سلاوی خوات لێ بێت مامۆستا گیان
تكایه رای جه‌نابت چییه ده‌رباره‌ی زه‌واجی مسیار بۆ گه‌نجانی ئه‌ورووپا وئه‌مریكا؟ وه‌ك دكتۆر عه‌بدول مه‌جید زیندانی فه‌توای داوه كه‌وا شه‌رعییه، هه‌روه‌ك له سایتی ئیسلام په‌یك بلاَو كراوه‌ته‌وه:
http://www.islampaik.org/direje.aspx?jimare=48&Babet=roshinbiri%20jinsi
ئه‌م پرسیاره بۆ برایه‌كمانه كه‌وا له به‌ریتانیا ئه‌خوێنێت.
خوا پاداشتان بداته‌وه و خواتان له‌گه‌ڵ بێت .
وه ڵام:
پاش سوپاس بۆ خوا و دروود بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر وئال وبه‌یت و هاوه‌ڵانی
برای باش! سڵا وی خوا له تۆیش بێت..
پاشان من ئه‌و فتوایه‌ی مامۆستا زیندانیم خوێنده‌وه و ده‌قه‌كه‌یم له‌لایه، ئه‌و فتوایه‌ی مامۆستا زیندانی شتێكی پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی تیا نییه و ناوی لێ ناوه زیواجی ئاسان، و له‌ناوخه‌ڵكیدا به زیواجی میسیار و زیواجی فرێند ناوبانگی ده‌ركردووه.
وه نه‌بێ مامۆستا زیندانی شتێكی غه‌ریبی باس كردبێ، شتێكی شه‌رعی باس كردووه.. له‌گرێبه‌ستی ئه‌و نیكاحه‌دا مامۆستا زیندانی به‌مه‌رجی گرتووه كه ده‌بێ: وه‌لی و دووشاهید هه‌بێ، مه‌گه‌ر ئه‌و نیكاحه‌ی لای خۆمان وانییه؟
للزوجين أن يستمتع بعضهما ببعض إثر تمام العقد الشرعي الصحيح الذي يستوفي أركانه وشروطه والتي منها :الوالي والشاهدان...
مامۆستا زیندانی به‌مه‌رجی گرتووه كه ده‌بێ: ئیجاب وقه‌بوول له‌نێوانیاندا هه‌بێ... واته:كه‌سی ژنه‌كه بلێت: ئه‌وا ئینكاح و ته‌زویجی ئه‌م كچه یا ئه‌م خوشكه‌م لێ كردی، ئه‌ویش بڵێت: قبوڵی ئینكاحه‌كه‌یم كرد.. مه‌گه‌ر ئه‌و نیكاحه‌ی لای خۆمان وانییه؟
ومنها صيغة العقد كقول الولي زوجتك أو أنكحتك ابنتي فلانه وقول الزوج قبلت زواجها أو نكاحها...
مامۆستا زیندانی به‌مه‌رجی گرتووه كه ده‌بێ: ماره‌یی له‌نێوانیانا هه‌بێ و نابێ نیازی ئه‌وه‌یان هه‌بێ ماره‌یی لا ببه‌ن.. مه‌گه‌ر ئه‌و نیكاحه‌ی لای خۆمان وانییه؟
ومنها الصداق (المهر) الذي لا يجوز تواطؤ الزوجين على إسقاطه بالأصل...
مامۆستا زیندانی به‌مه‌رجی گرتووه كه ده‌بێ: هه‌ردووكیان ژن ومیرده‌كه رازی بن و كه‌سیان به‌زۆر ئه‌وكاره‌یان پێ نه‌كرابێ.. مه‌گه‌ر ئه‌و نیكاحه‌ی لای خۆمان وانییه؟ ومنها رضا الزوجين...
مامۆستا زیندانی به‌مه‌رجی گرتووه كه ده‌بێ: ئه‌و ژن و پیاوه، یا ئه‌و كوڕ و كچه له هه‌موو مانیعێك خاڵی بن.. بۆ نموونه:كچه‌كه ماره‌براوی كه‌سێكی تر نه‌بێ، و پیاوه‌كه شیری له‌ته‌ك دایكی كچه‌كه‌دا نه‌خواردبێ.. ئه‌مانه مانیعی گرێ به‌ستن.. مه‌گه‌ر ئه‌و نیكاحه‌ی لای خۆمان وانییه؟
ومنها خلو الزوجين من الموانع الشرعية التي تمنع زواجهما....
ئه‌مه ئه‌و مه‌رجانه‌یه كه‌مامۆستا زیندانی له پێشنیازه‌كه‌یا باسی كردووه، ئه‌مانه‌ی تا ئێستا باسكران هه‌موویان له نیكاحی ولاَتی خۆمانا هه‌یه، و هیچ جیاوازییه‌كی نییه..
ئه‌وه‌ی جیاوازی هه‌یه ئه‌وه‌یه ئافره‌ت له ئیسلامدا له‌سه‌ری پیویست نییه كار بكات، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌فه‌قه‌ی خواردن و پۆشاك، و سه‌فه‌ر وجێگه‌ی خه‌وتن، و ماڵدانان هه‌مووی له‌سه‌ر پیاو واجبه، ئه‌گه‌ر هات و ئافره‌ته‌كه رازی بوو شوو به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی بكات،و واز له‌مافی خۆی بێنێ، و مه‌سره‌فی ئه‌وی نه‌وێ، جل وبه‌رگ و خان‌و به‌ره‌ی ئه‌وی نه‌وێ، خۆی مه‌سره‌فی خۆی بكات، وخۆی خانوو بۆ خۆی بگرێ، ئایا ئه‌و جۆره نیكاحه دروسته یان نه؟
مامۆستا زیندانی فه‌رموویه‌تی: به‌ڵێ.. به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه هێناویه‌تییه‌وه‌و به‌ڵگه‌كانیشی هه‌موویان به‌هێزن، و ئه‌م شتانه روكن و مه‌رجی نیكاح نین..
هه ندێك به‌م جۆره نیكاحه ده‌ڵێن: زیواجی میسیار..
زیواجی میسیار ئه‌وه‌یه هه‌موو شه‌رت وروكنێكی نیكاحی تێدایه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه ئافره‌ته‌كه له‌هه‌ندێ مافی خۆی به‌سه‌ر پیاوه‌كه‌وه واز دێنێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ی خۆش ده‌وێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س نییه بیخوازێ، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك ببێت.. بۆ نموونه: ئافره‌تێكی 40 ساڵی تا ئێستا شووی نه‌كردووه، و كه‌س تازه ناچێته خوازبێنی، ئه‌م ئافره‌ته مووچه خۆره، پێویستی به مه‌سره‌فی پیاو نییه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی دابمه‌زرێنێ، ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی بیخوازێ باژنی تریشی هه‌بێ شووی پێ ده‌كات، نایه‌وێ مانه‌وه‌ی شه‌وی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی تریا بۆ به‌ش بكات، هه‌ركات بۆی رێكه‌وت سه‌ری لێ بدات، نایه‌وێ مه‌سره‌فی بكێشێت، خۆی مه‌سره‌فی خۆی ده‌كێشێت..
ئه‌م جۆره نیكاحه ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی باسكران تیا هاته دی ئه‌وا دروسته،و ئه‌م ته‌نازولاته‌ی كه ئافره‌ته‌كه كردوویه‌تی له‌پێناو ئه‌وه‌دا شووی ده‌ست بكه‌وێ.. له‌ناحیه‌ی شه‌رعییه‌وه دروسته‌و هیچ زیانێك به نیكاحه‌كه ناگه‌یه‌نێت..
به‌لاَم ئه‌مه له‌ولاَتی خۆماندا حه‌تمه‌ن كۆمه‌ڵێ مه‌شاكیلی لێ په‌یدا ده‌بێت.. وه‌ك مه‌سه‌له‌ی مناڵبوون، و ئاشكرابوونی له‌لایه‌ن ژنی پێشووه‌وه،و ناكۆكی نێوان كه‌س و كاری هه‌ردوو خێزانه‌كه..و.. تاد. به‌تایبه‌ت كه ئه‌گه‌ر به‌نهێنی بوو ..
به‌لاَم بۆ ولاَتانی رۆژئاوا هیچ ئیشكالێكی تیا نییه.. ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی نه‌سل نه‌بێت.. چونكه له رۆژئاوا له‌كاتی جیابوونه‌وه‌ی ژن و میردا منداڵ به‌دایك ده‌درێتت، ئه‌گه‌ر بیه‌ووێت.. ئه‌گه‌ر ته‌گبیرێك بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكات چونكه پارچه‌یه‌ك له‌تۆ ببێته كافر زۆر سه‌خته..
خوایش ئاگادار تره
به‌نیازم-ئینشائه‌ڵلا- باسێكی خه‌ست و خۆل له‌سه‌ر نیكاحی میسیار بنووسم..