موناجاتی عه‌بدێكی گوناهباری هیوادار به‌ره‌حمه‌تی خوا!!
ئه‌ی خودایه!
ئه‌گه‌ر به‌زه‌یی تۆ ته‌نیا بۆ تێكۆشه‌ران بێت.... كێ هه‌یه به‌زه‌یی به‌كه‌مته‌ر خه‌مانا بێته‌وه؟! ئه‌گه‌ر تۆ ته‌نیا له پاڵفته‌كان وه‌ربگریت... كێ هه‌یه فریای ئاوێته‌كاران بكه‌وێت ؟ ئه‌گه‌ر تۆ رێزی ته‌نیا جوانكاران بگریت... كێ هه‌یه فریای خراپكاران بكه‌وێت؟!
ئه‌ی خودایه!
چه‌ند داخ و خه‌فه‌تم گه‌وره‌یه .... خۆم بێ ئاگام و خه‌ڵكی به‌ئاگا دێنمه‌وه!! تووشی چ موسیبه‌تێكی گه‌وره‌بووم... من خۆم خه‌واڵووم و خه‌ڵكی خه‌به‌ر ده‌كه‌مه‌وه!!
ئه‌ی خودایه!
ئه‌گه‌ر رێبوارانی ئه‌م كاروانه‌م رێنموونی كرد.. و به‌هۆی ئامۆژگاری جوانمه‌وه گه‌یشتنه جێ، ئایا رینوێنی كراوه‌كان وه‌ردگریت، و ده‌ست به‌رووی رینوێنیكاریشه‌وه ده‌نێی؟!
ئه‌ی خودایه!
ئای به‌دبه‌ختییه‌كه‌م چه‌ند گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر لێم نه‌بووریت و عه‌فوم نه‌كه‌یت!! ئای په‌شیمانی و نه‌دامه‌تم چه‌ند سه‌خته ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییت پیاما نه‌یه‌ته‌وه‌و ره‌حمم پێ نه‌كه‌یت!!
له فه‌رمووده‌ی ساغ و دروستی پێغه‌ممه‌ره‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ته‌وه صلى الله عليه وسلم پێمان گه‌یشتووه، كه فه‌رموویه‌تی: خوا ره‌حمی خۆی كردووه به‌سه‌د به‌شه‌وه، نه‌وه‌دو نۆ به‌شی لای خۆی هێشتۆته‌وه،و ته‌نیا به‌شێكی به‌سه‌ر هه‌موو گیاندارانی سه‌رزه‌ویدا دابه‌شكردووه و به‌خشیوه‌ته‌وه، و له‌وته‌نیا به‌شه‌یه كه ماین پێی خۆی هه‌ڵده‌گرێ نه‌وه‌ك پێ بنێ به جوانوه‌كه‌یا...
هیوامان به‌و ره‌حمه فراوان وبێ كۆتاییه‌ی تۆیه ئه‌ی په‌روه‌ردگار!!
خوایه! له‌سه‌رزمانی خۆشه‌ویسترین دروستكراوت خۆت فه‌رمووته: " ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م! تاتۆ داوام لێ بكه‌یت وهێوات به لێخۆشبوونم هه‌بێ له‌سه‌ر هه‌رحاڵێك بیت لێت خۆش ده‌بم وده‌ربایس نایه‌م، ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م! ئه‌گه‌ر گوناهه‌كانت بگه‌نه هه‌وره‌كانی ئاسمان، پاشان داوای لێخۆش‌بوونت لێكردم، لێت خۆش ده‌بم وده‌ربایس نایه‌م، ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م! ئه‌گه‌ر به‌نزیكی پڕ سه‌ر زه‌وی گوناهه‌وه هاتیت بۆلام، و شتێكت نه‌ده‌كرد به شه‌ریكی من، منیش به‌نزیكی پڕ سه‌ر زه‌وی لێخۆشبوونه‌وه دێم بۆلات.
هیوام به‌ولێبورده‌ییه فراوانه و به‌و ره‌حمه‌ته بێ كۆتاییه‌ته، به‌رووی ره‌ش و ریشی سپیه‌وه له‌به‌ر ده‌رگای ره‌حمه‌تی فراوانتا هه‌ڵتوتكاوم، وداوای لێ بووردنت لێده‌كه‌م، به‌گه‌وره‌یی خۆت بم به‌خشه، خوایه‌گیان! كێ هه‌یه له‌تۆ به‌ده‌سه‌لاَت تربێ؟ كێ هه‌یه له‌تۆ به‌توانا تربێ؟ كێ هه‌یه له‌تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتر بێ؟ كێ هه‌یه له‌تۆ به‌ره‌حم تربێ؟ كێ هه‌یه له‌تۆ باشتر به‌ڵێن به‌جێ بێنێت؟ و خۆیشت فه‌رمووته: " يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ " الزمر/53. ئه‌ی ئه‌و عه‌بدانه‌ی زیاده‌ره‌ویتان كردوه و له‌سنووری خۆتان تێپه‌ڕیون، له‌ره‌حمه‌تی خوا مه‌ئیوس و هیوابڕاو مه‌بن، بێگومان خوا له‌هه‌موو گوناهه‌كان خۆش ده‌بێت..
پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ت صلى الله عليه وسلم له زمانی خۆته‌وه بۆمان باس ده‌كات كه‌فه‌رمووته: " ئه‌وه‌ی زه‌ننی باشه‌ی به‌من بێ هه‌رواده‌بم بۆی، وله‌هه‌ركوێ یادم بكات له‌ته‌كیام..
ئه‌نه‌سی هاوه‌ڵی خۆشه‌ویستی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت دیمه‌نێكمان بۆباس ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم رۆیشت بۆ سه‌ردانی لاوێكی نه‌خۆش كه‌له‌سه‌ره‌مه‌رگابوو، فه‌رمووی: خۆت چۆن ده‌بینیته‌وه؟ عه‌رزی كرد قوربان! ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا ! هیوام به لێبورده‌یی خوایه، و له‌گوناهه‌كانیشم ده‌ترسم!! پێغه‌ممه‌ری خوایش فه‌رمووی: له‌كاتی ئاوهادا ئه‌وحاڵه‌ته له‌دڵی هه‌ر ئیماندارێكا هه‌بێ خوای بالاَده‌ست ئۆقره‌یی له‌وه‌ده‌داتێ كه‌لێی ده‌ترسێ، وئه‌وه‌شی هیوایه‌تی پێی ده‌به‌خشێ..
"وَمَنْ أَوْفَى بِعَهْدِهِ مِنَ اللَّهِ "كێ هه‌یه له‌خوا باشتر به‌ڵێنی بێنێته دی؟؟