15
یه‌كه‌م سه‌فه‌رى جوانڕۆ:
رۆژى هه‌ینى (24/12/1987) مامۆستا ئه‌حمه‌دى بارامى – خواپاداشتى بداته‌وه - ترومبێلى بۆ گرتبووین، و رۆیشتین بۆ جوانڕۆ. له‌وێ میوانى مامۆستا سدیقى حاسلى بووین، شه‌وێ له‌وێ بووین وخه‌ڵكێكى زۆر له دۆستان و براده‌ران هاتبوون بۆ سه‌ردانمان، منیش باسى عاقیبه‌ت خێرى وخۆشبه‌ختى دوارۆژم بۆ كردن.. و ئه‌وه‌ى كه له‌نامیلكه‌ى عاقیبه‌ت خێریدایه ئه‌وه‌م بۆ باسكردن..
بۆ نیوه‌ڕۆى رۆژى(25/12/1987) له‌ماڵى كاك عه‌بدوڵلاى زاواى مه‌لا موحه‌ممه‌دى كه‌لارى بووین، نه‌مان زانى كه جێگه‌كه‌یان ئه‌وه‌ند سه‌خڵه‌ته ده‌نا نه‌ده‌ڕۆیشتین، خوا پادشتیان بداته‌و، به ڕاستى جێى رێز وته‌قدیر بوو، كه توانى میواندارى له‌ئێمه بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا له‌ناو دوكانێكا نیشته‌جێبوون، پاشان كه‌رۆیشتین و دیمان ئه‌وه جێگه‌كه‌یانه زۆر ناڕه‌حه‌ت بووین، كه بوینه‌ته ئه‌رك و زه‌حمه‌ت بۆیان.. خوا پاداشتیان به‌خێر بداته‌وه..
بۆچ سارد و سڕ بوویته‌وه؟:
ئێواره‌ى رۆژى(25/12/1987) له‌ماڵى مه‌لا موحه‌ممه‌دى كه‌لارى بووین، مه‌لا موحه‌ممه‌د له باینگان كامێره‌یه‌كى كڕیبوو، چه‌ند وێنه‌یه‌كى بۆیادگارى گرتین، ئه‌و شه‌وه لێم پرسى: ئه‌رێ مه‌لا موحه‌ممه‌د! كاتێ له‌كوردستانى ئه‌ودیو بووین تۆ زۆر گه‌رموگوڕ بوویت، هۆى چى بوو كه‌هاتیته ئه‌م دیو واسارد وسڕ بوویته‌وه؟
گوتى: من كه له‌وێوه هاتم یه‌كسه‌ر رۆیشتمه پایگا و داواى چه‌كم كرد،و هه‌ژده چه‌كم وه‌رگرت، به‌وپه‌ڕى دڵگه‌رمییه‌وه رۆیشتم، تا وه‌ك فیداكارێكى گیانباز له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانمدا كاربكه‌م ودژى به‌عسى چه‌په‌ڵ بجه‌نگم، به‌لاَم له رێگه‌دا ئێمه كه له باینگانه‌وه تێده‌په‌ڕین، هه‌ندێ دۆستى گێل ئێمه‌یان گرت و ئازاریان داین، و قسه‌ى ره‌ق وناخۆشیان پێگوتین، و دڵیان كردین به‌به‌رد، و پاش چه‌ند رۆژ زیندانى به‌ره‌لاَیان كردین، ئیتر ئێمه‌ش دانیشتین و ئه‌وه‌ته ده‌بینى له‌سه‌هۆڵ سارد تر بووینه‌ته‌وه!!
ئێواره‌ى رۆژى(26/12/1987) له‌ماڵى مامۆستا عه‌بدوڵلاو كاك فارووق میوان بووین، و زۆر رێزیان لێگرتین خوا پاداشتیان بداته‌وه، شه‌وێ هه‌ندێ له‌و گه‌نجانه‌ى ئۆردوگاى جوانڕۆ هاتبوون بۆ سه‌ردانى من. له‌كاتێ گونجاوا ئینشائه‌ڵلا باسی ئه‌و دانیشتنه ده‌كه‌م، شه‌وێ بۆ نوستن رۆیشتینه‌وه ماڵ مامۆستا سدیقى گه‌لاَڵى.. ئه‌و سه‌فه‌ره‌مان سێ رۆژى خاياند و پاشان گه‌ڕاینه‌وه بۆ پاوه.
یه‌كه‌م سه‌فه‌رى كرماشانمان:
له‌رۆژى دوو شه‌ممه 28/12 سه‌فه‌رێكمان بۆ كرماشان كرد. ئه‌وكاته(كرمان شاه) كرماشانیان ناو نابوو باخته‌ران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناوى شاى پێوه بوو، به‌لاَم له‌م دواییه‌دا له سه‌رداخوازى نوێنه‌رانى كرماشان له كۆڕى نوێنه‌راندا ناوه‌كه‌ى خۆیان بۆ گێڕایه‌وه.
ئێواره‌ى رۆژى یه‌ك شه‌ممه بلیتى پاسى كرماشانمان بڕى، و كرێى حه‌وت كه‌سمان دابوو، بڕیاروابوو سبه‌ینێ رۆژى دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ كاك عه‌ره‌بدا بڕۆین بۆ باخته‌ران. به‌یانى زوو براكه‌ى كاك نه‌جمه‌دین جێبه شابازه‌كه‌ى هێناو هات به‌شوێنماندا- خوا پاداشتیان بداته‌وه، - و بۆكاتى دیاريكراو گه‌یشتینه گه‌راج و سوار پاسه‌كه بووین، ماوه‌یه‌كى زۆر چاوه‌ڕوانیمان كرد كاك عه‌ره‌بى براده‌رمان دیار نه‌بوو، ئه‌و له‌دێى خانه‌گا بوو، ماوه‌ى نیوسه‌عاتێك به‌پێ له‌پاوه‌وه دووربوو.
لێره ته‌له‌فون ناكرێ:
ئێمه‌ش كه‌وتبووینه ئه‌مرى واقیعه‌وه، نه‌مان ده‌زانى چیبكه‌ین؟ ئه‌گه‌ر ده‌ڕۆین شاره‌زاییمان نییه‌و تائیستا نه‌رۆیشتوینه‌ته كرماشان، ئه‌گه‌ر ناڕۆین پاره‌ى بلیته‌كانمان ناده‌نه‌وه، و ده‌بێ زیانێك بكه‌ین!! له‌ئه‌نجامدا بڕیارمان دا بڕۆین، و له‌وێوه به‌ته‌له‌فونى ئه‌دره‌سه‌كه‌ى ماڵ مامۆستا وه‌رده‌گرین.
به‌ڵێ، به نه‌شاره‌زایى كه‌وتینه رێ، دنیا زستانه، به‌فرێكى باش باریوه، به‌درێژایى ئه‌و ماوه‌یه‌ى له‌پاوه بووین من باسى خراپى خه‌ڵكى كرماشانم بۆ باسكرابوو!! گه‌یشتینه كرماشان، و له نزیك گه‌راجه‌كه‌وه لامان دا، پرسیارمان كرد: ته‌له‌فونخانه له‌كوێوه‌یه؟ پیشانیان داین.. رۆیشتینه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گوتیان: لێره ته‌له‌فون ناكرێ، بڕۆن بۆ ئه‌و سازمانه‌ى له ته‌نیشت مه‌یدانى ئازادییه‌وه‌یه. منیش منداڵه‌كانم برده كه‌بابخانه‌یه‌كى نزیك مه‌یدانه‌كه، ئه‌م كه‌بابخانه‌یه جێى خانه‌واده‌ى تیا‌بوو، نانم بۆ منداڵه‌كان بانگ كرد و گوتم: ئێوه لێره دابنیشن تا من دێمه‌وه..
له‌ته‌ك به‌هادینا رۆیشتین بۆ مه‌ركه‌زى ته‌له‌فونخانه‌ى ئازادى، له‌ویش گوتیان: تا پاش نیوه‌ڕۆ بوارى قسه‌كردن نییه!!
گوتم: ئه‌ى چار چییه؟
گوتیان: مه‌ركه‌زێكى نوێ له‌شه‌قامى فیرده‌وسى، و له‌نزیك مه‌یدانى فیرده‌وسىیه‌وه هه‌یه، برِۆن بۆ ئه‌وێ به‌ڵكو بتوانن له‌وێوه ته‌له‌فوون بكه‌ن. به‌ڵێ، بێ زانین وبێ شاره‌زایى هاتیه‌نه ده‌رو رۆیشتینه لاى خوارووى مه‌یدانى ئازادییه‌وه‌و له‌وێدا پرسیارى ترومبێلى خه‌تى شه‌قامى فیرده‌وسیمان كرد، گوتیان: هه‌رڵێره‌دا ده‌وه‌ستێ، ئیتر پاش ماوه‌یه‌ك كه‌ترومبێل هات سوار ته‌كسیه‌كى نه‌فه‌رات بووین، و رۆیشین بۆ مه‌یدانى فیرده‌وسى، سایه‌قه‌كه نه‌شاره‌زابوو، له‌شوێنێكى دوورتره‌وه دایبه‌زاندین، پاشان به‌ترومبێلێكى تر گه‌ڕاینه‌وه مه‌یدانه‌كه‌و رۆیشتینه مه‌ركه‌زى ته‌له‌فوونه‌كه‌وه، پاش ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانى ته‌له‌فونمان له‌گه‌ڵ پاوه‌دا كرد، و یه‌كێ له‌برایان ناونیشانى كتێبخانه‌ى په‌یامى پێداین، كه له‌نزیك پرده هه‌واییه‌كه‌ى جوانشێره‌وه‌یه. ئه‌ویش له‌نزیك مزگه‌وتى ئیمام شافیعىیه‌وه‌یه.
جوامێرى كرماشانى:
به‌ڵێ، هاتینه ده‌ره‌وه و ده‌ستمان له‌قه‌مه‌ره‌یه‌كى تایبه‌تى راگرت- له‌و كاته‌دا باوبوو كه ترومبێلى شه‌خسى خه‌ڵكى سوار ده‌كرد- ئه‌ویش وه‌ستاو هه‌ڵى گرتین، ماوه‌یه‌ك رۆیشتین، شوفێره‌كه له‌ته‌ك ئه‌وه‌ى له‌ته‌كیا دانیشتبوو كشمیشیان ده‌خوارد، هه‌ندێكیشیان به ئێمه‌دا!! پاش خوڵكێكى تووڕكى ئینجا لێمان وه‌رگرتن، كه گه‌یشتینه نزیك فولكه‌ى پرده هه‌واییه‌كه‌وه دایبه‌زاندین، و گوتى: ئه‌ئه‌وه پرده هه‌واییه‌كه‌یه، ئێمه له‌وێوه ناڕۆین ده‌نا ده‌مان گه‌یاندنه ئه‌وێ، ئێمه‌ش دابه‌زین و ئه‌وكاته نه‌فه‌رى به‌ده‌تمه‌ن بوو، بیست تمه‌نمان دایێ، به‌لاَم لێى وه‌رنه‌گرتین!! زۆر جه‌ختمان كرد لێى وه‌رنه‌گرتین، و پاشان گوتى: ئێوه میوانن چۆن پووڵتان لێ وه‌رده‌گرین؟!
ئاى له‌و موفاجه‌ئه‌یه‌ى كه‌هه‌رگیز چاوه‌ڕوانم نه‌كردبوو!! من باسى كرماشانیم به‌جۆرێكى تر بیستبوو!! پاره‌په‌رست، چاوچنۆك، چه‌قۆكه‌ش، شه‌ڕفرۆش و شه‌للاتى!! كاتێ له‌گه‌ڵ پیاوێكى كرماشانى ئاوه‌هادا رووبه‌روو بووم سه‌دو هه‌شتا پله تێڕوانینم به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى كرماشان گۆڕا! من به‌چاوى خۆم ئه‌و پیاوه‌تییه‌م له‌خه‌ڵكى كرماشانه‌وه بینى، و هه‌تا له‌ئێرانیشدا بووم، له‌ماوه‌ى ئه‌و دووساڵه‌دا پیاو خراپیم لێیان نه‌بینى، ئه‌ڵبه‌ت زۆر جاریش ئامشۆم ده‌كرد به‌بۆنه‌ى ماڵ مامۆستا سه‌لاحه‌وه..
چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێ، مه‌عقوول نییه شارێكى وا گه‌وره پیاوخراپى تیا نه‌بێ، حه‌تمه‌ن پیاو خراپى تیا هه‌یه، به‌لاَم ئه‌مه سوننه‌تى ژیانه، شارێك یا دێیه‌ك یا گه‌ڕه‌كێك یا قه‌وم و هۆزێك ئینسانى چاك و خراپى تیادا ده‌بێ، جا ئه‌گه‌ر پیاو باشه‌كانى زۆرتربوون ئه‌وا به‌باش ده‌ناسرێن و ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌بوو، به‌خراپ ده‌ناسرێن.. جاهه‌ركه‌س به‌رخوردى له‌گه‌ڵ پیاوخراپانى ئه‌و شوێن یا قه‌ومه‌دا هه‌بوو، ئه‌وا به‌خراپه باسیان ده‌كات چو‌نكه خراپه‌كانیانى بینیوه، سه‌گى سپیش بۆ باره‌لۆكه زه‌ره‌رى هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر پیاوباشه‌كانیشى بینى ئه‌وا به‌چاكه باسیان ده‌كات، به‌هۆى گوڵه جۆیه‌كه‌وه سه‌د گوڵه مرۆریش ئاو ده‌خواته‌وه!!
پاش ئه‌وه رۆیشتینه كتێبخانه‌كه‌و هه‌واڵى ماڵ مامۆستامان لێ پرسى گوتى: به‌ڵێ من ماڵیان پێ ده‌زانم، پاش ماوه‌یه‌ك كه ته‌له‌فونى بۆكردن، ئێمه‌ى سوار ترومبێله‌كه‌ى خۆى كرد و بردینى بۆ مه‌یدانى ئازادى، له‌وێ مناڵه‌كانیشمان سوار كرد و پێكه‌وه رۆیشتین بۆ ماڵ مامۆستا. خوا پاداشتى ئه‌و براده‌ره‌ش بداته‌وه..
تاقه‌وسان:
تا رۆژى هه‌ینى یه‌كى یه‌ك 1/1/1988 له‌كرماشان ماینه‌وه، له‌وماوه‌یه‌دا له‌نێوان ماڵ مامۆستا‌و كاك هیواى سیوه‌یلى و ماڵ ئه‌بو عامیردا بووین. هه‌روه‌ها سه‌رێكى تاقه‌وسانمان دا، كه له‌فارسیدا پێى ده‌گوترێ: تاقى بوستان! واته تاقى هیلالى ناو باخ وبێستان، له‌راستیشدا هه‌روه‌ها بوو، به‌داتاشین له‌و شاخه گه‌وره‌یه‌دا گه‌وره‌ترین وێنه‌ى ته‌واویان تیا كێشا بوو، له‌یه‌كێ له‌وێنه‌كاندا دیمه‌نى راوكردنى یه‌كێك له‌شاكانى ئێرانى تیا‌بوو، له‌شوێنێكى ترا تاقێكى هیلالىیان له شاخه‌كه‌دا دروست كردبوو، به‌لاَم ئه‌وه‌ند ساف ولووس بوو، ده‌تگوت: به‌سمارته ساف و لووس كراوه. له‌به‌رده‌میا چه‌ندان چاوگه‌ى گه‌وره‌ى ئاو هه‌ڵده‌قوڵى، له‌به‌رده‌م ئه‌م ئاوه زۆره‌دا به‌ندێكیان دروست كردبوو، به‌له‌میان له‌سه‌ر دانابوو، تا گه‌شتیار بۆ گه‌شتى سه‌ر ئاوه‌كه به‌كاریان بێنێ!! به‌لاَم ئه‌و كاته‌ى ئێمه رۆیشتین هه‌واى دنیا زۆر ساردبوو، له‌به‌ر ئه‌وه خاوه‌ن به‌له‌مه‌كان له‌وێ نه‌بوون، چو‌نكه ئه‌یان زانى به‌و زستانه گه‌شتیار روو ناكاته ئه‌و شوێنه..
له‌سه‌ر ده‌رگاى باخه كه‌دا نووسرابوو: داوا له‌ئافره‌تان ده‌كه‌ین: چاودیرى حیجاب بكه‌ن!
تێكچوونه‌كه‌ى مامۆستا سه‌لاح و مامۆستا سدیق:
مامۆستا سه‌لاح به‌دوورو درێژى باسى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى خۆى ومامۆستا سدیقى بۆ كردم، و هۆى تێكچوونه‌كه‌یشى بۆ گێڕامه‌وه. درێژه‌ی باسه‌كه هه‌ڵده‌گرم بۆ كاتی خۆی. هه‌ر له‌ماڵ مامۆستادا له‌وماوه‌یه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار دكتۆر عه‌بدول مه‌جید (ئه‌بوزه‌ڕم) بینى، و شه‌وێك به دوور‌و درێژى باسى حاڵى زیندانه‌كه‌یان لێ پرسیم، و به‌شێكیان نووسى، دكتۆر هه‌وڵى ده‌دا و ده‌یویست مامۆستا سدیق له‌ته‌ك مامۆستا سه‌لاح دا یه‌ك بخاته‌وه، به‌لاَم بێ سوود بوو، له‌و ماوه‌یه‌ش دا بۆ یه‌كه‌م جار چاوم به‌مامۆستا ناسری سوبحانی {شه‌ریف} كه‌وت، هه‌زاران ره‌حمه‌ت له گیانی پاكی بێ.
# # #
یه‌كه‌م سه‌ردانى سنه‌مان:
له‌رۆژى یه‌كى یه‌كى 1/1/988 دا به‌سه‌ردانێكى گشتى منداڵه‌كانم برد بۆ سنه، له‌م سه‌فه‌ره‌دا مامۆستا عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز و خێزانى هاوسه‌فه‌رمان بوون. له‌سنه‌دا رۆیشتینه ماڵ مامۆستا حه‌مه یوسف، زۆر رێزیان لێگرتین خوا پاداشتیان بداته‌وه، به‌لاَم به‌داخه‌وه خۆى له‌ماڵ نه‌بوو، بۆ زنجیره پرسه‌یه‌ك رۆیشتبو بۆ مه‌ریوان. ئه‌و رۆژه و ئێواره‌كه‌ى له‌ماڵ ئه‌وان بووین، من وكاك عومه‌ریش رۆیشتین بۆ مزگه‌وت بۆلاى فه‌قێكان و له‌لاى ئه‌وان خه‌وتین.
له‌گه‌ڵ فه‌قێكاندا كه‌وتینه قسه‌كردن و له‌روانگه‌ى ئیسلامه‌وه هه‌ندێ له‌باره‌ى گه‌وره‌یى و فه‌زڵى زانیارییه‌وه بۆیان دووام، و گوتم: خوا رێنموونى پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه و سلم ده‌كات كه، بڵێ: خوایه! زانیارى زیاترم پێ ببه‌خشه." وَقُلْ رَبِّ زِدْنِي عِلْمًا "(3) هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: بڵێ: ئایا ئه‌وانه‌ى زانان و ئه‌وانه‌ى نه‌زانن وه‌ك یه‌كن؟ ئه‌وانه‌ى شت ده‌زانن وئه‌وانه‌ى نازانن چون یه‌كن؟ " قُلْ: هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لا يَعْلَمُونَ؟ " (4)..
فه‌زڵى زانیاریی:
ئه‌وه‌ى رێى فێربوونى زانیارى بگرێته به‌ر خوا خۆشى ده‌وێت، و فریشته‌كان باڵى ره‌حمه‌تى بۆ را ده‌خه‌ن، هه‌روه‌ك پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه و سلم فه‌رموویه‌تى: ئه‌وه‌ى رێگه‌یه‌ك بگرێته‌به‌ر بۆ فێربوونى زانیارى، تا شاره‌زایى له‌ئاینه‌كه‌یا په‌یدا بكات، خوا رێى به‌هه‌شتى بۆ ئاسان ده‌كات." مَنْ سَلَكَ طَڕ يقًا يَلْتَمِسُ فِيهِ عِلْمًا، سَهَّلَ اللَّهُ لَهُ طَڕ يقًا إِلَى الْجَنَّةِ." (5). هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى: فریشته‌كانى ئاسمان باڵیان بۆ قوتابیانى زانیارى راده‌خه‌ن." وَإِنَّ الْمَلائِكَةَ لَتَضَعُ أَجْنِحَتَهَا ڕضَاءً لِطَالِبِ الْعِلْمِ "(6).
عیباده‌تى بێ زانیارى:
ده‌گێڕنه‌وه پیاوێك ده‌مرێ و دوو كوڕى له‌دوا جێ ده‌مێنێ، یه‌كێكیان رێى زانیارى ده‌گرێته به‌رو ده‌چێ بۆخوێندن، ئه‌وى تریشیان رێى عیباده‌ت و گۆشه‌گیرى ده‌گرێته به‌رو به‌ره‌و ئه‌شكه‌وتێك ده‌ڕوات تاخه‌رێكى عیباده‌ت و خواپه‌رستى بێ به بێ زانیارى.. برا گچكه ده‌ڕوات بۆ خوێندن و شاره و شار‌و دێهاته‌و دێهات وه‌ك باوى قوتابیتانى ئه‌وسه‌رده‌مه به‌شوێن زانیاری‌دا ده‌گه‌ڕێ، تا پاش حه‌وت هه‌شت ساڵێك ئیجازه‌ى مه‌لایه‌تى وه‌رده‌گرێ و به كۆڵێ زانست و زانیارییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه،.
هه‌واڵى كاكه‌ى ده‌پرسێت، ده‌ڵێن: هه‌ر له ئه‌شكه‌وته‌كه‌دایه خه‌ریكى عیباده‌ت وخوا په‌رستییه‌و بووه‌ته ره‌به‌نى ئه‌شكه‌وتێ، ده‌ڵێ: پیاوى چاك بن برۆن به‌شوێنیاو پێى بڵێن مه‌لاى برات ئیجازه‌ى وه‌رگرتووه و هاتۆته‌وه، پێى خۆشه بت بینێت.
ده‌وانیش ده‌چن به شوێنیا و هه‌واڵى ده‌ده‌نێ، خێرا خۆى گورج ده‌كاته‌وه ودێته‌وه بۆ به‌خێرهاتنه‌وه‌ى براكه‌ى، پاش پێك گه‌یشتن وده‌ست ومۆس، مه‌لاى براى لێى ده‌پرسێ: كاكه‌گیان! ئه‌وه‌خێره، بۆچ ئه‌و چاوه‌ت دابه‌ستووه؟
ده‌ڵێ: براگیان! من بیرم كرده‌وه خوا دووچاوى پێ به‌خشیوم، ئه‌و یه‌كیانه‌م به‌لاوه زیاده‌بوو، به ئیسرافم زانى، چو‌نكه من كارم ته‌نیا به‌یه‌كێكیان جێبه‌جێ ده‌بێ!! له‌به‌ر ئه‌وه به‌قیرو زه‌وت به‌ستوومه!!
براى زانا پێى ده‌ڵێ: كاكه گیان! ئه‌وه له‌كه‌یه‌وه دات به‌ستووه؟
براى گۆشه‌گیر ده‌ڵێت: ماوه‌ى دووساڵه!!
براى زانا پێى ده‌ڵێ: كاكه گیان! به‌بێ زه‌حمه‌ت نوێژى ئه‌م دووساڵه‌ت بگێڕه‌ره‌وه!!
ئه‌ویش ده‌ڵێ: بۆچ؟ ده‌لێ چو‌نكه چاو جێگه‌ى ده‌ستنوێژه، و ده‌بێ بشۆررێ، تۆیش قیرو زه‌وتت پیا ناوه‌و ئاو به‌رى نه‌كه‌وتووه، وه‌ك ئه‌وه وایه ئه‌م دووساڵه بێ ده‌ستنوێژ نوێژت كردبێ!!
به‌ڵێ، دۆستان! عیباده‌تى بێ زانیارى ئه‌نجامىواى ده‌بێ، و شاره‌زایى له‌دینیش ئه‌وه به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌تى، خۆى له خراپه ده‌پارێزێ ورێنوێنى خه‌ڵكیش ده‌كات، بۆیه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه و سلم فه‌رموویه‌تى: " مَنْ يُڕ دِ اللَّهُ بِهِ خَيْرًا يُفَقِّهْهُ فِي الدِّينِ "(7) ئه‌وه‌ى خوا ئیراده‌ى خێرى پێى بكات له‌دینا شاره‌زاى ده‌كات. هه‌روه‌ها پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه و سلم له‌باره‌ى گه‌وره‌یى زانیارییه‌وه فه‌رموویه‌تى: رێزى زانا به‌سه‌ر عابیدى گۆشه‌گیرا وه‌ك رێزى مانگه به‌سه‌ر ئه‌ستێره‌كانى ترا:" وَإِنَّ فَضْلَ الْعَالِمِ عَلَى الْعَابِدِ كَفَضْلِ الْقَمَڕ عَلَى سَائِڕ النُّجُومِ "(8)
ئه‌وانه‌ى كه زانان جێنشینى پێغه‌ممه‌رانن ، چو‌نكه پێغممه‌ران كاریان رێنموونى خه‌ڵكى بووه بۆ رێى راست، و شاره‌زاكردنیان له دینا، ده‌ى زانایانیش هه‌مان كاریان هه‌یه بۆیه پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه و سلم فه‌رموویه‌تى: " إِنَّ الْعُلَمَاءَ وَرَثَةُ الأَنْبِيَاءِ، إِنَّ الأَنْبِيَاءَ لَمْ يُوَڕثُوا دِينَارًا وَلا دِرْهَمًا، إِنَّمَا وَرَّثُوا الْعِلْمَ. فَمَنْ أَخَذَ بِهِ أَخَذَ بِحَظٍّ وَافِرٍ "(9). واته: بێگومان زانایان واریسى پێغه‌ممه‌رانن، له‌راستیدا پێغه‌ممه‌ران دینار ودرهه‌میان له‌پاش خۆیان جێ نه‌هێشتووه، به‌ڵكو زانیاریان جێ هێشتووه، ئه‌وه‌ى ئه‌و زانیارییه‌ى وه‌رگرت به‌شێكى زۆرى به‌ركه‌وتووه.
ئه‌وه‌ش كه ئاوه‌هابوو فریشته‌كانى ئاسمان و ئیماندارانى زه‌وى و ته‌نانه‌ت حووتى ناو ده‌ریاش داواى لێ خۆشبوونى بۆ ده‌كات. ئه‌وه‌ته پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه و سلم ده‌فه‌رموێ: " وَإِنَّ طَالِبَ الْعِلْمِ يَسْتَغْفِرُ لَهُ مَنْ فِي السَّمَاءِ وَالأَرْضِ حَتَّى الْحِيتَانِ فِي الْمَاءِ "(10) ئه‌وه‌ى به‌راستى زانا بوو زیاتر له‌خوایش ده‌ترسێ، ئه‌وه‌ته قورئانیش ده‌فه‌رموێ: " إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ "(11)
خه‌وى زانا و عیباده‌تى نه‌زان:
ده‌گێڕنه‌وه‌و ده‌ڵێن: رۆژێ شه‌یتان ده‌چێته مزگه‌وتێكه‌وه و ده‌یه‌وێ وه‌سوه‌سه بۆ نوێژكه‌رێك دروست بكات، و نوێژه‌كه‌ى لێ تێك بدات، ته‌ماشا ده‌كات مه‌لایه‌كیش له‌ولاوه نوستووه، شه‌یتان كاره‌كه‌ى ناكات و پاشه‌و پاش ده‌گه‌ڕێته‌وه، شاگرده‌كانى ده‌رۆنه پێشوازى و لێى ده‌پرسن بۆچ ئه‌و كاره‌ى نه‌كرد و گه‌ڕایه‌وه؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ: نه‌متوانى!!
ئه‌وانیش به‌سه‌رسامییه‌وه ده‌ڵێن: به‌رێزت نه‌ت توانى؟!
ئه‌ویش ده‌ڵێ: ئێوه ده‌بێ سه‌لیقه‌تان هه‌بێ كه‌من ده‌ڵێم نه‌متوانى، ده‌زانم بۆچ وا ده‌ڵێم!!
ده‌ڵێن: قوربان! حه‌زده‌كه‌ین پێمان بڵێیت..
ده‌ڵێ: زانایه‌ك له‌ولاوه نوستبوو، و ئه‌گه‌ر من سه‌ریشم لێ بشێواندایه‌و نوێژه‌كه‌م لێ تێك بدایه، ده‌رِۆیشت زاناكه‌ى خه‌به‌ر ده‌كرده‌وه، و ده‌یگوت: مامۆستا! من ئاوه‌ها نوێژه‌كه‌م كرد ئایا دروسته یا به‌تاڵ؟ ئه‌ویش رێنموونى ده‌كرد ومنیش ده‌ستم له‌بنى هه‌مبانه‌وه ده‌رده‌چوو، ریسه‌كه‌ى ده‌كردمه‌وه به‌خورى، بۆیه گوتویانه: خه‌وى زانایان وه‌ك عیباده‌تى عابیدى نه‌زانه.. پێغه‌ممه‌ریش صلى الله عليه و سلم ده‌فه‌رموێ: " فَقِيهٌ وَاحِدٌ أَشَدُّ عَلَى الشَّيْطَانِ مِنْ أَلْفِ عَابِدٍ "(12) واته: كاریگه‌رى ته‌نیا زانایه‌ك لاى شه‌یتان له‌هه‌زار عابید قورستره، ئه‌مانه هه‌موو به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر پله‌و پایه‌ى زانایان. هیوادارم ئێوه‌ش بتوانن ئه‌و ده‌وره گه‌وره‌ى خۆتان ئه‌نجام بده‌ن.
موسڵمان بوونى موهه‌ندیسێكى فلیپینى:
له‌سنه‌دا مامۆستا عه‌لى میراوایى و مامۆستا عه‌بدوڵلاى ئێرانى و مامۆستا سه‌ید ئه‌وڕه‌حمانى سه‌ججادى ده‌عوه‌تیان بۆكردین، خوا پاداشتیان به‌خێر بداته‌وه، ئه‌وشه‌وه‌ى كه له‌ماڵ مامۆستا سه‌ید ئه‌وڕه‌حمان بووین، مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌دى سه‌ید وه‌هابیش له‌وێ ده‌عوه‌ت بوو، پێكه‌وه سه‌رێكمان له‌مناڵه‌كانى مامۆستا له‌تیفى ره‌حمه‌تى (له‌تیفى مه‌لامه‌حموودى رووت)دا. گیانی به‌به‌هه‌شت شادبێ. شه‌وێ سه‌ید ئه‌حمه‌د باسى ئافره‌تێكى گێڕایه‌وه كه ناسراويان بووه، كچه كه به‌هۆى كارى ئیداره‌وه له‌ته‌ك موهه‌ندیسێكى فلیپینیدا ئاشنايى په‌یدا كردووه، هه‌ڵس و كه‌وتى ئافره‌ته‌كه ئیسلامى لا شیرین ده‌كات و دێت بۆلاى سه‌ید ئه‌حمه‌د موسڵمان ده‌بێت.. له 9/1/ 88دا هاتینه‌وه بۆ كرماشان و شه‌و له‌وێ بووین و له 10/1 /88 هاتینه‌وه بۆ پاوه.
# # #
منیش له‌خوا ده‌پاڕێمه‌وه تۆی نه‌مامی جوان به‌لوتفی خۆی چاودێری بكات و بتكاته دره‌ختێكی به‌رداری پرِ پیت و به‌ره‌كه‌ت و میلله‌ته‌كه‌ت بحه‌سێنیته‌وه..