پرسیار :به‌كورتی و پوخته‌كه‌ی 1- كچێكم خۆش ده‌وێت و ده‌مه‌وێت بیهێنم، به‌لاَم دایكم نارازییه، ئایا بێ گوێ يی دایكم بكه‌م یان نه؟
2- هه‌ندێ جار پاره ده دۆزمه‌وه ئایا چی لێ بكه‌م؟
براكه‌م خه‌لیل!
پاش سوپاس بۆ خوای بێ هاوتا و سلاَو بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئال وبه‌یت و هاوه‌لاَنی.
وه‌لاَم: دڵ راگرتنی دایك و باوك یه‌كێكه له واجباتی ئیسلامی و دلئازاریان یه‌كێكه له گوناهی گه‌وره، قورئان روو له رۆڵه‌كان ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: [ وَقَضَى رَبُّكَ أَلاَّ تَعْبُدُوا إِلاَّ إِيَّاهُ وَ بِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِنْدَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلاهُمَا فَلا تَقُلْ لَهُمَا: أُفٍّ وَلا تَنْهَرْهُمَا، وَقُلْ لَهُمَا قَوْلا كَرِيمًا (23) وَاخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ الذُّلِّ مِنَ الرَّحْمَةِ وَقُلْ رَبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرًا " واته: خوا فه‌رمانی داوه كه جگه له ئه‌ڵلا نه‌په‌رستن، و چاكه له‌ته‌ك دایك وباوكتانا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌و ته‌مه‌نیان درێژ بوو هه‌ردووكیان، یا یه‌كێكیان پێیان نه‌ڵێن: ئۆف، و لێیان توورِه نه‌بن، و باڵی ره‌حمه‌تیان بۆ نه‌وی بكه‌ن، و گوێ رایه‌لیان بن، و به‌قسه‌ی جوان له‌ته‌كیانا بدوێن، و بلێن: خوایه! هه‌روه‌ك ئه‌وان له‌مندالیا ره‌حمیان به‌ئێمه كردووه تۆیش له‌م پیرییه‌دا ئاوه‌ها ره‌حمیان پێ بكه.
ده‌بینین عیباده‌تكردن وپه‌رستنی خوای له‌ته‌ك گوێ رایه‌ڵی دایك وبابا باسكردووه. هه‌روه‌ها دێمه‌نێكی ترمان دێنێته‌وه پێش چاو كه له‌وكاته‌ی ئێمه ساوا‌و مناڵ بووین، ئه‌وان وه‌ك چاوی خۆیان پارێزگاریان لێكردووین، ئیستاش كه ئه‌وان پیربوون با نمه‌ك نه‌ناس نه‌بین..
حه‌دیسیش ده‌فه‌رموێ: "الجنة تحت أقدام الأمهات " به‌هه‌شت له‌ژێر پێی دایگكاندایه، واته: ئه‌گه‌ر دایك له ئینسان رازی نه‌بێ به‌هه‌شت له كیسی خۆی ده‌دات.. له‌باره‌ی باوكه‌وه ده‌فه‌رموێ: [ " رضا الرب في رضا الوالد وسخط الرب في سخط الوالد " واته: ره‌زامه‌ندی خوا به‌نده به‌ره‌زامه‌ندی باوكه‌وه، رق وتوورِه‌یی خوا به‌نده به رق وتووره‌یی باوكه‌وه.. به‌واتایه‌كی تر ئه‌وه‌ی باوكی لێی رازی بێ خوایشی لێ رازییه، ئه‌وه‌ی باوكی لێی نارازی بێ خوایش لێی نارازییه..
پاش هه‌موو ئه‌مانه: ئه‌گه‌ر بۆت ده‌كرێت دڵی دایكت رازی بكه‌یت بۆ دین ودنیات باشتره.. كێ ده‌ڵێ ئه‌وان شتێكی لێ نازانن كه تۆ په‌ی پێ نابه‌یت.. كێ ده‌ڵێ خێرێك له وازهێنانیدا نییه، و كاتێ هێنات و تووشی كۆمه‌ڵێ گۆبه‌ندێ كۆمه‌لاَیه‌تی بووی ئه‌و كاته ناڵێت بریا به‌گوێی دایكم بكردایه..
ئه‌گه‌ر ده‌شزانی سه‌د له‌سه‌د لێت روونه وخه‌ڵكی باش دان به‌باشی ئافره‌ته‌كه‌دا ده‌نێن.. تۆ دڵی دایكت مه‌ره‌نجێنه.. به‌ڵكو دوعا بكه و له‌خوا بێپارێره‌وه دڵی دایكت نه‌رم بكات و موافه‌قه‌ت بۆ بكات.. به‌لاَم ئه‌گه‌ر دایكت ئینسانێكی بی دینه و حه‌ز ناكات تۆ ئافره‌تی دیندار بێنیت ئه‌وه حسابێكی تری هه‌یه..
بۆ به‌شی دوومی پرسیاره‌كه‌ت، كه زۆر جار پاره ده‌دۆزیته‌وه، له‌ئیسلاما ئێمه موكه‌لله‌ف نیین به هه‌ڵگرتنی پاره‌ی كه‌وتوو، چونكه كاتێ هه‌لت گرت، ده‌كه‌ویته ئه‌ستۆته‌وه، به‌پێی شه‌رع ده‌بێ بۆی بپرسیت كێ پاره‌یه‌كی وای لێ كه‌وتووه، تا بیده‌مه‌وه؟! له‌وشوێنانه‌دا كه قه‌ره‌بالخن وه‌ك مزگه‌وت وبازار و مه‌كته‌ب بۆی بپرسیت ماوه‌یه‌كی زۆر و پاشان ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بو، ئه‌وسا نێتی ته‌ملیكی لێ دێنیت، واته ده‌یكه‌یت به‌مولكی خۆت، هه‌ر كات خاوه‌نه‌كه‌ی په‌یدا بوو ده‌یده‌یته‌وه، و ئه‌گه‌ریش هه‌ر نه‌بوو، ئه‌وه ماڵی خۆته و له‌سه‌ری گوناهبار نابینت..
بۆ به‌خشینه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تا ئه‌وكاتی سال یازیاتر به‌سه‌ر بانگه‌وازه‌كه‌یا تێنه‌په‌رِێ و نه‌یكه‌یت به‌ماڵی خۆت دروست نییه بیبه‌خشیته‌وه.. ئه‌گه‌ر پێش ئه‌وه‌ی بیكه‌یت به‌مالی خۆت ببه‌خشیته‌وه نه‌خیری تۆ ده‌گات و نه‌خیری ئه‌و، خێری تۆ ناگات چونكه ماڵی تۆنییه، خێری ئه‌ویش ناگات چونكه ئه‌و نه‌یویستوه بكرێ به‌خێر..
له‌به‌ر ئه‌وه ئینسان هه‌ر هه‌ڵی نه‌گرێت و ئه‌و لێپرسراوییه نه‌كه‌وێته ئه‌ستۆیه‌وه.
خواش ئاگادار تره..