ئوممو سه‌له‌مه ناوی هینده وكچی ئه‌بو ئومه‌ییه‌ی كورِی موغیره‌ی مه‌خزوومی قوره‌یشییه..
باوكی ناوبانگی به‌توێشووی كاروان ده‌ركردووه، و خێزانی ئه‌بو سه‌له‌مه‌ی مه‌خزوومی بووه. له ئه‌بو سه‌له‌مه دووكورِ و دووكچی هه‌بووه: سه‌له‌مه، وعومه‌ر، ودوڕڕه و زه‌ینه‌ب. ئه‌بوو سه‌له‌مه كۆچی دوایی كرد وپاش ئه‌و پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ماره‌ی كرد..
كۆچ بۆ مه‌دینه:
ئه‌م ئافره‌ته‌یه‌كێك بوو له‌موسوڵمانه دێرینه‌كان، و یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كۆچی بۆ حه‌به‌شه‌و مه‌دینه‌كردووه، ئیبنو ئیسحاق ده‌فه‌رموێ: ئومموسه‌له‌مه فه‌رموویه‌تی: كاتێ ئه‌بوو سه‌له‌مه ویستی كۆچ بۆ مه‌دینه‌بكات وشتره‌كه‌ی باركرد و منیشی خسته ناو بارگه‌كه‌یه‌وه‌و سه‌له‌مه‌یشم له‌به‌رده‌م خۆما دانا و ئه‌ویش جڵه‌وی وشتره‌كه‌ی راده‌كێشا..
كاتێك پیاوانی به‌نی مه‌خزووم چاویان پێده‌كه‌وێ دێن و رێ‌یان پێده‌گرن، وده‌ڵێن : تۆ خۆت چی ده‌كه‌یت بیكه، به‌لاَم ئێمه نایه‌ڵین ئه‌م زه‌عیفه‌یه شاره‌وشار پێبكه‌یت! و جڵه‌وی وشتره‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌گرن، و ئومموسه‌له‌مه‌ی لێ ده‌ستێنن و نایه‌ڵن له‌ته‌ك خۆ‌یا بیبات..
ئومموسه‌له‌مه پێشتر خۆی و ئه‌بو سه‌له‌مه‌ی مێردی كۆچیان بۆ حه‌به‌شه‌كردبوو، بۆیه به‌ئه‌بو سه‌له‌مه‌یان گوت: تۆ خۆت بۆ كوێ ده‌ڕۆی بڕۆ، به‌لاَم ئێمه نایه‌ڵین كچه‌كه‌ی ئێمه شاره‌و شار بگێڕیت و كۆچه‌ڵكۆچی پێ بكه‌یت.. خزمانی ئه‌بو سه‌له‌مه‌ش تووڕه ده‌بن، و ده‌ڕۆن په‌لی سه‌له‌مه‌ی كوری ده‌گرن و ده‌ڵێن: مادام ئێوه نه‌تان هێشت ئه‌و ئافره‌ته له‌ته‌ك مێرده‌كه‌یا بڕوات وه‌ڵلاهی ئێمه‌ش نایه‌ڵین كوڕ‌ی ئێمه لای ئێوه‌بێت.. پیاوانی خزمی ئومموسه‌له‌مه په‌لی راده‌كێشن، وپیاوانی خزمی ئه‌بووسه‌له‌مه‌ش په‌لی راده‌كێشن، تا له‌و نێوانه‌دا ده‌ستی ده‌رده‌چێ، كه‌س وكار‌ی ئه‌بو سه‌له‌مه كوڕه‌كه ده‌به‌ن، و كه‌س وكار‌ی ئومموسه‌له‌مه‌یش لای خۆیان ئه‌م زیندانی ده‌كه‌ن، ئه‌بو سه‌له‌مه‌یش كۆچ ده‌كات و ده‌روات بۆ مه‌دینه، به‌م شێوه‌یه نه‌فامه‌كان جیاوازییان خسته نێوان ژن و میرده‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌یه‌وه..
ئومموسه‌له‌مه ده‌ڵێ: منیش هه‌موو رۆژێك ده‌رۆیشتمه ناوچه‌ی ئه‌بته‌ح وده‌ستم به‌گریان ده‌كرد، ئه‌مه پیشه‌م بوو تا نزیكه‌ی ساڵێكی خایاند.. تا پیاوێك له ئامۆزاكانی عه‌شره‌تی خۆمان به‌لاما تێپه‌ڕی و حاڵی بینیم، به‌زه‌یی پیاما هاته‌وه‌و گوتی: ئه‌وه ئه‌و به‌سه‌زمانه بۆ له‌وحاڵه رزگار ناكه‌ن؟! جیاوازیتان خستۆته نیوان خۆی و مێردی و منداڵیه‌وه؟! ئیتر پێیان گوتم: ئه‌گه‌ر ویستت ده‌توانیت بڕۆیت بۆ لای مێرده‌كه‌ت!! خزمانی ئه‌بو سه‌له‌مه‌ش كه به‌وه‌یان زانی منداڵه‌كه‌یان بۆ ناردمه‌وه.. منیش سوار وشتره‌كه‌م بووم و كورِه‌كه‌م خسته به‌رده‌ممه‌وه و به‌تاقی ته‌نیا رێی مه‌دینه‌م گرته‌به‌ر وده‌رۆیشتم بۆ لای مێرده‌كه‌م، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێكم له‌ته‌كا بێ..له‌به‌ر خۆمه‌وه گوتم: تۆ بڵێی له‌م رێیه‌دا به‌كه‌سێ بگه‌م تا ده‌گه‌مه لای مێرده‌كه‌م؟!
له{ته‌نعیم }دابه‌عوسمانی كوڕ‌ی ته‌لحه گه‌یشتم.. ئه‌ویش لێی پرسیم: ها كچی باوكی ئومه‌ییه! بۆ كوێ؟
گوتم: ده‌مه‌وێ برۆم بۆ لای مێرده‌كه‌م له‌مه‌دینه..
گوتی: كه‌ست له‌ته‌كایه؟
گوتم: نه‌وه‌ڵلا.. ته‌نیا خۆمم و ئه‌م كوڕه‌یشم له‌ته‌كایه..
گوتی: قه‌سه‌م به‌خوا به‌ته‌نیا وێڵت ناكه‌م.. هات لغاوه‌كه‌ی گرت و وشتره‌كه‌می راكێشا.. وه‌ڵلاهی پیاوێكم له‌ناو عه‌ره‌با نه‌بینیوه له‌وپیاوه به‌ڕێزتربێت.. ئه‌گه‌ر بگه‌یشتباینه هه‌ر مه‌نزڵێك وشتره‌كه‌ی یه‌خ ده‌دا، و ئیتر له‌من دوور ده‌كه‌وته‌وه و ده‌ڕۆیشته بن دارێكه‌وه‌و پاڵ ده‌كه‌وت، تا كاتی رۆیشتن، ئه‌وكاته هه‌ڵده‌ستا وشتره‌كه‌ی ساز ده‌كرد، و ئینجا خۆی ده‌رۆیشته دواوه و دوور ده‌كه‌وته‌وه و ده‌یگوت سوار وشتره‌كه ببه.. كاتێ كه سوار ده‌بووم و وشتره‌كه به‌رز ده‌بوه‌و خۆم به‌ته‌واوی رێك ده‌خست ئینجا ده‌هات جڵه‌وی وشتره‌كه‌ی ده‌گرت، ئا به‌و شێوه‌یه تا گه‌یاندمیه مه‌دینه.. كه‌گه‌یشتینه نزیك ئاوایی خێڵی عه‌مری كوڕ‌ی عه‌وف له قوباء گوتی: ئه‌وه ئه‌و ئاواییه‌یه كه میرده‌كه‌تی تیا ده‌ژی.. ئه‌بو سه‌له‌مه له‌وێ بوو، منیش له‌سه‌ر به‌ره‌كه‌تی خوا رۆیشتم و ئه‌ویش گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌ككه.
دایكی ئیمانداران:
هه‌موو جارێ ئومموسه‌له‌مه ده‌یگوت: پێ نازانم هیچ خێزانیك له‌ئیسلامدا ئه‌وه‌ی تووش بووبیت كه بنه‌ماله‌ی ئه‌بووسه‌له‌مه تووشیان بوو.. هیچ هاوه‌ڵێكيشم نه‌بینیوه به قه‌د عوسمانی كوڕ‌ی ته‌ڵحه به‌رێزبووبێت.. ده‌ڵێن: ئه‌و یه‌كه‌م ئافره‌تێكی وشتر سواربووه كه كۆچی بۆ مه‌دینه كردووه..
ئه‌م ئافره‌ته به‌غیره‌ته كاتێ مێرده‌كه‌ی وه‌فاتی كرد، وعیدده‌ی به‌سه‌رچوو، ئه‌بووبه‌كر ناردیه خوازبێنی به‌لاَم شووی پێ نه‌كرد، پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم بۆ رێزلێنانی عومه‌ری كوڕ‌ی خه‌تتابی نارده خوازبێنی، ئه‌ویش به‌عومه‌ری گوت: عه‌رزی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم بكه من ئافره‌تێكم غیره‌تی ژنانه‌م هه‌یه، و ئافره‌تێكی لێقه‌وماوم و كه‌س وكارم لێره نیین، تا ئاماده‌بن و منداڵه‌كان بنێرمه‌وه سه‌ریان..
حه‌زره‌تی عومه‌ریش هاته‌وه‌و قسه‌كانی ئومموسه‌له‌مه‌ی عه‌رزی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم كرد.. ئه‌ویش فه‌رمووی: بڕۆره‌وه بۆ لای و پێی بڵێ: بۆ غیره‌ته‌كه‌ی، پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم دوعای بۆ ده‌كات، بۆ مناڵه‌كانیشی كه‌فاله‌تیان ده‌كه‌ین، بۆ كه‌س وكاریشی كه‌سیان لێره نین، ئه‌گه‌ر لێره‌ش نه‌بن كه‌سیان به‌وه نارازی نابن.. ئینجا سه‌له‌مه‌ی كوڕ‌ی خۆی كرده وه‌كیل تا له‌پێغه‌ممه‌ری ماره ببڕێت..
ژییرو به ته‌گبییر:
ئومموسه‌له‌مه ئافره‌تێكی زۆر ژییر و زانا بووه، و پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌ندێ جار پرسی پێ كردووه و ئه‌ویش باشترین مشوورخۆری پێغه‌ممه‌ر بووه، ئه‌وه‌بوو له سوڵحی حوده‌ویبییه‌دا كاتێ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك له‌ته‌ك موشریكه‌كانی مه‌ككه‌دا رێكه‌وت، داوای له‌خه‌ڵكه‌كه‌كرد بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه ئیحرامه‌كه‌یان بشكێنن، خه‌ڵكه‌كه وه‌لاَمی پێغه‌ممه‌ریان نه‌دایه‌وه، تا سێ جار هه‌ر داوای لێ‌كردن كه‌س وه‌لاَمی نه‌دایه‌وه، پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم زۆری پێ ناخۆش بوو، ته‌شریفی برد بۆ لای ئومموسه‌له‌مه‌ی خێزانی وفه‌رمووی: ئومموسه‌له‌مه! ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ی كه منیان له‌خۆیان خۆشتر ده‌ویست سێ جار داوام لێ‌كردن ئیحرامه‌كه‌يان بشكێنن، نه‌یان شكاند.. !!
ئه‌ویش عه‌رزی ده‌كات :قوربان! ئه‌وان نایانه‌وێ سه‌رپێچی له‌فه‌رمانی تۆ بكه‌ن، به‌لاَم واده‌زانن ئه‌و كاره سووكایه‌تی كردنه به‌ئیسلام.. بۆیه پێیان ناخۆشه ئه‌و كاره بكه‌ن.. له‌به‌ر ئه‌وه خۆت ته‌شریف ببه ده‌ره‌وه و یه‌ك وشه به‌هیچ كه‌سێك مه‌ڵێ، و قوربانییه‌كه‌ت سه‌ر ببڕه، و سه‌ر تاشه‌كه‌ت بانگ بكه سه‌رت بۆ چاك بكات، پێغه‌ممه‌ریش هه‌ستا و ئاژه‌له‌كه‌ی خۆی سه‌ر بڕی و سه‌رتاشی بانگ كرد وسه‌ری بۆتاشیی، و كاتێ ئه‌وه‌یان بینی هه‌موو راپه‌ڕین و قوربانییه‌كانیان سه‌ر بڕی و سه‌ریان چاك كرد، وه‌ی وایان هه‌بوو وه‌خت بوو له داخا بمرێ چونكه دواكه‌وتووه..
كه‌وابوو پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم پرسی به‌ئافره‌ت كردووه و ورای وه‌رگرتووه و به گوێیشی كردووه..
هه‌ندێ له‌سه‌ر چاوه‌كان:
1- سيرة ابن اسحاق
2- تأريخ الطبري
3- سيرة ابن كتيير
4- أسد الغابة.