زۆرجارلێره‌و له‌وێ قسه ده‌كرێت، و هه‌ڵوێست وه‌رده‌گیرێ، به‌لاَم ئه‌م قسانه چه‌نده سوودبه‌خشن و ئه‌و هه‌ڵوێستانه چه‌ند كاریگه‌رن، ئه‌وه واقیع ده‌بێ له‌و نێوانه‌دا حه‌كه‌م بێ، و قه‌زاوه‌ت بكات، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مرِۆ رۆژئاوای تیا كراوه‌ته گۆڕه‌پانێك بۆ پیشاندانی دوژمنایه‌تیكردن به‌رامبه‌ر به ئیسلام و پێغه‌ممه‌ری موسوڵمانان و سووكایه‌تیكردن به موقه‌دده‌سات وبه‌ها بالاَكان.. به‌ڵكو ئه‌مه له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابوردوو بگره پێشتریش بووه،و به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستێ و رووده‌دات، و دووباره ده‌بێته‌وه، منیش پێم خۆش بوو له‌وباره‌وه رای خۆم بنووسم و بیخه‌مه پێشچاو، ئه‌ڵبه‌ت به‌سوود وه‌رگرتن له خیبره‌و ته‌جروبه‌ی زانایان وكارناسانی ئه‌و بواره..
له‌ڕاستیدا مافی ره‌وای شوێنكه‌وته‌ی هه‌رگرۆ و تاقم حیزب و ده‌سته‌یه‌كه به‌رگری له موقه‌دده‌سات و پیرۆزییه‌كانی خۆی بكات، چ جای موسوڵمانان كه خاوه‌نی ئاینێكن به‌شایه‌تی دوژمنان پێش دۆستانیان گه‌وره‌ترین ئاین وبه‌خزمه‌ت ترین ئاین بووه بۆ مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی.. كاتێ سوكایه‌تی به پیرۆزییه‌كان و به‌ها باڵاكانیان بكرێ جێی خۆیه‌تی هه‌ر له مۆریتانیاوه تا ئه‌نده‌نووسیا هه‌ستنه سه‌ر پێ و راپه‌ڕن و به‌رگری له ئاین و به‌ها بالاَكانیان بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و دروست په‌رچه كردار دژی هه‌رولاَتێك بنوێنن.. به‌لاَم ئه‌نجامه‌كه‌ی ئایا سودگه‌یه‌نه‌ر ده‌بێت، یا زیاندار ئه‌وه شتێكه كه موسوڵمانان حه‌قی خۆیانه لێی بكۆڵنه‌وه، ئه‌گه‌ر سوودی بوو ئه‌نجامی بده‌ن، و ده‌نا ده‌بێ ته‌گبیرێكی تری بۆ بكه‌ن..
بێگومان ئه‌گه‌ر موسوڵمانان هه‌موویان نه‌یان بیستبێ به‌شی زۆریان بیستوویانه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: " لايؤمن أحدكم حتى أكون أحب إليه من والده و ولده والناس أجمعين " واته: یه‌كێ له‌ئێوه بڕوای ته‌واوی نابێ تا منی له باوكی وكوڕی وهه‌موو كه‌سێ خۆشتر نه‌وێت.. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌دژی ئیسلام ده‌دوێن و به‌نه‌فامانه سوكایه‌تی به پیرۆزییه‌كانی ده‌كه‌ن، به‌زانین یا به‌نه‌زانین، بێگومان ئه‌وه‌ی پێی ناخۆش نه‌بێ و ئێشی پێ نه‌گات بالێی روون بێ كه ئیمانی ته‌واوی نییه.. به‌لاَم له‌م كاته‌دا كه ئه‌وه وه‌زعی موسوڵمانانه هه‌ڵوێست له‌باره‌ی ئه‌وناحه‌زانه‌وه چۆن بێت باشه؟
ئایا هه‌لایه‌كی راگه‌یاندن له‌باره‌یانه‌وه دروست بكرێت، یا په‌رده‌پۆش بكرێت و بخرێته پشت كه‌نووی گوێ پێ نه‌دانه‌وه،؟
پێش هه‌موو شتێك ده‌بێ ئه‌وه بزانیین كه ئێمه له ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی راشیده‌دا ناژین، له‌جيهانێكا ده‌ژین كه به‌ته‌واوی له‌ژێر ده‌سه‌لاتی ئه‌مریكادایه، و ئه‌گه‌ر ده‌ڵێین: نه‌خێر ئێمه خۆمان ئازادین وئه‌مریكا ته‌نیا كارتۆنێكه، بۆچ كاتێ حكومه‌تی هه‌رێم پیاوانی بازرگانی وهه‌یئه‌تێكی ئێرانی ده‌عوه‌تكرد بۆ سلێمانی وله‌سه‌ر بانگخوازی حكومه‌تی هه‌رێم هاتبوون، به‌لام ئه‌مریكا قۆڵبه‌ستی كردن وخستنیه زیندانه‌وه، هیچ ده‌سه‌ڵاتدارێكی ئه‌م وڵاته نه‌یتوانی رزگاریان بكات؟ هه‌رچی یه‌كیه‌تی هاواری كرد: ئه‌مریكا ئێوه ئه‌م كاره مه‌كه‌ن! هه‌ر گوێشیان نه‌دانێ.. نموونه زۆرن، به‌لام ئێوه ته‌نیا هێمایه‌كتان به‌سه..
نه‌ك هه‌ر له‌وێ به‌ڵكو له‌هه‌موو جیهاندا حكومه‌ت حكومه‌تی ئه‌مریكایه، ئینجا باسه‌یرێك بكه‌ین وبزانين سوود و زیانی كاميان زۆرتره؟ باسكردن وگه‌وره‌كردن، یا خه‌فه كردن و ئیهمالكردن.؟.
با هه‌ندێ نموونه‌ت بخه‌مه به‌رچاو:
كاتێ ئینگلیز ئایاتی شه‌یتانی سه‌لمان رووشدی دروستكرد، وئيمام خومه‌ینی و كۆماری ئێران له‌سه‌ر ئه‌وكتێبه‌وه ئه‌و هه‌لاَ راگه‌یاندنه‌یان دروست كرد، سووده‌كه‌ی چی بوو؟ ئایا به‌وه سه‌لمان روشدی له‌ناو چوو؟ یا په‌شیمان بووه‌وه؟ یا كتێبه‌كه‌ی كپ كرا وكه‌س نه‌یخوێنده‌وه؟ یا به‌پێچه‌وانه‌وه؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ده‌سه‌لاَتی رۆژئاوا، له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌كراوه‌كانی ناوخۆييدا، وده‌سه‌لاَت له جیهانی ئیسلامی‌دا هه‌مووی له‌دژی ئیسلامه، ده‌بینین سه‌لمان روشدی خوێن له نینۆكێكیه‌وه نه‌هات، ئه‌گه‌ر كه‌س سه‌یری كتێبه‌كه‌ی نه‌ده‌كرد، به‌ده‌یان جار چاپ كرایه‌ووه‌و به‌ده‌یان زمانی تر ته‌رجومه كرا، وخوێنه‌رانی ئه‌و كتێبه ده‌به‌رابه‌ر و سه‌د به‌رابه‌ری پێش ئه‌و هه‌رایه بووه‌وه، نه‌ك هه‌ر كتێبه‌كه كپ نه‌كرا به‌ڵكو له‌هه‌موو دنیادا بلاو كرایه‌وه.. با ئه‌وه‌ش بووه‌ستێ كه خه‌ڵكی له پاكستان وهیندستانا خۆپیشاندانیان ده‌كرد ده‌سه‌لاَتدارانی گۆێڕایه‌ڵی ئینگلیز له‌وێ فیشه‌كیان به‌سه‌ر سنگیانه‌وه ده‌نان.. و له‌و رێیه‌دا نزیكه‌ی سه‌د كه‌سێك كوژرا.. كه‌وابوو سوودی ئه‌و هه‌لاَیه چی بوو؟
ئه‌و وێنه بێ ئه‌ده‌بانه‌ی كه له‌رۆژنامه‌یه‌كی په‌ك كه‌وته‌ی ره‌جاڵ و له‌سه‌ر لێواره‌ی ئیفلاسبووندا بلاَو كرایه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌لاَیه بۆ دروست نه‌كرایه، باشتر نه‌بوو؟ رۆژنامه‌كه له‌بیاتی چاپێ، ده‌جار چاپی كرده‌وه، له‌بیاتی هه‌زار كه‌س بیخوێنێته‌وه، به‌ملیۆنه‌ها كه‌س خوێندییه‌وه، خۆپیشاندان له‌جیهانی ئیسلامییه‌وه كرا ده‌سه‌لاَتدارانێ كه گۆێڕایه‌ڵی ئه‌وانن به‌فیشه‌ك وه‌لاَمیان دانه‌وه..
له ولاَتی دانیماركدا ئازادی را ده‌ربرین له سنوور تێپه‌ریوه، ئه‌گه‌ر قسه‌كردن له دژی هۆلۆكۆست له فه‌ره‌نسه‌و ئه‌لمانیا قه‌ده‌غه‌یه، له‌وێ قه‌ده‌غه نییه، ئه‌گه‌ر گه‌مارۆی ئابووری بۆ به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسه و هه‌ندێ ولاتانی تر كاری گه‌ر بێ له‌دانیماركدا كاری گه‌ری نییه، چونكه واریدات و موعامه‌لاتی دانیمارك له‌گه‌ل ولاَتی نا ئیسلامی‌دا زۆر زیاتره تا ولاتانی ئیسلامی.. كه‌وابوو ئه‌و هه‌لاَیه چ سوودێكی هه‌بوو؟
ئه‌و هه‌لاَیه{ سوودی!!} ئه‌وه بوو كه پێشتر له‌وانه‌یه له‌سه‌دا نه‌وه‌دو پێنجی خه‌ڵك هه‌ر سه‌یری نه‌كردایه، به‌لاَم رۆژنامه لاته‌كه‌ی زیندوو كرده‌وه‌و بووژاندیه‌وه‌و ده‌یان هه‌زار نوسخه‌ی لێ چاپ كرده‌وه‌و بۆ ده‌یان ولاتی تر ته‌شه‌نه‌ی كرد، و له‌هه‌ر ولاَتێك رۆژنامه‌یه‌ك نزیك بێ له ئیفلاس بوون بلاوی ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێی ده‌وڵه‌مه‌ندببێ..
به‌لاَم ئه‌گه‌ر هه‌ر ئیگنۆر بكرایه و نرخی بۆ دانه‌نرایه.. زیانی مه‌عنه‌وی بۆ موسوڵمانان نه‌ده‌بوو، خراپه‌كه زیاتر ته‌شه‌نه‌ی نه‌ده‌كرد، دوژمنان نه‌یان ده‌گوت: ئاوه‌ها زه‌لیلتان ده‌كه‌ین، و ده‌بێ بزانن كه هیچتان پێ ناكرێ.. ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زاییه ده‌ربرا وئه‌و هه‌موو خۆ پیشاندانه ساز كرا، چ سوودێكی هه‌بوو به‌لكوو بووه هۆی ئه‌وه له‌ولاَتانی تری ناحه‌زی ئیسلامه‌وه ئه‌و كاریكاتێرانه بلاو بكرێته‌وه..
بۆچ له كوردستانی خۆمانا ده‌یان كتێب له‌وه خراپتر نه‌نووسراوه؟! به‌لاَم چونكه پشتگوێ خراون له‌شوێنی خویانا مرداربوونه‌ته‌وه، و ئه‌سله‌ن كه‌س سه‌یریشیان ناكات.. من له‌م سه‌فه‌ره‌دا كه‌رۆیشتمه‌وه بۆ كوردستان سه‌رم له‌چه‌ند كتێبخانه‌یه‌ك دا كه به كتێبی ئیسلامییه‌وه تایبه‌ت نه‌بوون، باوه‌رِت هه‌بێ شتی وام ده‌بینی مووی به‌ده‌نم وه‌ك ده‌رزی راست ده‌بوونه‌وه.. چ جۆره مرۆڤێكمان هه‌یه.!! باوه‌رت هه‌بێ هه‌ندێكیان ده‌رسی شه‌یتانی داماویان داداوه.. به‌و ئاواته‌وه له سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وتێكا باس بكرێ، وتێی بقوچێنێ بۆ ئه‌و رووپاو په‌نابه‌ری له‌سه‌ر وه‌ربگرێ.. به‌لام كتێبه‌كه‌ی خراوه‌ته پشت كه‌نووی گوێ پێ نه‌دانه‌وه، و ئیهمال كراوه.. به‌وه له‌جێی خۆ‌یا خه‌فه بووه، وخاوه‌نه‌كه‌شی زیان لێ كه‌وتووی دنیا‌و قیامه‌ت بووه.
له‌مێژووی ئیسلاما له‌م بابه‌تانه زۆر روویان داوه..و نموونه زۆرن..
هه‌ندێ له‌و نوسه‌رانه موسقۆف وخوا نه‌ناسن و دژ به هه‌موو قیه‌مێكی ئیسلامین، ئه‌وانه به‌بییرو باوه‌ڕه‌وه ده‌نووسن وتاوانه‌كه‌یان به‌قه‌ستییه‌و ئه‌وانه حسابێكی تریان هه‌یه.
هه‌ندێكی تریان له‌خودی خۆیانا كافر نین، موسقۆف و خوانه‌ناس نین، به‌لام وا ده‌زانێ ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌ك له‌و بابه‌تانه بكات له نێوه‌ندی نووسه‌رانی موسوقۆفدا به رۆشنبییری داده‌نێن.. هه‌روه‌ك مامۆستا خه‌تیبی ره‌حمه‌تی بۆی گێڕاینه‌وه، فه‌رمووی: له‌ساڵه‌كانی چلی سه‌ده‌ی رابوردوودا له‌وكاته‌دا كه ئینگلیز ته‌واو ده‌سه‌لاَتی له عیراقا په‌یدا كردبوو، كه‌سانێك هه‌بوون كوفریان ده‌كرد، لێیان ده‌پرسین: ئه‌وه بۆچ كوفر‌ده‌كه‌ن؟! ده‌یان گوت: بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێن: رۆشنبیر!!.
ئه‌مانه كه له‌خۆیان و ماهییه‌تیانا كافر نیین قابیلی چاك بوونن، و روون كردنه‌وه‌و ژییر بێژی له‌ته‌ك ئه‌مانه‌دا به‌سووده.. به‌رۆیشتنی رۆژگار ئه‌وانه له حه‌قیقه‌ت ئاگادار ده‌بنه‌وه‌و سوود له به‌ڵگه‌و ده‌لیل وه‌رده‌گرن و ده‌گه‌رِێنه‌وه بۆ سه‌ر رێی راسته‌قینه..
كاتی خۆی نووسه‌رێك له رۆژنامه‌یه‌كی میسریدا وتاریك له‌باره‌ی {ئافره‌ت له ئیسلامدا} وه ده‌نووسێ و داده‌به‌زێته سه‌ر ئیسلام كه ئاوه‌ها سته‌می له‌ئافره‌ت كردووه، ئاوه‌ها له‌مافی خۆیان بێ به‌شی كردوون.. تادوایی..
زانایه‌كی ئاینی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش په‌رچێكی به‌هێزی ئه‌و نووسه‌ره ده‌داته‌وه، وئاماده‌ی ده‌كات بۆ بلاَوكردنه‌وه، به‌لاَم پێش ئه‌وه‌ی بلاوی بكاته‌وه ده‌یبات بۆ لای ئیمامی شه‌هید به‌ره‌حمه‌ت بێ و ده‌ڵێ: قوربان ئه‌م وتاره‌م نووسیوه پێم خۆشه رای به‌ڕێزت له‌وباره‌وه وه‌ربگرم.. ئه‌ویش ده‌فه‌رموێ: بابیخوێنمه‌وه، ئه‌وسا رای خۆمت بۆ باس ده‌كه‌م.. پاش ئه‌وه‌ی كه ده‌یخوێنێته‌وه..
ده‌ستخۆشی له‌مامۆستا ده‌كات و پێی ده‌ڵێ: وتاره‌كه‌ت هه‌تا بڵێیت جوانه‌و به‌ڵگه‌كانت زۆر به‌هێز و پته‌ون. به‌لاَم من رام وایه كه ئه‌م وتاره بلاو نه‌كه‌یته‌وه،
له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك:
یه‌كه‌م، ئه‌و رۆژنامه‌ی ئه‌مه‌ی بلاو كردۆته‌وه له‌وانه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م خوێندبێتیانه‌وه، به‌لاَم كه تۆ ئه‌و په‌رچه‌ت دایه‌وه خه‌ڵكی به‌شێون نووسراوه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن وئه‌وانه‌ش كه نه‌یان خوێندبێته‌وه ئینجا ده‌یخوێننه‌وه،و بگره له‌وانه‌یه چه‌ند جارێكیش چاپ بكرێته‌وه ئه‌وه‌ند خه‌ڵك هه‌ول ده‌دات بزانێ كابرا چی نووسیوه.
دووه‌م، ئه‌وكه‌سه‌ی ئه‌مه‌ی نووسیوه له‌وانه‌یه دوژمنی ئیسلام نه‌بێ و به‌نه‌زانین ئه‌مه‌ی نووسیبێ و له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه شاره‌زایی نه‌بێ، كاتێ شاره‌زایی په‌یدا كرد په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و خۆی په‌رچی خۆی ده‌داته‌وه..
سێ یه‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌رچه‌ت بلاو كرده‌وه، له‌وانه‌یه ئه‌م وه‌لامه‌ی تۆ به‌ستێك له‌نیوان ئه‌و و ئیسلاما دروست بكات و شه‌یتان هانی بدات وتووشی ده‌مار گیری ببێ، و به‌ته‌واوی له‌ئیسلام لا بدات و بچێته سه‌نگه‌ری دوژمنایه‌تی كردنی ئیسلامه‌وه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر بلاوی نه‌كه‌یته‌وه له‌وانه‌یه رۆژێك بییر بكاته‌وه، یا به‌هۆی خوێندنه‌وه‌وه حه‌قیقه‌تی بۆ ده‌ر بكه‌وێت ببێته هه‌ڵگری ئالای ئیسلام و یه‌كێك له‌وانه‌ی داكۆكی له ئیسلام ده‌كه‌ن..
ئه‌مه رای منه وتۆیش هه‌ڵبژاردن وئیختیار به‌ده‌ست خۆته.. مامۆستاش رایه‌كه‌ی ئیمام په‌سه‌ند ده‌كات وبلاوی ناكاته‌وه.. ده‌زانی نووسه‌ری ئه‌و وتاره چ گه‌وره زانایاك وخزمه‌تگوزارێكی ئیسلامی لێ ده‌رچوو؟!
بؤ ئةم سةردةمةي خؤمان پێم وایه ئه‌گه‌ر رێ به‌زانایان و بیریاران بدرێت به شێوه‌یه‌كی ژیربێژی و به‌ڵگه‌و ده‌لیله‌وه وه‌لاَمیان بده‌نه‌وه، ئه‌ویش نه‌ك ناویان ببه‌ن وبیان زڕێنن، به‌ڵكو روونكردنه‌وه‌كه بنووسن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی ساده‌و ساویلكه ئاینه‌كه‌یان زه‌ده نه‌بێت و بلاَو بكرێته‌وه.. پێم وایه ئه‌مه‌یان باشترین چاره‌سه‌ر بێت بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه..
ئیسلام ورۆژ ئاوا:
ئه‌ی به‌رامبه‌ر رۆژئاوا هه‌ڵوێستمان چۆن بێ؟ ئه‌و ئاژاوه‌یه‌ی كه چه‌ند گه‌مژه‌و گێلێك له‌رۆژئاوادا به‌رپایان كرد‌و هێرشی ناڕه‌وایان تیا كرده سه‌ر ئیسلام و سوكایه‌تی كردن به هه‌ستی موسوڵمانان، ئایا ئه‌وه رای ته‌واوی خه‌ڵكی رۆژئاوایه، ئه‌گه‌ر ئێمه كارتۆنی كاریكاتێرمانێك، یا چه‌ند رۆژنامه‌وانێك به‌ڕاو بۆچوونی هه‌موو خه‌ڵكی رۆژئاوا دابنێین، بۆچ راو بۆچوونی پیاوه ناودار و فه‌یله‌سووف و زاناكانی رۆژئاوا نه‌كه‌ین به‌ئاوێنه‌ی ئه‌وان؟
هه‌روه‌ك دكتۆر فه‌یسه‌ل قاسم له‌وتاره به‌پێزه‌كه‌یدا(1) ده‌ڵێت: بۆچ ئێمه له‌به‌رده‌م وێنه‌كێشێكی كاریكاتێريی هه‌ڵخلیسكاوی له‌نزمترین پله‌دا بوه‌ستین و بیكه‌ینه نوێنه‌ری هه‌ڵوێستی هه‌موو رۆژئاوا به‌رامبه‌ر ئیسلام و موسوڵمانان، و پیاوانی گه‌وره‌ی بیریار و فه‌یله‌سووف و مێژووناس و ئه‌دیب و شاعیر و سه‌ركرده‌ی رۆژئاوا له‌بییر بكه‌ین كه چه‌ند به جوانی باسی ئیسلام و پێغه‌ممه‌ری هێژا، و په‌یامه نه‌مره‌كه‌یان كردووه؟!
پاشان دكتۆر چه‌ند نموونه‌یه‌ك له راو بۆ چوونی زانایان و هه‌ڵكه‌وتووان و فه‌یله‌سووفان و مێژوونووسان و شاعیرانی رۆژئاوا دێنێته‌وه و ده‌ڵێت: ئایا " ئێمه باوه‌ڕ به‌كامیان بكه‌ین: وێنه‌كێشێكی كارتۆنی كه نه‌فامی و نه‌زانی و سووكی و چه‌په‌ڵی لێ ده‌تكێ، یا بیریار و ئه‌دیبی ئێرله‌ندی به‌ناوبانگ جۆرج برناردشۆ كه ده‌ڵێت: " ئاگاداریم به‌سه‌ر مێژووی ژیانی ئه‌و پیاوه هێژایه‌دا په‌یدا كرد، دیتم ئعجوبه‌یه‌كی بێ وێنه‌یه، به‌ڵكو رزگاریكه‌ری مرۆڤایه‌تییه، به‌ڕای من ئه‌گه‌ر پیاوێكی وه‌ك موحه‌ممه‌د{ص} سه‌ركردایه‌تی ئه‌وروپای بكردایه له‌هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانی رزگاری ده‌كرد.. هه‌میشه به‌به‌رزترین پله سه‌یری دیانه‌تی موحه‌ممه‌دم كردووه به‌هۆی زیندوویه‌تی جوانیه‌وه، به‌ڕای من ته‌نیا ئاێنێكه توانای خۆگونجاندن و ئاوێته‌بوونی هه‌بێ.. كه وای لێكردووه له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكا جه‌ززاب وسه‌رنج راكێش بێت. ئه‌گه‌ر ئاێنێكی دیاریكراو له به‌ریتانیا یا له ئه‌ورووپادا له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌دساڵی داهاتوودا بلاَو ببێته‌وه ئه‌وه ته‌نیا ئیسلامه.. من پێم وایه كه ئاینی موحه‌ممه‌د{ص}تاكه ئاینێكه هه‌موو مه‌رجه پێویسته‌كانی تیابێ و له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانی ژیانا بگونجێ.. ئای ئه‌مڕۆ جیهان چه‌ند پێویستی به پیاوێكی وه‌ك موحه‌ممه‌د هه‌یه تا موشكیله‌كانی بۆ حه‌ل بكات!! "
نموونه‌یكی تر به { تۆماس }ی زانا‌و فه‌یله‌سوفی سكۆتله‌ندی دێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت:
خۆ بیریار وفه‌یله‌سووف ومێژوونووسی گه‌وره‌ی سكۆتله‌ندی تۆماس كارلایل وه‌سف ومه‌دحێكی زۆر زۆری پێغه‌ممه‌ری هێژا ده‌كات و ده‌ڵێت: " موحه‌ممه‌د {ص} تیشكێك بوو جیهانی روون كرده‌وه، وئه‌وه‌ش فه‌زڵی خودایه و به‌وكه‌سه‌ی ده‌به‌خشێت كه‌خۆی بییه‌وێ. "
هه‌روه‌ها نموونه‌یه‌ك به كارل ماركس دێنێته‌وه كه به‌داخه‌وه شیوعییه‌كانی ولاَتی ئێمه قسه‌كانی ئه‌ویشیان نه‌خوێندۆته‌وه وخۆیشیان به‌شوێنكه‌وته‌ی ئه‌و ده‌زانن و ده‌ڵێت: ته‌نانه‌ت كارل ماركسی باوكی شویعییه‌ت له‌باره‌ی پێغه‌ممه‌ری ئیسلامه‌وه ده‌ڵێت: " شایه‌نی ئه‌وه‌یه هه‌موو ژییر و خاوه‌ن هۆشێك دان به پێغه‌ممه‌ریه‌تی موحه‌ممه‌دا بنێت، كه په‌یامهێنه‌ری ئاسمانه بۆ زه‌وی.. ئه‌و پێغه‌ممه‌ره‌ی به‌په‌یامه‌كه‌ی سه‌رده‌مێكی بۆ زانیاری و رووناكی و مه‌عریفه كرده‌وه، شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه قسه‌كانی و كرده‌وه‌كانی به‌رێگایه‌كی تایبه‌تی زانیارییانه بنووسرێته‌وه.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌عالیمانه‌ی موحه‌ممه‌د هێناونی هه‌مووی وه‌حیه، پێویسته كه‌هه‌موو ئه‌و په‌یامه پێشووانه له‌ناوببات كه ده‌ست تێبردن و گۆڕانیان تیاكراوه "
ئینجا قسه به‌ناوبانگه‌كه‌ی تۆلستۆی دێنێ و ده‌ڵێت:
ئه‌دیبی به‌ناوبانگی روسی لیۆ تۆلستۆی ده‌ڵێت: " من یه‌كێكم له‌وانه‌ی زۆر سه‌رسامن به‌و موحه‌ممه‌د پێغه‌ممه‌ره‌ی{ص} كه‌خوای تاك وته‌نیا هه‌ڵێ بژاردووه تادواین په‌یامه‌كان له‌سه‌رده‌ستی ئه‌وبێت، و ئه‌ویش دواین پێغه‌ممه‌ران بێ. "
دواتر قسه‌ی { گۆته}ی شاعیر و فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی دێنێت و ده‌ڵێت:
ئه‌وه‌ته شاعیری هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌ڵمان { گۆته } ده‌ڵێت: " له‌مێژوودا بۆ نموونه‌ی به‌رزی مرۆڤ گه‌ڕام، له‌موحه‌ممه‌د پێغه‌ممه‌را دیمه‌وه.. " پاشان ده‌ڵێت: "ئێمه‌ی خه‌ڵكی ئه‌ورووپا به‌هه‌موو مه‌فاهیمێكمانه‌وه نه‌گه‌یشتووین به‌وه‌ی موحه‌ممه‌د پێی گه‌یشتووه، و له‌مه‌ولایش كه‌س لێی پێش ناكه‌وێت ".
شاعیری گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسی لامارتین هه‌مان سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌رده‌بڕێ و ده‌بێژێ: " گه‌وره‌ترین رووداوێك له‌ژیانما ئه‌وه‌یه كه به‌ته‌واوی ژیانی موحه‌ممه‌دی پێغه‌ممه‌ری خودام{ ص } خوێنده‌وه، و له‌وێدا گه‌وره‌یی و نه‌مریم ده‌رك كرد.. هیچ پیاوێك نییه وه‌ك موحه‌ممه‌د{ ص } له‌گه‌وره‌یی مرۆڤایه‌تی ده‌رك كردبێ.. هیچ مرۆڤێك نییه وه‌ك موحه‌ممه‌د به‌پله‌كانی كه‌ماڵ گه‌یشتبێ..ئه‌وپێغه‌ممه‌ره هه‌موو بیروباوه‌ڕێكی خه‌رافی له‌ناوبرد كه واسیته‌ی له‌نێوان خوا‌و خه‌ڵكا دروست ده‌كرد.. "
زانای لاهووتی سویسری {دكتۆر هانز كۆنگ} به‌م ده‌قه ده‌ڵێت: " به‌واتای وشه موحه‌ممه‌د پێغه‌ممه‌رێكی راسته‌قینه‌یه، ئیتر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌مان نییه ئینكاری بكه‌ین كه موحه‌ممه‌د رابه‌ر وپێشه‌وا بووه بۆ رێی رزگاری." هه‌روه‌ك زانایان وفه‌یله‌سووفان وبیریاران وئه‌دیبانی رۆژئاوا دان به‌گه‌وره‌یی دواین پێغه‌ممه‌راندا ده‌نێن، له‌هه‌مانكاتا به‌هه‌ر ده په‌نجه‌ش گه‌وره‌یی و هێژایی ئه‌و قورئانه مۆر ده‌كه‌ن كه بۆ پێغه‌ممه‌ری ئیسلام{ ص } هاتووه، ئه‌وه‌ته سه‌ركرده‌ی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسه‌یی ناپلێۆن كاتێ قورئان ده‌خوێنێته‌وه ده‌ڵێت: " نه‌ته‌وه‌یه‌ك وێنه‌ی ئه‌م كتێبه هێژایه‌ی تیابێت، له‌ناوبردنی خۆی وزمانی مومكین نییه. "
زانای ئه‌مریكیش مایكل هارت به‌ده‌وری خۆی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه " له‌مێژووی په‌یامه‌كاندا كتێبێك نییه پیت به پیت پارێزراوبێ و بێ ده‌سكاریكردن مابێته‌وه جگه له‌و قورئانه‌ی موحه‌ممه‌د{ ص } گواستوویه‌ته‌وه..
{ گۆته} له شوێنێكی ترا ده‌ڵێت: " هه‌ركاتێك قورئان ده‌خوێنمه‌وه، هه‌ست ده‌كه‌م گیانم له‌ناو لاشه‌مدا راده‌ته‌كێنێ، قورئان كتێبی كتێبه‌كانه، و وه‌ك هه‌موو موسوڵمانێك باوه‌ڕم پێیه‌تی " گۆته كاتێك ته‌مه‌نی گه‌یشته حه‌فتا ساڵ له‌به‌رچاو خه‌ڵكێكی زۆرا رایگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت به‌بۆنه‌ی ئه‌و شه‌وه پیرۆزه‌وه ئاهه‌نگ بگێڕێت كه قورئانی پیرۆزی تیا دابه‌زیوه بۆ موحه‌ممه‌د پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم .
به‌هه‌مان گیان و رۆحییه‌ته‌وه { ئارنست رێنان } هیتاف ده‌كێشێت وده‌ڵێت: " كاتێ گوێ له‌ئایه‌ته‌كانی ده‌گریت هه‌ژانی سه‌رسامی وخۆشه‌ویستی ده‌تگرێت.. وپاش ئه‌وه‌ی له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی گیانی یاسادانان له‌قورئاندا رۆده‌چیت جگه له به‌گه‌وره‌یی سه‌یركردن و به‌پیرۆزدانانی ئه‌م كتێبه بالاَیه چارێكی ترت نییه "
له شوێنێكی ترا و له باره‌ی قورئانه‌وه تۆڵستۆی ده‌ڵێت: "شه‌ریعه‌تی قورئان - له‌به‌ر رێكه‌وتن و گونجاوی له‌ته‌ك عه‌قڵ وحیكمه‌تا - باڵ به‌سه‌ر جیهانا ده‌كێشێ، به‌راستی تێگه‌یشتم.. به‌راستی ده‌ركم كرد كه ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی پێویستییه‌تی شه‌ریعه‌تێكی ئاسمانییه كه حه‌ق به‌دی بێنێ وباتل له‌ناوبه‌رێ.. "
ئه‌گه‌ر وێنه كێشه نه‌فامه‌كانی دانیمارك سه‌یرێكی نزیك خۆیان بكردایه، وته به‌نرخه‌كه‌ی زانای نه‌رویجی {پرۆفیسۆر ئێرین بێرگ}یان ده‌خوێنده‌وه كه‌له‌زانكۆی ئۆسلۆدا گوتی: " هیچ گومان له‌وه‌دانییه كه قورئان له‌لایه‌ن خواوه هاتووه، و گومان له سابتبوونی پێغه‌ممه‌ریتی موحه‌ممه‌د { ص }دا نییه. "
خه‌ڵكی جیهان پاش ئه‌و هه‌موو وته به‌نرخانه‌ی گه‌وره پیاوان و فه‌یله‌سووفان و بیریاران و پێشه‌وایانی رۆژئاوا له‌باره‌ی پێغه‌ممه‌ری ئیسلامه‌وه باوه‌ڕ به‌كێ ده‌كه‌ن؟ باوه‌ڕ به وێنه‌كێشێكی گه‌مژه‌ی دانیماركی وهه‌ندێ له ره‌وشت نزم و سه‌رلێشێواو ده‌كه‌ن كه‌له ناو ولاَتانی خۆماندا لایه‌نگیری لێده‌كه‌ن، یاباوه‌ڕ به پیاوانی وه‌ك برنادشۆ و گۆته و ناپلیۆن و تۆماس كارلایل وگۆستاف لۆبۆن و لامارتین ده‌كه‌ن، كه هه‌ڵبژارده‌ی باشترین رۆله‌ی رۆژئاوان له‌ژییری و راو بییر وبۆچووندا؟
هیوادارم چاوێ به‌هه‌ڵوێستی خۆماندا بخشێنینه‌وه به‌رامبه‌ر رووداوه‌كان، چی