یه‌كه‌م سه‌فه‌رى تارانم: (16)
له 28/1/88 ئیجازه‌مان وه‌رگرت و له‌ته‌ك كاك مرادى پاوه‌یى و به‌هادینى كوڕمدا سه‌فه‌رێكى تارانمان كرد له رێی پاوه+ كرماشان+ هه‌مه‌دان+ ساوه+ تارانه‌وه سوار ئوتووبووس بووين و شه‌و رێكه‌وتین، و نانى عیشامان له یه‌كێ له چێشتخانه‌كانى (سه‌حنه)دا خوارد.
له رێى (هه‌مه‌دان) و (ساوه)وه رۆیشتین. دنیا ساردبوو، به‌فرێكى زۆر باریبوو، له‌نێوان هه‌مه‌دان وساوه‌دا به‌فر ئه‌بارى، له‌به‌ر ئه‌وه له‌زه‌تم له دیمه‌نى ئه‌و ناوچه‌یه نه‌بینى..هه‌رچه‌ند نه‌م ده‌وێرا بخه‌وم، به‌لاَم خه‌و زۆرى بۆ هێنام و خه‌وم لێكه‌وت. ده‌مه‌و به‌یاتى گه‌یشتینه تاران و نوێژى به‌یانیمان له ترمیناڵى رۆژ ئاوا كرد.
له‌وێوه ترومبێلمان گرت ورۆیشتین بۆ ناسر خوسره‌و، له مال هه‌یاسى یه‌عقوبى، كه خزمایه‌تییان له‌گه‌ڵ كاك مرادا هه‌بوو نانى به‌یانیمان خوارد، و پاشان رۆیشتین بۆ كتێبخانه‌كه‌ى مامۆستا یه‌عقوبى، شوێنه‌كه‌ى شوێنێكى چاك بوو، ناو جه‌رگه‌ى بازار و نزیك له ته‌له‌فونخانه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى بوو. قه‌ده‌رى خوا وابوو كاك (ئه‌بوداود) موحه‌ممه‌د ره‌فیقى كه‌ركووكی توركمان و ژن براى حاجى فوئادىره‌حمه‌تى له‌وێ بوو.
تاران:
تا بڵێى شارێكى چڕوپڕه، له‌چاو قه‌ره‌بالخى خۆ‌یا جاده‌كانى زۆرپان نه‌بوون.. له‌هه‌ندێ شوێنا پردیان له‌سه‌ر به‌ستبوون، بۆ ئه‌وه‌ى له زه‌حمه‌تى ترافیك كه‌م بكه‌نه‌وه.. بۆنى دووكه‌ڵى ترومبێل ئه‌وه‌نده زۆربوو ئینسان هه‌ستى به‌هه‌ناسه توندى ده‌كرد..به‌شى زۆرى كۆشك وته‌لاره‌كان به شه‌لمانى ئاسن دروستكرابوون. له‌رۆژهه‌لاَت و رۆژئاواى تاران‌دا به‌سه‌دان ته‌لارى چوارده نهۆمى و پانزه نهۆمى له ته‌واو بۆوندا بوون، ئه‌مانه هه‌موویان به كۆنكرێت دروستكرابوون. ئه‌مانه له‌زه‌مانى شادا نه‌خشه‌یان كێشرابوو، به‌لاَم له‌سه‌رده‌مى كۆماری‌دا ته‌واو ببوو، ده‌یان‌گوت: ئه‌گه‌ر به‌ته‌یاره له‌سه‌ره‌وه ته‌ماشا بكه‌یت, به‌دروستكردنى ئه‌و ته‌لارانه ئه‌م ده‌ستواژه‌یه ده‌خوێنیته‌وه: (شاهه‌نشاهى ئاریا میهر). ئیتر نازانم ئه‌و قسه‌یه تاچ ئه‌ندازه‌یه‌ك راست بوو؟!
ئه‌و رۆژه 29/1 له‌گه‌ڵ كاك موحه‌ممه‌د ره‌فیقدا ماوه‌یه‌ك گه‌ڕاین، گوتى: كاك حه‌سه‌ن! فلیمێكى توركى لێره كارده‌كات، باسى وه‌زعى كورده‌كانى ئه‌وێ ده‌كات، باسه‌رێكى لێ بده‌ین، له فلاَن سینه‌مادا كارده‌كات، سینه‌ماى ئێره‌ش وه‌ك جاران نه‌ماوه عه‌یب بیت!! منیش موا فه‌قه‌م كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌و و به‌هادینا رۆیشتین، فلێمه‌كه باسى به‌دبه‌ختى وكوێره‌وه‌رى كوردى ئه‌كرد، وچۆن تورك ده‌یان چه‌وسێننه‌وه!! له‌وكاته‌وه خۆشه‌ویستى ئه‌و كاك موحه‌ممه‌ده رۆیشت به‌دڵمدا..
بۆ شه‌وێ له‌ماڵ مامۆستا یه‌عقوبیدا بووین..بۆ سبه‌ینى 30/1 رۆیشتین بۆ لاى دكتۆر سه‌لاحى گرد عازه‌بانى، چاوى به‌لاقم كه‌وت، گوتى: ره‌سمێكى بگره، منیش ره‌سمێكم به سه‌د تمه‌ن گرت، و بۆم برده‌وه، گوتى: به‌راى من لاقت ئه‌وه‌ند لار نییه، كه ئه‌گه‌ر بیشكێنیته‌وه‌و بیگریته‌وه كورتییه‌كه‌ى نه‌مێنێ، ئیتر كه‌یفى خۆته، من پیشان چه‌ند پرۆفیسۆرێكیشى ده‌ده‌م..راى ئه‌وانیش وه‌رده‌گرم. كاغه‌زێكی بۆ كاك مرادیش نووسى تا له‌خه‌سته‌خانه‌ى سه‌در لووتى عه‌مه‌لیات بكات.
ئیتر من كاتێ رۆیشتم بۆلای دكتۆری تایبه‌تمه‌ندی ئێسك بۆ لاقم پێیان گوتم: ئه‌م لاقی تۆیه كاتی خۆی كیم و چڵكی زۆری هه‌بوه، و مه‌هاكی ئه‌و چڵكه هه‌ر له‌وێدا ماوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و لاقه‌ت بشكێنرێته‌وه جارێكی تر ئه‌و كیم و چلكه زیندوو ده‌بێته‌وه، وله‌وانه‌یه تووشی سه‌ره‌تانت بكات وله‌دواییدا به‌ناچاری بیبڕینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ڕای ئێمه وایه كه ده‌ستكار نه‌كه‌یت، چونكه له‌دواییدا په‌شیمان ده‌بیته‌وه، و تۆیش كه‌یفی خۆته.. ئیتر منیش به‌گوێم كردن و وازم لێ هێنا..
كۆشكه‌كه‌ى شاژنه فه‌ره‌ح:
ئه‌و رۆژه دوا نیوه‌ڕۆكه‌ى رۆیشتین بۆ (چه‌ماران) و (ته‌جریش)، بۆ سه‌یرى كۆشك و ته‌لاره‌كانى شاى داماڵراو و ینه‌ماڵه‌كه‌ى، مامۆستا یه‌عقوبیش هات له ته‌كمانا، بۆ یه‌كه‌مجار رۆیشتینه كۆشكه‌كه‌ى فه‌ره‌ح.
ئه‌م كۆشكه بریتى بوو له‌چه‌ند ژوورێك، هه‌ر ژووره‌ى تاكه فه‌رشێكى تیا راخرابوو، ژوورێكیان حه‌فتاو چوار مه‌ترى چوار گۆشه بوو، به فه‌رشێكى یه‌ك پارچه‌ى كاشان فه‌رش كرابوو!!
ژوورى نوستن و موبێله‌و تاقمىخه‌وه‌كه‌ى وه‌ك خۆى مابوه‌وه. حه‌مام وئاوده‌سته‌كه‌یان داخستبوو، ئه‌و دیارىییانه‌ى له‌ولاَتانى تره‌وه بۆى هاتبوو، له ژوورێكى ترا دانرابوو، ئه‌م كۆشكه دوو نهۆم بوو، به‌لاَم به قه‌د چوار نهۆمێك به‌رز بوو..
كۆشكه‌كه‌ى خوشكى شا:
ئه‌ویش دوو نهۆم بوو، به‌لاَم كرابوو به مووزه‌خانه‌ى گيانه‌واران، و ره‌سم وپه‌یكه‌رى ئاژه‌ڵ و لاشه‌ى مۆمیا كراوى په‌له‌وه‌رانى تیا بوو. پاش ئه‌وه رۆیشتین بۆ كۆشكى كوڕه‌كه‌ى شا (وه‌لى عه‌هد)، ئه‌م كۆشكه‌ش كرابووه مووزه‌خانه‌ى سه‌ربازى، هه‌موو جۆره چه‌كێكى كۆنى تیا بوو، له‌گه‌ڵ رواڵه‌ت وجل و به‌رگى پیاوانى سه‌ربازى زه‌مانى كۆندا. هه‌موو جۆره ده‌مانچه‌یه‌كى تیا‌بوو، ده‌مانچه‌ى تیا بوو له‌شێوه‌ى دارده‌ست، له‌شێوه‌ى قه‌ڵه‌م، له‌شێوه‌ى دار جگه‌ره!! كلاَشینكۆفێكى تیا‌بوو له ستیلى رووت، كاتى خۆى سه‌دام پێشكه‌ش به هوه‌یداى كردبوو.
فڕۆكه‌یه‌كى هه‌لىكۆپته‌رى ساق وسه‌لیمى عیراقیمان بینى ، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ ده‌بابه‌و زرێپۆش و چه‌ندان تۆپى دژى هه‌وایى و شتى تر‌ى سه‌ربازى تیا‌بوو، كه له‌شه‌ڕا گیرابوون.
ئه‌م كۆشكانه هه‌موویان له‌ناو یه‌ك باخدا بوون، به‌لاَم ئه‌وه‌ند له‌یه‌كه‌وه دووربوون، كه‌به‌هۆى پاسه‌وه ده‌مانتوانى بڕۆین سه‌ریان لێ بده‌ین!! ئه‌و كۆشكانه‌ش پاسى تایبه‌تى خۆیان هه‌بوو!! ئه‌وكاته بلیت بۆ سه‌ردانى هه‌ركۆشكێك پێنچ تمه‌ن بوو.
له‌راستیدائه‌و كۆشكانه ئه‌م فه‌رمووده‌ی قورئانی وه‌بییر هێناینه‌وه كه ده‌فه‌رموێ: " كَمْ تَرَكُوا مِنْ جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ ، وَزُرُوعٍ وَمَقَامٍ كَرِيمٍ، وَنَعْمَةٍ كَانُوا فِيهَا فَاكِهِينَ، كَذَلِكَ وَأَوْرَثْنَاهَا قَوْمًا آَخَرِينَ ، فَمَا بَكَتْ عَلَيْهِمُ السَّمَاءُ وَالأَرْضُ وَمَا كَانُوا مُنْظَرِينَ. " الدخان /29. واته: ئه‌وانه چه‌ندان باخ و چاوگه و كانیاوی سازگار و كێڵگه و بێستان و جێگه‌ورێگه‌ی خۆشیان به‌جێ هێشت ، و جۆره‌ها نازو نیعمه‌تی تریش كه‌ژیانیان به‌خۆشی تیا به‌سه‌ر ده‌برد، ئابه‌و شێوه‌یه له‌وانمان سه‌نده‌وه و كردمانه میراتی خه‌ڵكانێكی تر، نه‌ئاسمان بۆیان گریا و نه‌زه‌ویش بۆیان به‌داخ بوو، ساتێكیش مۆڵه‌تیان پێ نه‌درا.
له‌راستیدا ئه‌وكۆشك و ته‌لاره‌ی ده‌سه‌لاتداران كه‌به‌خوێنی هه‌ژارانی هاوره‌گه‌ز وهاوزمان و هاولاََتی خۆیان بنیاتی ده‌نێن، ده‌بێ ئاوا به‌جێی بێڵن وخه‌ڵكی تری تێ بچێ، سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی كه خۆی به‌چاوی خۆی ئه‌وه‌ی بینیوه، وا ده‌زانێ خۆی فریشته‌یه،و بییر ناكاته‌وه كه بائه‌میش سته‌م له‌خه‌ڵكی نه‌كات خۆ ده‌بێ به‌جێی بێڵێ!!
بۆ ئێواره گه‌ڕاینه‌وه بۆ ماڵ مامۆستا یه‌عقووبى. له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ماندا هه‌وا خۆشبو له به‌هارێكى دره‌نگ ده‌چوو، منیش به‌كابراى ته‌كسیم گوت: ئیمرووز هه‌ڤا تابوستانى بود!!.. مامۆستا یه‌عقوبى زۆرى پێ سه‌یر بوو، گوتى: وه‌ڵلا مامۆستا! تۆ زوو فیرى فارسى ده‌بیت!!
رێبوار هات به‌شوێنمانا بۆ كه‌ره‌ج:
له‌رۆژى 31/1 كاك مراد عه‌مه‌لیاتى لوتى كردبوو، گوتبویان: سونۆزێت(جیوب)ت هه‌یه، ئه‌و رۆژه رێبوارهات به‌شوێنما ورۆیشتین بۆ كه‌ره‌ج بۆ ماڵ ئه‌وان، شه‌وێ له‌وێ بووین، له‌راستیدا وه‌زعیان له‌باره‌ى ئابوورییه‌وه زۆر ناخۆش بوو، ئه‌وشه‌وه هه‌ندێ دڵَخۆشیم دانه‌وه، له‌باره‌ى مردنى باوكییه‌وه لیمى پرسى، و گوتى: ئه‌وه مامۆستا مردنه‌كه‌ى باوكم چۆن بوو؟ به‌چ نه‌خۆشیییه‌ك مرد؟ منیش نه‌م زانى كه نه‌یزانیوه، گوتم: وه‌ڵلا عه‌سكه‌رى به‌عس دوكانه‌كانى لاى به‌له‌دییه‌یان رووخاندبوو، باوكیشت كه‌چاوى به‌وه كه‌وتبوو، پاڵه په‌ستۆى خۆێنه‌كه‌ى به‌رزببوه‌وه‌و به نه‌خۆشى دڵ مردبوو.. ئه‌و شه‌وه له‌وێ بووین، و به‌یانى من وبه‌هادین هاتینه‌وه بۆ تاران.
له‌نێوان تاران و كه‌ره‌جدا له‌سه‌ر جاده‌ى (ئۆتۆبان)رێَََگاى خێراوه رۆیشتین، له‌به‌ر ئه‌وه ماوه‌كه زۆر دوور نه‌بوو، هات وچۆ له‌نێوان ئه‌و دوو شاره‌دا ئاسان بوو..
نهاوه‌ند:
له‌رۆژى 3/2/88 كۆتاییمان به یه‌كه‌م سه‌فه‌رى تاران هێنا و گه‌ڕاینه‌وه بۆ پاوه.. له‌وسه‌ره‌وه كه له‌تاران گه‌راینه‌وه دنیا رۆژ بوو، له‌به‌ر ئه‌وه سوودم له دیمه‌نی ناوچه‌كه بینی، هه‌ر چه‌ند به‌له‌چكێكی زیوینی به‌فر ناوچه‌كه سه‌ری داپۆشرابوو، كه له هه‌مه‌دان به‌ره‌و كرماشان تێپه‌ڕین ده‌شتێكى پان و پۆڕمان هاته‌ڕێ، 50 كم له هه‌مه‌دان دووركه‌وتبوینه‌وه تابلۆیه‌كمان له‌سه‌ر جاده‌یه‌كى قیرتاوى لاوه‌كی {فه‌رعی}دا بيني لێى نووسرابوو: نهاوه‌ند 37 كم، ئا له‌ویادا فه‌تحى ئیسلامى و سوپای ئه‌سحابه‌كانم بیركه‌وته‌وه، كاتێ له‌شكرى ساسانییه‌كان له تیسفوون( تاقى كیسرا) تێشكان و جارێكى تریش له جه‌له‌ولا، و ئه‌م جاره له‌وێ خۆیان كۆكرده‌وه به‌ڵكو بتوانن شا بخه‌نه‌وه سه‌ر ته‌خته‌كه‌ى خۆى، به‌ڵام دواین تێشكانیان به‌ده‌ست هێنا، ئه‌م ناوه هه‌مووى ده‌شته و ده‌شتێكى به پیت و به‌ره‌كه‌ت و ئاودار، له دووره‌وه شاخه‌كانى نهاوه‌ند ده‌بینران. به‌دیتنی چیا گه‌ردن كه‌شه‌كانی نهاوه‌ندا {یاساریه الجبل}ی حه‌زره‌تی عومه‌رم بییركه‌وته‌وه، كاتێ حه‌زره‌تی عومه‌ر له كاتی خوتبه‌ی رۆژی هه‌ینیدا و له‌مزگه‌وتی مه‌دینه‌دا خوتبه ده‌دات، له‌ناكاوا ده‌فه‌رموێت: سارییه! كێوه‌كه.. خه‌ڵكی دانیشتووی ناو مزگه‌وت له‌م ده‌سته‌واژه‌یه سه‌ریان سوڕده‌مێنێ و هیچ ناڵێن تا كاتێ عومه‌ر له‌خوتبه ده‌بێته‌وه، عه‌رزی ده‌كه‌ن: قوربان! ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه چی بوو له‌ناو خوتبه‌كه‌دا فه‌رمووت؟
ئه‌ویش له‌وه‌لاَمیانا ده‌فه‌رموێت: له‌وكاته‌دا وام زانی سوپای موسوڵمانان له‌نهاوه‌ندا به شاخێكه‌وه‌ن، وسوپای دوژمن ده‌یه‌وێ له‌پشته‌وه بێته سه‌ریان، منیش هاوارم لێ به‌رزبووه‌وه شاخه‌كه بگرن، وبڕۆنه سه‌رشاخه‌كه با دوژمن زه‌فه‌رتان پێ نه‌بات..
كاتێك له‌شكری موسوڵمانان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا، و باسی جه‌نگه‌كه‌یان به‌درێژی لێ پرسین فه‌رمانده‌كه فه‌رمووی: له‌وكاته‌دا كه ئێمه به‌شاخێكه‌وه بووین، وسه‌رلوتكه‌كه‌مان جێ هێشتبوو، ناكاو ده‌نگێ هاته گوێمان له‌ده‌نگی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ده‌چوو فه‌رمووی: سارییه! شاخه‌كه.. شاخه‌كه.. فریای شاخه‌كه بكه‌ون.. كه‌رۆیشتینه سه‌ر لوتكه دیمان دوژمن ده‌یه‌وێ له‌وێوه دزه‌بكات و له‌پشته‌وه پشتمان بشكێنێ.. به‌لاَم ئێمه تێكمان شكاندن.(1).!!
به‌ڵێ له‌دیتنی لوتكه‌كانی نهاوه‌ندا ئه‌و رووداوه مێژووییه‌م بییر كه‌وته‌وه..و ئه‌وه حاڵی بووم كاتێ ئینسان بۆ خوابێت بێگومان خوایش هه‌موو كار ئاسانییه‌كی بۆ ده‌كات..
دووه‌م سه‌فه‌رى تاران: (17)
له به‌ره‌به‌یانى رۆژى شه‌ممه‌ى رێكه‌وتى 9 / 10/ 1989 كه هێشتا دۆست و دوژمن لێك جودا نه‌ده‌كراه‌یه‌وه به‌ره‌و گه‌ڕاجى تاران كه‌وتینه رێ، له‌گه‌راجى تاران سوار پاسێكى سۆپه‌رى ته‌عاونىپێنج بووین و له‌سه‌عات حه‌وتى به‌یانیدا ده‌ر چووین، له نوقته‌ى پشكنینى (سنــه هه‌مه‌دان)دا پاسداره‌كان هاتنه سه‌ره‌وه‌و داواى ناسنامه‌یان له‌خه‌ڵكه‌كه ده‌كرد، ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار بوو داواى ناسنامه‌یان لێكردم، ناسنامه‌كه‌م دایه‌و هه‌ندێ تاو تووى پێكرد، هێشتا كاته‌كه‌ى به‌سه‌ر نه‌چووبوو، گوتى: ئه‌وه خێزانته؟ گوتم: به‌ڵێ، ده‌یبه‌م بۆ نه‌خۆشخانه، ئیتر ناسنامه‌كه‌ىدایه‌وه ده‌ستم و رۆیشته خواره‌وه، ئه‌ڵبه‌ت چه‌ند جارێكى تریش به‌م جاده‌یه‌دا هاتو چۆمان كردبووه، بۆ نموونه: له 22-8 -1988. له‌ته‌ك ماڵ مامۆستا عه‌لادین ومامۆستا حه‌مه یوسفا رۆیشتین بۆغارى عه‌لىسه‌در..
ئه‌م جاره‌یان له رێی ساوه‌وه نه‌ڕۆیشتین به‌ڵكو له رێی هه‌مه‌دان تاكستانه‌وه ڕۆیشتین، له‌و رێگه‌یه‌دا كۆمه‌ڵه ناحیه‌و دێهاتى گه‌وره گه‌وره‌مان بینى وه‌ك:( ره‌زن، ئاوه‌ج، ئاوگه‌رمى هه‌مه‌دان)، كه‌مێك له‌ولاى دوورێیانى كه‌بووده‌ر ئاهه‌نگه‌وه جاده‌یه‌ك لاده‌دات و لێى نووسرابوو: ساوه 120 كم، ساوه ئه‌و شاره‌یه كه له پێش له‌دایك بوونى پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌ریاچه‌كه‌ى وشك بوو، سه‌ردانیكم هه‌یه بۆ ئه‌م شاره، به‌ویستى خوا ده‌ینووسم. به باشترین جۆرى هه‌نار به‌ناو بانگه. له( ئاوه‌ج)ه‌وه تا ( ئابگه‌رم ) هه‌ر دۆڵ و شی‌و و به‌رزى و نزمى بوو، ناوچه‌كه ناوچه‌یه‌كى شاخاوى بوو، له‌به‌ر ئه‌وه جاده‌كه‌یشى پێچاو پیچ بوو، ناوچه‌ى ئابگه‌رم كانگه‌ى گه‌چى زۆرى تیا‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه گارگه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌ى گه‌چى هونه‌رییان له ناوچه‌ى ( تاكستان )دا دروست كردبوو.
تاكستان:
ده‌شتى تاكستان ده‌شتیكى بێ دار‌و دره‌خت بوو، ترومبێله‌كه‌مان له دوو رێیانێكدا كه 24 كم مابوو بۆ تاكستان لاى دا ئه‌م شوێنه پێیان ده‌گوت نه‌هاوه‌ند به‌لاَم ئه‌مه نه‌هاوه‌نده به‌ناوبانگه‌كه نه‌بوو، ئه‌و له‌رێی هه‌مه‌دان +كرماشانه‌وه بۆى ده‌چێت، ئه‌و قه‌زایه، ئه‌م شاره دێیه، و به‌ره‌و( بۆین زه‌هرا) رۆیشتین، ئه‌ڵبه‌ت به په‌ناى بۆین زه‌هرادا رۆیشتین، له ئێرانا ئه‌و شارانه‌ى كه ترومبێلى زۆر به‌سه‌ریاندا وه‌ك ترانزێت هاتو چۆ بكات له په‌ناى شاره‌وه جاده‌یه‌كى گه‌وره دروست ده‌كه‌ن تا ئه‌و ترومبێلانه به‌ناوشارا نه‌ڕۆن وقه‌ره باڵخى دروست نه‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه ناوشارمان نه‌بینى، به ناو دوو شارى ترا رۆیشتین گه‌پێیان ده‌گوترا:( ئیشتیهارد) و( كۆهـ جارود )، ئینجا گه‌یشتینه شارى ( میهر ئارا) له‌وێوه لاماندایه سه‌ر جاده‌ى ئوتوبان( فرى وه‌ى)ى كه‌ره‌ج، ئه‌و جاده‌یه‌ش له‌ساڵه‌كانى شه‌ستا دروست كرابوو وه‌ك عه‌نتیكه‌یه‌ك وابوو بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه. بۆ سه‌عات سێى دوانیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڕاجى رۆژئاواى تاران دابه‌زین.
رووداوی هاواره‌كه‌ی حه‌زره‌تی عومه‌ر بۆ سارییه له‌م شوێنانه‌دا باس كراوه:
1- تاريخ الأمم والملوك /لمحمد بن جرير الطبري، 2- أسد الغابة لابن الأثير، 3- تأريخ ابن خلدون، 4- البداية والنهاية لابن كثير، 5- الكامل لابن الأثير.