براندی {Brandi}چۆن موسڵمان بوو؟
براندی له مزگه‌وتی سه‌نته‌ری ئیسلامی ساوس بێند نوێژ ده‌كات.
روداوه‌كه‌ی 11 ئه‌یلوولی ساڵی 2001 حه‌زی ئاگاداربوونی {براندی كۆرمان}ی ئه‌مریكایی ورووشاند تا له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه زیاتر بزانێ.. ئاوه‌ها بۆ ناسینی ئیسلام هه‌نگاوه‌كانی یه‌كه‌می نا و له‌سه‌ر ئێنته‌رنێته‌وه ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه كرد، وشه‌ی "ئیسلام " و "قورئان "ی ده‌نووسی و سه‌رچاوه‌ی زۆر و فراوانی ده‌كه‌وته به‌ر ده‌ست، پاش سێ ساڵ له توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌وام و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی قووڵ ئیسلامبوونی خۆی ئاشكراكرد و بووبه موسوڵمان.. و شوویشی به پیاوێكی موسوڵمان كرد..
سێ ساڵ پێشتر كاتێ { براندی }ده‌ستی كرده بایه‌خدان به‌ئیسلام كاسۆلیكێكی باوه‌رِدار و پێ به‌ند به كه‌نیسه‌وه بوو، ئه‌وكاته ته‌مه‌نی هه‌ژده سالاَن بوو.
له دیدارێكا كه رۆژنامه‌ی {ساوس بێند تریبیۆن- South Bend Tribune }ی ئه‌مریكی له‌ته‌كیا سازی دابوو براندی گوتی: هۆی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی ببمه ئیسلامی و موسوڵمان ببم حه‌زی ئاگاداربوون بوو.. من پرسیارم ده‌كرد: ئه‌مه چ ئاینێكه شوێن كه‌وته‌كانی بۆ كوشتن هان ده‌دا؟! ئاوه‌ها خوێندنه‌وه‌م بۆ ئیسلام ده‌ستی پێكرد.. له پێگه ئه‌لكترۆنییه‌كانی ئێنته‌رنێته‌وه به‌ره‌و كتێبه چاپكراوه‌كان رۆیشتم و پاشتریش لێكۆڵینه‌وه له قورئان و واتاكانی..
له‌گه‌ڵ هه‌موو لاپه‌رِه‌یه‌ك له‌و هه‌زاران لاپه‌رِانه‌ی له‌باره‌ی قورئانه‌وه خۆندبوومه‌وه بیرۆكه‌ی ئه‌مه كه ئیسلام خه‌ڵكی بۆ كوشتن هان ده‌دات نه‌ده‌ما.. له‌به‌رامبه‌ره‌وه ئه‌مه له‌زه‌ینی{ براندی}دا ده‌چه‌سپا كه ئیسلام به‌رنامه‌یه‌كه بۆ ژیان و گه‌ردنكه‌چی بۆ ئه‌و خوایه‌ی كوشتنی بێتاوانه‌كانی – له‌ژێر هه‌ر ناوێكا بێ- حه‌رام كردووه..
براندی ده‌ڵێ: " هه‌روه‌ك خوا یاساكانی بۆ سروشت داناوه، ئاوه‌هایش یاسای بۆ ئێمه‌ی مرۆڤه‌كان داناوه‌و له‌په‌یامه‌كه‌ی خۆ‌یا ناردوویه‌تی.. به‌رده‌وام ده‌بێت وده‌ڵێت: " كاتێ قورئان ده‌خوێنمه‌وه، شتێكی تیا نابینم هاورِای نه‌بم، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ئینجیلا ده‌مخوێنده‌وه "..
رۆژێكیان داوام له [ أسامة أباظة ] ی هاورِێم كرد –كه ئه‌ویش له‌زانكۆی ئیندیانا قوتابی بوو- : له‌ته‌ك خۆ‌یا بم بات بۆ مزگه‌وت، له‌وكاته‌وه ئیتر به‌رده‌وام حه‌فتانه له ته‌ك ئوسامه‌دا ده‌ڕۆیشتم بۆ مزگه‌وت، هه‌ر چه‌ند ئوسامه له‌نیوه‌ی رێدا بوو، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئیسلام، چونكه ئوسامه پێش ئه‌وه‌ی {چوار ساڵ ونیو له‌مه‌وبه‌ر} میسر به‌جێ بێڵێ خۆی به موسوڵمانێكی پێبه‌ند به ئیسلامه‌وه نه‌زانیوه، پێبه‌ندبوونی به‌ئیسلام ورۆیشتنی به‌رده‌وامی بۆ مزگه‌وت له‌وكاته‌وه ده‌ستی پێكردووه كه هاتۆته ئه‌مریكا..
ئوسامه مه‌سه‌له‌كه زیاتر روون ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ: منیش هۆی ئه‌وبوو رووم كرده مزگه‌وت كاتێ هاتمه ئه‌مریكا كۆمه‌ڵه ره‌گه‌ز و توخمێكی زۆری تێدابوو، هه‌ریه‌كه خۆی به توخم و ره‌گه‌زێكه‌وه، یا خاكێكه‌وه ده‌ناساند، منیش وام پێ باش بوو باشترین شت ئه‌وه‌یه خۆم بده‌مه پاڵ خوا، چونكه خوا خوای هه‌موانه..
براندی ده‌ڵێ: "ئیسلام به‌نیسبه‌ت منه‌وه ته‌نیا ئاینێك نییه‌و به‌س، به‌ڵكو بریتییه له جۆر وشێوازی ژیان، له‌به‌ر ئه‌وه من هه‌موو رێیه‌كانی ژیان و جل وبه‌رگه‌كانیشم گۆرِیوه.. "
به‌ڵێ، براندی له جیاتی به‌رگه ته‌نك و كورته‌كانی ئێستا به‌رگێكی شه‌نگ وشۆخ و داپۆشراو له‌به‌ر ده‌كات، به‌وشێوه‌ی كه خوا له قورئانا داوای له ئافره‌تانی موسوڵمان كردووه: " [ وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلاَّ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلاَّ لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آَبَائِهِنَّ "النور/31 ] . واته: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ر به‌ژنانی موسوڵمان بڵێ: سه‌یری نامه‌حره‌م نه‌كه‌ن، و داوێنی خۆیان بپارێزن، و به‌له‌چكه‌كانیان سه‌رو سنگ وگه‌ردنیان داپۆشن، وجگه له‌وه‌ی كه به‌ده‌ره‌وه‌یه جوانی خۆیان بۆ پیاوان ده‌ر نه‌خه‌ن، مه‌گه‌ر بۆمێردیان، یا باوكیان...یا... تاد...
و دواتریش به‌وپێیه‌ی شه‌رع دیاری كردووه شووی به‌ئوسامه كرد.. و ژیانی هاوسه‌رییان ده‌ست پێكرد.. و هه‌فتانه‌ش ده‌ڕۆیشت بۆ قوتابخانه‌كانی فێربوونی قورئان..
سه‌رچاوه:
http://www.islamonline.net/Arabic/news/2004-12/21/article11.shtml