هاوه‌ڵه به‌رِێزه‌كان ئه‌مه‌یان لای خوا به‌س بوو كه ببیته عوزرو بیانوو بۆیان، وگوناهبار نه‌بن، و بگه‌رِێنه‌وه خانه‌و لانه‌ی خۆیان..
ئه‌وان له‌به‌ر ئاسانی و مۆڵه‌ت ئه‌گریان:
زانایانی ته‌فسیر فه‌رموویانه: ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌ژارو نه‌دار بوون، توانای كرِینی ولاَخیان نه‌بووه تا پێی برِۆن بۆ جیهاد، بۆیه هاتنه خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم و داوای ئه‌وه‌یان كرد ولاَخیان بۆ په‌یدا بكات تائه‌وانیش شه‌ره‌فی ئه‌و هاوبه‌شییه‌یان به‌ربكه‌وێت، به‌لاَم پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: " لا أجد ما أحملكم عليه " ولاَخێكی زیاده‌مان نییه تا سوارتان بكه‌م.. ئه‌مه له‌غه‌زای ته‌بووكدا بوو، ئایا ده‌زانن غه‌زای ته‌بووك چی بوو؟
هاوه‌ڵه به‌رِێزه‌كان ئه‌مه‌یان لای خوا به‌س بوو كه ببیته عوزرو بیانوو بۆیان، وگوناهبار نه‌بن، و بگه‌رِێنه‌وه خانه‌و لانه‌ی خۆیان.. سوارییان ده‌ست ناكه‌وێت تا برِۆن، و ماڵیشیان نییه تا پێی بكرِن..
به‌لاَم بانگخوازی راسته‌قینه جه‌رگی ژان ئه‌كات و ئازار به‌قوولاَیی دڵی ئه‌گات كاتێ له‌ناو قافڵه‌ی تاعه‌تكاراندا نه‌بێت، ئه‌وه ئازاری ئه‌دات كاتێ خوا سه‌یری كۆمه‌ڵی تێكۆشه‌ران ئه‌كات و ئه‌وی تیا نه‌بێت، بۆیه كاتێ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم یان جێ هێشت به‌هه‌نسكی گریان وچاوی پرِ له‌ئه‌سرینه‌وه رۆیشتنه ده‌ر.. وه‌ك قورئان باسیان ئه‌كات " تَوَلَّواْ وَّأَعْيُنُهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ حَزَنًا " التوبة/92.
ئه‌ی خودایه!! كاتێ گیرفانه‌كان له‌پاره‌و ماڵ خاڵَی بوون، و ماڵه‌كان له‌خۆراك وشتومه‌ك، ولاَخی سواری نه‌بوو هه‌ڵیان بگرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه براكانیان بینی له‌بانگه‌واز وتێكۆشاندا به‌ره‌و به‌هه‌شت پێشیان ئه‌كه‌ون فرمێسكه گه‌رمه‌كانیان به‌سه‌ر گۆنایاندا لێزمه‌ی ئه‌كرد!! خۆزگه ده‌مزانی ئه‌وانه بۆچی ئه‌گریان؟!
له‌راستیی نیازی دڵیان خوا ئاگاداره، ئه‌وه‌بوو پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم مه‌عزه‌ره‌تی بۆ هێنانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه به‌ڵگه‌ی نه‌رِۆیشتنیان لای خوا به‌هێزه، هۆی دیارنه‌بوونیان له‌وكاروانه‌دا لای هه‌موان دیار و زانراوه.. ئه‌ی بانگخوازانی ئه‌مرِۆ - - كه له‌مه‌یدانه‌كاندا غائیبن، و له ئه‌ركی سه‌رشانیان دوا ئه‌كه‌ون، و به‌شی زۆری كاته‌كان نابینرێن، و زۆر له‌پێشچاودا ون ده‌بن، و سه‌دان قافڵه‌هات وئه‌وانی تیا نه‌بوو، یا مه‌شغووڵن یا غافڵ، ماڵیان پێیه‌و ده‌ستی قونجاو، كاتیان هه‌یه‌و به‌خیل، رابه‌ره‌كانیان هاواریان لێ ئه‌كه‌ن كورِه! وه‌رن فریا بكه‌ون، هه‌رگوێشیان لێی نییه، ئایا به‌هه‌شتیان ناوێت، یا رێگاكه دوور ودرێژه و ئه‌وانیش ماندو بوون و پاڵیان لێ داوه‌ته‌وه؟!
ئه‌رێ بانگخوازه‌كانی ئه‌مرِۆ چیتانه؟!
هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ته‌نیا جاریك نه‌رِۆیشتنه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه مه‌عزه‌ره‌تیشیان هه‌بوو چاویان پرِ له‌گریان بوو، كه‌چی ئێوه به‌بێ بیانوو هه‌موو جارێك ئاماده نابن، و كه‌چی نه خه‌مبار ئه‌بن و نه ئێشتان پێ ئه‌گات؟!
هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌لایه‌ن خوا‌و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌یه‌وه مه‌عزوور بون، به‌لاَم خۆیان واده‌بینی كه نكۆلی وكه‌مته‌رخه‌مییان تێدایه، كه‌چی ئێوه له‌واقیعدا كه‌مته‌رخه‌من و مه‌عزه‌ره‌تیشتان نییه!!
ته‌بووكی دوێنێ سوپاكه‌ی ده‌یان هه‌زار بوو، ئاماده‌نه‌بوونی یه‌ك و دوان یاپێنج و پانزه پێوه‌ی دیار نه‌ئه‌بوو، به‌لاَم ته‌بووكی ئه‌مرِۆ هه‌زاران تێكۆشه‌ری كه‌مه تا سوپاكه‌ی بكه‌وێته رێ..
ته‌بووكی دوێنێ عوسمان رێكی خست، وئه‌بوبه‌كری سدیق هه‌موو ماڵه‌كه‌ی هێناو به‌خشی به‌خوا، فارووق نیوه‌ی ماڵه‌كه‌ی هێنا.. به‌لاَم ته‌بوكی ئه‌مرِۆ موجاهیده‌كانی تێرن، وورگیان ئاوساوه، و براكانیان له ولاَتانی بریندار‌و له‌ش ئه‌نجن ئه‌نجن كراودا له‌برسا لاوازبوون!!
ته‌بووكی دوێنێ هاوه‌ڵه‌كان چاوه‌رِوانی به‌روبوومی پێگه‌یشتوویان نه‌كرد، و نه‌جوانی ئافره‌ت و ژنان هه‌ڵی خڵه‌تاندن، ونه‌خۆشه‌ویستی منداڵ.. رۆیشتن و هه‌موویان به‌جێ هێشت، به‌لاَم ته‌بوكی ئه‌مرِۆ چاوی بانگخوازه‌كانی به‌جوانی ژن وخۆشه‌ویستی منداڵ و تام شیرینی به‌روبوومه‌وه په‌یوه‌نده، ئیتر پاڵیان لێ دایه‌وه‌و ئاینه‌كه‌یان به‌ته‌نیا واز لێ هێناوه، مه‌گه‌ر كه‌مێكی زۆركه‌م نه‌بێ له‌ئیمانداران كه به‌رگری لێ ئه‌كه‌ن..
بانگخوازانی ئه‌مرِۆ:
له سه‌حیحه‌یندا هاتووه كه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ژارانه گریان و رۆیشتن، پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌ندێ ماڵ و ولاَخی بۆهات، و ولاَخی پێدان تاسواری ببن، و ئاماده‌ی غه‌زاكه ببن، له‌ویادا فه‌رمووی: وه‌ڵلاهی من سوارم نه‌كردن، به‌لاَم خوا سواری كردن.. ئایا ده‌زانن بۆچ خوای بالاَ ده‌ست نه‌یویست سوپاكه‌ی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌وێنه‌ی ئه‌وانه خاڵی بێت، له‌گه‌ڵ نه‌داری وهه‌ژاریشیاندا؟ چونكه خوا ئاگای له قولاَیی دڵیان بوو چه‌ند به‌پاڵفته‌یی دڵسۆزی دینی خودابوون! ولاَخی بۆ ناردن وسواری كردن و له‌كاروانی هاوه‌ڵه‌كانیان دوای نه‌خستن..
كه‌چی له‌ناو بانگخوازانی ئه‌مرِۆدا هی وا هه‌یه هه‌زارجار له‌گۆرِه‌پانی تێكۆشاندا ون ده‌بێت، و ته‌نیا جارێكیش به‌خه‌یاڵیا نایه‌ت، و دڵی داناچڵه‌كێ بۆچ دواكه‌وتووه!! ئه‌زانن بۆچ؟!
چونكه خوا ده‌زانێت روغبه‌تیان لێی نییه، بۆیه خوایش پشتگوێی خستوون، مه‌به‌ستی نییه ئاماده‌بن یا غائیب، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی غه‌زای ته‌بووك كه له‌سه‌ر ئاماده نه‌بوونیان له‌ناو كاروانه‌كه‌دا خه‌مباربوون.. ئایا له‌وه تێده‌گه‌یت پێش ئه‌وه‌ی هه‌لت له كیس بچێت و كاتت نه‌مێنێت؟؟
# # #
خوا پاداشتی نووسه‌ره‌كه‌ی بداته‌وه، ناوی خۆی نه‌نووسیبوو، به ئیمیلیك بۆم هاتبوو، سه‌رنجی راكێشام و منیش كردم به كوردی و ناردمه‌وه بۆ خاوه‌ن ئیمیله‌كه. هیوادارم دڵه‌كانمان راچڵه‌كێنێ، و دنیا سه‌رگه‌ردان وسه‌ر لێشێواومان نه‌كات..
www.penjweny.org