ئایا حوكمی شه‌رعی خواردني مه‌كدۆنالد و كه‌ی ئێف سی و تاد.... چییه؟
كه‌سێكی دانیشتووی به‌ریتانیا به‌ناوی: كاكه، ده‌پرسێ: ئایا حوكمی شه‌رعی خواردني مه‌كدۆنالد و كه‌ی ئێف سی و تاد.... چییه؟ و ئه‌مه ده‌قی نامه‌كه‌یه‌تی كه له پیتی لاتینییه‌وه كراوه به پیتی كوردی:
ته‌نیا به‌ناوی خوای گه‌وره
السلام علیكم
ماموستای به‌ریز داوا له به‌رێزتان ده‌كه‌م كه
روونكردنه‌وه‌یه‌كم ده‌وێ له‌باره‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی له بازاره ئه‌وروپییه‌كاندا هه‌یه وه‌ك: { مه‌كدۆنالد و كه‌ی ئێف سی و بۆرگه‌ر كینگ} و ئه‌وانه‌وه..
كاكه
برای باش سلاوی خوات لێ بێت
پاش سه‌لات وسه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر وئال وئه‌سحابی
عاده‌ته‌ن ئه‌و كومپانیانه، له من و تۆ شه‌رم ناكه‌ن و ئه‌وان پێكهاته‌ی خواردنه‌كانیان بلاَو ده‌كه‌نه‌وه، ئایا خواردنه‌كه‌یان پێكهاته‌ی گۆشتی به‌راز یاشه‌رابی تێدایه، یان نه؟
تۆیش سه‌یر بكه ئه‌گه‌ر له پێكهاته‌كه‌یا شه‌راب یا گۆشت و چه‌وریی به‌رازی تیا بوو، ئه‌وه به پیس داده‌نرێ، و ده‌بێ وازی لێ بهێنرێ، به‌لام ئه‌گه‌ر له‌پێكهاته‌كه‌يا گۆشت و چه‌وریی به‌راز یا شه‌راب نه‌بوو، ئه‌وه خواردنه‌كه‌یان حه‌لاَله.. به‌پێی ئایه‌تی :
"...وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حِلٌّ لَكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلٌّ لَهُمْ..." واته: خوارده‌مه‌نی ده‌ستی ئه‌وانه‌تان بۆ حه‌لاَل كراوه كه له پێش ئێوه‌دا كتێبی ئاسمانیان بۆ هاتووه، وه‌ك ديان و جوو، و خوارده‌مه‌نی ده‌ستی ئێوه‌ش بۆ ئه‌وان حه‌لاَله. جا ئه‌و خوارده‌مه‌نیيه گۆشتی سه‌ر بڕاوبێ یا خواردنی دروستكراوبێ.. و
خوایش زاناتره..
# # #