ئه‌مڕۆ سه‌ر له به‌یانی به شوێن بابه‌تێكدا ئه‌گه‌ڕام تا سوودی لێ وه‌ربگرم و توێشووی رۆژم بێت، له‌ناو ده‌ریای بێ بنی ئینته‌ر نێتا ده‌گه‌ڕام تا له سونه‌نی به‌یهه‌قیدا ئه‌م گۆشه ژیانه‌ی حه‌زره‌تی عه‌لیم پێش چاو كه‌وت، منیش، به شه‌وق وزه‌وقێكه‌وه وه‌رم گرت، وپاشتریش وه‌رم گێڕایه سه‌ر كوردی تا به‌ڵكو كه‌سانێكی تریش سوودی لێ وه‌ر بگرن.. له‌وانه‌یه كه‌سانێك هه‌بن له‌ده‌قه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی باشتر چێژ وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش ده‌قه عه‌ره‌بییه‌كه‌یه‌تی:
3510 [ أخبرنا أبو عبد الله الحافظ ثنا الأستاذ أبو الوليد ثنا أبو عبد الله البوشنجي ثنا أحمد بن حنبل ثنا عبد الرزاق أنبأ معمر عن بشر بن جابان الصغاني عن حجر بن قيس المدري قال بت عند أمير المؤمنين علي بن أبي طالب رضي الله عنه، فسمعته وهو يصلي من الليل يَقرأُ، فمر بهذه الآية: أَفَرَأَيْتُمْ مَا تُمْنُونَ، أَأَنْتُمْ تَخْلُقُونَهُ أَمْ نَحْنُ الْخَالِقُونَ؟ قال: بل أنت، يا رب! ثلاثا. ثم قرأ أَفَرَأَيْتُمْ مَا تَحْرُثُونَ، أَأَنْتُمْ تَزْرَعُونَهُ أَمْ نَحْنُ الزَّارِعُونَ؟ قال: بل أنت، يا رب! ثلاثا. ثم قرأ أَفَرَأَيْتُمُ الْمَاءَ الَّذِي تَشْرَبُونَ، أَأَنْتُمْ أَنْزَلْتُمُوهُ مِنَ الْمُزْنِ أَمْ نَحْنُ الْمُنْزِلُونَ؟ قال: بل أنت، يا رب! ثلاثا. ثم قرأ أَفَرَأَيْتُمُ النَّارَ الَّتِي تُورُونَ ، أَأَنْتُمْ أَنْشَأْتُمْ شَجَرَتَهَا أَمْ نَحْنُ الْمُنْشِئُونَ؟ قال: بل أنت، يا رب! ثلاثا. ]
كوردییه‌كه‌ی:
یه‌كێ له موریدانی حه‌زره‌تی عه‌لی به‌ناوی: (حه‌جه‌ری كوری قه‌یس) ئه‌ڵێت: شه‌و له‌خزمه‌ت عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیبدا مامه‌وه گوێم لێ بوو كه شه‌ونوێژی ئه‌كرد، و ئه‌م ئایه‌تانه‌ی له قورئاندا ئه‌خوێند:
" أَفَرَأَيْتُمْ مَا تُمْنُونَ، أَأَنْتُمْ تَخْلُقُونَهُ أَمْ نَحْنُ الْخَالِقُونَ؟ (59) " ئایا سه‌رنجتان له ئاو(مه‌نی)ی پیاوان داوه چییه‌و چۆنه؟ ئێوه مه‌نی و هێلكۆكه دروست ئه‌كه‌ن؟ ئێوه ئه‌یكه‌نه ئاده‌میزادێكی رێك‌وپێك؟ یا ئێمه دروستی ئه‌كه‌ین؟ ئه‌ویش سێ جارئه‌یگوت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار! ته‌نیا تۆ به‌دیت هێناوه، و تۆش دروستی ئه‌كه‌یت..
پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ی ئه‌خوێند: " أَفَرَأَيْتُمْ مَا تَحْرُثُونَ، أَأَنْتُمْ تَزْرَعُونَهُ أَمْ نَحْنُ الزَّارِعُونَ (64)؟ " ئایا سه‌رنجی ئه‌وه‌تان داوه كه‌زه‌وی بۆ ئه‌كێڵن، ئایا ئێوه ئه‌ی روێنن و به‌دی ئه‌هێنن؟ یائێمه؟ سێ جارئه‌یگوت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار! ته‌نیا تۆ به‌دیت هێناوه.
ئینجا ئه‌م ئایه‌ته‌ی ئه‌خوێند: " أَفَرَأَيْتُمُ الْمَاءَ الَّذِي تَشْرَبُونَ، أَأَنْتُمْ أَنْزَلْتُمُوهُ مِنَ الْمُزْنِ أَمْ نَحْنُ الْمُنْزِلُونَ (69) ؟ " ئه‌ی سه‌رنجی ئه‌و ئاوه‌تان داوه كه رۆژانه ئه‌یخۆنه‌وه؟ ئایا ئێوه له هه‌وره‌كانه‌وه داتان به‌زاندووه، یا ئێمه باراندوومانه؟ " سێ جارئه‌یگوت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار! به‌ڵكو تۆ باراندوته..
ئینجا ئه‌م ئایه‌ته‌ی ئه‌خوێند: " أَفَرَأَيْتُمُ النَّارَ الَّتِي تُورُونَ ، أَأَنْتُمْ أَنْشَأْتُمْ شَجَرَتَهَا أَمْ نَحْنُ الْمُنْشِئُونَ (72) ؟ " ئایا سه‌رنجی ئه‌وئاگره‌تان داوه كه دای ئه‌گیرسێنن؟ ئایا ئێوه رووه‌كه‌كه‌یتان به‌دیهێناوه یا ئێمه به‌دیمان هێناوه؟ ئه‌ویش سێ جار ئه‌ی وت: خوایه! تۆ به‌دیت هێناوه.
له‌هه‌موو پرسیارێكی قورئانیدا ئاوه‌ها وه‌لاَمی داوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌ئیمام به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ قورئانه‌كه‌دا ئاوێته بووه و زانیویه‌تی چی ئه‌خوێنێ و له‌به‌رامبه‌ر كێدا وه‌ستاوه!!
المصدر: السنن الكبرى لأبي بكر البيهقي المتوفى 458 هـ.