(3)
هه‌ندێ باوی كۆمه‌ڵاَیه‌تی له ئوسترالیادا:
خێزان له ئوسترالیادا:
ئوسترالیا له باره‌ی سیسته‌می سیاسی و ئابووریی كۆمه‌ڵاَیه‌تیيه‌وه یه‌كێكه له وڵاَتانی رۆژئاوا، به‌ڵاَم هه‌ندێ تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه كه پاراستوویه‌تی، و تا ئه‌ندازێك له‌و رووه‌وه له‌وان باشتره، به‌ڵاَم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌و بازنه‌یه‌دا ده‌خولێته‌وه..
كاتی خۆی كه ئه‌و دوو جه‌نگه گه‌وره‌یه‌ی جیهانی به‌سه‌ر ئه‌ورووپادا هات، وژماره‌یه‌كی یه‌جگار زۆر له‌خه‌ڵكی ئه‌و قاڕڕه‌یه كوژران، مه‌سه‌له‌ی ژن ومێردایه‌تیش ئیلتیزام و نه‌فه‌قه‌و پێوه‌ندییه‌كی ته‌واوی ده‌وێ، نه‌یانتوانی ئه‌و ئه‌ركه به‌جێ بێنن، ومه‌سه‌له‌ی هاوه‌ڵاَیه‌تی كچ و كوڕ یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسی هه‌وڵێكی زۆری بۆ دراو ئه‌و دووجه‌نگه جیهانیه‌ش یارمه‌تیی ده‌رێكی گه‌وره‌بوون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، و خه‌رجی زۆری شایی و بگره نه‌مانی پێبه‌ندبوون به ئاین ودینه‌وه، ئه‌مانه هه‌موو وایان كرد كه ئه‌وهه‌وڵه به ئه‌نجام بگات و ماره‌بڕین له‌كه‌نیسه‌دا كزببێت.. تا ئێستاش رێژه‌یه‌ك له ئوسترالیادا خه‌ڵكی خێزان پێكه‌وه ده‌نێن، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه به‌شێوه‌ی نیكاحی كه‌نیسه ژن ومێردایه‌تی ناكه‌ن، ماڵ پێكه‌وه ده‌نێن و منداڵ به‌دی دێنن.. هه‌رچه‌ند ئاین به‌واتای خۆی له‌ناو به‌ره‌ی نوێ‌دا ده‌گمه‌نه، وبه‌شی زۆری لاوان و تازه پێگه‌یشتوویان هیچ دین و ئاینێكیان نییه.. ئه‌گه‌ر له‌رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌دا سه‌رنجێكی ئه‌وانه بده‌یت كه بۆ كه‌نیسه ده‌چن، به‌شی زۆریان خه‌ڵكی ئاسیا و ئه‌ورووپای شه‌رقین، و ئوسترالیه‌كان ته‌نیا پیرو په‌ك كه‌وته‌یان ده‌بینی بڕۆن بۆ كه‌نیسه..
هاوه‌ڵی كوڕ و كچ، یا { گێرڵفرێند و بۆی فرێند}
مه‌سه‌له‌ی هاوه‌ڵاَیه‌تی كچ و كوڕ هه‌روا ساده نییه، و كۆمه‌ڵگای خۆرئاوایی وه‌ك ژن ومێرد هه‌ڵس وكه‌وتی له‌تكا ده‌كات.. بۆ نموونه: ئه‌و كوڕ و كچه‌ی ده‌بنه هاوه‌ڵ تا به‌یه‌كه‌وه‌ن، له‌گه‌ڵ یه‌كێكی ترا په‌یوه‌ندییان نابێ، تا پێكه‌وه‌بن، كۆمه‌ڵگا به‌چاوی خیانه‌تكار وتاوانباره‌وه بۆیان ناڕوانێ، دایك وباوكی هه‌ردوولا وه‌ك ژن ومێرد سه‌یریان ده‌كه‌ن، كه‌ده‌چن خانوو ده‌گرن به‌كرێ ته‌گه‌ره ناخه‌نه به‌رده‌میان، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان مرد ئه‌وی تریان میراتی لێ ده‌گرێ، ئه‌گه‌ر تا ماوه‌ی ساڵێك به‌یه‌كه‌وه بوون و پاشان له‌یه‌ك جیابوونه‌وه دادگا نیوه‌ی ماڵه‌كه به ئافره‌ته‌كه ده‌دات، ئه‌گه‌ر منداڵیان بوو ته‌سكه‌ره‌ی ده‌درێتێ وناوی له تۆمارگه‌دا تۆمار ده‌كرێ.. و سۆشیاڵ خه‌رجی ده‌داتێ.. هه‌تد..
له‌به‌ر ئه‌وه گرێ به‌ستێكی زاره‌كی له‌نێوان كوڕ‌و كچه‌كه‌دا هه‌یه، و له‌روانگه‌ی فیقهی ئیسلامییه‌وه ماره‌كردن بریتییه له رازی بوونی ئافره‌ت به پياو وئیجراكردن و به‌جێهێنانی ده‌سته‌واژه‌كه و ئاماده‌بوونی دووشاهێد له‌نێوانیانا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌میرات ونه‌فه‌قه‌و مافه‌كاندا ئافره‌ته‌كه زوڵمی لێ نه‌كرێت.. ئه‌ڵبه‌ت له‌م وڵاَته‌دا كه منداڵ له ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵ تێپه‌ڕی ئیتر باوك و دایك بۆیان نییه هیچ جۆره رێگرییه‌ك له مناڵیان بكه‌ن، كچ بن یا كوڕ.. له‌ملایشه‌وه باوك له‌سه‌ری پێویست نییه خه‌رجی ئه‌و مناڵه‌ی بدات، كاتێ پێگه‌یشت و بووبه هه‌ژده ساڵ.. له‌به‌ر ئه‌وه له‌م ته‌مه‌نه به‌دواوه كۆمه‌ڵێ موشكیلات و كوێره‌وه‌ری بۆ مناڵه‌كان دروست ده‌بێت..
یارمه‌تیدان و هاریكاری كردن له ئوسترالیادا:
هه‌ندێ جار له‌وڵاَتی خۆماندا كه له‌ناو شاره‌كاندا ده‌ژیایت، چاوه‌ڕوانی یارمه‌تیت له‌كه‌س نه‌ده‌كرد چونكه ده‌یان گوت: ئه‌و خه‌ڵكه غه‌رب زه‌ده بووه، و كاڵچه‌ری رۆژئاوا به‌سه‌ریانا زاڵبووه، و كاڵچه‌ری خۆیان له‌بییر چووه‌ته‌وه!! كه‌چی تا ئێستاش خه‌ڵكی ئه‌م وڵاَته یارمه‌تیدان وهاریكارییان له‌ناودا ماوه، و من زۆر سه‌راسیمه ده‌بووم كاتێ ئه‌و هه‌ڵس وكه‌وته جوانانه‌م لێ ده‌بینین، چونكه من له‌باره‌ی رۆژئاواوه زۆرم خوێندبوه‌وه كه چۆن شیرازه‌یان پچڕاوه، و كه‌س لا له‌كه‌س ناكاته‌وه، وكه‌س یارمه‌تی كه‌س نادات، و كه‌س سڵاَو له‌كه‌س ناكات.. و تاد.. . وا لێره‌دا من چه‌ند نموونه‌یه‌ك باس ده‌كه‌م له‌وانه‌ی خۆم ئاگاداری بووم:
1- كاتێ ئێمه له‌گه‌ڕه‌كی مۆرلی بووین له 2002دا كچه ناوگینه‌كه‌مان له وێستگه‌یه‌كی پاسه‌كاندا جزدانه‌كه‌ی لێ به‌جێمابوو، له‌ناو جزدانه‌كه‌یا ئه‌ندازێكی كه‌م پاره‌ی تیا بوو، به‌ڵاَم پێناسه‌ی زۆری تیا بوو، پێناسه‌ی كتێبخانه، و كارتی بانق، ومێدیكه‌ر و هه‌ندێ له‌و شتانه.. ئه‌میش كه ئێواره هاته‌وه نه‌یده‌زانی كوێی بۆ بگه‌ڕێ ده‌یش ترسا كارتی بانقه‌كه‌ی به‌كاربهێنرێ وپاره‌ی لێ ده‌ربهێنرێ به تایبه‌ت ڤیزه كارته‌كه‌ی.. نانی ئێواره‌مان ده‌خوارد.. له زه‌نگی ده‌رگایان دا.. كه‌سه‌یرمان كرد ئافره‌تێكه.. كچه‌كه‌مان رۆیشت به‌ده‌میه‌وه، گوتبووی: من كارم نییه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه هاتووم ئه‌دره‌سی تۆ له‌سه‌ر كارته‌كانت بووه، منیش جزدانه‌كه‌تم دۆزیوه‌ته‌وه و گوتومه با بۆی ببه‌مه‌وه نه‌وه‌ك ئه‌مشه‌و ناڕه‌حه‌ت ببێت..
كچه‌كه‌ی ئێمه‌ش زۆر سوپاسی ده‌كات وخوڵكی ده‌كات بۆ ژووره‌وه، ئه‌ویش هاتبوو له‌ته‌كیا، كاتێ چاوی پێكه‌وت ئێمه هه‌موو له‌سه‌ر سفره‌ین وپێكه‌وه دانیشتووین ونان ده‌خۆین، كچه‌كه‌مان ئێمه‌ی پێ ناساند، ئه‌وه باوكمه و ئه‌وه دایكمه و ئه‌وانه برامن، وئه‌وانه خوشكمن.. زۆری پێ خۆش بوو.. گوتی: خۆزگه‌م به‌خۆتان.. به‌ڕاستی ئیوه چێژتان له‌ژیان بینیوه.. هه‌ناسه‌یه‌كی ساردی هه‌ڵ كێشا و گوتی: خۆزگا منیش وه‌ك تۆ له‌په‌نای باوك ودایكما بوومایه، من ئه‌وه ماوه‌ی ده‌ساڵه له‌باوك ودایكم جیا بوومه‌ته‌وه وهاوه‌ڵیشم نییه، وشوویشم نه‌كردووه، و به‌ته‌نیا له‌خانوویه‌كدا ده‌ژیم..!!
به‌ڵێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئه‌و ره‌وشته جوانه‌ی تیا هه‌بوو، له دووری ده تا پانزه كیلۆمه‌تره‌وه ئه‌و جزدانه‌ی هێنا بووه وه، چونكه ده‌زانێ ئه‌مه چاكه‌یه، ودڵی كه‌سێك خۆش ده‌كات، ئه‌و رێگا دووره‌ی بڕیبوو و هێنابوویه‌وه، له‌م لاوه سیسته‌می كۆمه‌ڵاَیه‌تییه‌كه ئه‌و سته‌مه گه‌وره‌یه‌ی لێ ده‌كات و له‌باوه‌شی گه‌رمی خێزان مه‌حرومی ده‌كات، و به‌ته‌نیا ده‌ژی و ئاوات ده‌خوازێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ته‌ك باوك ودایكیا بوایه..!! هه‌روه‌ك هێنانه‌وه‌ی جزدانه‌كه‌ی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر فیتره‌ت وسروشتی پاكی، خۆزگه خواستنه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یا بژیایه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر فیتره‌ت وسروشتی پاكی.. له‌م جۆره سروشت پاكانه له ئوسترالیای رۆژئاوایی‌دا زۆره.
2- له ساڵی 2002 دا توێتا كامرییه‌كی مۆدیل هه‌شتاو هه‌شتم كڕیبوو، ترومبێلیكی تۆكمه‌و باش بوو، تا 2005 له‌لامان مایه‌وه، له‌وساڵه‌دا رۆژێكیان كچه‌كه‌مان بردبووی بۆ زانكۆ له‌رێگه‌دا په‌كی كه‌وتبوو، ته‌له‌فونی بۆمن كرد: به‌ڵكو بێیت به‌شوێنما و له فڵاَن جاده‌دا ترومبێله‌كه‌م له‌كار كه‌وتووه..
منیش رۆیشتم بۆلای دیتم ترومبێله‌كه‌ی له‌سه‌ر لایه‌كی شۆسته‌كه بوو، و خرابوه كه‌ناره‌وه.. پێم گوت: كارێكی باشت كردووه كه له‌سه‌ر جاده‌كه لات داوه.. گوتی: باوه‌گیان! من له‌ناو ترومبێله‌كه هاتمه ده‌روه و هه‌وڵم ده‌دا پاڵی پێوه بنێم، به‌ڵاَم هێزم نه‌بوو، چونكه ده‌ستێكم به‌سوكانه‌كه و ده‌ستێكم بۆ پاڵ نان بوو..
ئه‌و دوو كه‌سه ده‌بینیت له‌و به‌ره‌وه له وێستگه‌ی پاسه‌كه‌دا وه‌ستاون؟! گوتم: به‌ڵێ.. گوتی: ئه‌وانه له‌رێی پاس وه‌ستابوون، كاتێ دییان من خه‌ریكی پاڵ نانم وبۆم پاڵ نانرێ هاتنه ئه‌م به‌ره‌وه‌و گوتیان: تۆ بڕۆره كه‌ناره‌وه ئێمه پاڵی پێوه ده‌نێین و بۆت ده‌خه‌ینه كه‌ناره‌وه.. گوتی: ئه‌وانه بۆیان خستمه ئه‌و كه‌ناره‌وه، خوا هیدایه‌تیان بدات.. له‌وه سه‌یرتر كاتێ ئه‌وان خه‌ریكی ترومبێله‌كه‌ی من بوون پاڵیان پێوه ده‌نا پاسه‌كه هات و به‌جێی هێشتن.. !!
منیش رۆیشتم بۆ لایان و زۆر سوپاسم كردن وهه‌ڵم گرتن تا ئه‌و شوێنه‌ی كه بۆی ده‌ڕۆیشتن..
دراوسێیه‌تی له ئوسترالیادا:
تا ئێستاش به‌ده‌م دراوسێیه‌وه بوون له‌م ولاَته‌دا ماوه، و خه‌ڵكی وه‌ك شه‌سته‌كانی كوردستانی خۆمان تا ئێستاش یارمه‌تی یه‌كتر ده‌ده‌ن.. من باسی شتێك ده‌كه‌م كه خۆم به‌چاوی خۆم بینیومه، و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ماڵه‌كه‌ی خۆمانا ئه‌نجام دراوه، و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند نموونه‌یه‌ك دێنمه‌وه:
1- تازه رۆیشتبووینه ئوسترالیا وله‌مانگی هه‌شتی 99 دابوو، مانگی هه‌شت له‌ئوسترالیا سه‌ره‌تای وه‌رزی زستانه‌و كه‌ش وهه‌وا ته‌واو سارده، هه‌ر چه‌ند له‌م ویلایه‌ته‌ی ئێمه‌دا پله‌ی گه‌رما ناگاته سفر.. به‌لاَم هه‌وا سارده و مرۆڤ حه‌ز له‌خۆ پێچانه‌وه ده‌كات.. ئێمه‌ش پێویستمان به‌ترومبێل بوو، تا ده‌مه‌زه‌ردی سایه‌قییه‌كه‌ی خۆمانی له‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه، چونكه من وبه‌هادین ونووره‌دین له ئیسلام ئاباد ئیجازه‌ی سایه‌قی ترومبیلی گێڕمان وه‌رگرتبوو..
بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه‌ی ئێره رابێنینه‌نه‌وه ترومبێلێكی مۆدیل كۆنمان كڕی، به‌یانییه‌كیان كه مناڵه‌كان ده‌یان ویست بۆسه‌ر كار بڕۆن هه‌رچه‌ند سلفیان لێدا كاری نه‌كرد، هاوسێیه‌كی گه‌نجمان هه‌بوو، بیست مه‌ترێ له ئێمه‌وه دوور بوو، تمه‌ز سه‌رنجی داوه ئێمه هه‌ر سلف لێ ده‌ده‌ین و ترومبێل كار ناكات، له‌دووره‌وه سه‌لامی كرد و گوتی: ده‌توانم بێم یارمه‌تیتان بده‌م؟ گوتمان: به‌ڵێ.. كابرا به‌پێی په‌تی هات و ئه‌ویش سلفی لێدا و دیتی كار ناكات، رۆیشته‌وه بۆماڵ خۆیان و ترومبێله‌كه‌ی خۆی هێنا و پێشه‌كه‌ی نا به‌به‌رده‌م پێشی كه‌چه ترومبێله‌كه‌ی ئێمه‌وه، و وایه‌ری شه‌حنی لێ به‌ست وترومبێله‌كه‌ی ئێمه‌ی شه‌حن كرده‌وه‌و پاش ئه‌وه خستیه گه‌ر رۆیشت وخوا حافیزی كرد..
2- رۆیشتینه مۆرلی له شه‌قامی {كرایمییه} بووین، تازه رۆیشتبووینه ئه‌وێ نه‌مان ده‌زانی چ رۆژێك ترومبێلی خه‌وشوخاڵ دێت وخه‌وشوخاڵ ده‌بات.. رۆژێكیان به‌یانی بوو دیمان سه‌تڵی خه‌وشوخاڵه‌كه‌مان براوه‌ته به‌رده‌رگا، و ئێمه‌ش سه‌رسام ببوین، من له‌مناڵه‌كانم پرسی: ئێوه بردووتانه‌ته به‌رده‌رگا؟ گوتیان: نه‌ء.. گوتیان: وامان زانی تۆ بردووته. گوتم: نه‌خێر.. گوتیان: ئه‌ی ده‌بێ كێ بردبێتی؟ گوتم: په‌له‌تان نه‌بێ ده‌رده‌كه‌وێت. بۆ نیوه‌ڕۆ دراوسێكه‌مان پیره‌ژنێكی له‌شه‌ست ساڵ به‌ره‌وژوورتر ده‌بوو خۆی وكچه‌كه‌ی هاتن بۆ ماڵمان و به‌خێرهاتنیان پێ گوتین، وگوتیان: ئێمه به‌یانی سه‌تڵی خه‌وش وخاڵه‌كه‌مان بردۆته به‌رده‌رگا وتوومانه: ئه‌مانه تازه هاتوونه‌ته ئه‌م گه‌ڕه‌كه ونازانن كه‌ی خه‌وشو خاڵ ده‌برێت بابۆیان ببه‌ینه ده‌ره‌وه، تا هه‌فته‌یه‌كی تر له‌م ناوه‌دا نه‌مێنێته‌وه‌و بۆن نه‌كات!!
3- له‌ساڵی 2002دا له بۆرن ستریت بووین، هه‌ر له‌گه‌ڕه‌كی مۆرلی، من رۆیشتمه‌وه بۆ كوردستان و مناڵه‌كان هه‌ندێ دار ودروه‌ختی حه‌وشه‌كه‌یان هه‌ڵپاچی بوو، له حه‌وشه‌كه‌ی ده‌روه‌دا كۆیان كردبوه‌وه‌و دایان نابوو، ناردبوویان كه حاوییه‌ی زبڵدانیان بۆ بێت و بیكه‌نه ناویه‌وه‌و بی رێژن.. كه من گه‌ڕامه‌وه بۆ پێرس تازه حاوییه‌كه‌یان هێنابوو، پاش چه‌ند رۆژێ منیش خۆمم لێ هه‌ڵكرد وكه‌م كه‌م خه‌ریك بووم به‌باوه‌ش گه‌لاَ ولقه‌كانم ده‌برد بۆ حاوییه‌كه، هاوسێكه‌مان كه چاوی لێ بووبوو من واخه‌ریكم به باوه‌ش ده‌یگوێزمه‌وه، هات بۆ لام، و سلاوی كرد، به‌دله‌یه‌كی كاركردنی له‌به‌ر كردبوو، و جووتێ ده‌ست كێشی له‌ده‌ست كردبوو، عه‌ره‌بانه‌یه‌كی ده‌ستی له‌ته‌ك خۆ‌یا هێنابوو، گوتی: من ده‌مه‌وێ یارمه‌تییت بده‌م!! منیش زۆر سوپاسم كرد و گوتم: پێویست ناكات تۆ عه‌زێت بكێشیت، من خۆم كه‌مكه‌م خه‌ریك ده‌بم.. گوتی: شتی وانییه، من هاتووم یارمه‌تیت بده‌م.. دووباره سوپاسم كرد وپێكه‌وه ته‌واومان كرد و ئه‌وسا رۆیشته‌وه..!!
سه‌لام كردن وچۆن وچاكی:
ئه‌وه‌ی كه‌زۆر سه‌رنجی منی راكێشا ئه‌وه‌بوو كاتێ كه تازه رۆیشتبووینه ئوسترالیا وبه‌رێگه‌دا ده‌رۆیشتین خه‌ڵكمان پێ ده‌گه‌یشت، به‌شی زۆریان یان سلاوی ده‌كرد، یا به‌روویه‌كی خۆشه‌وه پێشوازی ده‌كردیت.. من له ده‌لیله‌كه‌مانم پرسی: ئه‌وه چۆنه ئه‌مانه كاتێ به یه‌كیك ده‌گه‌ن، بزه‌یه‌كی بۆ ده‌كه‌ن و به‌روویه‌كی كراوه‌وه پێشوازیت لێ ده‌كه‌ن، ئایا گاڵته به ئینسان ده‌كه‌ن، یا رێز له ئینسان ده‌گرن.. گوتی: بۆ رێزگرتنه.. نابینی هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ رووخۆشی وده‌م به بزه‌ییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: هه‌له‌و! یا گود مۆرنینگ!! یا: های!
تا ئه‌وكاته‌ش وشه‌ی :{های}م نه‌بیستبوو، بۆیه لێم پرسی: های چ واتایه‌كی هه‌یه؟ گوتی: به‌واتای مه‌رحه‌بایی و سڵاَوكردنه..!! هه‌ندێكیشیان ئه‌گه‌ر قسه‌یان نه‌كردایه، كه‌مێك سه‌ریان نه‌وی ده‌كرد و بزیه‌كی بۆ ده‌كردی..
له‌راستیدا جێی سه‌رسامییه‌كه‌ی من ئه‌وه‌بوو كاتێ ئه‌گه‌ر له‌ناو شاری سلێمانیدا یه‌كێكی نه‌ناسراو سڵاوی له‌یه‌كێكی تر بكردایه، كابرای سڵاو لێكراو له‌دڵی خۆیدا به‌زه‌یی پیا ده‌هاته‌وه، و ده‌یگوت: توخوا داماوه لێی تێكچووه!! ئاخۆ منی به‌كێ زانیوه، وا سڵاَوی لێكردم.. ده‌نا كێ سڵاو له‌كه‌سی نه‌ناسراو ده‌كات؟!
كاتێك ئێمه ئه‌م حاڵه‌تانه‌مان له‌وێ ده‌بینی ده‌مان گوت: ئه‌مه كاڵچه‌ری رۆژئاوایه‌و خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا، وبه‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له‌هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه بوون، نه كاڵچه‌ری خۆیان ده‌زانن و به‌رۆژئاواش نه‌گه‌یشتوون.. نه‌ك هه‌ر له سلێمانیدا، به‌ڵكو له سنه‌دا.. ئێمه نزیكه‌ی دووساڵ له‌ماڵێكدا بووین، دراوسێكانمان له سێ ته‌نیشتمانه‌وه نه ناویان ده‌زانین، نه‌ناومان ده‌زانین، نه سڵاویشیان لێ ده‌كردین.!! نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو له ئيسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستانا سێ ساڵ له‌ماڵێكدا بووین، دراوسێی ده‌سته‌راست وده‌سته‌چه‌پمان ناویان نه‌ده‌زانین، ومه‌رحه‌باییشیان نه‌ده‌كردین..!!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا پێغه‌ممه‌ر سڵاوی خوای لێ بێ رێنوێنی كردووین بۆ سڵاوكردن، له‌وه‌ی ده‌یناسیت و له‌وه‌ی نایناسیت.. هه‌روه‌ها هانده‌رمان بووه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌یه‌كتر گه‌یشتین رووخۆش و ده‌م به بزه‌بین، و فه‌رموویه‌تی: ده‌م به‌بزه‌بوونت به‌رامبه‌ر براكه‌ت به سه‌ده‌قه‌و خێر بۆت ده‌نووسرێت.. ئه‌م حاڵه‌ته له‌ناو لادێكان و شارۆچكه‌كاندا تا ئه‌ندازێك ماوه‌ته‌وه، به‌ڵاَم له‌ناو شاره گه‌وره‌كاندا به‌ته‌واوی كۆچی كردووه،و نه‌ماوه.. به‌ڵاَم له‌ناو خه‌ڵكی ئه‌م ویڵایه‌ته‌دا من ئه‌مه ده‌بینم.. به‌مه‌رجێ دانیشتوانی ئه‌م شاره‌ی من تیا نیشته‌جێم له‌ملیۆنیێ كه‌س زیاتره.. سێ زانكۆی تێدایه.. پێنچ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی تێدایه.. واته شارێكی بچكۆله نییه..!!
رێ نوێنی كردن:
سروشتی خه‌ڵكه‌كه زۆر له‌سه‌ر فیتره‌ته، كاتێ له‌ناوچه‌یه‌كدا سه‌رت لێ ده‌شێوێ و رێ وون ده‌كه‌یت، له‌هه‌ر كه‌سێك ده‌پرسیت ئه‌وشوێنه له‌كوێیه، جاری واهه‌یه، واز له‌ئیشه‌كه‌ی خۆی دێنێ و دێت شوێنه‌كه‌ت پیشان ده‌دات، یا نه‌خشه‌ت بۆ دێنێ وله‌سه‌ر نه‌خشه‌كه بۆت ده‌بینێته‌وه، هه‌ندێ جار ماوه‌یه‌ك له‌ته‌كتا دێت تا ده‌تگه‌یه‌نێته شوێنه‌كه.. به‌راستی سروشتێكی ئیسلامی‌یان هه‌یه..
ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م نموونانه‌ی كه‌من باسیان ده‌كه‌م هه‌موویان نموونه‌ی ویلایه‌تی خۆرئاوای ئوسترالیایه، كه گه‌وره‌ترین ویلایه‌تی ئوسترالیایه له‌باره‌ی رووبه‌ره‌وه.. هه‌روه‌ك له‌وخه‌ڵكانه‌م بیستووه كه له ویلایه‌ته‌كانی ترا ده‌ژین ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی تۆ له‌باره‌ی رۆژئاواوه بیستووته، له‌و ویلایه‌تانه‌ی تردان.. واته: ئه‌وانی ویلایه‌ته‌كانی تر ره‌گه‌ز په‌رستیان زۆر تره، و هه‌ڵس وكه‌وتیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا خۆش نییه..
ئه‌مه هه‌ندێ بوو له‌و خوو ره‌وشته كۆمه‌ڵاَیه‌تییانه‌ی تا ئیستا له‌م ویلایه‌ته‌ی رۆژئاوای ئوسترالیادا ماوه، و پێم خۆش بوو ئه‌و حه‌قیقه‌ته بخه‌مه به‌ردیدی خوێنه‌رانه‌وه، تا ئێمه‌ش چاوێك به‌خۆمانا بخشێنینه‌وه. . له‌راستیدا به‌خراپه باسكردنی ئه‌م وڵاَتانه‌مان زۆر بیستووه، ده‌مه‌وێ بڵێم یه‌كێ له‌و وڵاَتانه‌ی كه ئه‌وخراپانه‌ی تێدایه، ئه‌م لایه‌نه جوانانه‌شی تێدایه، من نامه‌وێ ته‌عریفیان بكه‌م به‌شتێك كه نه‌بێ، و نامه‌وێ هانی كه‌س بده‌م بۆ نیشته‌جێ بوون له‌م ولاَتانه‌دا، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی راستی و حه‌قیقه‌ت بزانین باسی ده‌كه‌م، و خوای باڵاَده‌ست كاتێ باسی عه‌ره‌ق وقومار ده‌كات، و هه‌موو ده‌زانیین كه ئیسلام چه‌ند له‌دژی شه‌راب و قوماره، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كاتێ سۆلسۆله‌یه‌ك سوودیان تیایه باسیان ده‌كات، چونكه‌حه‌ققی پێ خۆشه..
ماویه‌تی:
ئیسلام له ئوسترالیا: (4)