گه‌وره نووسه‌ری جووی ئه‌ڵمان له ئازاره ده‌روونیه‌كه‌ی ڕزگاری بوو:
نووسه‌ری رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووسی ئه‌ڵمانی {هنريك م برودر- Henryk M. Border }ته‌مه‌ن 61 سال، كه زۆر به‌توندی نه‌قدی له ئیسلام وموسوڵمانان ده‌گرت، و دژایه‌تییه‌كی زۆر خراپی ده‌كردن، و به‌تایبه‌ت له‌ساڵی 2007دا، لةناكاوا ئه‌م نووسه‌ره موسوڵمان بوونی خۆی ئاشكرا كرد و به‌ده‌نگێكی به‌رز رایگه‌یاند:" هه‌موو گوێتان لێ بێ من موسوڵمان بووم ".
" هۆی موسولمانبونه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خۆ ڕزگاركردن له‌و ئازاره ده‌روونییه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی دوور و درێژه تیایا ده‌ژیا، هه‌روه‌ك له‌دیداری له‌ته‌ك ئیمامی مزگه‌وتی ره‌زا له نیوكۆڵندا رایگه‌یاند، ده‌ڵێ من له‌ناو ده‌رونی خۆما حه‌قیقه‌تێكم كپ و سه‌ركوت كردبوو، و به‌م ئیعلانكردنه‌م له‌ده‌ست ئه‌و ئازاره ده‌روونیه ڕزگارم بوو، پاش ئه‌وه كه له‌به‌رچاو دووشاهیدا شاده‌و ئیمانی هێنا گوتی: من له‌مه‌ودوا ناوم: هێنری موحه‌ممه‌د برۆده‌ره، و" شانازی به‌وه ده‌كه‌م كه من ئه‌ندامێكم له میلله‌تێكدا كه ژماره‌یان له جیهاندا یه‌ك هه‌زارو سێسه‌د ملێۆن كه‌سه، و به‌رده‌وام سووكایه‌تییان پێ ده‌كرێ، و به‌بۆنه‌ی ئه‌و سووكایه‌تی پێكردنه‌وه ئه‌وانیش په‌رچه كرداریان ده‌بێ، و خۆم به به‌ختیار ده‌زانم كه گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ ئه‌و ماڵه‌ی تیا له‌دایك بووم ".. له‌وه‌لاَمی پرسیارێكا كه لێی ده‌پرسن: ئایا تۆ وازت له ئاینی جوو{يهودي} هێناوه؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: من وازم له‌ئاینێك نه‌هێناوه، به‌ڵكو گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ئاینی ئیسلام كه ئاینی سروشتی هه‌موو مرۆڤێكه، وهه‌ركه‌س له‌دایك ده‌بێت له‌سه‌ر ئاو ئاینه له‌دایك ده‌بێت."(1).
هه‌واڵنێری رۆژنامه‌ی ریاز{ الرياض} له‌وباره‌وه ده‌ڵێ:
" هینریك به‌یه‌كێ له گرنگترین نوسه‌ری هه‌رانانه‌وه داده‌نرێت له ئه‌ڵمانیای نوێ‌دا، به‌درێژایی سيی ساڵی رابووردوو ببوه هۆی نا ئارامییه‌ك بۆ ده‌زگا ده‌وله‌ته‌ییه‌كان به‌هۆی نووسینه‌كانیه‌وه، ئه‌م نووسه‌ره باوك و دایكی له‌و جوانه‌ی پۆله‌ندا بوون كه له كووره‌خانه‌كه‌ی پۆله‌ندا رزگاریان ببو، هینری ناقیدێكی تیژی نه‌ترس بوو. له‌دوای ساڵه‌كانی بیستی سه‌ده‌ی رابووردووه‌وه جووی ئه‌ڵمانیا چیان كردبێ ئه‌م پشتگیری لێكردووه، و خۆیشی له ئه‌ڵمانیادا ده‌ژی. له‌م دوواییانه‌دا پێش موسوڵمانبوونی هه‌رچی نووسراوی هه‌بوو كه‌له‌ساڵه‌كانی 1979 به‌دواوه به‌ئه‌ڵمانی نووسیبووی هه‌مووی كۆكرده‌وه‌و وه‌ریگێڕایه سه‌ر زمانی ئینگلیزی..و له 18 به‌رگدا بلاَوی كرده‌وه..
دواین نوسراوه‌كانی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی پاش یانزه‌ی سیپته‌مبه‌ر، و په‌یوه‌ندیدار به‌وباسه‌وه وه‌ك جه‌نگی دژه تیرۆر، و كاریگه‌ریه‌كه‌ی له‌سه‌ر ولاَتانی ئه‌وروپایی، و هه‌روه‌ها له‌باره‌ی جه‌نگی كه‌نداوی ساڵی 1991، و په‌رچه‌كرداری جووه‌كان له‌وباره‌وه، و زنجیره‌یه‌كی تریش به‌ناوی: " جوویه‌ك له‌ئه‌ڵمانیای نوێ‌دا "، زۆر به‌زیره‌كانه له‌بۆسه‌دا بوو بۆ رووداوه‌كان، له‌سه‌ره‌تاوه مرۆڤ واده‌زانێ په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه نيیه، هه‌روه‌ها له‌نووسینه‌كانیا باسی په‌یوه‌ندی ئێستای جووه‌كانی ئه‌ڵمانیا به ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌كات.. به‌لاَم گرنگترین كاره‌كانی، و ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو له‌نووسینه‌كانیا رووداوه‌كانی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راست بوو.."(2)
له‌لایه‌ن موسوڵمانانه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌وره له موسوڵمانبوونی ئه‌م نووسه‌ره كرا، چونكه زۆر هێرشبه‌رێكی گه‌وره‌بوو بۆ سه‌ر ئاینه‌كه‌یان، بۆ سه‌ر بیروباوه‌ڕ وهه‌ڵس وكه‌وتیان، له‌ناكاوێكا ئاوها سه‌د وهه‌شتا پله بگۆڕێت، و هه‌موو ئه‌و خه‌لاَته ئه‌ده‌بیانه ره‌د بكاته‌وه كه له‌لایه‌ن زایۆنییه‌كانه‌وه بۆی ئاماده‌كرابوو، به‌شێكی زۆر له رۆشنبیره ئه‌ڵمانییه‌كان به داخ وكه‌سه‌رێكی زۆره‌وه‌و رووبه‌ڕووی مووسڵمانبوونی هینڕی بوونه‌وه، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه كه جه‌نگێكی دووڕو دڕێژی دژبه ئیسلام ده‌ست پێكڕدبوو، هه‌ندێكیان ئه‌مه‌یان بۆ ئه‌ڵمان به سه‌دمه‌یه‌ك وه‌سفكرد، چونكه خه‌ڵكێكی زۆر ئاره‌زوومه‌ندی خوێندنه‌وه‌ی نووسراو و بلاَوكراوه‌كانی بوون..
سه‌رچاوه:
http://www.asharqalarabi.org.uk/ruiah/b-sharq-01.htm -1
http://www.alriyadh.com/2008/03/21/article327761.html
بوجه نابتان، زور به که لک و خوش بو ده ست و قه له متان ساغ و به رده وام بیت.
ان شاءالله هه‌رچی ناحه‌زی ئه‌م دينه‌يه (ئيسلام) خوا هيدايه‌تی ده‌دات.