مامۆستا ناسرى سوبحانى:
له‌رۆژى 7/2/88 له‌سه‌ر بانگێشتنێك رۆیشتم بۆ كرماشان تا 11/2 مامه‌وه، ئه‌ڵبه‌ت دوو رۆژیان پێش واده هاتبووم. له‌و ماوه‌یه‌دا مامۆستا ناسرى سوبحانى(كاك شه‌ریف)مان بینى، ئه‌وه یه‌كه‌مجار بوو مامۆستا ببینم. له‌دوو رۆژى دواییدا له‌باره‌ى سووره‌تى فاتیحه‌وه باسێكى خه‌ست و خۆڵى بۆ كردین، له‌ویادا عیلم و زانیارى ئه‌و پیاوه‌م بۆ ده‌ركه‌وت، هه‌زاران ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت، مامۆستا فارووقى مه‌لا ئه‌حمه‌دیش له ورمێوه هاتبوو. له رۆژى 11/2/88 دا من گه‌ڕامه‌وه بۆ پاوه..
مامۆستا ناسر له‌وكاته‌دا لاو و له‌گرێى سێیه‌مى ته‌مه‌نیا بوو. پیاوێكى بالاَناوه‌ند، به‌كورته‌وه نزیكتر بوو، لاواز، چاو قه‌وى، ناوچاو ساف، ریشێكى مام ناوه‌ندى هه‌بوو، سه‌رى رووت بوو، زۆر جار فه‌ره‌نجییه‌كى هه‌ورامى له‌به‌ر ده‌كرد. ده‌نگى زۆر به‌رز نه‌ده‌كرده‌وه، كاتى خۆى سۆفى بووه، و ئه‌و سۆفى بوونه‌ى له‌مه‌ودوایشى ده‌ورى خۆى بینى بوو، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارییه فراوانه‌یدا زۆرخاكى بوو.
ئه‌م زانایه له‌گه‌ڵ رژێمدا به‌ینیان ناكۆك بوو، رژێمى خۆش نه‌ده‌ویست، چونكه خیانه‌تیان لێ كردبوو، خیانه‌تیان له‌كاك ئه‌حمه‌د كردبوو، له به‌ڵێنێك كه پێیان دابوون پاشگه‌زبووبوونه‌وه، منیش رقم له رژێم نه‌بوو،چونكه ئه‌و حسابه‌ی رۆژئاوا بۆ ئیسلامی كردبوو هه‌مووی دا به‌ئاودا و ئه‌و بناوانه‌ی ئه‌وان هه‌ڵیان به‌ستبوو تێكی دا و پیشانی دنیای دا كه ئیسلام دین و ده‌وڵه‌ته، و میدیاكانیشی به‌ته‌واوی میدیایه‌كی ئیسلامی بوو، من له‌به‌ر ئه‌وه خۆشم ده‌ویستن.. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌و دیمانه‌یان بۆ ساز كردین، تا له‌روانگه‌ی به‌ڕێزی ئاگادار ببم، و ئاڵ و گوڕی بۆچوونمان ببێ. من كه خۆشم ئه‌ویست له روانگه‌یه‌كه‌وه بوو، ئه‌ویش كه دژى بوو له روانگه‌یه‌كى تره‌و بوو، به‌هه‌رحاڵ وه‌ك چۆن من پارێزگاریم به بۆچوونى خۆمه‌وه كردبوو، ئه‌ویش پارێزگارى به بۆ چوونى خۆیه‌وه كردبوو، چونكه برایان، وه ك كۆمه‌ڵ، نه به‌ره‌ئى من رازى بوون نه‌به ره‌ئى ئه‌ویش، ئه‌و سه‌رانی رژێم وگه‌وره زانایانی شیعه‌ی به‌كافر ده‌زانی، وئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى نه‌هجى برایان بوو.
له‌لایه‌ن رژێمه‌وه فه‌رمانى گرتنى هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه له‌به‌رچاودا نه‌بوو، له‌سه‌ره‌تاى شۆڕشه‌وه ده‌ورێكى بالاَى له هاندانى جه‌ماوه‌ر دژى رژێمى شاهه‌نشاهى هه‌بووه، گورزى ده‌سته راستى كاك ئه‌حمه‌دى موفتى زاده‌بوو، هه‌رچه‌ند له‌ته‌ك كاك ئه‌حمه‌دا هه‌ندێ راو بۆچوونی جیاوازی هه‌بوو، به‌لاَم له‌و كاته‌دا به ئیجتیهادی خۆی پشتگیری لێكردووه.. كاك ئه‌حمه‌دیش هه‌زار ره‌حمه‌تى لێ بێت پێش گرتنه‌كه‌ی هه‌مان توندڕه‌وى دژى رژێمى تیا دروست بووبو.
هۆى ئه‌وه‌ش بوو ئه‌مان له‌ناوچه‌كه‌دا خۆیان خاوه‌نى شۆڕش بوون، خۆیان جه‌ماوه‌ریان دژى شا هانده‌دا، و له‌راستیدا كاربه‌ده‌ستانى رژێمى نوێ خیانه‌تێ گه‌وره‌یان لێ‌كردن. كاتێ كه یه‌خه‌یان له‌و هه‌موو به‌ڵێنانه هه‌ڵته‌كاند كه پێیان دابوون... زۆرشتی تر هه‌یه له‌كاتی خوێا ئینشائه‌ڵلا بلاَوی ده‌كه‌مه‌وه..
تا له ساڵى 1990دا له‌وكاته‌دا كه ئیمام خومه‌ینى مرد ته‌فتیشێكى زۆر وردیان كرد و چاوێكیان كردبوه هه‌زار چاو، مامۆستا ناسریش هاتبووه شارى سنه، و له‌ماڵى كاك فاروقى ئه‌حمه‌دیدا (كه یه‌كێك بوو له سه‌رانى كۆمه‌ڵى كاك ئه‌حمه‌د) گرتیان. و پاش زه‌حمه‌تێكى زۆر ئیعتیرافى له‌سه‌ر رێكخستنى برایان له ئێرانا كردبوو، له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌وه كه درۆ ناكات، هه‌موو شتێكى گوتبوو، زیاد له‌وه له‌هه‌موو دانیشتنه‌كانیاندا خومه‌ینى به‌كافر له‌قه‌ڵه‌م دابوو. ئه‌وانیش له دادگای خۆیاندا حوكمی له‌سێداره‌یان دابوو، لاشه‌كه‌یان به كه‌س وكاری ته‌سلیم نه‌كرده‌وه له‌وه ده‌ترسان كه خۆ پیشاندان له‌دژى رژێم سازبكرێ.. له‌گۆڕستانێكى شارى قوروه‌دا ناشتبوویان.. پاش ماوه‌یه‌ك كه‌فاله‌تێكی گه‌وره‌یان له‌دۆستانی وه‌رگرت، ئینجا پێیان گوتن كه گۆِره‌كه‌ی له قوروه‌یه..
# # #
دێى(بانه‌وڕ ێ):
له‌رۆژى هه‌ینى 12/2/88 له‌ته‌ك مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دى بارامى و مه‌لا عومه‌رى مزگه‌وتى ئینقیلاب و به‌هادیندا رۆیشتین بۆ دێى(بانه‌وڕێ)، ئه‌م ئاواییه تازه دروستكرابوو، له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى ئێرانا ئه‌وكاته ناوى نه‌بوو، نزیكه‌ى سه‌د ماڵێك ده‌بوو، ماڵه‌كانى جوان وقه‌شه‌نگ دروستكرابوون له‌سه‌ر شێوازى شار بوون، له‌لادى نه‌ده‌چوو، ئاو و كاره‌بایان هه‌بوو. بۆ سه‌ردانى مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ومینى ئیمامى رۆیشتین، كه‌چى له‌ماڵ نه‌بوو، نیوه‌ڕۆ هه‌ر له‌وێ نانمان خوارد.. من كه‌مێ خه‌وتم، ئه‌وان رۆیشتبوون بۆلاى مامۆستا مه‌لا مه‌حموودى ئیمامى له‌سه‌ره‌وه، مه‌لا مه‌حموود له‌ماڵ بووبو، یه‌ك دوو كه‌سیان له‌گه‌ڵ پیكابێكدا ناردبوو به‌شوێنمدا.. تا ئه‌وشوێنه‌ى پیكابه‌كه توانى هاتنه پێشه‌وه، ئیتر له‌ماڵ مه‌لاحه‌مه‌ومینه‌وه تا لاى پیكابه‌كه به پێ رۆیشتین، و یه‌كێك له پیاوه‌كانى هاوه‌ڵم هه‌میشه ده‌ستى به بن ده‌ستمه‌وه بوو نه‌وه‌ك هه‌ڵبخلیسكێم، چونكه وه‌خته‌كه زستان بوو، ده‌شت و ده‌ر له‌به‌ر به‌فر به‌ده‌ره‌وه نه‌بوو، ئیتر پێكه‌وه به‌سوارى پیكابه‌كه رۆیشتین تا ماڵ مامۆستا مه‌لا محموود.
مامۆستا مه‌لا محموود:
له‌ماڵ مامۆستا مه‌لا مه‌حموود دابه‌زین، من له‌وه پێش نه‌م ده‌ناسى، مامۆستا بارامى خوا پاداشتى بداته‌وه، ئه‌و منى پێ ناساندبوو، له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌وه خزمه‌تێكى زۆرى كردین و رێزێكى فراوانى لێ گرتین، خوا پاداشتى خێرى بداته‌وه..
مه‌لا مه‌حموود پیاوێكى لاوازى، بالاَ ناوه‌ندى، سپى پێستى، مووره‌شى، پێكه‌وتووى، سیما‌و رواڵه‌ت جوان، خوێن گه‌رم و زه‌ڕه شیرین بوو، تاڵ تاڵێ له‌ریشه زۆر ره‌شه‌كه‌ى سپى بووبوو، ته‌مه‌نى له ده‌ورو به‌رى چل ساڵیدا ده‌بوو.
به‌شى زۆرى ئه‌و مه‌حمود ناوانه‌ى من دیبومن رێسا مه‌شهووره‌كه‌یان تیا هاتبوه‌دى، به‌لاَم ئه‌م له‌و ریسایه هه‌ڵبوێراو بوو.. به‌ڕاستى پیاوێكى مه‌نگى سه‌نگین و به‌ئه‌ده‌ب و به‌ویقار و به‌ڕێز بوو.
كه ئێمه رۆیشتین مه‌لا عه‌بدول غه‌ففار و حاجى عه‌بباسى ئیمامیش له‌وێ بوون، مه‌لا عه‌بدول غه‌ففار پیاوێكى سوعبه‌تچى وقسه خۆش بوو، هه‌ندێ قسه‌ى خۆشى بۆ كردین، له‌ناو ئه‌وقسانه‌دا باسى ئه‌وه‌ى بۆ كردین كه چۆن كابرایه‌كى شه‌یتان په‌رستى كاكه‌یى پێى ده‌ڵێت: مه‌لا مل پیته‌كه! به‌خوا ئه‌ى سمێڵه قیتانه‌ى من و ئه‌و عومه‌ره داماوه‌ى تۆ هه‌ڕگ ئه‌كرێ به‌سه‌ر یانا.. مل پیت، واته: مل پووت ، به‌ته‌نه‌كه‌ى نه‌وت ئه‌ڵێن: پووت. واته: ملت ئه‌وه‌نده ئه‌ستووره ئه‌ڵێى ته‌نه‌كه‌ى نه‌وته!!.
حاجى عه‌بباسیش ماڵى له ژێر ماڵه‌كه‌ى مه‌لا مه‌حموودا بوو، حاجى عه‌بباس پیاوێك بوو، كورته‌بالاَ، قه‌ڵه‌و وخیپش، چاوقه‌وى، كه‌مێ ده‌م لار، وه‌ك ئه‌وه زووتر شه‌له‌لى گرتبێ ئاوه‌ها بوو، قسه خۆش و سوعبه‌تچى، مه‌لا مه‌حموود به‌سوێند دایناین وئه‌وشه‌وه له‌ماڵ ئه‌وان بووین، بۆ سبه‌ى نیوه‌ڕۆیش به‌سوێند له‌ماڵ حاجى عه‌بباس بووین. كاتێكى خۆشمان له‌وێ به‌سه‌ر برد..
ئه‌وه‌ى جێى بیرهێنانه‌وه‌یه، له‌وكاته‌دا له‌ماڵ مه‌لا مه‌حموودا بووین، من باسى عاقیبه‌ت خێرییه‌كه‌م بۆ گێڕانه‌وه، من له‌نێوان مه‌لا عه‌بدولغه‌ففار و حاجى عه‌بباسدا بووم، له‌ناو ئه‌و باسه‌دا باسى كابراى به‌نى ئیسرائیلى كه ولاَخه‌كه‌ى ون ده‌بێت و به‌شوێنیا ده‌گه‌ڕێت مامۆستا ئه‌یگوت: له‌و كاته‌دا كه پیاوه‌كه خه‌به‌رى ده‌بێته‌وه و به‌شوێن ولاَخه‌كه‌یا ده‌گه‌ڕێ، ده‌ستت بۆ ئه‌ملاو لاى خۆت راكیشاوه‌و گوتوته: ئه‌ملا ولاَخ وئه‌ولا ولاَخ ، ولاَخ دیار نه‌بوو.. پێ ئه‌كه‌نین وئه‌یان وت: كه‌باسی وڵاخه‌كه‌ت كردووه هێمات بۆ ئه‌وان كردووه !! منیش بێ ئاگا له‌وه كه ئه‌وان به‌وجۆره ته‌فسیریان كردۆته‌وه.. منیش پێم گوت: هه‌رگیز حه‌دم نییه شتی وا به هیچ ئینسانێك بڵێم، نه‌خوازمه كه‌سانێكی وه‌ك ئه‌و دووپیاوه‌ش كه نموونه‌ی پیاوه‌تی بوون..
پاش نیو ه‌ڕۆ كه‌ویستمان بگه‌ڕێینه‌وه به‌سه‌ر پێوه سه‌رێكى ماڵ مه‌لا عه‌بدولغه‌ففارمان دا،و له رۆژى 13/2 دا گه‌ڕاینه‌وه بۆ پاوه..
# # #
ئه‌توانی درێژه‌ی عاقیبه‌ت خێری لێره بخوێنیته‌وه:
عاقـــیبه‌ت خــێری
ده‌ستخۆشیی نووسینی ئه‌م بیره‌وه‌ریانه‌ت به‌تایبه‌ت دیدار له‌گه‌ڵ کاک ناسری ره‌حمه‌تیتان لێده‌که‌م، به‌ڵام پێموایه کاک ناسر سه‌رانی ئاگای ڕێژیمی، به کافر ده‌زانی نه‌ک هه‌موو شیعه به کافر بزانێ‌و ئه‌و له کاسێته‌کانی دا ده‌فه‌رموێ که ده‌بێ ئیتمامی حوججه له‌سه‌ر خه‌ڵک بکرێ‌و خه‌ڵک له‌ڕووی ئاگاهیی‌وه ئیسلام وه‌ربگرن(موئمین) یان ره‌تی که‌نه‌وه(کافر) ئه‌گینا خه‌ڵکی بێ‌ئاگا موشریکی فه‌ترین.
گڵکۆیی مامۆستای نه‌مر به ئێستاشه‌وه هه‌ر له قوروه‌یه .
زۆر سوپاس
له‌گه‌ڵ ڕیزم دا
بارام
بؤج مامؤستا حةسةن ضي نووسيوة؟ نووسيويةتي: كاك ناصر سةراني رزيم و طةورةزاناياني بةكافر دةزاني..
لةكَةل ريزم دا