ئه‌مڕۆ چاوێكم به‌سایتی ته‌بلیغییه‌كانا خشاند ئه‌م بابه‌ته‌م دییه‌وه سه‌رنجی راكێشام، واهه‌ستم كرد هه‌ڵقولاَوی ورده‌كارییه‌كی هزری و تێڕامانێكی زۆره له ناوه‌رۆك و رۆحی ئیسلام، هه‌ر چه‌ند له‌وانه‌یه له‌هه‌ندێ ته‌عبییر و ده‌ربڕینیا هاوڕای نه‌بم، به‌لاَم ناوه‌رۆكی بۆچوونه‌كه‌یم پێ په‌سه‌نده، بۆیه كردم به كوردی و پێشكه‌ش به‌ئێوه‌م كرد، فه‌رموون ئه‌وه ئێوه‌و ئه‌وه‌ش بابه‌ته‌كه:
ئیبلیس و سه‌ربازه‌كانی هێرشیان بۆ دل و ده‌روونمان هێناوه و داگیریان كردووه، ولاَتاني زلهێزی ناموسوڵمان و دژه ئیسلامیش هێرشیان بۆ خاكمان هێناوه و سه‌رزه‌وییه‌كانیان داگیر كردووین، ئه‌وه‌ی له‌پێشا ده‌ست به رزگاركردنی دڵ و ده‌روونی بدات، پێش ئه‌وه‌ی هه‌وڵی رزگاركردنی سه‌رزه‌ویه‌كه‌ی بدات چوار شتی تیا به‌دی دێت، پاشان ئه‌و چواره‌ش چوار به‌رهه‌می به‌چێژی ده‌بێت:
1- لایه‌نگیری بۆ خوا‌و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ی وئاینه‌كه‌ی، پێش ئه‌وه‌ی به‌ری بوونی تیا دروست ببێت. { الولا‌ء قبل البراء }.
2- خۆشه‌ویستی له‌به‌ر خوا پێش رقبوون له‌به‌ر خوا..{ الحب في الله قبل البغض في الله }
3- ره‌حمه‌ت له‌پێش غه‌زه‌ب، به‌زه‌یی پێش تووڕه‌بون. { الرحمة قبل الغضب}.
4- خاكی بوون به‌رامبه‌ر موسوڵمانان پێش خۆ به‌زلزانین به‌سه‌ر كافراندا.{ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ }.
كاتێ ئه‌م چواره‌ی تیا دروست بوو چوار ره‌وشتی سه‌ره‌كی تیا به‌دی دێت:
1- چاوپۆشی له‌وه‌ی سته‌می لێكردووه.
2- سه‌ری ئه‌وه ده‌دات كه په‌یوه‌ندی له‌ته‌كا پچڕیوه.
3- به‌شی ئه‌وه ده‌دات كه به‌شی بڕیوه.
4- چاكه له‌ته‌ك ئه‌وه‌دا ده‌كات كه خراپه‌ی له‌ته‌كا كردووه..
ئه‌وه‌ی پێش دوژمنی دڵ ده‌ست به رزگاركردنی زه‌وی بدات چوار شتی تیا به‌دی دێت، و به‌رهه‌می ئه‌و چواره‌ش چوار ره‌وشتی تێكده‌ر ده‌بێت:
1- به‌ری بوون له دووژمن پێش لایه‌نگیری بۆ خوا.. { البراء قبل الولا‌ء }.
2- رقبوون له‌به‌ر خوا پێش خۆشه‌ویستی له‌به‌ر خوا.. { البغض في الله قبل الحب في الله }
3- تووڕه‌بوون پێش به‌زه‌یی پیاهاتنه‌وه.. {الغضب قبل الرحمة }.
4- خۆبه‌زلزانین به‌سه‌ر كافرانا، پێش خاكی بوون له‌گه‌ڵ موسوڵمانانا..
ئه‌مه‌ش چوار ره‌وشتی تێكده‌ری لێ به‌دی دێت كه بووژانه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ناو ده‌بات:
1- خه‌ڵكی به‌كافركردن..
2- خه‌ڵكی به‌فاسق كردن.
3- بیدعه به‌دیهێنان..
4- خۆته‌قاندنه‌وه..
سه‌رچاوه: سایتی ده‌عوه‌و ته‌بلیغ..