به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
سه‌باره‌ت به سووكایه‌تی و بێ رێزیكردن به‌رامبه‌ر به په‌یامبه‌ری خوا
درێژه‌دان به سووكایه‌تییه‌كان به ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر ریسوا ده‌كه‌ین
بسم الله الرحمن الرحیم . له‌كاتێكدا كاردانه‌وه‌كان دژ به سوكایه‌تی پێكردنی هه‌ندێ رۆژنامه‌ی ئه‌وروپی و به‌تایبه‌تی دانیماركی به كه‌سایه‌تی په‌یامبه‌ری ئیسلام محمد له‌لایه‌ن موسڵمانانه‌وه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا درێژه‌ی هه‌یه ، به‌داخه‌وه ئه‌م جاره له هۆڵه‌نداو له فلیمێكی سوكایه‌تی ئامێزدا له سایتێكی ئینته‌رنێت بێ رێزی به‌رامبه‌ر په‌یامبه‌رمان ده‌كرێت و سوكایه‌تی به قورئانی پیرۆز كه گه‌وره‌ترین په‌یامه ده‌كرێ . ئێمه له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستانه‌وه به توندی ئه‌م كارانه مه‌حكوم ده‌كه‌ین و دژ به هه‌موو به‌هاو پرنسیپه ئایینی و مرۆڤایه‌تی و ئه‌خلاقیاتی كاری رۆژنامه‌وانی ده‌زانین ، چونكه سوكایه‌تی كردن به په‌یامه ئاسمانییه‌كان و په‌یامبه‌رانی خوا‌و بیروباوه‌ری سه‌دان ملیۆن كه‌س له جیهاندا ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته خانه‌ی ئازادی بیر‌و راو راده‌ربرین و دووره له په‌یامی ره‌سه‌نی راگه‌یاندیش . ئێمه ده‌زانین كه په‌ره‌سه‌ندنی ئیسلام و موسڵمان بوونی رۆژانه‌ی ده‌یان و سه‌دان كه‌س له ولاَتانی ئه‌وروپا ئه‌و ترسه‌ی لای هه‌ندێ خه‌ڵكی ده‌مارگیر و ره‌گه‌زپه‌رست دروستكردووه كه ره‌نگه له ئایینده‌دا ئه‌وروپا هاوسه‌نگی تێك بچێت و دیمۆگافیای دانیشتوانی گۆڕانی به‌سه‌ر دابێت ، به‌لاَم گونجان و رێكبوونی ئایینی ئیسلام له‌گه‌ڵ سروشتی مرۆڤ و بوونی وه‌ك هۆكارو فاكته‌ری ئارامی و خۆشبه‌ختی مرۆڤ وای كردووه كه هه‌زاران خه‌ڵك رووی تێبكات و موسڵمان بوونی خۆیان رابگه‌یه‌نن . دیاره ئازادی بیروو را ده‌ربرینیش له هه‌موو شوێنێكدا سنووری خۆی هه‌یه‌و به ره‌هایی نییه ، وه‌ك بینیمان له فه‌ره‌نسا چه‌ندین شوێنی نمایشكردنی فیلم و شانۆ ئاگریان تێبه‌رداو سوتێنران ، چونكه سوكایه‌تی به مه‌سیح په‌یامبه‌ر (سلاَوی خوای له‌سه‌ر بێت) كرابوو له‌و فیلمه‌دا كه نمایشكرابوو ، یاخود ده‌ویسترا نمایش بكرێ ، فه‌ره‌نساش وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن (دایكی ئازادی) یه ، ئه‌ی بۆچی بۆخۆیان رازی نین سنووره‌كانی ئازادی ببه‌زێنن ، با بۆ خه‌ڵكی تریش رازی نه‌بن . ئه‌م جۆره كارانه شتێكی تریان به‌دواوه نابێت جگه له زیادكردنی رق و كینه و بلاَوكردنه‌وه‌ی كه‌راهیه‌ت و یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه و ته‌ساموحی ژیان و ئایینه‌كان . خۆشبه‌ختانه ئه‌م جاره هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش وێڕای ولاَتانی ئیسلامیی ئه‌م كاره‌یان مه‌حكوم كرد‌و به هه‌نگاوێكی خراپ و نه‌شیاویان له قه‌ڵه‌مدا، به‌لاَم پێویسته ولاَته ئه‌وروپییه‌كان هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ رێگه گرتن له‌م كارانه ، ئه‌وه بزانن كه ئیسلام و موسڵمانان له‌ولاَته‌كانیاندا بوونه‌ته پێكهاته‌یه‌كی گه‌وره‌و نكوڵی لێنه‌كراو ، بۆیه پێویسته پاراستنی رێز‌و كه‌رامه‌تی هه‌موو لاو هه‌ست و نه‌ست و شعووری ملیاران كه‌س له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه‌دا.
مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستان
20 ره‌بیعی یه‌كه‌می 1429
28/3/2008