پێشه‌كی
خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م باسه‌ی له‌به‌ر ده‌ستایه له سایتی سه‌یدول خاتیردا خوێندمه‌وه، پاشان كه نووسه‌ر باسی ئه‌وه ده‌كات كه له‌حه‌وت شوێنا خوا باسی زه‌یتوونی كردووه، له‌شه‌شیانا به ناو ناوی بردووه، وله‌حه‌وته‌میاندا هێمای بۆ كردووه.. منیش گوتم: بابه‌تێكی وا بلاو ده‌كه‌مه‌وه با ته‌حقیقێكی بكه‌م.. با ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به قورئانه‌وه هه‌یه بۆی بگه‌ڕێم.. رۆیشتمه سه‌ر ئینته‌ر نێت وقورئانم له یه‌ك لاپه‌ڕدا دییه‌وه، وریسارچم كرد، ووشه‌ی زه‌توونم دانا، به‌لاَم ته‌نیا له پێنچ شوێنا باسی زه‌یتوونم دییه‌وه، گومانم له‌مه‌سه‌له‌كه‌دا زیاتر بوو، رۆیشتم بۆ گوگول: ماده‌ی { ميثالويثونيدز}م داواكرد ته‌نیا سایتێكی بۆ هێنام، ئینجا ناوی دكتۆر تاهام نووسی، زیاتر له‌حه‌وت سه‌د شوێنی بۆ هێنام..له‌یه‌كێ له‌سایته‌كانا كه‌سێك ده‌كه‌وێته گومانه‌وه‌و به‌شوێن ناوی زه‌یتوونا ده‌گه‌ڕێ له‌قورئانا ئه‌ویش وه‌ك من له پێنچ شوێنا به ناو ده‌یبینێته‌وه، له‌په‌راوێزه‌كه‌وه نووسیبووی ئه‌مه درۆیه‌و راست نیه.. كۆمێنته‌كانم خوێنده‌وه تاگه‌یشتمه نزیك كۆتایی، یه‌كێك نووسیبووی: تۆ كه بێ ئاگای خه‌ڵكی بۆ به‌درۆزن حساب ده‌كه‌یت؟ ئه‌وه‌یان كه‌تۆ نه‌ت بینیوه‌ته‌وه له‌فلاَن سووره‌تا هه‌یه، منیش رۆیشتم سه‌ری ئه‌و سووره‌ته‌م دا به‌ڵێ راسته و له‌وێدا هه‌یه، و قورئان به‌ناو ناوی زه‌یتوونی بردووه، وقسه‌ی نووسراوه‌كه راست ده‌رچوو..
ئینجا یه‌كێكی تر له كۆمێنتێكا نووسیبوی: ناوی ماده‌ی{ ميثالويثونيدز}له‌ناوێكی كیمیاوی ده‌چێت، به‌لاَم ئه‌م ناوه هه‌ر نییه.. منیش به‌شوێن كۆمێنته‌كانا گه‌ڕام، تا دیم لاوێك بۆی نووسیبوو: چاوه‌كه‌م! كا‌تێ شتێكت نه‌زانی مه‌ڵێ ئه‌و شته نییه، بڵێ: من بێ ئاگام له‌و مه‌سه‌له‌یه، و من نه‌م بینیوه.. بڕۆ له گوگولدا بۆی بگه‌ڕێ بزانه ده‌یبینیته‌وه، یان نه.. منیش رۆیشتم له‌گوگولدا زیاد له 5000 جار باسی ئه‌و وشه‌یه هاتبوو.. له دوانیانا وشه كانم هه‌ڵبژارد و هێنام بۆ ته‌رجومه‌ی فه‌وری گوگول وئه‌ویش بۆی ته‌رجومه كردم ده‌بینم هه‌مان ماده‌یه كه له‌ناو بابه‌ته‌كه‌دا باسكراوه، به‌لاَم هه‌ندێ وشه هه‌یه كا‌تێ له ئینگلیزییه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه له عه‌ره‌بیدا ده‌گۆڕێت.. و هۆی ئه‌وه بوه كه خوێنه‌ری پێشوو بۆی نه‌دۆزرابووه‌وه.. ئه‌و كێشمه‌كێشه‌مان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌وه تووش بوو، هۆیه‌كه‌یشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌قل نه‌كردنی سه‌ر چاوه‌ی ئه‌سڵی.. و ئه‌گه‌ر له ئینگلیزییه‌وه نه‌قل كرابوو نه‌نووسینی سه‌رچاوه ئینگلیزییه‌كه‌ی به پیتی ئینگلیزی.. هه‌مان كێشه دروست ده‌كات..
له‌باره‌ی سووده‌كانی پزیشكی هه‌نجیره‌وه بۆ له‌شی ئاده‌مزاد بابه‌تێكم له‌به‌رده‌ستایه بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو ئینشائه‌ڵلا. پاش ئه‌وه‌ی كه له‌بابه‌ته‌كه پشته‌سوور بووم ئه‌وسا ویستم بیخه‌مه به‌رده‌ست خوێنه‌ران، فه‌رموون ئه‌وه ئێوه‌و ئه‌وه‌ش بابه‌ته‌كه:
حه‌سه‌نی پێنجوێنی
پرۆفیسۆر دكتۆر تاها ئیبراهیم خه‌لیفه مامۆستای گژوگیای پزیشكی له‌زانكۆی ئه‌زهه‌ر وراگری پێشووی ئه‌و كۆلیجه شتێكی زۆر سه‌یرمان له‌باره‌ی ماده‌ی [ ميثالويثونيدز ] ه‌وه بۆباس ده‌كات، و ده‌ڵێت: ئه‌و ماده‌یه مۆخی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ برێكی كه‌می لێ به‌رهه‌م دێنێ، ئه‌وه‌ش ماده‌یه‌كی پرۆتینییه، وگۆگردی تێدایه،له‌به‌ر ئه‌وه به‌ئاسانی له‌ته‌ك زه‌نگ وئاسن وفسفۆرا یه‌كده‌گرن، ئه‌و ماده‌یه‌ش زۆر به‌گرنگ داده‌نرێ بۆ زیندوویه‌تی جوسته‌ی مرۆڤ، و دابه‌زاندنی كۆلیسترۆل، و ته‌مسیلی خۆراكی، و به‌هێزكردنی دڵ، و راگرتنی هاوكێشه‌ی هه‌ناسه‌دان..
ده‌ردانی ئه‌و ماده‌یه له‌مۆخی مرۆڤدا له‌ته‌مه‌نی پانزه سالییه‌وه به‌ره‌وزیادبوون ده‌چێ تا ته‌مه‌نی 35 ساڵی، پاشان ده‌رهاوێشته‌كه‌ی به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت تا ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵی، له‌به‌ر ئه‌وه په‌یدا كردن وبه‌ده‌ستهێنانی له‌مرۆڤه‌وه ئاسان نییه، به‌لاَم به‌نیسبه‌ت ئاژه‌ڵه‌وه بڕێكی كه‌می لێ به‌ده‌ست دێت..
له‌به‌ر ئه‌وه زانایان روویان كرده رووه‌ك و گژو گیا، ده‌سته‌یه‌ك له‌زانایانی یابانی هه‌ستان به لێكۆلینه‌وه و گه‌ڕان بۆ ئه‌و ماده جادوییه‌ی كه شوێنه‌وارێكی گه‌وره‌ی له‌لابردنی رواڵه‌تی پیریه‌تیدا هه‌یه، به‌لاَم ده‌ستیان نه‌كه‌وت، ته‌نیا له به‌ری دوو دره‌ختا نه‌بێت: هه‌نجییر و زه‌یتوون.. خوا به‌ناهه‌ق سوێندی به‌و دوانه نه‌خواردووه كه فه‌رموویه‌تی: [وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ (1) وَطُورِ سِينِينَ (2) وَهَذَا الْبَلَدِ الأَمِينِ (3) لَقَدْ خَلَقْنَا الإِنْسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ (4) ثُمَّ رَدَدْنَاهُ أَسْفَلَ سَافِلِينَ (5)] واته: سوێند به هه‌نجیر وزه‌یتوون، و طووری سینا، و ئه‌م شاره ئه‌مینه: بێگومان ئێمه مرۆڤمان له‌جوانترین شێوه‌دا دروست كردووه، و پاشان ده‌یگێڕینه‌وه بۆ خوارترین خواروو..
بییر له‌و سوێنده‌ی خوای بالاَده‌ست بكه‌ره‌وه كه‌سوێندی به هه‌نجیر وزه‌یتوون خواردووه، و په‌یوه‌ندی ئه‌وسوێنده به خه‌لقی ئینسان له‌جوانترین شێوه‌دا، و پاشان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ خوارترین خواروو..
پاش به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ماده‌یه له‌هه‌نجیر وزه‌یتوون، دییان كه‌به‌كارهێنانی ئه‌و ماده‌یه له‌هه‌نجیره‌كه‌دا به‌ته‌نیا، یا له زه‌یتوونه‌كه‌دا به‌ته‌نیا سوودی چاوه‌ڕوانكراوی بۆ ته‌ندروستی مرڤ نابێت، تا ئه‌وماده ده‌رهێنراوه له‌زه‌یتووندا تێكه‌ل به‌و ده‌رهێنراوه‌ی هه‌نجیره‌كه نه‌كرێت. ئه‌وده‌سته زانایایه‌ی یابانی هه‌ستان به‌تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتر، تا باشترین رێژه له‌و دوو رووه‌كه‌وه وه‌ربگرن، و تا كاریگه‌ری باشتریان هه‌بێت..
باشترین رێژه‌یش یه‌ك هه‌نجیر، و حه‌وت زه‌یتون بوو.
پرۆفیسۆر دكتۆر تاها ئیبراهیم خه‌لیفه هه‌ستا به باس ولێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌قورئاندا، دیتی كه خوا له‌قورئانا ته‌نیا جارێك باسی هه‌نجیری كردووه، به‌لاَم شه‌ش جار به‌ڕاسته‌و خۆ باسی زه‌یتونی كرده‌وه، وجارێكیش به‌شێوه‌ی هێما له سووره‌تی ئه‌لموئمینوندا باسی كردووه، و فه‌رموویه‌تی: [ وَشَجَرَةً تَخْرُجُ مِنْ طُورِ سَيْنَاءَ تَنْبُتُ بِالدُّهْنِ وَصِبْغٍ لِلآَكِلِينَ] المؤمنون/20. واته: دره‌ختێكیش له طووري سینادا ده‌ڕوێت كه رۆن و چه‌وری لێ ده‌ر ده‌هێنرێ وبۆ بخۆران ئاماده‌كراوه..
هه‌مووئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌دكتۆر له‌قورئانا كۆی كردبووه‌وه هه‌ستا به‌ناردنیان بۆ ده‌سته‌ی زانایانی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی یابانی، پاش ئه‌وه‌ی كه ده‌سته‌ی زانایانی لێكۆڵه‌ره‌وه دڵنیابوون له‌وه‌ی هه‌رشتێك ئه‌مان له‌وباره‌وه پێیگه‌یشتوون هێمای له‌قورئاندا هه‌یه، و قورئانيش 1427 سال پێش ئێستا دابه‌زیوه، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه موسوڵمان بوونی خۆی راگه‌یاند، و ده‌سته‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی یابانی به‌رائه‌ت ئیختیراعه‌كه‌ی خۆیان به دكتۆر تاها ئیبراهیم خه‌لیفه ده‌به‌خشن.
وه‌رگیراوه له:
http://www.alriyadh.com/2007/10/01/article283891.html