سه‌ره‌تا به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كگرتووی ئیسلامییه‌وه پرِ به‌دڵ پیرۆزبایی به خۆمان و جه‌نابی ئه‌مینداری گشتی وئةنداماني سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامیی و هه‌موو دۆست و لایه‌نگرانی یه‌گرتوو پێشكه‌ش ده‌كه‌م، وهیوادارم خوا ده‌ستی به‌باڵی ئه‌و كاروانه پیرۆزه‌وه بگرێت، و له‌نه‌هامه‌تییه‌كان بیپارێزێ و له شه‌رِی هه‌موو شه‌رخوازێك به‌دووری بكات.. ئامین..
روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی....
روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌له‌خۆیانه‌وه ده‌رِوانن:
له‌و كۆمێنت ونووسراوانه‌دا كه له‌سه‌ر بابه‌تی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كگرتوه‌وه نووسرابوو له سایتی سبه‌ی دا ژماره‌یه‌كی یه‌جگار زۆربوو، هه‌ندێكم له نووسینی لایه‌نگران ودۆستانی خوێنده‌وه، هه‌ندێكیش له‌قسه‌و نووسراوی بێ خه‌به‌ر یا ناحه‌زانی.. له‌نووسراوی ناحه‌زان یان بێ خه‌به‌راندا زۆر جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌رێز ئه‌مینداری گشتی مامۆستا سه‌لاح ا‌لدین كردبوه‌وه كه گوایا ئه‌میش هه‌روه‌ك سه‌رۆك حیزبه‌كانی تر دیكتاتۆرییه‌ته و هیچ بوارێك به خه‌ڵكانی تر نادرێت تا سه‌ر بكه‌ون و جله‌وی كار بگرنه ده‌ست و هه‌تا مردن هه‌رده‌بێ ئه‌میندار وسه‌رۆك بن، وه‌ك ئه‌وه به‌بالاَیانا برِابێ، و شتی له‌م بابه‌تانه..
منیش پێم خۆش‌بوو بۆ روونكردنه‌وه دوو خاڵ بنووسم، یه‌كه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بزانن بۆچ مامۆستا سه‌لاحه‌ددین محه‌ممه‌د به‌هادینیان هه‌ڵبژاردۆته‌وه؟ دووه‌م : په‌رده‌دان به‌سه‌ر داهێنانی خوشك و برایانی ئه‌و حیزبه له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گرانه‌وه..
هه‌رچه‌ند من خۆم وه‌ك رای خۆم پێم خۆشه وه‌ك ده‌ستوورێكی حیزب، بكرێت به‌یاسا كه سه‌رۆكی حیزب له دوو يا سێ ده‌وره زیاتر هه‌ڵنه بژێرێته‌وه.. و ئه مه‌شم وه‌ك پێشنیازێك پێشكه‌ش به‌كۆنگره كرد .. به‌لاَم هه‌ر هیچ رایه‌كی نه‌هێنا..
ده‌زانن بۆچ رای نه‌هێنا؟..
یه‌كه‌م: چونكه ئێستا مامۆستا سه‌لاح ئه‌مینداری گشتییه، و هیچ كه‌س له‌ناو یه‌كگرتوودا كه‌سێكی وا پێ نازانن له‌و باشتر بێ.. پێ ده‌چێ كه‌سانێكی تیا هه‌بێ وه‌ك ئه‌و، به‌لاَم كه‌س له‌وبڕوایه‌دا نییه كه‌سێكی له‌وباشتری تیاهه‌بێت..
دووه‌م : خۆشه‌ویستی مامۆستا سه‌لاح له‌ناو دڵی ئه‌ندامان و لایه‌نگران و كادیرانی پێشكه‌وتووی حیزبا جێگه‌یه‌كی تایبه‌تی كردۆته‌وه له‌به‌ر چه‌ند هۆ:
ئـ - مامۆستا سه‌لاح له‌وكاته‌وه كاری ژێر زه‌مینی كردووه له‌شه‌سته‌كانه‌وه تا ئیعلانكردنی حیزب له نه‌وه‌ده‌كاندا و تائیستاش كه كۆنگره‌ی پێنجه‌می تیا به‌ستراوه به‌سه‌ركه‌وتوویی.. ئه‌م پیاوه خۆی لێ نه‌گۆڕاوه.. جێگه‌و مه‌قام سه‌رگه‌ردانی نه‌كردووه.. ماڵی چۆن له سه‌ریاس و پاوه و كرماشان‌دا خزمه‌تی برایانی تیا كراوه هه‌روا ماوه‌ته‌وه..
ب – له‌كاتێكا ئه‌و هه‌موو یارمه‌تییه‌یان بۆ هه‌ژار و لێقه‌وماوان كرۆده‌كرده‌وه، ئه‌و خۆی وماڵ و مناڵی وه‌ك هه‌ژارترین كه‌سی یه‌كگرتوو له ئێرانا ده‌ژیان.. ته‌نانه‌ت براده‌رێكم به‌منی گوت توخوا فلان كه‌س! با بۆ نان خواردن نه‌رۆین بۆ ماڵ مامۆستا سه‌لاح، به‌خوا من ئه‌و نانه‌م بۆ ناخورێ!! له‌كاتێكیشا له‌نه‌وه‌ته‌كانا حیزب ئیعلان كرا و ئه‌و هه‌موو یارمه‌تییه‌یان بۆ هه‌ژارانی كوردستان كۆ ده‌كرده‌وه،{ و كه‌فاله‌تی حه‌ڤده هه‌زار منداڵی بێ باوكی كوردیان كرد} یه‌كێك له‌مناڵه‌كانی ده‌برێت بۆ خه‌سته خانه‌و له‌ئه‌نجامی فه‌حسه‌كه‌یا ده‌ر ده‌كه‌وێ، كه‌به‌هۆی كه‌مبوونی خواردنه‌وه تووشی نه‌خۆشی ئه‌میبیا بووه، كه ده‌پرسن ئه‌مه منداڵی كێیه ده‌ڵێن: منداڵی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامییه!!
ج – فه‌رش و راخه‌ری ماڵیان له‌كرماشانا فه‌رش وراخه‌ری هه‌ژرارترین برای یه‌كگرتوو بوو.. تا 2005 یش كه‌من هاتمه‌وه‌و سه‌ردانی ماڵیانم كرد، فه‌رش و راخه‌ری ماڵیان خوراترین جۆری فه‌رش و راخه‌ر بوو..
د – كاتێ ئه‌و خه‌ڵكه له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوودا هه‌ڵبژێرران بۆ په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ت، تائێستاش مامۆستا یه‌كێكی له‌خزمه نزیكه‌كانی كاندید نه‌كرد بۆ یه‌كێ له‌و پۆستانه.. خزمه‌كانی وه‌ك ئامۆزاكانی، یه‌كیكیان مامۆستا عومه‌ر عه‌بدول عه‌زیزه كه له‌راستیدا ئینسانێكی زانا‌و دانا‌و كارامه‌و لێهاتووه، وده‌ورێكی زۆر بالای له رێكخستنه‌كانی یه‌كگرتوودا بینیوه، و بۆ نموونه: له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌م كۆنگره‌یه‌دا پاش مامۆستا سه‌لاح گه‌وره‌ترین رێژه‌ی ده‌نگی هێناوه‌و یه‌كه‌م كه‌سی ناو لیستی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تییه، به‌لاَم ئه‌م پیاوه نه‌بۆ وه‌زاره‌ت نه‌بۆ په‌رله‌مان ته‌رشیح نه‌كرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامۆزای مامۆستایه.. نه‌ك هه‌ر ئه‌و ئامۆزایه‌كی تری موهه‌ندیسه‌و زۆر ئه‌كتیڤه‌و ئه‌ویش هه‌روه‌ها، كوره‌كه‌ی خۆی ئوسامه، به‌كالۆریۆسی هه‌یه وبه‌لام هیچ مه‌نسه‌بێكی نه‌داوه‌تێ..
هـ - له‌هه‌موویان گرنگتر مامۆستا به‌لایه‌وه یه‌كسانه ئه‌میندار بێ یا موسته‌شاری ئه‌میندار بیت.. هیچ به‌لای ئه‌وه‌وه فه‌رق ناكات.. چونكه پله‌ی ئه‌مینداریه‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی به‌كار نه‌هێناوه، بگره خزمه‌كانی وه‌ك خزمه‌كانی عومه‌ری كوری عه‌بدول عه‌زیز به ئه‌مینداریه‌تی ئه‌م زیانیان لێ كه‌وتووه.. تا 2005 یش كه‌ئێمه سه‌ردانی كوردستان‌مان كرده‌وه، ترومبێلی حیزبی بۆكاری ماڵ خۆیان به‌كار نه‌ده‌هێنا، و منداڵه‌كانی به‌پاس هات وچۆیان ده‌كرد.. كاتێ سه‌ردانی ماڵیانمان كرد له شوققه‌یه‌كدا ده‌ژییان..
و - من خۆم له كۆنگره‌ی چواره‌می حیزبا رۆیشتمه‌وه‌و به‌شداریم كرد، وله‌پێش كۆنگره‌دا لای به‌رێزیان دوو به‌دووبووین، عه‌رزم كرد: یه‌كگرتوو داهێنانی زۆری پێشكه‌ش كردووه، پێم خۆشه ئه‌م داهێنانه‌ش پێش كه‌ش بكات و ببێته رچه شكێنێك بۆ هه‌موو حیزبه‌كانی تر.. بێ ئه‌وه‌ی تێك بچێت.. فه‌رمووی : باشه.. له‌كۆنگره‌ی چواره‌ما ئیعلانی كرد كه من نامه‌وێ خۆم هه‌ڵبژێرمه‌وه، به‌زۆر خه‌ڵكه‌كه زۆریان بۆ هێنا كه له‌و رایه په‌شیمان ببێته‌وه..
ز- سیفه‌تێكی زۆر به‌هێز و گرنگی هه‌یه ئه‌ویش تێڕوانینی بۆ داهاتووه، كه زۆر ئامانج ده‌پێكێ له‌و بۆچوونانه‌یا، و جێی سه‌رسورِمانی هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌كگرتووه.. زیاد له‌مانه ته‌شخیسی زۆر به قووه‌ته، و ده‌توانم بڵێم: ته‌نیا جارێك یه‌كێك ببینێ ره‌گ و ریشه‌ی ده‌ناسێ..
بێگومان هه‌ر پێشه‌وایه‌ك ئه‌وه ره‌وشتی بێت خه‌ڵك هه‌ر هه‌ڵی ده‌بژێرێته‌وه، و نایگۆڕێته‌وه.. هیوادرام ئه‌وه‌ی له‌م راستیانه بێ ئاگایه پێی بزانێ و چێو به‌تاریكیدا نه‌كوتێ..
له‌خوا داواكارم ئێمه و به‌رێزێشیان سابت بكات و له‌سه‌ر رێی راست پایه‌دارمان بكات..
خاڵی دووه‌م:
گوتمان: به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی نه‌قدی یه‌كگرتوویان گرتبوو جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی ده‌كرده‌وه، وا ئێمه‌ش تیشكێكمان خسته سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه تا لاَی ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی جغزی یه‌كگرتوودان به‌شاراوه‌یی نه‌مێنێته‌وه،و راستییه‌كانیان بۆ روون ببێته‌وه، چونكه تاكه‌كانی یه‌كگرتوو ئه‌و حه‌قیقه‌ته ده‌زانن..
به‌لاَم ئه‌وه‌ی كه جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ی تر كه ژماره‌یه‌كی زۆر له خوشك وبرایانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی، به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشی واز له خۆكاندید كردنه‌وه دێنن و به ئاره‌زووی خۆیان جێ بۆ خۆێني تازه و به‌ره‌ی نوێ چۆل ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه له‌هیچ حیزبێكی ترا تا ئیستا نه‌بینراوه‌و، و ده‌توانین به داهێنانێكی یه‌كگرتووی دابنێین، ولای هه‌موو خاوه‌ن ویژداتێك جێی پێ‌زانین ورێزلێنانه.. كه‌چی به‌شی زۆری ره‌خنه گران به‌لای ئه‌م خاڵه گرنگه‌دا نه‌رۆیشتون. به‌ڵكو له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گرانه‌وه به‌ته‌واوی فه‌رامۆش، یاباشتر بڵێین: په‌رده‌پۆش كراتبوو.. ئه‌مه وا ده‌كات بۆچوونی هه‌ندێ له‌وره‌خنه‌گرانه به‌ناحه‌ز له‌قه‌ڵه‌م بدرێت..
وه‌نه‌بێ هه‌ر له‌م كۆنگره‌یه‌دا ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی خۆبه‌خشانه و ئاره‌زومه‌ندانه جێ بۆ به‌ره‌ی نوێ چۆڵ بكه‌ن به‌ڵكو له‌كۆنگره‌ی چواره‌میشدا كۆمه‌ڵێكی زۆر برایانی سه‌ركردایه‌تی وتیان: ئێمه خۆكاندید ناكه‌ینه‌وه.. له‌ناویانا مامۆستایان عومه‌ر عه‌بدول عه‌زیز و مامۆستا عه‌لی موحه‌ممه‌د وكۆمه‌ڵێ برای تر هه‌بوون، به‌لاَم خۆشكه تاڤگه هه‌ستایه سه‌ر پیان و رووی كرده دانیشتووان وگوتی: برایان ! به‌رێزان ! ئێوه چۆن قبوول ده‌كه‌ن ئه‌و كۆمه‌ڵه ماندوو نه‌ناسه واز له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو بێنن؟! هه‌ندێ لایه‌نی چاكه‌یانی باس كرد، و گریان و حاڵه‌تێكی رۆحی زۆر عه‌جایه‌ب باڵی به‌سه‌ر كۆنگره‌كه‌دا گرت و خه‌ڵكه‌كه ناچاریان كردن په‌شیمان ببنه‌وه..
له‌راستیدا ئه‌مه ئه‌خلاقیاتی ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كگرتووه، چاڵ بۆ یه‌كتر هه‌ڵناكه‌نن، درۆ به‌ده‌م یه‌كتره‌وه دروست ناكه‌ن، فێڵ وگزی له‌یه‌كتر ناكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شوێنه‌كانیان شاد ببن.. ئه‌وه‌ی كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی یه‌كگرتودایه با ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی بۆ روون ببێته‌وه.. پێم خۆش بوو ئه‌م روون كردنه‌وه‌یه بنوسم بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چن..
هیوادارم خوا بۆ هه‌موو كارێكی خێر سه‌ركه‌وتوویان بكات و له هه‌موو خراپه‌و شه‌رِێك بیان پارێزێت..
له ڕاستیدا یه‌کگرتوو که‌سی به‌توانای تێدایه، ئه‌گه‌ر کار وا بڕوا ئه‌وه که‌س خۆی هه‌ڵنابژێرێت بۆ ئه‌مینداری، چونکه هه‌موو باوه‌ڕیان به مامۆستا سه‌ڵاح هه‌یه له ڕوانگه‌ی ئه‌میداریه‌تیه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر که‌سیش نه‌بوو جگه له مامۆستا سه‌ڵاح ئه‌وه با ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و شورا‌و.. هتد خۆیان که‌سێک ده‌ستنیشان بکه‌ن که ئه‌زانن زۆر به‌تواناو لێهاتووه بۆ ئه‌و کاره. خۆ هه‌مویان پێشتر کاریان کردووه پێکه‌وه‌و ئه‌زانن کێ جێگای ئه‌و پێگه‌یه‌یه.
ئاواته خوازم که له داهاتوودا یه‌کگرتوو ببێته پێشه‌نگ له‌و بواره‌داو سه‌رمه‌شقی هه‌ڵبژاردنه‌کان بێت و ببێته وانه‌یه‌ک بۆ گشت لایه‌نه‌کانی تر.
له‌گه‌ڵ ڕێز‌و سوپاسم بۆ تۆ مامۆستای به‌ڕێز.