شیخ یوسفی بانگخوازی ئه‌مریكی له‌وتارێكیدا باسی ده‌كات كه دیانێكی عه‌ره‌ب ، ده‌عوه‌تی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی واز له ئیسلام بێنێ و بگه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌سیحییه كۆنه‌كه‌ی خۆی .
هه‌روه‌ك پێشتر له ژیانی ئه‌م پیاوه ناوداره‌دا باسمان كرد: خۆی قه‌شه بووه، و له زانیارییه‌كانی لاهووتا دكتۆرای وه‌رگرتووه، و كه‌سێك بووه پێشتر زۆر رقی له‌ئیسلام بووه، و كاتێك موسوڵمانێك بۆ ئه‌وه بانگ ده‌كات ببێت به دیان، ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ژیرانه ده‌كه‌وێته قسه‌كردن له‌ته‌كیاو تاوتوێی بۆچوونه‌كانیان ده‌كه‌ن و پاشان خوا دڵ و ده‌روونی ده‌كاته‌وه و به نووری ئیسلام رووناكی ده‌كاته‌وه، و موسوڵمان ده‌بێت..
شێخ یۆسف ده‌ڵێ: من په‌رچی ئه‌و هه‌ڵه زۆرانه‌ی ناده‌مه‌وه كه له نامه‌كه‌یدا هه‌یه و بۆ منی نووسیوه، هه‌روه‌ها په‌رچی ئه‌وقسانه‌شی ناده‌مه‌وه كه زۆر به‌سه‌ختی دژی كه‌نیسه‌كانی ئه‌مریكا دوواوه، ته‌نیا وه‌لاَمی ده‌عوه‌ته‌كه‌ی ده‌ده‌مه‌وه، تكاتان لێ ده‌كه‌م دوعای خێری بۆبكه‌ن به‌ڵكو حه‌ق فێر ببێت و خوا بیخاته سه‌ر رێی راست..
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه‌تی:
سلاَو له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستیان حه‌ق و راسته‌قینه‌یه..
هاوڕێ سوپاست ده‌كه‌م بۆ ئه‌و ده‌عوه‌ته‌ی بۆمنت ناردووه، و بایه‌خت به ئیمان وباوه‌ڕی من داوه، هه‌روه‌ها سوپاست ده‌كه‌م كه لێت پرسیوم له‌باره‌ی ئیسلام و په‌یوه‌ندیم به {مسیح علیه السلام} ه‌وه، هه‌روه‌ها بایه‌خدانت به رزگاری وسه‌رفرازیم ، هه‌موو ئه‌مانه جێی قه‌درزانین وپێ زانینی منن بۆتۆ، منیش هه‌مان هه‌ستی خۆم به‌رامبه‌ر خۆت و فرسه‌تی رزگاری وسه‌رفرازی راسته‌قینه‌ت بۆده‌ر ده‌بڕم و بڕیاریش بۆخۆت جێ دێڵم، تاخۆت بڕیار بده‌یت چی رزگاریكه‌ره، چونكه ئیسلام جه‌خت له‌سه‌ر ئازادی مرۆڤ ده‌كاته‌وه له‌بڕیاردانیدا، كه ته‌نیا به‌ویستی خۆیان بێت، و له‌رێڕه‌وی بییری خۆیانه‌وه بێت..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه تۆ له قسه‌كانتا هێرشێكی زۆرسه‌ختت كردووه، و ناحه‌قیت له حوكمه‌كانتا به‌كارهێناوه، به‌لاَم من چاوپۆشیت لێ ده‌كه‌م، وبۆیشت ده‌پاڕێمه‌وه..
پاش ئه‌وه پێم خۆشه شاره‌زات بكه‌م، كه موسوڵمانان پێویسته هه‌میشه راسته‌قینه بڵێن، رێمان پێ نه‌دراوه، و بۆمان ره‌وانییه به‌ناوی ئاینه‌وه خه‌ڵكی بخڵه‌تێنین..
ئه‌مه وام لێده‌كات كه لێت بپرسم: بۆچ ناوی پۆستی ئه‌لكترۆنییه‌كه‌ت واهه‌ڵبژاردووه كه له‌ناوی زانایه‌ك له زانایانی موسوڵمان بچێت؟! پێویست نییه وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌م بده‌یته‌وه، كه وه‌لاَمه‌كه‌ی زۆر روونه، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌م پرسیاره له‌ناو لیستی ئه‌و بیست پرسیارانه‌دا نییه كه من داوای وه‌لاَمدانه‌وه‌یانت لێ ده‌كه‌م..
هه‌روه‌ها پێشم خۆشه پێت بڵێم: كه قورئان ورێنوێنییه‌كانی و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ و كاڵچه‌ره‌كه‌ی كه به‌زمانی عه‌ره‌بین له‌پێش چوارده سه‌ده‌وه تا ئێستا پارێزراون، وله‌به‌ركراون..
له‌دنیادا هیچ شوێنه‌وار و كه‌لتووریك نییه، كه ئاوه‌ها له‌به‌ركرابێ وله‌سنگه‌كاندا پارێزرابێ.. خۆ ئه‌گه‌ر كه‌مترین گومانت له‌و باره‌وه هه‌یه زۆر به‌ساده‌یی سه‌یری بیره‌وه‌ری ئه‌و نۆ ملێون كه‌سه بكه كه‌ئه‌م رێنوێنییانه‌یان به‌له‌به‌ركردن له‌به‌ر كردووه، و- بۆزانیاریت- زۆربه‌شیان عه‌ره‌ب نیین..
ئێستا دێینه سه‌ر باسی ده‌سته‌واژه پرسیاریه كانت..
من بۆم نیيه حوكم بده‌م به‌سه‌ر خۆت و باوه‌ڕه‌كه‌تدا، چونكه تۆ ئاخاوتنه‌كه‌ت به‌وه ده‌ست پێكردووه، ئه‌وه ده‌گێڕمه‌وه بۆ خۆت و حه‌واڵه‌ی خۆتی ده‌كه‌مه‌وه، و هیوادارم خوا دڵ و ژییریت گوشادبكات، و هه‌روه‌ك چۆن رۆژانه به‌هه‌زاران كه‌س رێنوێنی ده‌كات ئاوه‌ها رێنوێنی تۆیش بۆ حه‌ق بكات، ده‌پاڕێمه‌وه بۆخۆم و تۆیش تا موسته‌حه‌ققی هیدایه‌تی خوایی بین، تا به لێبورده‌یی خوای میهره‌بان وبه‌هه‌شته‌كه‌ی شاد ببین..ئامین.
پێش ئه‌وه‌ی به‌قووڵی په‌رچی گومانه‌كانت بده‌مه‌وه، پێم خۆشه واتای هه‌ندێ ووشه‌ت بۆ روون بكه‌مه‌وه:
ئیسلام، واته: گه‌ردنكه‌چی و ته‌سلیمبوون به فه‌رمانی خوا.. ئیسلام وه‌ك رێبازێك بۆ مرۆڤایه‌تی هاتووه تا مرۆڤ باوه‌ڕی خۆی تیا ده‌ربخات، به‌ته‌سلیمبوون و گه‌ردنكه‌چی ته‌واو بۆ ویستی خوا له ئاسمان وزه‌ویدا..
ئیسلام جه‌خت ده‌كاته سه‌ر وشه‌ی خوا، چونكه ئیسلام بریتییه له گه‌ردنكه‌چی وته‌سلیمبوونی ته‌واو بۆ خوای تاكی ته‌نیا، وشه‌ی خوا هێما نییه بۆ شتێكی تر جگه له‌خوای به‌دێهێنه‌ر و خولقێنه‌ر، خوا په‌روه‌ردگارێكی ته‌نیایه، شه‌ریك و هاوبه‌شی نییه، خۆی خاليقه، و مه‌خلووق و دروستكراو نییه، و به‌شێك له مه‌خلوقیش نییه، خوا دادگه‌رو عادله له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌خاوه‌نی هێز و توانای بێ وێنه‌یه، ته‌نیا خۆی شیاوی عیباده‌ت وپه‌رستنه، سه‌ره‌تای كۆتایی هه‌مووشتێك بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه، نه‌سه‌ره‌تای هه‌بووه و نه‌كۆتایی دێت، مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ ئه‌وه، ئه‌و به‌خشنده و میهره‌بان و لێبورده‌یه، وسه‌رچاوه‌ی خۆشه‌ویستییه، ته‌نیا خۆی ژیان ده‌به‌خشێ به‌هه‌ركه‌س وهه‌رشتێ خۆی بییه‌وێ، هه‌ر ئه‌ویش پێغه‌ممه‌ران - علیهم السلام -ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بۆ رێنوێنی ئاده‌میزاده‌كان ناردووه، و به حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د - سلاَوی خوای لێ بێ - كۆتایی به‌هاتنی پێغه‌ممران هێناوه، و قورئانیشی بۆناردووه كه‌ته‌نیا كتێبێكه له‌ده‌ست تێبردن و گۆڕان پارێزراوبێ..
ئایا ده‌زانیت قورئان ئاخاوتنی خودایه؟
ئایا ده‌زانیت كه قورئان له دڵی هه‌موو موسوڵمانێكی ئه‌م سه‌رزه‌وییه‌دا هه‌یه، وتا رۆژی قیامه‌ت سه‌د له‌سه‌د له‌ژێر چاودێری خوادا پارێزراوه؟ ئایا ده‌زانیت زیاتر له‌نۆ ملیۆن موسوڵمان ته‌واوی قورئانیان به‌عه‌ره‌بی له‌به‌ره، له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا كه 75 له سه‌دی ئه‌و ژماره‌یه عه‌ره‌ب نین؟ ئایا ده‌زانیت كه ژماره‌ی موسوڵمانان نزیكه‌ی ملیار و نیوێكه، به‌لای كه‌مه‌وه یه‌ك ملیاریان چه‌ند سووره‌تێكی قورئانی له‌به‌ره؟ ئایا ده‌زانیت ئه‌و قورئانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ر ئه‌وقورئانه‌یه كه پێش هه‌زار و چوار سه‌د ساڵ هه‌بووه؟
ئه‌گه‌ر تۆ له‌راستیدا عه‌وداڵی راسته‌قینه بیت به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌ی من و به‌و بیست پرسیاره‌وه كه له‌كۆتاییدا ئاراسته‌تی ده‌كه‌م به‌خته‌وه‌ر وشادمان ده‌بیت..
ماوه‌ی 13 ساڵ مامه‌لَه‌م له‌ته‌ك ئه‌م بیست پرسیاره دا كردووه، و له‌كاتی خۆیدا خۆم به‌وه ده‌زانی كه له‌سه‌ر حه‌قم، و ئیسلامم نه‌ده‌ناسی، وهیچم لێ نه‌ده‌زانی، چۆن كاتێ من چاوم به بیر‌و باوه‌ڕ و عه‌قیده‌ی خۆما خشانده‌وه، و وه‌زعم له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا،و په‌یوه‌ندیم به‌خوای بالاَده‌سته‌وه كه تاكی ته‌نیایه، وهاوبه‌ش و شه‌ریكی نییه، و پێویستی به واسیته‌ی به‌شه‌ری نییه، كات و سه‌برم پێشكه‌ش كرد. تۆیش ئاوا پێویستت به‌وه هه‌یه كاتێكی بۆ ته‌رخان بكه‌یت، و خۆگری و سه‌برت هه‌بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌زارێكی روون و ساده وه‌لاَمی پرسیاره‌كه‌ت بده‌مه‌وه ده‌ڵێم: نه‌خیر.. پێ نازانم هیچ موسوڵمانێك هه‌بێت له ئاینه‌كه‌ی حاڵی بووبێت كه‌چ ئاینێكی روون وجوانه و وازی لێ هێنابێ و گۆڕیبێتیه‌وه به ئاینێكی تر، تائێستاش پێنازانم هیچ عالم وزانایه‌كی موسوڵمان بوبێ و وازی له‌ئاینه‌كه‌ی هێنابێ، ورۆیشتبێته سه‌رئاینێكی تر.
له‌راستیدا چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كاتێ سه‌ری زانكۆی ئه‌زهه‌رم دا به‌چاوی خۆم ژماره‌یه‌كی زۆر زانا‌و قه‌شه‌م بینی كه موسوڵمان ببون، و پێیان گه‌یشتم و له‌ته‌كیانا ئاخاوتم، و له‌باره‌ی موسوڵمان بوونیانه‌وه قسه‌مان كرد و باسی خۆیان بۆ كردم كه بۆچ موسوڵمان بوون..
به‌لاَم بیر‌و باوه‌ڕی هه‌ڵه‌ت له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیم به حه‌زره‌تی مه‌سیحه‌وه، سلاَوی خوای لێ بێ، كه گوایا من وازم له‌و هێناوه، ئه‌وه قسه‌یه‌كه په‌یوه‌ندی به راسته‌قینه‌وه نییه، له‌ژيیری وبیرمدا هیچ گۆمانێكم نییه كه مه‌سیح سلاوی خوای لێ بێ په‌یامێكی روونی هێناوه، بۆ رزگاركردن وپاكیه‌تی، و ئه‌و په‌یامه‌ی گه‌یاندووه، و مزگێنی به‌هاتنی پێغه‌ممه‌رێك داوه كه هه‌موو شتێك بۆ مرۆڤایه‌تی روون ده‌كاته‌وه..
له‌راستیدا ئه‌وه تۆیت كه پشتت كردۆته مه‌سیح علیه السلام، و هه‌میشه ئه‌وه بیرخۆت بێنه‌وه: كه له‌رۆژی قیامه‌تا مه‌سیح علیه السلام به‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌فه‌رموێت كه په‌رستوویانه و به‌خوایان زانیوه ده‌فه‌رموێت: من ته‌نیا بۆ عیباده‌تی خوای په‌روه‌ردگار ئێوه‌م بانگكردووه..
ئێستا نۆره‌ی ئه‌وه هاتووه كه چه‌ند پرسیارێكت ئاڕاسته بكه‌م و ئه‌گه‌ر توانیت وه‌لاَمم بده‌یته‌وه هیچ ته‌كلیف له‌خۆت مه‌كه‌و بێ زه‌حمه‌ت به به‌ڵگه‌وه وه‌لاَمم بده‌ره‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر بینیت توانای وه‌لامت نییه، خۆت ماندوو مه‌كه و وه‌لاَمم مه‌ده‌ره‌وه، و تێده‌گه‌م كه دار‌ت له‌ده‌ست داكه‌وتووه و نه‌ت توانیوه وه‌لاَم بده‌یته‌وه..
ئه‌مه‌ش پرسیاره‌كانن:
1- ئایا تا ئێستا كتێبه پیرۆزه‌كه‌تت به‌و زمانه‌ی پێی هاتۆته‌خوار خوێندۆته‌وه؟
2- ئایا قورئانت به‌و زمانه ره‌سه‌نه‌ی خۆی كه پێی هاتۆته خوار خوێندۆته‌وه؟
3- هیچ زانیارییه‌كی مێژووییت له‌باره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی ته‌وراته‌وه هه‌یه ؟
4- یا كتێبه كانی تر؟
5- یا ئینجیله‌كان؟
6- ئایا ئیجیلت به ئینگلیزییه‌كه‌ی خوێندۆته‌وه؟
7- ئایا ئینجیل، یا هیچ به‌شێكی ئینجیلت له‌به‌ره، به‌و زمانه ره‌سه‌نه‌ی پێی دابه‌زیوه؟
8- ئایا هیچ ئاگادارییه‌كت به‌و شێوه لێكچووانه هه‌یه له‌نێوان ده‌قه ره‌سه‌نه‌كه‌ی ئینجیل و قورئاندا؟
9- ئایا ئاگات له‌و جیاوازییه هه‌یه له‌نێوان ده‌قه‌كانی ئینجیل‌دا و ته‌رجومه ئینگلیزییه‌كه‌یدا؟
10- ئایا ده‌زانیت كه موسوڵمانان بڕوایان به‌و ئینجیله هه‌یه كه له‌لایه‌ن خواوه هاتۆته خوار، وباوه‌ڕیان به رێنوێنییه‌كانی هه‌یه؟
11- ئایا ده‌زانیت موسوڵمانان باوه‌ڕیان وایه خوا له‌هه‌موو كه‌می و ناته‌واوییه‌ك به‌دووره، به‌لاَم دیانه‌كان وانین؟!
12- موسولمانان ده‌بێ حه‌ق بڵێن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به‌خودا، یا به‌فه‌رمانه‌كانی، یا به پێغه‌مه‌رانیه‌وه هه‌بوو؟
13- ئایا ده‌ته‌وێ ئیراده و ویستی خوا له سه‌ر زه‌ویدا به‌دی بێنیت؟
14- ئایا ته‌نیا جارێك داوات له‌خوا كردووه یارمه‌تیت بدات بۆ به‌دیهێنانی ویستی خوا نه‌ك ویستی به‌شه‌ر؟
15- ئایا تۆ په‌روه‌ردگارت خۆش ده‌وێت، یا دروستكراوه‌كه‌یت له‌جیاتی ئه‌و خۆش ده‌وێ؟
16- ئایا ئه‌و داكومێنت ونوسراوانه‌ت خوێندۆته‌وه كه سه‌فیره‌كان و قه‌شه‌كان و ژن وپیاوه ره‌به‌نه‌كان و ته‌نانه‌ت مه‌ترانه‌كانیش نوسیویانه‌ته‌وه له‌باره‌ی: چۆن شاره‌زایی وئاگاداری باشتریان له رێنوێنییه‌كانی مه‌سیح علیه السلام په‌یداكردووه، كاتێ قورئانیان به‌عه‌ره‌بی خوێندۆته‌وه؟
17- ئایا ئاگات لێێیه ژماره‌یه‌كی یه‌جگار زۆر له‌بێ دینه‌كان موسولَمان بوون وباوه‌ڕیان به خودای حه‌ق هێناوه كاتێ قورئانیان خوێندۆته‌وه؟
18- ئایا ئاگات لێێیه كه‌قوتابخانه‌كانی دووه‌م ده‌زانن پۆلس بیروباوه‌ڕێكی تایبه‌تی هه‌بووه كه نوێنه‌رایه‌تی ئینجیل نه‌بووه، و به رێنوێنییه {ته‌عالیمه}كانی پۆلس ده‌ناسرێ؟
19- ئایا ده‌زانیت كه زیاتر له‌نۆ ملیۆن كه‌س ئیستا له ژیاندان وهه‌موو قورئانیان له‌به‌ره و له‌سنگیانا تۆماریان كردووه؟
20- ئایا ئاگات له ئیعجازی عیلمی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز هه‌یه، ئه‌وه‌ی هه‌زار وچوار سه‌د ساڵ پێش ئیستا باسكراوه؟
زۆر شادمان ده‌بین كه وه‌لاَمه‌كانت له‌سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی خۆمان بلاَو بكه‌ینه‌وه.. هه‌لێكت بۆ ده‌ڕه‌خسێنین تا له‌م ژیانه‌دا حه‌قیقه‌ت ببینیت، و بزانیت بۆچ دروستكراوین، واداده‌نێین شتێكی سروشتییه كه به ده‌لیل و به‌ڵگه‌ی ژییربێژییه‌وه وه‌لاَممان ده‌دیته‌وه..
جارێكی تریش سوپاس بۆتۆ، هیوادارم خوا هیدایه‌تت بدات هه‌روه‌ك هیدایه‌تی من وهه‌زارانی تری داوه.. ئامین..
دڵسۆزت یۆسف ئه‌سێتس..
پێناسه‌یه‌كی شێخ یۆسف:
- ئه‌م پیاوه پێش موسوڵمانبوونی ناوی {جۆزێف ئێدوارد ئه‌سێتس} بوو.
- پاش ئیسلامبوونی ناوی {شێخ یۆسف ئه‌سێتس} ه.
- ره‌گه‌زنامه‌كه‌ی: ئه‌مریكییه.
- به‌ڵگه‌نامه‌كانی: له‌ساڵی 1974 دا ماجستێری له هونه‌را وه‌رگرتووه، پاشان له {زانیارییه‌كانی لاهوت}دا دكتۆرای وه‌رگرتووه، و له‌ساڵی 1991 دا موسوڵمان بووه..
- له ساڵی 1991 تا 1998 خه‌ریكی خوێندنی زمانی عه‌ره‌بی وفێربوونی ئیسلام بووه.
- هۆی هیدایه‌ته‌كه‌ی: پیاوێكی موسوڵمانی بانگكردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته دیان، و له‌ئه‌نجامی ئه‌و تاوتوێیه‌دا حه‌قیقه‌تی بۆ روون بوه‌ته‌وه‌و موسوڵمان بووه.
- له‌سه‌رئێنته‌رنێت سایتێكی هه‌یه به‌م ناونیشانه:
www.islamtomorrow.com
- ئه‌مه‌ش ژیان نامه‌كه‌یه‌تی به‌كوردی له‌م سایته‌ی خۆماندا:
http://www.penjweny.org/article.php?articleId=151