیسیۆم له هه‌نجیرا به‌رزه و له‌دوای پرته‌قاله‌وه به پله دوو دێت، به‌جۆرێكی وا قوتووه شیرێك چه‌ند كالیسیۆم به‌له‌ش ده‌دات قوتووه هه‌نجیرێكی وشك ئه‌وه‌نده‌ی ده‌داتێ..
خوێنه‌ری به‌رێز! ئه‌وه‌ی باسكرا له‌سوودی هه‌نجیر پیشانده‌ری ره‌حمه‌تی بێ پایانی په‌روه‌ردگاره به مه‌خلووقاتی خۆی، هه‌رچی له‌شمان پێویستی بێت خوای بالاده‌ست له‌ناومیوه‌دا بۆی دروست كردووین، كه‌میوه‌ش به‌تام وچێژه و خۆراكێكی ته‌واوه‌وه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ..
سوێند خواردنی خوای بالاَده‌ست به‌و میوه‌یه‌و باسكردنی له‌قورئانا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گرنگی و به‌نرخی ئه‌م میوه‌یه بۆ له‌شی مرۆڤ:[وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ (1) وَطُورِ سِينِينَ (2) وَهَذَا الْبَلَدِ الأَمِينِ (3) لَقَدْ خَلَقْنَا الإِنْسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ (4) ثُمَّ رَدَدْنَاهُ أَسْفَلَ سَافِلِينَ (5)] واته: سوێند به هه‌نجیر وزه‌یتوون، و طووری سینا، و ئه‌م شاره ئه‌مینه: بێگومان ئێمه مرۆڤمان له‌جوانترین شێوه‌دا دروست كردووه، و پاشان ده‌یگێڕینه‌وه بۆ خوارترین خواروو... ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی روونی تره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د سلاَوی خوای لێ بێ پێغه‌ممه‌ری خوایه، و ئه‌م قورئانه‌شی له‌لایه‌ن خواوه بۆهاتووه، ئه‌و خوایه‌ی كه هه‌نجیر و هه‌موو بونه‌وه‌ری دروستكردووه و به‌هه‌وانته نادوێ..
پێكهاته 100 گرام هه‌نجیری تازه, 100 گرام هه‌نجیری وشك
ئاو 81.9% 19.4%
قیمه‌تی گه‌رمایی 47 كالوري 242 كالوري
پرۆتینات 0.9 گرام 3.5 گرام
چه‌وری 0.2 گرام 2.7 گرام
شه‌كر 11.2 گرام 58 گرام
ئه‌لیاف 0.2 گرام 8.4 گرام
ڤیتامین و كانزاكان
ڤیتامین ب1 0.03 ميلي گرام 0.14 ميلي گرام
ڤیتامین ب2 0.04 ميلي گرام 0.10 ميلي گرام
ڤیتامین سی 7 ميلي گرام 0 ميلي گرام
ڤیتامین ئه‌ی 15 ميلي گرام 8 ميلي گرام
بۆتاسیوم 232 ميلي گرام 680 ميلي گرام
ماگنیسیوم 17 ميلي گرام 68 ميلي گرام
فۆسفور 67 ميلي گرام 232 ميلي گرام
كالسیۆم 43 ميلي گرام 186 ميلي گرام
سۆدیۆم 1 ميلي گرام 10 ميلي گرام
ئاسن 0.5 ميلي گرام 3 ميلي گرام
مس 0.1 ميلي گرام 0.3 ميلي گرام
زه‌نگ 0.2 ميلي گرام 0.5 ميلي گرام
سلینیۆم 0.2 ميلي گرام 0.6 ميلي گرام
وه‌رگیراوه له وتارێكی
{ د/ مروة عزمى جنينة/ قسم الحيوان الزراعي- كلية الزراعة –جامعة المنصورة.}