(6)
یه‌كه‌م گه‌شتمان بۆ هه‌مه‌دان:
ساڵح ئاوا:
پاش نان خواردنى نیوه‌رِۆ له ئاوایى عه‌لى سه‌در ده‌رچووین و گه‌راینه‌وه بۆ ساڵح ئاوا و له‌وێوه به‌ره‌و هه‌مه‌دان كه‌وتینه رِىَ.
له سى رێیانه‌كه‌ى كه بۆ ساڵح ئاوا لاده‌دات، تا هه‌مه‌دان ده‌شت و ده‌رێكى خۆش و پان وپۆرِ بوو، ساڵح ئاوا ناوى ناحیه‌یه‌كه له‌رێى غارى عه‌لى سه‌در، كه‌له {قوروه }وه دێیت پاش چل كيلۆمه‌ترده‌گه‌یته سىَ رێیانێك (قوروه- سالح ئاوا- هه‌مه‌دان)، ئه‌م سىَ رێیانه 25 كیلۆمه‌ترێك له‌هه‌مه‌دانه‌وه دووره، رێنموونیه‌ك هه‌ڵواسرابوو، هێما بوو بۆ غارى عه‌لى سه‌در، به‌ده‌سته چه‌پى جاده‌كه‌ى سنه- هه‌مه‌دانا.
سێ رێدان:
پاش ماوه‌یه‌ك گه‌یشتینه سىَ رێدانى سنه+كرماشان+ هه‌مه‌دان، كه ( 20 كم) له‌هه‌مه‌دانه‌وه دووره، له‌ویادا پاسگایه‌كى پشكنینى تیایه، ئه‌و ترومبێلانه‌ى كه له سنه وكرماشانه‌وه بۆ هه‌مه‌دان دێن له‌ویادا پێك ده‌گه‌ن، له‌وىَ پرسیاریان لێنه‌كردین و گوتیان: برِۆن، پاش ماوه‌یه‌ك گه‌یشتینه پۆلیس رێى هه‌مه‌دان، له‌وشوێنه‌دا پۆلیسه‌كان عاده‌ته‌ن سه‌یری ده‌فته‌ری خێرا رۆیشتنی ترومبێله‌كه ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌و ترومبیله‌ی نه‌فه‌ر هه‌ڵگربێ له یه‌كه‌م خاڵی پشكنینی ئه‌وشاره‌ی لێی ده‌رده‌چێ، كاتی ده‌رچوون ژماره‌ی كیلۆمه‌تره‌كه‌ی ده‌نووسن، كاتێ ده‌گاته یه‌كه‌م خاڵی ئه‌و شاره‌ی بۆی ده‌چێ یا له‌سه‌ر رێیایه‌تی سه‌یری ده‌كه‌ن ئایا به‌و ئه‌ندازه‌یه‌گه یشتۆته ئه‌وێ كه به‌پێی یاسا دیاری كراوه یان نه؟.. ئه‌گه‌ر خێراتر له‌وه رۆیشتبوو كه‌بۆی دانراوه ئه‌وا جه‌ریمه ده‌كرێ.. به‌لاَم ترومبێله‌كه‌ی ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له عه‌لی سه‌دره‌وه هاتبوو به‌ر ئه‌و یاسایه نه‌كه‌وت..
به‌هارى هه‌مه‌دان:
له وێ تێپه‌رِین و گه‌یشتینه شارى( به‌هار )، به‌هار شارێكى جوانى خۆش ئاو و هه‌وایه، كه‌وتۆته ژوورووى خۆرئاواى هه‌مه‌دانه‌وه و نزیكه‌ى( 12 كم) لێیه‌وه دووره. له پۆلیس رێوه تا ناوشار هه‌ر شه‌ریكه‌و كارگه‌ى جۆراو جۆره. ژماره‌یان به‌ده‌یان حسێب ده‌كرێ، كارگه‌ى ده‌وڵه‌تى قه‌ند و شه‌كر و چیمه‌نتۆ و ئاسن و پۆڵاى گه‌وره‌ى تێدایه.
هه‌مه‌دان:
رۆیشتینه‌ناو هه‌مه‌دان، تا بڵێى شارێكى خۆش و دڵگیره، هه‌رچه‌ند ئه‌و رۆژه‌ى ئێمه رۆیشتین تاسوعا و نۆیه‌مینى مانگى موحه‌ررِه‌م بوو، جگه له میوه فرۆشىیه‌كان، دوكان و بازارِ به‌گشتى داخرابوو، شێوه‌ى كۆگاو موغازه‌كان نه‌ده‌بینرا، به‌لاَم شێوه‌ى دروستكردنى دووكانه‌كان و ده‌ررابه‌كانیان و پاك وخاوێنى جاده‌و شه‌قام و به‌ردووكانه‌كانیان به‌ڵگه‌یه‌كى دیاربوو له‌سه‌ر جوانى ناو دووكانه‌كان و زه‌وقى سه‌لیمى خه‌ڵكى شاره‌كه‌یش.
پاك وته‌میزى شار:
شه‌قام وجاده‌كان قیرتاوه‌كه‌یان سفت وبىَگرىَو بىَ پینه بوو، هه‌ندىَ له‌شه‌قامه‌كان بلوار بوو، واته: له ناوه‌رِاستا كرابووه دوو به‌شه‌وه، دره‌ختى په‌ڵكى گه‌لاََپان سێبه‌رى بۆ شه‌قامه‌كان دروست كردبوو، بن په‌ڵكه كانیش به‌چیمه‌نێكى سه‌وزو جوان داپۆشرابوو، هه‌موو ئه‌و فولكانه‌ى ئێمه بینیمانن به‌گوڵى هه‌مه‌جۆرى به‌شه‌وقو زه‌وق نێژرابوو، خزمه‌تێكى بىَ وێنه‌ى چیمه‌نه‌كان ده‌كرا.
خه‌ڵكه‌كه‌ى قانوونى بوون:
ئه‌وى زۆر سه‌رنج راكێش بوو خه‌ڵكه‌كه‌ى زۆر قانوونى بوون، ده‌تبینى په‌تێكى باریكیان به‌ده‌ورى چیمه‌نه‌كه‌دا گێرِابوو، تاكه‌س نه‌چێته ناو چیمه‌نه‌كه‌وه، خه‌ڵكه‌كان له‌سه‌ر لێوارى راره‌وى فولكه‌كه داده‌نیشتن به‌لاَم توخنى ناو چیمه‌نه‌كه نه‌ده‌كه‌وتن، یا ئه‌وهه‌موو گوڵه جوانانه به‌سه‌ر لێوارى شاقامه‌كانه‌وه نێژرابوون بۆچ كه‌سێك ده‌ستى بۆ ده‌برد گوڵێكى لىَ بكه‌نێته‌وه؟ له‌و رێگه‌یه‌دا كه رۆیشتین بۆ عه‌باس ئاواى هاوینه هه‌وارى هه‌مه‌دان پاركێكمان بینى مه‌گه‌ر هه‌ر له‌فلیمى هیندیدا بینیبێتمان ئه‌وه‌نده جوان ورازاوه‌و رێك وپێك بوو. بایه‌خێكى زۆر به هه‌مه‌دان دراوه، له راستیدا خه‌ڵكه‌كه‌یشیان زۆر شارستانى سروشتن، به زاراوه‌ى ئێرانی خه‌ڵكێكى به فه‌رهه‌نگن، هه‌مه‌دان واته: هه‌موو دانا و تێگه‌یشتوو، ئه‌م شاره‌ش له‌سه‌ر شوێنه‌وارى شارى ئه‌كباتانى پێته‌ختى (میدی ) یه‌كان دروستكراوه، تا ئێستاش شوێنه‌واره‌كه‌ى ماوه، شارى هه‌مه‌دان ئه‌وكاته‌ى ئێمه له ئێران بووین تازه خه‌ریك بوو لووله‌ى گازى سروشتى بۆ ده‌هێنراو به تۆرِى سه‌رانسه‌رى ئێرانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كرا.
عه‌بباس ئاوا:
عه‌بباس ئاوا هاوینه هه‌وارى هه‌مه‌دانه هه‌روه‌ك سه‌رچنار بۆ سلێمانیه، هه‌ر به‌قه‌د سه‌رچناریش له شاره‌وه دووره، ئه‌ڵبه‌ت عه‌باس ئاوا زۆر له‌سه‌رچنار خۆشتره، چونكه شوێنه‌كه‌ى به‌به‌رزییه‌وه‌یه، ئه‌م به‌ره‌وبه‌رى رێگاكه‌ى باخ و باخات ودارستانى به‌رییه، له‌ناو باخه‌كاندا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كاخى ناوباخى رازاوه‌یان دروست كردبوو، دیمه‌نێكى زۆرجوان و دڵرِفێنى بۆ ناوچه‌كه به‌دیهێنابوو.
زیاد له‌وه شه‌قامێكى پاكى به قیرێكى سفت و بىَگرىَ قیرتاوكراو بۆبرابوو، تاده‌گه‌یته كۆتایى عه‌باس ئاوا ئه‌م به‌ره‌وبه‌ر دوكان، گازینۆ، سه‌نده‌ویچ، كافه و سارده‌مه‌نى خانه‌یه، ئه‌وه‌ى پێمان سه‌یر بوو ئه‌وه‌بوو فه‌ریكه گۆێزیان ده‌فرۆشت، كاكڵه‌ى ئه‌م گوێزانه‌یان به كاكڵه قوچىَ( واته: هه‌رچوار كاكڵه‌كه به‌ساقى بىَئه‌وه‌ى پارچه‌ى لىَببێته‌وه) ده‌رده‌هێناو ده‌یانكرده ناو ئاو وخوىَ و ده‌یانفرۆشت، هه‌ر گوێزێكى به دووتمه‌ن و نیو بوو، زۆر به‌تام وچێژ بوو..
دوو تابلۆى ناو دڵى مێژوو:
له‌كۆتایى عه‌باس ئاوادا دووشتى زۆر سه‌رنج راكێشم دى، یه‌كه‌میان ئه‌و دوو تابلۆیه بوو كه له‌ناو دڵى گابه‌ردێكا هه‌ڵكه‌ندرابوون و مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌رِایه‌وه بۆ سه‌رده‌مى داریوش پاشاى ئێرانى، كه له‌ساڵی 521 پێش زاینی ده‌ستی به‌سه‌ر عه‌رشی ئێرانا گرت و ماوه‌ی 35سیی وپێنچ ساڵ حوكمی كرد و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ردوو ئیمپراتۆریه‌تی بابل و میدیا ی له‌ناو برد و خاكه‌كه‌ی داگیر كردن.. وادیاره پاش رووخانی ده‌وڵه‌تی میدیا به‌ده‌ستی داریوش ئه‌و تابلۆیانه نووسرابوون.. له‌په‌نایشیدا ته‌رجومه‌كه‌یان به ئینگلیزى و به‌فارسى نووسيبوو، ئه‌وه‌ى ده‌رده‌خست كه خه‌ڵكى ئێران له دێر زه‌مانه‌وه باوه‌رِیان به بوونى خوا هه‌بووه، و به‌تایبه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئیماندار بوون، چونكه سوپاسگوزارى بۆ خوا تیا‌بوو كه شایه‌كى وه‌ك داریوشى پىَ به‌خشیون، و خه‌ڵكێكى زۆرى وه‌ك خه‌ڵكى ئێرانیشى به‌و شایه به‌خشیوه. ئه‌ڵبه‌ت له‌جیاتى وشه‌ى خوا وشه‌ى ئاهوورا مه‌زدا بوو.
په‌ندێك له‌و دوو گابه‌رده‌وه:
داخۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ى كه له‌دڵى ئه‌و گابه‌رده ره‌قه‌دا ئه‌و نووسراوه‌ى هه‌ڵكه‌ندووه چه‌ند ئێش و ئازار و شه‌و نخوونى چه‌شتبىَ؟ چه‌ند ده‌ست قڵیشان وپه‌نجه‌برِان ونینۆك له‌ده‌ستدانى تووش بووبىَ؟! كارى وا ئاسان به‌ده‌ست نایه‌ت، هونه‌رێكى وا نزیكه‌ى دووهه‌زارو پێنچ سه‌د ساڵ بمێنێته‌وه، و خه‌ڵكى دواى خۆى به‌ده‌یان سه‌ده ئه‌و په‌یامه‌ى ئه‌و بخوێننه‌وه، و رێز و قه‌درزانى له‌و ره‌نج و ئازار و زه‌حمه‌ته‌ى بگرن.
په‌نده‌كه ئه‌مه‌یه: هه‌ر په‌یامێك زه‌حمه‌ت وئازار و ره‌نجى زۆرى له‌پێناوا بدرىَ ئاوه‌ها به‌رده‌وام و پایه‌دار ده‌بىَ، به‌لاَم ئه‌گه‌رئه‌و هونه‌رمه‌نده ئه‌وه‌نده زه‌حمه‌تى خۆى نه‌دایه و له‌خاكه‌كه‌ى ته‌نیشتیه‌وه هه‌ڵى بكه‌ندایه،و به‌خه‌تێكى نایابیش بینووسیبایه‌ته‌وه، زۆر له‌مێژ بوو شوێنه‌وارى نه‌ده‌ماو كوێر ده‌بووه وه. كه‌وابوو په‌یامداران با بزانن تاره‌نجى زیاتر بده‌ن پاداشتیان زیاتر‌و به‌رهه‌میان باشتر و هه‌وڵیان جێگیرتر ده‌بىَ، ئینشائه‌ڵلا ..
تاڤگه‌یه‌كى كه‌م ئاو:
دووه‌میان تاڤگه‌یه‌كى كه‌م ئاو بوو، ئه‌گه‌ر ئاوه‌كه‌ى بۆ كشت وكاڵ نه‌برایه له‌وانه‌بوو تامى تاڤگه‌ى گه‌لى عه‌لى به‌گى بدایه، به‌لاَم تامى ئه‌وى نه‌ده‌دا چونكه به‌قه‌ى ئه‌و به‌رز نه‌بوو، به‌قه‌ى ئه‌ویش ئاوى نه‌بوو. به‌لاَم جێگه‌ى ئه‌م له‌جێگه‌ى ئه‌و خۆشترو فراوانتر وبه‌ر بلاَوتر بوو.
پاش ئه‌وه‌ى كه سه‌رو به‌سته‌نیمان خوارد‌و مندالاَن هه‌ندىَ به‌قه‌دپاڵه‌كه‌دا هه‌ڵزنان، و روویان كرده پشت تاڤگه‌كه و به‌شوێن سه‌ر چاوه‌ى ئاوه‌كه‌دا گه‌رِان و پێى نه‌گه‌یشتن، به‌ره‌و هه‌مه‌دان گه‌رِاینه‌وه. له‌و به‌رزاییه‌وه شار به‌جوانى دیار بوو، به‌قه‌د شارى هه‌ولێر ده‌بوو، له‌كۆنیشا نزیكى ده‌كاته‌وه له‌هه‌ولێر..
ئارامگاى بووعه‌لى سینا:
سه‌رێكمان له‌ئارامگاى ئه‌بوو عه‌لى سیناى زانا‌و فه‌یله‌سووف و پزیشكى به‌ناو بانگى جیهانى ئیسلامى دا، به‌لاَم به‌داخه‌وه ژوورى ئارامگاكه‌ى داخرابوو، رێمان نه‌بوو سه‌یرى كتیبخانه و شوێنه‌واره مێژووییه‌كانى بكه‌ین، به‌ناچارى هه‌ر له‌ده‌ره‌وه و له دووره‌وه سه‌یرى دار‌و دیوارى ماڵه‌كه‌یمان كرد، به‌ردى گران به‌هاو نه‌ققارى كراویان كردبوه دیوارى ئارامگاكه‌ى و كۆڵه‌كه‌ى هه‌یوانى ئارامگاكه‌ى هه‌ر له‌و به‌ردانه دروستكرابوو، له فولكه‌یه‌كى گه‌وره‌دا ئارامگاكه‌ى ئارامى گرتبوو، هه‌تا بڵێیت ئه‌و فولكه‌یه به‌گوڵ رازاوه و جوان و سه‌وز پۆش بوو.
ئارامگاى بابه تاهیرى هه‌مه‌دانى:
پاش ئه‌وه‌ش رۆیشتین بۆ ئارامگاى بابه تاهیرى هه‌مه‌دانى، كه ئه‌ویش ئارامگاكه‌ى له‌ناو فولكه‌یه‌كى چوار رێدایه، كه‌زانیمان درگاى ئارامگاكه‌ى داخراوه ئیتر زۆر نه‌چووینه پێشه‌وه، به‌داخه‌وه بۆمان نه‌لوا له‌باره‌ى بابه تاهیره‌وه و له‌جێگه‌كه‌ى خۆ‌یا ئاگادارى زیاترمان ده‌ست بكه‌وىَ.
له‌ده‌ماو ده‌مى ئێواره‌دا رێى گه‌رِانه‌وه‌مان گرته‌به‌ر و خوا حافیزیمان له‌شارى دڵگیر ورازاوه‌ى هه‌مه‌دان كرد و به‌ره‌و سنه كه‌وتینه رىَ.
# # #
ئه‌لبه‌ت جارێكی تریش و پاش ماوه‌یه‌ك له‌و سه‌فه‌ره له‌ته‌ك ماڵ مامۆستا سه‌ید نه‌جموددینی ره‌حمه‌تیدا سه‌رێكی {هه‌مه‌دان}مان دا، و كاك سالاری زاوای مامۆستا مالیان له‌وێ بوو، بۆ سه‌ردانی ئه‌وان چووین.