پرسیار:
ئه‌گه‌ركه‌سێك به ژنه‌كه‌ی خۆی گوت:
پشتی تۆ وه‌ك پشتی دایكم وایه..
یا پێی گوت: تۆ له‌جێی دایكمی..
ئایا حوكمی شه‌رعی چییه؟!
# # #
زیهار (ظهِار)له ئیسلاما به‌ته‌لاق دانانرێ، وه‌ك سوێند وایه، و حوكمی سوێندی هه‌یه، و هه‌ندێ له‌زانایان به‌گوناهی گه‌وره‌یان داناوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خوای بالاَده‌ست ده‌فه‌رموێ:
" الَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِنْكُمْ مِنْ نِسَائِهِمْ مَا هُنَّ أُمَّهَاتِهِمْ إِنْ أُمَّهَاتُهُمْ إِلاَّ اللاَّئِي وَلَدْنَهُمْ وَإِنَّهُمْ لَيَقُولُونَ مُنْكَرًا مِنَ الْقَوْلِ وَزُورًا، وَإِنَّ اللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌ. " المجادلة/2.
واته: ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ل ژنه‌كانیانا زیهار ده‌كه‌ن، ژنه‌كانیان نابنه دایكیان، دایكیان ئه‌وكه‌سه‌یه كه‌ئه‌وانی به‌دیهێناوه، ئه‌وانه‌قسه‌یه‌كی درۆ و بوختانێكیان كردووه..بێگومان خوایش لێبورده‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی داوای لێبوردن ده‌كه‌ن وچاوپۆشیان لێده‌كات..
به‌ته‌لاقیش دانانرێ له‌به‌ر ئه‌وفه‌رمووده‌ی له بوخاریدا باسی ده‌كات له‌باره‌ی {ئه‌وسی كوری سامیت}ه‌وه كه زیهاری له‌گه‌ڵ {خه‌وله}ی خێزانیا كردبوو..
ئه‌وه‌ی وای گوت، حوكمی زیهاری به‌سه‌را ده‌درێت.. حوكمی زیهاریش له ئیسلامدا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه هه‌یبوو ده‌بێ كۆیله‌یه‌ك ئازاد بكات، ئه‌گه‌ر توانای ئه‌وه‌ی نه‌بوو، ده‌بێ دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ك به‌رِۆژوو بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی له‌توانادا نه‌بوو، ده‌بێ نانی شه‌ست هه‌ژار و نه‌دار بدات.. ئه‌م حوكمه‌ش له‌و ئایه‌ته‌وه وه‌رگیراوه كه خوا ده‌فه‌رموێ: " وَالَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِنْ نِسَائِهِمْ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا قَالُوا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَتَمَاسَّا، ذَلِكُمْ تُوعَظُونَ بِهِ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ، فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَتَمَاسَّا، فَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَإِطْعَامُ سِتِّينَ مِسْكِينًا ذَلِكَ لِتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ، وَتِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ . " المجادلة/3-4.
واته: ئه‌وانه‌ی بة ژنه‌كانیان ده‌ڵێن: نۆ وه‌ك دایكمی، ودوایيش له‌قسه‌كانیان په‌شیمان ده‌بنه‌وه، ده‌بێ پێش ئه‌وه‌ی نزیكی یه‌كتر ببنه‌وه كۆیله‌یه‌ك ئازاد بكه‌ن، ئه‌مه‌ش رێنوێنی و ئامۆژگاری كردنتانه، وخوایش ئاگاداره به‌و كرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن..ئه‌وه‌ی كۆیله‌ی نه‌بوو ده‌بێ دوومانگ له‌سه‌ر یه‌ك به‌ڕۆژوو بێت، پێش به‌یه‌ك گه‌یشتنیان، ئه‌وه‌ی ئه‌و توانایه نه‌بوو با ژه‌مه‌نانی شه‌ست هه‌ژار بدات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه باوه‌ڕتان به‌خواو پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ی پته‌و بێت، ئه‌وه‌ش سنووری خوایه، بۆ ئه‌وانه‌ش كه كافرن وملكه‌چی فه‌رمانی خوا نابن سزای به سوێ یان بۆ هه‌یه..
پێش ئه‌وه‌ی كه‌فاره‌تی ئه‌و تاوانه‌ی بدات، هه‌موو شێوه‌یه‌كی رابواردن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یا حه‌رام ده‌بێت..
ئه‌مه‌ش وه‌ك له‌گه‌لاَ خه‌وتن و ئه‌وانه‌ش كه ده‌بنه هۆی جووت بوون وه‌ك هه‌موو جۆره ده‌ستبازییه‌ك. زانایانی شه‌رع زان كۆڕان له‌وه‌دا كه له‌گه‌لا جووت بوون وجیماعكردن له‌گه‌ڵیا حه‌رامه.. چونكه ئایه‌ته‌كه به‌راشكاوی باسی ده‌كات كه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی لێ بدات، یا جیماعی له‌ته‌كا بكات ده‌بێ كه‌فاره‌ته‌كه‌ی بدات..
هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش كه ئیبنو عه‌بباس ده‌فه‌رموێ: پێاوێك كه‌زیهاری له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یا كردبوو هاته خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم و عه‌رزی كرد قوربان! ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! من زیهارم له‌گه‌ل ژنه‌كه‌ما كردووه‌و پێش ئه‌وه‌ی كه‌فاره‌ت بده‌م، جیماعم له‌ته‌كا كردووه.. ئه‌ویش فه‌رمووی: خواره‌حمت پێ بكات، چی هانیدایت بۆ ئاوها كارێك؟! ئه‌ویش عه‌رزی كرد: له‌به‌ر شه‌وقی مانگه‌شه‌وا پاوه‌نه‌كانیم بینی، ئیتر خۆمم پێ نه‌گیرا.. فه‌رمووی: جارێكی تر تا فه‌رمانه‌كه‌ی خوا به‌جی نه‌هێنی توخنی نه‌كه‌ویته‌وه.. فه‌رمووده‌كه روونه له‌وه‌دا كه ئه‌وه‌ی زیهاری كرد ده‌بێ كه‌فاره‌ت بدات، و ئه‌گه‌ر رۆیشته لای خێزانه‌كه‌ی و له‌گه‌ڵیا جووت بوو به‌وه كه‌فاره‌ته‌كه‌ی له‌كۆڵ ناكه‌وێت.. و تاكه‌فاره‌ته‌كه نه‌دات ژنه‌كه‌ی لێ حه‌رامه..
له‌م حا له‌ته‌دا ژنه‌كه بۆی هه‌یه داوا له‌مێرده‌كه‌ی بكات، حه‌قی ژن ومێردی به‌جێ بێنێ، له هه‌مان كاتا واجبه له‌سه‌ر ژنه‌كه خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دات، تا میرده‌كه‌ی كه‌فاره‌ته‌كه ده‌دات، ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه نه‌ی ویست كه‌فاره‌ته‌كه بدات.. ژنه‌كه بۆی هه‌یه برواته لای قازی و شكاتی لێ بكات، قازیش له‌سه‌ریه‌تی میرده‌كه له‌نێوان دوو شتا سه‌رپشك بكات: یا كه‌فاره‌تدان، یا ته‌لاقدانی ژنه‌كه‌ی..
خواش ئاگادار تره..