سلاَوی خوات لێ بێت مامۆستای به‌رێز!
ئـ - ئایا جنۆكه ده‌چێته له‌شی مرۆڤه‌وه؟
ب- ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری واده‌كه‌ن: گوایا جنۆكه ده‌رده‌ركه‌ن راسته؟
ج – چۆن له‌نه‌خۆشی ده‌روونی جیا بكرێته‌وه؟
له‌گه‌ڵ رێزمدا. سه‌روه‌ر مییر.. 28/10/2007
منیش له 10/11/ 2008 دا وه‌لاَمم دایه‌وه‌و به ئێمێلێكدا بۆم نارد.
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
پاش دروود و سلاَو بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر وبنه‌ماڵه‌كه‌ی و هاوه‌ڵه‌كانی ده‌ڵێم: پاش توێژینه‌وه و گه‌رِان به‌شوێن راو بۆچوون و به‌ڵگه‌و ده‌لیلی زانایاندا گه‌یشتمه ئه‌م ئه‌نجامه:
به‌ڵێ، ئه‌و قسه‌یه راسته‌و جنۆكه ده‌توانێ برواته ناو له‌شی مرۆڤه‌وه، و تووشی نه‌خۆشی شێتی یا فێ لیهاتنی بكات، به‌لاَم مه‌رج نییه، هه‌موو فێ لێهاتن و شێتییه‌ك به‌هۆی جنۆكه‌وه بێت.
له‌سه‌رده‌می پێغه‌ممه‌را دروودی خوای لێ بێ، شتی وا رووی داوه، و ئه‌و دوعایانه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كاری هێناوه له‌كتێبه كانی فه‌رمووده‌دا نووسراوه، و له‌به‌ر ده‌ستماندایه، و ئه‌وا به‌لگه‌و بۆ چوونه‌كانم به‌درێژی بۆ نووسیت وبۆم ناردیت..
ئیتر به‌خوات ده‌سپێرم وخوا له‌شه‌رِی ئینسانه‌كانی هاو جۆرمان بمان پارێزێ و پاشان له‌شه‌رِی ئه‌و نادیارانه‌ش.
10/11/2007
له‌هه‌مان رۆژا ئه‌م باسه‌م نارد بۆ گوڤاری دوانگه، له‌به‌ر ئه‌وه له سایته‌كه‌ی خۆما بلاوم نه‌كرده‌وه..
# # #
پاش سوپاس بۆ خوا و سلاَو بۆگیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئال وبه‌یت و شوێنكه‌وتووانی..
له‌وه‌لاَمی به‌شی یه‌كه‌می پرسیاره‌كه‌تا زانایان ده‌فه‌رموون:
به‌ڵێ، ئه‌و قسه‌یه راسته، و به‌ڵگه‌شیان قورئان و سوننه‌ته. قورئان ده‌فه‌رموێ: " الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لا يَقُومُونَ إِلاَّ كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ "(1). واته: ئه‌وانه‌ی سو‌و وه‌رده‌گرن، له‌رۆژی قیامه‌تا كاتێ له‌جێی خۆیانا راست ده‌بنه‌وه، وه‌ك فێدار و ئه‌وانه راست ده‌بنه‌وه كه شه‌یتان ده‌ستی لێ وه‌شاندوون. مه‌به‌ست له‌شه‌یتان لێره‌دا كافری جنۆكه‌یه.. شێخی قورتوبی له‌ته‌فسیره به‌ناو بانگه‌كه‌یا له‌شه‌رحی ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێ: ئه‌مه باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ په‌رچی ئه‌وانه‌ی ئینكاری ده‌ست لێ وه‌شاندنی جنۆكه ده‌كه‌ن..(2)
هه‌روه‌ها شێخول ئیسلام ئیبنو ته‌یمییه فه‌رموویه‌تی: زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت له‌وه‌دا یه‌كرِان كه جنۆكه ده‌توانێ برِواته ناو له‌شی مرۆڤه‌وه. به‌پێی ئه‌و ئایه‌ته‌ی سووره‌تی به‌قه‌ره، وهه‌روه‌ها له‌فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ فه‌رموویه‌تی: " إنَّ الشَّيْطَانَ يَجْرِي مِنِ ابْنِ آدَمَ مَجْرَى الدَّمِّ "(3)، شه‌یتان وه‌كو خوێن به‌له‌شی مرۆڤدا هاتوچۆ ده‌كات.
عه‌بدوڵلای كورِی ئیمام ئه‌حمه‌دیش فه‌رمویه‌تی: له باوكمم پرسی: هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێن: جنۆكه ناتوانێ برِواته ناو له‌شی فێداره‌وه؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: كورِم درۆده‌كه‌ن، فێداره‌كه به‌زمانی ئه‌وه‌وه قسه‌ده‌كات.
له‌باره‌ی هۆی رۆیشتنی جنۆكه بۆناو له‌شی مرۆڤه‌وه، و فێ لێهێنانی، به‌ره‌حمه‌ت بێ شێخول ئیسلام فه‌رموویه‌تی: له‌وانه‌یه ئه‌وین و خۆشه‌ویستی بێت، له‌وانه‌یه رق‌و قین و دوژمنایه‌تی بێت، له‌وانه‌یه تۆڵه سه‌ندنه‌وه بێت له‌و مرۆڤه‌ی ئازاری داون، وه‌ك ئه‌وه كه‌میزی كردبێ به‌سه‌ریانا، یا ئاوی گه‌رمی له‌كوڵی پیا رشتبن، یا هه‌ندێكی لێ كوشتبن، هه‌رچه‌ند مرۆڤه‌كه به‌خۆیشی نه‌زانیبێت. له‌ناو جنۆكه‌دا سته‌مكاری و نه‌فامی زۆره، ئه‌وه‌ی خراپه‌ی له‌ته‌كا كردبن تۆڵه‌یه‌كی وای لێ ده‌كه‌نه‌وه زۆرتربێ له‌مافی خۆیان.. وایش ده‌بێ هه‌ر بۆ ئازاردان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، و مرۆڤه‌كه هیچ تاوانێكی له‌ته‌كا نه‌كردوون. وه‌ك ئه‌و زاڵمانه‌ی له‌ناو مرۆڤا ده‌یان بینین، به‌ناهه‌ق زوڵم له‌خه‌ڵكی ده‌كه‌ن. (4).
ئه‌وانه‌ی ده‌توانن ئه‌وكاره بكه‌ن:
بۆ وه‌لاَمی به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ت زانایان ده‌فه‌رموون: ئه‌وانه‌ی ئه‌وكاره‌ده‌كه‌ن دووجۆرن: جۆرێكیان ده‌ست برِ ونه‌زانن، ئه‌وانه راست ناكه‌ن.. جۆرێكی تریشیان پیاو چاك و لێزانن و ئه‌مانه‌یان راست ده‌كه‌ن..
بۆ جۆری دووه‌میان به‌ڵگه له سووننه‌تا هه‌یه ئه‌ویش وه‌ك ئه‌و دوو فه‌رمووده‌یه كه ئیمام ئه‌حمه‌د و به‌یهه‌قی ریوایه‌تی ده‌كه‌ن كه ئوبه‌یی كورِی كه‌عب ده‌فه‌رموێ: من له‌لای پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه وسلم بووم، پیاوێكی ده‌شته‌كی هات، و عه‌رزی كرد قوربان! من برایه‌كم هه‌یه ئێش وئازاری هه‌یه.. فه‌رمووی: ئازاره‌كه‌ی چییه؟ عه‌رزی كرد: شێت بووه، فه‌رمووی: بۆم بێنه. ئه‌ویش بۆی هێناو له‌به‌رده‌ستیا دای نا، پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه وسلم دوعای به‌سه‌را خوێند، دوعاكانی بریتی بوون له: سووره‌تی فاتیحه و چوار ئایه‌تی سه‌ره‌تای سووره‌تی {البقره}، و ئایه‌تی{ وَإلهُكمْ إلهٌ واحِدٌ}، وئایه‌ته‌ل كورسی، و سێ ئایه‌تی كۆتایی سووره‌تی{ البقرة }، و ئایه‌تی{ شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ }، و ئایه‌تی { إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ }له سووره‌تی { الأعراف }دا، و ئایه‌تی:{ فَتَعَاڵى اللَّهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ}تا كۆتایی سووره‌تی { المؤمنون }، و ده ئایه‌تی سه‌ره‌تای سووره‌تی { الصافات }، و سێ ئایه‌تی دواینی سووه‌ره‌تی{ الحشر}، و ئایه‌تی{ وَأَنَّهُ تَعَالَى جَدُّ رَبِّنَا }له‌سووره‌تی { الجن}دا، و سووره‌تی { قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ }، و هه‌ردوو سووره‌تی { قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ } و{ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ }، كه پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه وسلم له‌خوێندنی دوعاكان ته‌واو بوو كورِه‌كه هه‌ستا وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچی نه‌بووبێت.
به‌پشتیوانی خوا له‌كۆتایی باسه‌كه‌وه ئایه‌ته‌كان به‌ته‌واوی ده‌نووسین، تا خوێنه‌ر سوودی لێ وه‌ربگرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌وفه‌رمووده‌یه كه ئیمام ئه‌حمه‌د و به‌یهه‌قی ریوایه‌تیان كردووه :" عَنْ أبَيِّ بنِ كعبٍ قَالَ : كُنتُ عند النبي صلى الله عليه و سلم فجَاءَ أعْرابيٌّ فقالَ: يا نبيَّ اللهِ! إنَّ لي أخًا وبهِ وجَعٌ. قالَ: وما وجَعُه؟ قالَ: بهِ لمَمٌ. قالَ: فَائتِني بِهِ، فَوضَعَهُ بَينَ يَديه، فَعَوَّذَه النبيُّ صلى الله عليه و سلم بفاتِحةِ الكِتابِ، وأرْبعِ آياتٍ منْ أوَّلِ سُورةِ البَقرةِ، وهاتَينِ الآيتَيْنِ { وَإلهُكمْ إلهٌ واحِدٌ } وآيةِ الكرسي، وثلاثِ آياتٍ منْ آخِرِ سُورَةِ البَقَرةِ، وآيةٍ منْ آلِ عِمْرانَ { شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ }، وَآيةٍ منَ الأعرافِ { إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ }، وآخرِ سُورةِ المؤمنينَ { فَتَعَالَى اللَّهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ }، وآيةٍ منْ سورةِ الجِنِّ { وَأَنَّهُ تَعَالَى جَدُّ رَبِّنَا }، وعشرِ آياتٍ مِنْ أولِ الصَّافاتِ، وثَلاثِ آياتٍ مِن آخِرِ سُورَةِ الحَشْرِ، و قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ، والمعوذتين، فقام الرجل كأنه لم يَشْتَكِ قَطُّ ".(5).
قال الألباني والأرنؤوطُ : إسناده ضعيف لضعف أبي جناب، الذي اسمه يحيى بن أبي حية. و يقول صاحب مجمع الزوائد: فيه أبو جناب، وهو ضعيف لكثرة تدليسه، وقد وثقه ابن حبان، وبقية رجاله رجال الصحيح. ورواه الحاكم في المستدرك من طريق أبي جناب وقال: هذا الحديث محفوظ صحيح. وهذا الحديث أخرجه ابن ماجة، وابو يعلى الموصلي أيضا.
هه‌رچه‌ند به‌شی زۆری زانایانی فه‌رمووده ئه‌م فه‌رمووده‌یان به‌لاواز داناوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌نه‌ده‌كه‌یا پیاوێكی تیایه به‌ناوی ئه‌بو جه‌ناب، به‌لاَم ئیبنو حیببان به‌متمانه‌ی داناوه. و باقی راوییه‌كانی تری ئه‌وانه‌ن كه راوی سه‌حیحن، و حاكمیش له { المستدرك }دا هه‌ر له‌رێی ئه‌بو جه‌نابه‌وه ریواتی كردووه، و فه‌رموویه‌تی: سه‌حیحه. (6)
هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌یه‌كی تریش هه‌یه كه ئیمام ئه‌حمه‌د ریوایه‌تی ده‌كات كه ئافره‌تێك كورِێكی پێ ده‌بێ، و دێته خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه و سلم و عه‌رزی ده‌كات: قوربان! كورِه‌كه‌م شێت بووه،و له‌به‌رده‌م پێغه‌ممه‌را دای ده‌نێ، پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه و سلم ده‌فه‌رمووی: وه‌ره ده‌رێ هه‌ی دوژمنی خوا! من پێغه‌ممه‌ری خوام، منداڵه‌كه ده‌ردو به‌لاَی نامێنێ و چاك ده‌بێته‌وه، پاشان ئافره‌ته‌كه، دووبه‌ران و هه‌ندێ كه‌شك و رۆن به‌دیاری دێنێ بۆ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه و سلم {وادیاره ئافره‌ته‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند بووه}، و ئه‌ویش كه‌شك و رۆنه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گرێت له‌ته‌ك به‌رانێكیانا، وبه‌رانه‌كه‌ی تری بۆ ده‌گێرِێته‌وه..
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: " عن يعلى بن مرة رضي الله عنه أن امرأة أتت النبي صلى الله عليه و سلم بابن لها قد أصابه لمم، فقال النبي صلى الله عليه و سلم : ((اخرج عدو الله، أنا رسول الله))، قال: فبرأ الصبي، فأهدت أمه إلى النبي صلى الله عليه و سلم كبشين وشيئا من أقط وسمن، فأخذ النبي صلى الله عليه و سلم الأقط والسمن وأحد الكبشين، ورد عليها الآخر" (7).
له‌باره‌ی سه‌نه‌دێ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه خاوه‌نی " الفتاوى الذهبية في الرقى الشرعية " ده‌ڵێ: ئه‌وانه‌ی ریوایه‌تیان كردووه متمانه پێكراون، و له‌چه‌ندرێگه‌یه‌كه‌وه ریوایه‌تكراوه، و ئیبنو كه‌سیر به‌رحمه‌ت بێ له مێژووه‌كه‌ی خۆی{ البدایه والنهایه }دا له‌باره‌ی سه‌نه‌دێ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه وتوویه‌تی: ئه‌م رێیانه‌ی فه‌رمووده‌كه‌ی لێوه هاتووه هه‌موویان باشن، و نزیك له یه‌قین ده‌گه‌یه‌نێ، كه یه‌علا ی كورِی مه‌رره ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی له پێغه‌ممه‌ر - صلى الله عليه و سلم- ه‌وه ریوایه‌ت كردووه(8).
هه‌موو شێتییه‌ك به هۆی جنۆكه‌وه نییه:
بۆ به‌شی سێ هه‌می پرسیاره‌كه‌ت زانایان فه‌رموویانه: هه‌موو شێتییه‌ك به هۆی ده‌ست لێ وه‌شاندنی جنۆكه‌وه نییه، و هه‌موو نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونیش هۆی ئه‌وه نییه جنۆكه رۆیشتبێته له‌شی ئه‌و كه‌سه‌وه.. بۆ وه‌لاَمی به‌شی دووه‌می لقی سێیه‌می پرسیاره‌كه: { ئه‌و دوو حاڵه‌ته چۆن له‌یه‌ك جیاده‌كرێنه‌وه} زانایان فه‌رموویانه: ئه‌وانه‌ی له‌وباره‌وه پسپۆرِن، له‌یه‌كی جیا ده‌كه‌نه‌وه.. چونكه ئه‌وه‌ی جنۆكه رۆیشتبێته له‌شیه‌وه هه‌ندێ نیشانه‌ی هه‌یه به‌و نیشانانه‌دا ده‌زانن..
ئینو قه‌ییم به‌ره‌حمه‌ت بێ فه‌رموویه‌تی: فێ {سه‌رع} دوو جۆره: جۆرێكیان به‌هۆی گیانه چه‌په‌ڵه‌كانی زه‌وینه‌وه{مه‌به‌ست كافری جنۆكه‌یه} په‌یدا ده‌بێ، و هه‌ندێكیشیان به‌هۆی تێكچوونی ده‌مارو نه‌خۆشی و ئازاری مۆخه‌وه په‌یدا ده‌بێت. (9).
ئه‌بو داود له جابیری كورِی عه‌بدوڵلاوه ریوایه‌تی ده‌كات كه‌له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری شێته‌وه به نوشته‌ی سه‌رده‌می نه‌فامی پرسیاریان له پێغه‌ممه‌ر صلى اللّه عليه وسلم كرد، ئه‌ویش فه‌رمووی: ئه‌وه له‌كاری شه‌یتانه. " عن جابر بن عبد اللّه قالَ: سُئِلَ رسُولُ اللّهِ صلى اللّه عليه وسلم عَن النَّشْرَةِ فقالَ: "هُوَ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ ".(10) مه‌لاعه‌لی قاری له‌شه‌رحی میشكاتدا فه‌رموویه‌تی: مه‌به‌ست له‌وه‌دا كه‌فه‌رموویه‌تی: له‌كاری شه‌یتانه، ئه‌و نوشتانه‌یه كه خه‌ڵكی له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا كردوویانه، به‌ده‌لیلی ئه‌وه كه پێغه‌ممه‌ر صلى اللّه عليه وسلم خۆی دوعای به‌سه‌ر جادوو لێكراودا خوێندووه، و حه‌زره‌تی عائیشه‌ش ریوایه‌تی كردووه كه پێغه‌ممه‌ر صلى اللّه عليه وسلم دوعای به‌سه‌ر جادوو لێكراودا خوێندووه، و دوعاكه‌شی سووره‌تی { قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ } بووه. (11).
ئه‌وه‌ته عه‌وفی كورِی مالیك ده‌فه‌رموێ: ئێمه له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا نوشته‌مان ده‌كرد، عه‌رزی پێغه‌ممه‌رمان كرد: قوربان تۆ رات چییه؟ فه‌رمووی: پیشانم بده‌ن، بۆم باس بكه‌ن بزانم چۆن بووه، مادام هاوبه‌شی دانان {شیرك}ی تیا نه‌بێت بۆ خوا، واته ئه‌گه‌ر شیرك نه‌بێ، ئه‌وا قه‌یدی نییه. " عَنْ عَوْفِ بْنِ مَالِكٍ قَالَ: كُنَّا نَرْقِي فِي الْجَاهِلِيَّةِ، فَقُلْنَا: يَارَسُولَ اللّهِ، كَيْفَ تَرَى فِي ذَلِكَ؟ فَقالَ: "اعْرِضُوا عَليََّ رُقَاكُمْ، لابَأسَ بِالرُّقىَ مَا لَمْ تَكُنْ شِرْكاً "(12)
ئه‌وه‌ته بوخاری و موسلیم ونه‌سائی له‌حه‌زره‌تی عائیشه‌وه ریوایه‌تیان كردووه كه پێغه‌ممه‌ر صلى اللّه عليه وسلم ێلى اللّه علیه وسلم سه‌ردانی هه‌ندێ له‌نه‌خۆشه‌كانی ماڵی خۆی كردووه و ده‌ستی راستی به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌دا هێناوه و دوعای بۆ كردووه: " أنَّهُ كانَ يَعُودُ بَعْضَ أهْلِهِ وَيَمْسَحُ بِيَدِهِ اليُمْنَى وَيَقُولُ: اللهُمَّ أذْهَبِ البَاْسَ، ربَّ النَّاسِ اشْفِهِ وَأنْتَ الشَّافِي، لا شفا‌ء إلا شِفاؤكَ، شفاءً لا يُغادِرُ سَقمًا "(13). " واته: پێغه‌ممه‌ر صلى اللّه عليه وسلم سه‌ردانی هه‌ندێ له‌نه‌خۆشی ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌كرد، و به ده‌ستی راستی ده‌ستی ده‌هێنا به‌سه‌ریاو ده‌یفه‌رموو: ئه‌ی خوایه! ئه‌ی په‌روه‌ردگاری خه‌ڵكی ناره‌حه‌تییه‌كه‌ی لابه‌ره، و تۆ شیفا ده‌ری شیفای بده، شیفایه‌كی وا نه‌خۆشیه‌كی تری لێ دروست نه‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها له سه‌حیحی موسلیما پێغه‌ممه‌ر صلى اللّه عليه وسلم دوعای به‌سه‌ر نه‌خۆشا خوێندووه‌و به‌ناوی روقیه‌ش ناوی بردووه " بِاسْمِ اللَّه أَرْقِيك, مِنْ كُلّ شَيْء يُؤْذِيك، مِنْ شَرّ كُلّ نَفْسٍ أَوْ عَيْنٍ حَاسِدٍ اللَّهُ يَشْفِيكَ، بِاسْمِ اللَّه أَرْقِيك " رواه مسلم عن عائشة . (14).
" ده‌بینین له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا به راشكاوی به روقیه ناوی بردووه، و فه‌رموویه‌تی: به‌ناوی خوا دوعات به‌سه‌را ده‌خوێنم، تا شیفات له هه‌موو شتێك بدات كه‌ئازارت ده‌دات، و له‌شه‌رِری هه‌موو ده‌روون یا چاوێكی حه‌سوود شیفات بدات، و به‌ناوی خوا دوعات به‌سه‌را ده‌خوێنم..
{ئالووسی}ش فه‌رموویه‌تی: موعته‌زیله‌كان به‌گشتی و قه‌ففال له‌ناو شافیعییه‌كاندا پێیان وایه شێتی و فێداری له‌جنۆكه‌وه نییه، چونكه ئه‌وان توانایان به‌سه‌ر مرۆڤا نییه به‌ڵگه‌ش به‌و ئایه‌ته دێننه‌وه كه خوای بالاَده‌ست له زمانی شه‌یتانه‌وه بۆمان باس ده‌كات كه له‌رۆژی قیامه‌تا به‌شوێنكه‌وته‌كانی ده‌ڵێت: (وَمَا كَانَ لِي عَلَيْكُمْ مِنْ سُلْطَانٍ ) (15). واته: من ده‌سه‌لاَتێكم به‌سه‌رتانا نه‌بوو. موعته‌زیله‌كان ده‌ڵێن: ئه‌وه‌نییه كه‌هیچ ده‌سه‌لاَتێكی به‌سه‌ر ئینسانا نیيه؟!
{ئالووسی}ش له‌په‌رچی ئه‌و بۆچوونه‌یانا ده‌ڵێت: ئه‌وه بۆچوونی موعته‌زیله‌كان و شوێنكه‌وته‌كانیانه، و به‌وجۆره له رێسا پێرۆزه‌كانی شه‌رع ده‌رچوون، خۆتیان لێ بپارێزه، خوا له‌ناویان به‌رێت چۆن ئیفته‌رای وا ده‌كه‌ن!! ئه‌و ئایه‌ته‌ی ئه‌وان به‌ڵگه‌ی پێ دێننه‌وه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌وان تیانییه، نه‌بوونی ئه‌و ده‌سه‌لاَته، ده‌سه‌لاَتی به‌زۆر خستنه شوێن خۆیه‌تی، نه‌ك ئه‌وه كه توانای ئازار گه‌یاندنی نه‌بێت.. ئه‌وه‌ی كه به‌شوێن فه‌رمووده‌كانی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم دا چووبێت، زۆرێك له‌وانه ده‌بینێت كه روودانی حاڵه‌تی وا به دروست داده‌نێن، (16) هه‌روه‌ك لای هه‌موان ئاشكرایه فه‌رمووده‌ی پێغه‌ممه‌ریش ته‌فسیری قورئان ده‌كات.
# # #
ئه‌مه‌ش ته‌واوی ئه‌و ئایه‌تانه‌یه كه له‌ناو فه‌رمووده‌كه‌دا ناوبراون له‌ته‌ك ژماره‌و ناوی سووره‌ته‌كانیاندا:
1- سورة الفاتحة:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ (1) الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (2) الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ (3) مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ (4) إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ (5) اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ (6) صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ (7)
2- بداية سورة البقرة:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ، ال‌م (1) ذَلِكَ الْكِتَابُ لا رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِلْمُتَّقِينَ (2) الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ الصَّلاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ (3) وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلِكَ وَبِالآَخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ (4) أُولَئِكَ عَلَى هُدًى مِنْ رَبِّهِمْ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (5).
3- وَإِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الرَّحْمَنُ الرَّحِيمُ (163) البقرة.
4- آية الكرسي:
اللَّهُ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلاَّ بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلاَّ بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَلا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ (255) البقرة.
5- نهاية سورة البقرة:
لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ فَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (284) آَمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آَمَنَ بِاللَّهِ وَمَلائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ (285) لا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلاَّ وُسْعَهَا لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ رَبَّنَا لا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا رَبَّنَا وَلا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلا تُحَمِّلْنَا مَا لا طَاقَةَ لَنَا بِهِ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا أَنْتَ مَوْلانَا فَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (286).
6- سورة آل عمران :
" شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ وَالْمَلائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (18).
7- سورة الأعراف:
إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ أَلا لَهُ الْخَلْقُ وَالأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (54).
8- سورة المؤمنون:
" فَتَعَالَى اللَّهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ (116) وَمَنْ يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آَخَرَ لا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِنْدَ رَبِّهِ إِنَّهُ لا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ (117) وَقُلْ رَبِّ اغْفِرْ وَارْحَمْ وَأَنْتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ (118) ".
9- سورة الصافات:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ وَالصَّافَّاتِ صَفًّا (1) فَالزَّاجِرَاتِ زَجْرًا (2) فَالتَّالِيَاتِ ذِكْرًا (3) إِنَّ إِلَهَكُمْ لَوَاحِدٌ (4) رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَرَبُّ الْمَشَارِقِ (5) إِنَّا زَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِزِينَةٍ الْكَوَاكِبِ (6) وَحِفْظًا مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ مَارِدٍ (7) لا يَسَّمَّعُونَ إِلَى الْمَلإِ الأَعْلَى وَيُقْذَفُونَ مِنْ كُلِّ جَانِبٍ (8) دُحُورًا وَلَهُمْ عَذَابٌ وَاصِبٌ (9) إِلاَّ مَنْ خَطِفَ الْخَطْفَةَ فَأَتْبَعَهُ شِهَابٌ ثَاقِبٌ .(10)
10- سورة الحشر:
هُوَ اللَّهُ الَّذِي لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ هُوَ الرَّحْمَنُ الرَّحِيمُ (22) هُوَ اللَّهُ الَّذِي لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْمَلِكُ الْقُدُّوسُ السَّلامُ الْمُؤْمِنُ الْمُهَيْمِنُ الْعَزِيزُ الْجَبَّارُ الْمُتَكَبِّرُ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ (23) هُوَ اللَّهُ الْخَالِقُ الْبَارِئُ الْمُصَوِّرُ لَهُ الأَسْمَاءُ الْحُسْنَى يُسَبِّحُ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (24).
11- سورة الجن:
"وَأَنَّهُ تَعَالَى جَدُّ رَبِّنَا مَا اتَّخَذَ صَاحِبَةً وَلا وَلَدًا (3) ".
12- سورة الإخلاص:
بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ (1) اللَّهُ الصَّمَدُ (2) لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ (3) وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ (4).
13- سورة الفلق:
بسم الله الرحمن الرحيم قُ