پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: " مَنْ تابَ قَبلَ أنْ تَطْلعَ الشمْسُ مِنْ مَغْربِهَا، تَاب اللهُ عَليْهِ (1) " واته: ئه‌وه‌ی له‌گوناهه‌كانی په‌شیمان ببێته‌وه، و پێش ئه‌وه‌ی رۆژ له خۆرئاوا بوونه‌وه هه‌ڵبێ خوا تۆبه‌كه‌ی لێ قبول ده‌كات، وله‌گوناهی خۆش ده‌بێت.
زانایان فه‌رموویانه: ئه‌مه سنوورێكه بۆ قبووڵبوونی تۆبه.. له‌فه‌رموده‌ی دروستا هاتووه: تۆبه ده‌رگایه‌كی كراوه‌ی هه‌یه، به‌رده‌وام تۆبه وه‌رده‌گیرێ وقبوول ده‌كرێت تا ئه‌وده‌رگایه داده‌خرێت، كاتێكیش له‌خۆرئاواوه خۆرهه‌ڵهات ئه‌وده‌رگایه داده‌خرێت(2)..
ئه‌وه‌ی پێش ئه‌و كاته تۆبه‌ی نه‌كردبێ تۆبه‌ی لێ وه‌رناگیرێ، ئه‌مه‌ش ته‌فسیرو شرۆڤه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێ: " يَوْمَ يَأْتِي بَعْضُ آَيَاتِ رَبِّكَ لا يَنْفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آَمَنَتْ مِنْ قَبْلُ أَوْ كَسَبَتْ فِي إِيمَانِهَا خَيْرًا "(3) واته: ئه‌وكه‌سه‌ی باوه‌ڕی نه‌هێنابێت یا كرده‌وه‌ی چاكی نه‌كردبێ تا ئه‌ورۆژه‌ی هه‌ندێ له‌ئایه‌ت ونیشانه‌كانی خوا دێته‌دی،{ وه‌ك: هه‌ڵهاتنی خۆر له‌خۆرئاواوه } ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر ئیمانیش بێنێت، یا كرده‌وه‌ی چاكه‌ش بكات ئیمانه‌كه‌ی یا كرده‌وه‌ی چاكی هیچ سوودێكی پێ ناگه‌یه‌نێت..
له سه‌حیحی بوخاریدا ئه‌بوهوره‌یره ریوایه‌تی ده‌كات كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: « لا تَقَوُمُ السَّاعَةُ حَتَّى تَطْلعَ الشمْسُ مِنْ مَغْربِهَا، فإذا طَلَعَتْ ورَآهَا النَّاسُ آمَنُوا أجْمَعُوُنَ، وَذلكَ حِينَ (لا يَنْفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا) .(4) » واته: رۆژی قیامه‌ت به‌رپا نابێت تا خۆر له‌خۆرئاواوه هه‌ڵ نه‌یه‌ت، كاتێك له‌وێوه هه‌ڵهات وخه‌ڵكی به‌چاوی خۆیان بینییان هه‌موو ئیمان دێنن، ئه‌وه‌ش ئه‌وكاته‌یه كه ئیمان هێنان – بۆكه‌سێ پێشتر ئیمانی نه‌بووبێ- سوود به‌خاوه‌نه‌كه‌ی ناگه‌یه‌نێت..
له سه‌حیحی موسلیمدا ئه‌بوموسا ریوایه‌تی ده‌كات كه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: " إنَّ اللهَ تَعَالَى يَبْسُطُ يَدَهُ بِالليْلِ لِيَتُوبَ مُسِيءُ النَّهَارِ وَيَبْسُطُ يَدَهُ بِالنَهَارِ ليَتوبَ مُسيءُ الليلِ حَتَّى تَطْلعَ الشمْسُ مِنْ مَغْربِهَا "(5) واته: بێگومان خوا به‌شه‌وانه ده‌ستی ده‌كاته‌وه تا ئه‌وه‌ی به‌رۆژا گوناهی كردووه په‌شیمان ببچێته‌وه، و برۆژا ده‌ستی ده‌كاته‌وه تا ئه‌وه‌ی به‌شه‌وا گوناهی كردووه په‌شیمان ببێته‌وه، تاكاتێ خۆر له‌خۆرئاوابوونیه‌وه هه‌ڵدێ.
1- صحيح مسلم.. وأحمد في مسنده، وقال الألباني في مراجعته لأحاديث الترغيب والترهيب: صحيح.
2- راجع صحيح الترمذي، وقال: حديث حسن صحيح. وقال الألباني في صحيح وضعيف سنن الترمذي برقم: 3535، 3536، : حسن، و حسن الإسناد.
3- الأنعام/158.
4- أخرجه البخاري في كتاب التفسير/باب { لا ينفع نفسا إيمانها }، ص 962. وابن مندة: جزء الإيمان.
5- أخرجه مسلم. في كتاب التوبة/باب قبول التوبة من الذنوب، ص: 1162.