سینه‌مای فه‌ره‌نسی فلیمێكی له‌باره‌ی مام ئیبراهیمه‌وه ده‌ركرد، كه عومه‌ر شه‌ریفی میسری ده‌وری جادوڵلای قورئانی تیا ده‌بینی ، فلیمێكی زۆر سه‌ركه‌وتووبوو خه‌ڵاتێكی زۆری له‌سه‌ر وه‌رگیرا..
سینه‌مای فه‌ره‌نسی فلیمێكی له‌باره‌ی مام ئیبراهیمه‌وه ده‌ركرد، كه عومه‌ر شه‌ریفی میسری ده‌وری جادوڵلای قورئانی تیا ده‌بینی ، فلیمێكی زۆر سه‌ركه‌وتووبوو خه‌ڵاتێكی زۆری له‌سه‌ر وه‌رگیرا.. ئه‌مه كورته‌یه‌كی ئه‌و فلیمه‌یه:
مام ئیبراهیم وجادوڵلای قورئانی كێین؟
له‌یه‌كێ له شاره‌كانی فه‌ره‌نسه‌دا پیاوێكی پیری په‌نجاساڵه‌ی خه‌ڵكی توركیا دووكانێكی خوارده‌مه‌نی فرۆشتنی كردبووه‌وه، و ئه‌م دووكانه‌ش له‌ژێر باڵه‌خانه‌یه‌كی چه‌ند نهۆمیدابوو، خه لكی وه‌ك شوققه بۆ نیشته‌جێبوون به‌كاریان ده‌هێنا.. له‌یه‌كێ له‌وشوقانه‌دا خێزانێكی جووی تیادا ده‌ژیا، ئه‌م خێزانه جووه كوڕێكی حه‌وت ساڵه‌یان هه‌بوو به‌ناوی {جاد}، ئه‌م مناڵه جووه هه‌میشه بۆ شت كڕین ده‌هاته لای مام ئیبراهێم پێویستییه‌كانی ماڵه‌وه‌ی ده‌كڕی، هه‌ركاتێكیش بهاتایه بۆشت كڕین له‌كاتی رۆیشتنه ده‌ره‌وه‌دا مام ئیبراهیمی ده‌خافلاَند وجیكلێتێكی به‌دزییه‌وه هه‌ڵده‌گرت.. ئه‌مه ببوه عاده‌تی..
رۆژێك دێت بۆلای مام ئیبراهیم بۆ شت كڕین، له‌وكاته‌دا كه ده‌ڕوات له‌بییری ده‌چێت، پارچه شیرینییه‌كه ببات، مام ئیبراهێم بانگی ده‌كات: وه‌ره جاد له‌بییرت چوو چكلێته‌كه‌ی رۆژانه هه‌ڵت ده‌گرت هه‌ڵیبگریت!! وه‌ره چكلێته‌كه‌ت هه‌ڵبگره!!
جاد ترسێكی لێ نیشت.. چون پێی وابوو كه‌مام ئیبراهیم به‌دزییه‌كه‌ی ئه‌م نازانێ.. ده‌ست ده‌كات به‌پارانه‌وه له‌مام ئیبراهیم كه چاوپۆشی لێ بكات، وبه‌ڵێنی ده‌داتێ جارێكی تر شتی وانه‌كات..
مام ئیبراهیمیش زۆر پیاوانه دڵخۆشی ده‌داته‌وه‌و پێی ده‌ڵێت: نه، به‌ڵێنم مه‌ده‌رێ .. به‌ڵكو هه‌موو رۆژێ كه هاتیت ده‌بێ پارچه‌یه‌ك شیرینی هه‌ڵبگریت، وبه‌گه‌ردن ئازادی بۆ خۆت.. ئای جاد به‌م قسه‌یه‌ی مام ئیبراهیم چه‌ند شاد وكه‌یف خۆش بوو؟!!
به‌رۆیشتنی رۆژگار ئه‌م ره‌فیقایه‌تییه له‌نێوان مام ئیبراهیم وجادا به‌هێزتر و پته‌و تر بوو، تاوای لێهات مام ئیبراهیم جێی باوك ودایك و هاوه‌ڵی بۆ گرته‌وه..
مام ئیبراهیم وه‌ك نه‌خوینده‌واروابوو، چونكه ده‌یزانی ته‌نیا قورئان بخوێنێته‌وه كه به‌منداڵی خوێندبووی، ئه‌م كوڕه جووه ئه‌گه‌ر گۆبه‌ندێكی تووش بهاتبا ده‌رۆیشت بۆلای مام ئیبراهیم تا بۆی حه‌ل بكات.. مام ئیبراهیم كتێبێكی له‌ناو سندووقێكا دانابوو به‌جادی ده‌گوت: بڕۆ سه‌ر ئه‌و په‌یژه‌یه وله‌ناو ئه‌و سندووقه‌دا كتێبێكی تیایه و بۆم ده‌ربێنه، ئه‌ویش بۆی ده‌رده‌هێنا و مام ئیبراهیم به‌جادی ده‌گوت: خۆ و به‌خت كتێبه‌كه بكه‌ره‌وه، پاشان مام ئیبراهیم دوولاپه‌ڕه‌ی لێ ده‌خوێنده‌وه، وپاشان كتێبه‌كه‌ی داتده‌خسته‌وه، موشكیل وگۆبه‌نده‌كه‌ی بۆ جاد حه‌ل ده‌كرد وبه‌دڵێكی خۆشه‌وه ده‌ڕۆیشت..
ئه‌مه حاڵی مام ئیبراهیمی خه‌ڵكی توركیا‌و جادی جوو بوو..پاش ئه‌وه كه 17 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م كاته‌دا تێپه‌ڕی مام ئیبراهیم ته‌مه‌نی بووه 67 ساڵ و ئیبراهیمیش ببووه لاوێكی بیست وچوار ساڵ .. مام ئیبراهیم له‌وته‌مه‌نه‌دا كۆچی دوایی كرد، به‌لاَم پێش ئه‌وه‌ی بمرێ وه‌سێتی بۆ مناڵه‌كانی كرد كه ئه‌وكتێبه‌ی له‌ناو سندووقه‌كه‌دایه بیده‌ن به جاد كورِی ماڵه جووه‌كه..
جاد ئه‌وكاته به‌كۆچی دوایی مام ئیبراهیمی زانی كاتێ كوره‌كانی مام ئیبراهیم كتێبه‌كه‌یان بۆ جاد برد و پێیان گوت: باوكمان وه‌فاتی كردووه, وه‌سێتی كردووه ئه‌م كتێبه كه‌له‌ناو سندووقه تایبه‌ته‌كه‌ی دوكانا بووه بیده‌ین به‌تۆ.. جاد پڕ به‌دل ئازاری پێگه‌یشت وبه‌و هه‌واڵه ناره‌حه‌ت بوو، چونكه مام ئیبراهیمی زۆر خۆش ده‌ویست ومام ئیبراهیم هاوه‌ڵ و په‌ناو هاونشینی بوو..
رۆژگار رۆیشت رۆژێ موشكیله‌یه‌ك بۆ جاد هاته پێشه‌وه، مام ئیبراهیمی بییر كه‌وته‌وه و ئه‌و سندووقه‌ی به‌جێی هێشتووه.. رۆیشت بۆلای سندووقه‌كه و كردییه‌وه، دیتی ته‌نیا كتێبه‌كه‌ی تێدایه، ئه‌ویش كردییه‌وه، دیتی به‌زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه، وئه‌میش نازانێ عه‌ره‌بی بخوێنێته‌وه، رۆیشت بۆ لای براده‌رێكی تونسیی، و داوای لێ‌كرد دوولاپه‌ڕه‌ی له‌وكتێبه بۆ بخوێنێته‌وه، ئه‌ویش بۆی خوێنده‌وه، پاش ئه‌وه كه جاد موشكیله‌كه‌ی خۆی بۆ كووڕه تونسییه‌كه باس كرد ئه‌ویش چاره‌سه‌ری بۆموشكیله‌كه‌ی دۆزییه‌وه‌و بۆی حه‌ل كرد.
جاد به‌سه‌رسامییه‌وه لێی پرسی: باشه ئه‌م كتێبه چییه؟
توونسیه‌كه‌ش گوتی: ئه‌مه قورئانی پیرۆز و كتێبی موسوڵمانانه..
جاد به‌توونسیه‌كه ده‌ڵێت: من چۆن ده‌بم به‌موسوڵمان؟
تونسییه‌كه‌ش پێی ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا شایه‌تمان دێنیت، و ده‌ڵێیت: شایه‌تی ده‌ده‌م جگه له ئه‌ڵلا خوایه‌كی تر نییه، و موحه‌ممه‌دیش ره‌وانه‌كراوی خودایه.. و پاشان په‌یڕه‌وی له شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌كه‌یت .. و ئابه‌و شێوه ده‌بیته موسوڵمان..
جاد شایه‌تمانی هێنا و موسوڵَمان بوو.. و گوتی: { أشهد أن لا إله إلا الله، وأن محمداً رسول الله }.. خۆی ناو نا: جادوڵلای قورئانی {جاد الله}، بۆ رێزنان له‌و كتێبه پیرۆزه بڕیاری دا چه‌ند ژیانی مابێ له‌پێناو خزمه‌تكردنی ئه‌م كتێبه‌دا به‌كاری بێنێت..!!
جادوڵلای قورئانی فێری قورئان بوو، به‌باشی لێی حاڵی بوو، هه‌ر له ئه‌ورووپا ده‌ستی به بانگه‌واز كرد تا نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كه‌سێك له‌دیان و جوو له‌سه‌ر ده‌ستیا موسوڵمان بوون، رۆژێك سه‌یری ئه‌و قورئانه قه‌دیمه‌ی ده‌كرد كه مام ئیبراهیم پێشكه‌شی كردبوو، له‌سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌وه نه‌خشه‌یه‌كی جیهانی به‌جوانی تیا كێشرابوو، مام ئیبراهیم له سه‌ر كه‌رتی ئه‌فریقیادا ئیمزایه‌كی خۆی كردبوو، له‌خوار ئیمزاكه‌یشیه‌وه ئه‌م ئایه‌ته نووسرابوو: " ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ "النحل/125. واته: به‌حیكمه‌ت و ئامۆژگاری جوان خه‌لكی بۆ رێی خوای خۆت بانگ بكه.. و به‌جوانترین ده‌سته‌واژه‌یش موناقه‌شه‌یان بكه..
جادوڵلای قورئانی وا حاڵی بوو كه ئه‌مه وه‌سێتی مام ئیبراهیمه بۆ جاد، بۆیه بریاری جێ به‌جێكردنی دا.. جادوڵلا ئه‌و موسوڵمانه راسته‌قینه وئه‌و بانگخوازه مولهه‌مه سیی ساڵ به‌موسوڵمانی ژیا وهه‌مووی له‌خزمه‌تی ئیسلاما خه‌رج كرد، پاش ئه‌وه كه خه‌ڵكێكی زۆرله ئه‌ورووپا له‌سه‌رده‌ستیا موسوڵمان بوون، ئه‌ورووپای به‌جێهێشت و رۆیشت بۆ كینیا و خوارووی سوودان و ئۆگه‌ندا، و ده‌وڵه‌ته دراوسێكانیان، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی، له‌ده‌ورو به‌ری شه‌ش ملیۆن كه‌سێك له هۆزه‌كانی زوولوو له‌سه‌ر ده‌ستیا موسوڵمان بوون..
ئه‌م پیاوه به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌وه كه‌له ئه‌فریقا تووشی ببوو له ساڵی 2003 دا كۆچی دوایی كرد ئه‌وكاته ته‌مه‌نی گه‌یشتبووه 54 ساڵ .. هه‌زاران ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ..
به‌سه‌رهاته‌كه به‌وه كۆتایی نه‌هاتووه.. ئه‌م ئیمانه‌ی كاری كرده سه‌ر دایكی جادیش..
دایكی جاد:
دایكی جاد كه جوویه‌كی ده‌مارگیربو بۆ جووایه‌تی، و ئافره‌تێكی خوێنه‌وار و مامۆستایه‌كی زانكۆیی و په‌روه‌ره‌ده‌یی بوو، پاش دوو ساڵ له‌كۆچی دوایی كوڕه بانگخوازه‌كه‌ی.. و له‌ساڵی 2005 دا موسوڵمان بوو.. دایكی جاد كاتێ موسوڵمان بوو ته‌مه‌نی 70 ساڵ بوو، له‌هۆی مووسڵمانبوونه‌كه‌یا ده‌ڵێ: من ماوه‌ی 30 ساڵی ته‌واو له‌دژی ئه‌م كوره‌م ده‌جه‌نگام بۆ ئه‌وه‌ی بیگێڕمه‌وه بۆ ئاینی جوو، و به‌هه‌موو خیبره‌و توانا‌و زانیاری خۆمه‌وه هه‌وڵم دا تا قه‌ناعه‌تی پێ بكه‌م، به‌لاَم نه‌متوانی قه‌ناعه‌تی پێ بكه‌م بگه‌ڕێته‌وه بۆ جوایه‌تی، كه‌چی مام ئیبراهیمێكی پیری نه‌خوینده‌وار توانی دڵی ئه‌م كوڕه‌ی من كه‌مه‌ند مێش بكات و به‌ته‌واوی هۆگری ئیسلامی بكات، و دلێ پێوه‌ی په‌یوه‌ند بكات.. ئاینێك كه ئاوه‌ها بوو ئاینێكی راسته‌قینه‌یه.. بۆیه منیش موسوڵمان بووم.. هیوادارین خوا له سه‌ر حه‌ق جێگییر و پایه‌داری بكات.. ئامین..
ئێمه با پرسین: ئه‌رێ جادوڵلای قورئانی بۆچ موسوڵمان بوو؟
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین بێگومان حیكمه‌ت و كاربه‌جێ یی مام ئیبراهیم، و ره‌وشتی به‌رزی ئیسلامیانه‌ی كاریگه‌رییه‌كی ته‌واویان له‌و گۆڕانكارییه‌دا هه‌بووه.. ده‌بینین مام ئیبراهیم ماوه‌ی حه‌ڤده‌ساڵ هاورێیه‌تی ئه‌و لاوه ده‌كات به‌لاَم رۆژێك لێی تووڕه نابێت، و به‌ناوێكی ناخۆش له‌سه‌ر ده‌روونی بانگی ناكات، وپێی نالێ: هه‌ی كافره‌ی گوێره‌كه په‌رسته!! هه‌ی له‌وه‌چه‌ی مه‌یموون وبه‌رازه‌كان!! ته‌نانه‌ت پێیشی نه ده‌گوت: بنه‌جوو! له‌م ماوه دوور‌و درێژه‌دا ته‌نانه‌ت جارێك پێی نه‌گوت: موسوڵمان ببه..!! بێنیه به‌خه‌یاڵی خۆتدا ماوه‌ی حه‌ڤده‌ساڵ هاوه‌ڵی بیت به‌لاَم رۆژێك له‌باره‌ی ئیسلام و جوانی ئه‌م ئاینه‌وه بۆی باس نه‌كه‌یت.. ته‌نانه‌ت له‌باره‌ی لادانی جووه‌كان له ئاینه‌كه‌ی خۆیانه‌وه هیچی بۆباس نه‌كه‌یت!!
پیاوێكی ئاوه‌ها پییر و نه‌خوێنده‌وار چۆن زانی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه له‌ته‌ك ئه‌م كورِه‌دا بكات، تا دڵَی به‌قورئانه‌وه ته‌واو په‌یوه‌ند ببێت. له‌یه‌كێك له‌چاوپێكه‌وتنه‌كانیا كاتێك مامۆستا لێی ده‌پرسێت: هه‌ستی خۆت به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ی كه به‌ملێۆن له‌سه‌ر ده‌ستا موسوڵمان بوون چۆن ده‌رده‌بڕیت؟!
ده‌ڵێ: شانازی بۆ من تیا نییه، هه‌موو فه‌زڵه‌كه‌ی بۆ چاكه‌ی مام ئیبراهیم ده‌گه‌ڕێته‌وه، ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت..
دكتۆر سه‌فوه‌ت حیجازی كه یه‌كێكه له بانگخوازه ناوداره‌كان، ده‌ڵێت: له‌كۆنگره‌ی له‌نده‌نا كه‌بۆ مه‌سه‌له‌ی دارفۆر گیرابوو، تا چۆن یارمه‌تی موسوڵمانانی موحتاجی دارفۆر بدرێت، و له مه‌ترسی به‌گاوركردن بیان پارێزن؟! له‌و كۆنگره‌یه‌دا چاوی به‌یه‌كێك له سه‌رۆك هۆزه‌كانی زوولوو ده‌كه‌وێت، له‌ناو قسه‌كانا باسی دكتۆر جادوڵلا دێته پێشه‌وه، دكتۆر حیجازی لێی ده‌پرسی: تۆ دكتۆر جادوڵلای قورئانی ده‌ناسیت؟ سه‌رۆك هۆزه‌كه‌ی زوولوویش هه‌ڵوێسته‌یه‌ك ده‌كات و ده‌ڵێت: بۆچ تۆ ده‌یناسیت؟ دكتۆر حیجازیش ده‌ڵێت: به‌ڵێ.. ده‌یناسم و له‌وكاته‌دا كه بۆ چاره‌سه‌ری هاتبوو بۆ یه‌كێك له‌خه‌سته‌خانه‌كانی سویسرا چاوم پێی كه‌وتووه‌و له‌ته‌كیا دانیشتووم.. سه‌رۆك هۆزه‌كه‌ی زوولوو هه‌ڵمه‌ت بۆ ده‌ستی دكتۆر حیجازی ده‌بات و به‌گه‌رمی ماچی ده‌كات.. دكتۆر حیجازیش لێی ده‌پرسێ: بۆچ ئه‌و كاره‌ت كرد خۆ من هیچ شتێكم بۆ تۆ نه‌كردووه؟
سه‌رۆك هۆزه‌كه‌ی زوولوو ده‌ڵێت: من ده‌ستی تۆ ماچ ناكه‌م، به‌ڵكو من ئه‌و ده‌سته ماچ ده‌كه‌م كه ته‌وقه‌ی له‌ته‌ك ده‌ستی دكتۆر جادوڵلای قورئانیدا كردووه.. !!
دكتۆر لێی ده‌پرسێ: تۆ له‌سه‌ر ده‌ستی دكتۆر جادوڵلادا موسوڵماتن بوویت؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: نه‌وه‌ڵلا ، به‌ڵكو من له سه‌ر ده‌ستی كه‌سێكا موسوڵمان بووم كه له‌سه‌ر ده‌ستی دكتۆر جادوڵلای قورئانیدا موسوڵمان بووه. ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ..
داخۆ چه‌ندان هه‌زار خه‌لك له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وانه‌دا موسوڵمان ببن كه له‌سه‌ر ده‌ستی دكتۆرجادوڵلای قورئانیدا موسوڵمان بوون؟! پاداشته‌كه‌ی هه‌موو بۆ ئۆ ئه‌وو ئه‌وه‌ش كه‌پاش خوای میهره‌بان بووه‌ته هۆی موسڵمانبوونی. ئێستا مام ئیبراهیم سیی ساڵه مردووه، و دكتۆر جادوڵلای قورئانی} یش چه‌ند ساڵێكه به‌لاَم ئه‌وهه‌موو ئه‌جر و پاداشته به‌شوێنیانا ده‌روات..
به‌ڵێ خوێنه‌ری ئازیز ! سینه‌مای فه‌ره‌نسی ئه‌م رووداوانه‌ی كردبووه فلیمێك به پاڵه‌وانیه‌تی عومه‌ر شه‌ریفی میسری بلاوی كرده‌وه‌و چه‌ندان خه‌لاَتی له سه‌ر وه‌رگرت..
سه‌رچاوه:
http://www.asharqalarabi.org.uk/ruiah/b-sharq-01.htm