پێشه‌كی
له‌م رۆژانه‌دا دكتۆرێكی براده‌رم ئێمێلێكی بۆ ناردبووم، زۆر پێی دڵخۆش بووم، و گوتم: خۆزگا شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م په‌یامه‌م به‌ده‌ست گه‌یشتبا.!! چونكه زۆر هانده‌ری مرۆڤ بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاستێكا نه‌وه‌ستێ، و هه‌میشه هه‌وڵی به‌ره‌و پێشچوون بدات، له چاكه‌وه بۆ چاكتر، و له‌زانینی كه‌مه‌وه بۆ زانیاری زیاتر،و له به‌رهه‌می كه‌مه‌وه بۆ زۆرتر و باشتر.. منیش به‌پێویستم زانی وه‌ری بگێڕمه سه‌ركوردی تا خه‌ڵكێكی زیاتر لێی سوودمه‌ند بێت.. فه‌رموون ئه‌وه ئێوه‌و ئه‌وه‌ش په‌یامه‌كه..
هیممه‌تی مرۆڤ كێ‌و له‌بن دێنێ
(1)
پییری و له‌به‌ر كردن:
ئوم تاها ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن حه‌فتا ساڵه‌یه و نووسین وخوێندنه‌وه‌ی نییه، ئاواته خوازبوو پێش ئه‌وه‌ی بمرێ رۆژێك به‌ده‌ستی خۆی ناوی ئه‌ڵلا بنووسێ، نه‌وه‌كوو بمرێ و نه‌زانێ ناوی خوا بنووسێ...
ئوم تاها فێری نووسین و خوێندنه‌وه بوو، پاشان بڕیاری دا هه‌موو قورئان له‌به‌ر بكات، له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا ئوم تاهای ته‌مه‌ن گه‌وره و پیره‌ژن هه‌موو قورئانی له‌به‌ر كرد، لاوازی و پیرییه‌كه‌ی رێگر نه‌بوو چونكه ئامانجێكی روونی هه‌بوو..
له‌كاتێكا به‌شی زۆری ئێمه كه‌له گه‌رمه‌ی لاویدایه بیانوو دێنێته‌وه و ده‌ڵێ بییرم لاواز بووه ، و له‌به‌ركردنم سست بووه.. ئایا ئه‌مه قه‌ناعه‌ت به‌خۆكردن نییه له‌سه‌ر ته‌مبه‌ڵی؟!
(2)
له‌یه‌كێ له‌زانكۆكانی كۆڵۆمبۆدا قوتابییه‌ك كه‌له‌ده‌رسی بییركاریدا ئاماده ده‌بێت، و له‌دوای دواوه‌ی پۆله‌كه‌دا داده‌نیشێ، به‌هۆی ماندووییه‌وه زۆر به‌ئارامی ده‌خه‌وێت، كاتێ خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه ده‌بینێت مامۆستا وا خه‌ریكه ده‌چێته ده‌ره‌وه، و دكتۆریش ته‌نیا دوو مه‌سه‌له‌ی له‌سه‌ر ته‌خته‌ره‌شه‌كه نووسیوه، ئه‌میش به‌گورجی هه‌ردوو مه‌سه‌له‌كه ده‌نووسێ، و له‌هۆڵه‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه، و كاتێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵ بییر له حه‌لكردنی هه‌ردوو مه‌سه‌له‌كه ده‌كاته‌وه.. به‌لاَم ده‌بینێ ئه‌م دوو مه‌سه‌له‌یه زۆر گرانن، و بۆی حه‌ل ناكرێ، ده‌چێت بۆ كتێبخانه‌كه‌ی زانكۆ، سه‌رچاوه‌ی پێویست به‌ده‌ست دێنێ، و پاش چوار رۆژ ده‌توانێ ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی یه‌كه‌میان حه‌ل بكات، ئه‌میش له‌به‌ر خۆیه‌وه زۆر رقی له‌دكتۆر داده‌گیرسێ كه ئه‌م راهێنانه قورسه‌ی به‌سه‌را داون..!!
له‌ده‌رسی داهاتووی بییركاریدا سه‌رسام ده‌بێت كه دكتۆر داوای واجبیان لێ ناكات!! ئه‌میش ده‌چێت بۆلای دكتۆر و پێی ده‌ڵێت: دكتۆر! ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی هه‌فته‌ی پێشوو دابووت به‌سه‌رماندا له حه‌لكردنی ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی یه‌كه‌مدا چوار رۆژم پێ چووه، و له‌چوار لاپه‌ڕه‌دا ته‌واو شیم كردۆته‌وه!!
دكتۆر سه‌رسام دبێت وده‌ڵێت: من واجبم نه‌دابوو به‌سه‌رتانا بۆ حه‌لكردن، من نموونه‌م به‌و دوومه‌سه‌له‌یه هێنابووه‌وه كه زانیاریش زه‌بوون و ده‌سته‌وسانه له حه‌لكردنیاندا!! بۆ ئه‌وه نوسیبوم كه هه‌ندێ مه‌سایلی زانیاری قابیلی حه‌ل كردن نییه، وزانیاری تیایا كۆڵه..!!
ئه‌م قه‌ناعه‌ته نه‌رێ ییه زۆرێ له‌زانایانی وا لێكردووه ته‌نانه‌ت له هه‌وڵدان بۆ حه‌لكردنی ئه‌م نموونانه‌ش بییرنه‌كه‌نه‌وه ..
ئه‌گه‌ر ئه‌و قوتابییه خه‌وی لێ نه‌كه‌وتایه، و گۆێی له‌و قسه‌یه‌ی مامۆستا‌و شه‌رحی دكتۆره‌وه بوایه، هه‌رگیز هه‌وڵی بۆ حه‌لكردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌ده‌دا، و ته‌نانه‌ت بیریشی لێ نه‌ده‌كرده‌وه!! هه‌روه‌ك ده‌ڵێن: هه‌ندێ خه‌و سوود به‌خشه..!! تا ئێستاش ئه‌و مه‌سه‌له بییركارییه به‌هه‌ر چوار لاپه‌ڕه‌كه‌یه‌وه له پیشانگای ئه‌و زانكۆیه‌دایه..
(3)
پێش په‌نجا ساڵ له‌نێو وه‌رزشكاراندا باوه‌ڕ وابوو كه له‌توانای مرۆڤدا نییه له‌چوارده‌قیقه كه‌متردا یه‌ك میل ببڕێت، و هه‌ركه‌س بییه‌وێ كاری وابكات و ئه‌وژماره‌یه بشكێنێت دڵی ده‌ته‌قێت.!!
به‌لاَم یه‌كێ له‌وه‌رزشكاران پرسیاری كرد: ئایا كه‌سێك هه‌بووه هه‌وڵی دابێت و دڵی ته‌قی بێت؟ وه‌لامی به نه‌ء وه‌رگرته‌وه!!
ئه‌میش ده‌ستی به راهێنان كرد، تا توانی ئه‌و ژماره‌یه بشكێنێت، و ماوه‌ی ئه‌و میله له‌چوار ده‌قیقه‌دا كه‌متر ببڕێت.. له‌سه‌ره‌تاوه خه‌ڵكی پێیان وابوو ئه‌وكابرایه شێت بووه، یا سه‌عاته‌كه‌ی ته‌واو نییه، به‌لاَم پاش ئه‌وه كه به‌چاوی خۆیان بینییان، بڕوایان به‌مه‌سه‌له‌كه كرد، وهه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا زیاد له سه‌د وه‌رزشكار توانیان ئه‌و ژماره‌یه بشكێنن!!
بێگومان پێشتر قه‌ناعه‌تی نه‌رێ یی رێی لێگرتبوون كه هه‌وڵبده‌ن، و كاتێ ئه‌وقه‌ناعه‌ته نه‌گه‌تیڤه نه‌ما هه‌وڵی داهێنانیان دا..
ده تۆیش هیممه‌تی خۆت بخه‌ره‌كار..
(4)
خۆشه‌ویستان! له‌ژیانماندا زۆر قه‌ناعاتی نه‌رێ یی هه‌یه، كه كردومانن به‌مۆمی فه‌شه‌ل و سه‌رنه‌كه‌وتن.. زۆرجار وشه‌ی: گرانه، ناتوانم، مه‌حاڵه..ده‌بیستین .. ئه‌مانه ته‌نیا قه‌ناعه‌تی سه‌لبین وبه‌س، هیچ شتێكیان له حه‌قیقه‌تدا نییه، ئینسانی تێكۆشه‌ر ده‌توانێ به‌ئاسانی لێی رزگار ببێت.. كه‌وابوو بۆ ئه‌و قه‌ناعه‌ته سه‌لبییانه به ویستێكی ئاسنین نه‌شكێنین، و له‌وێوه به‌ره‌و لووتكه هه‌نگاو بنێین؟!