14
شارى پاوه:(1)
كه له عیراق رزگارمان بوو روومان كرده ئێران، له‌رێی شارى پاوه‌وه، شارى پاوه پێته‌ختى هه‌وراماناتى ئێرانه، خه‌ڵكى ئه‌م شاره زۆربه‌یان هه‌ورامى زمانن، شارێكى زۆر گه‌وره نییه، له‌وانه‌یه هه‌زار ماڵێك ببێ، شوێنه كه‌یشى وا هه‌ڵكه‌وتووه، بوارى گه‌شه‌كردن و نه‌شو نماى نییه، به‌لاَم ناو شار خۆش و جوان و پاك و ته‌میزه، له‌نێوان كۆمه‌ڵه شاخێكى گه‌ردن كه‌شدایه، ماڵه‌كانیان به‌زۆرى دوونهۆمه، و به‌ڕێكوپێكى كراوه‌ته‌وه، به‌شى زۆرى ماڵه‌كان ده‌زگاى شۆفاژیان(1) تێدایه. جاده‌ى ناوشار قیرتاوه، كۆلاَنه‌كانى به پله‌كانه درۆستكراوه چونكه شاره‌كه به‌په‌ناى شاخ و قه‌دپاڵه‌وه دروستكراوه. به‌چوار ده‌وریا و به‌قه‌دپاڵى شاخه‌كانه‌وه باخى ترێ دروستكراوه و له هاوینا دیمه‌نێكى زۆرجوانى هه‌یه، ئه‌ڵبه‌ت باخى دارگوێزیشى زۆره.
رۆژى6/12/1987 گه‌یشتینه پاوه، و له‌وێ به‌ره‌و بنكه‌ى سوپاى پاسدارانیان بردین، ئه‌وانیش حه‌واڵه‌ى فه‌رماندارى( قائیم مه‌قامییه‌ت)یان كردین، له‌وێش ناویان نووسین و گوتیان: ده‌ى ئێوه كه‌سێكى ئێرانى ده‌ناسن ببێته كه‌فیلتان و به‌هۆى ئه‌وه‌وه بتوانن به‌ئازادى بژین؟
گوتم: ئه‌وى راستى بێ پێنچ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر براده‌رێكم ده‌ناسى به‌ناوى مه‌لا ئه‌حمه‌دى بارامى، جا نازانم ئێستا ئه‌و من ده‌ناسێته‌وه یان نه؟
كاتبه‌كه‌ى فه‌رماندارى گوتى: چۆنى ده‌ناسى؟
گوتم: كاتى خۆى له خورماڵدا فه‌قێ بوو له‌وێ دیومه‌و بووینه‌ته براده‌ر. ته‌له‌فوونیان بۆ كرد له‌ماڵ نه‌بوو، گوتیان: رۆیشتوه بۆتاران.
مامۆستا مه‌لا عوسمان:
به‌ڵێ، له‌وێ ماینه‌وه تا دوا نیوه‌ڕۆیه‌كى دره‌نگ، ده‌وام ته‌واو بوو، كارمه‌نده‌كان رۆیشتنه‌وه بۆ ماڵ خۆیان، كارمه‌نده‌كانى فه‌رماندارى كورد بوون، ئیتر ئێمه‌یان جێ هێشت و پێشیان نه‌گوتین: ده‌وام ته‌واو بووه، و ئێمه ئه‌ڕۆین، ئێوه ئه‌بێ ته‌گبیرێكتان بكرێ، ئێمه‌ش نه‌شاره‌زابووین وامان ده‌زانى ئه‌مانه رۆیشتوون، كه‌سانێكى تر دێته جێیان وكارمان ته‌واو ده‌كه‌ن!! پاسه‌وانى به‌شى ئێواره‌هات پیاوێكى جوامێر بوو، زۆپاى ژووره‌كه‌ى بۆ داگیرساندین، تا به‌باشى گه‌رمامان بووه‌وه، پاشان چایى بۆ لێناین و تێربووین له‌چاییش. دوایى پرسى و گوتى: كاكه ئێوه لێره كه‌س ناناسن؟
گوتم: كاكه گیان! ئێمه له‌م شاره‌دا ته‌نیا مه‌لا ئه‌حمه‌دى بارامى ده‌ناسین، وا ئه‌ویش له‌ماڵ نییه‌و رۆیشتووه بۆ تاران.
گوتى: ئه‌ى مامۆستا مه‌لا عوسمانى هه‌ڵه‌بجه‌یى ناناسن؟
گوتم: به‌رێ وه‌ڵلا باشى ده‌ناسم، بۆچ لێره‌یه؟
گوتى: به‌ڵێ، لێره‌یه، و هه‌رئێستا ته‌له‌فوونى بۆده‌كه‌م. ته‌له‌فوونى هه‌ڵگرت وله‌گه‌ڵ مامۆستادا قسه‌ی كرد و گوتى: قوربان پیاوێك لێره‌یه- له فه‌رماندارى- تازه له‌عیراقه‌وه هاتووه، و ناوى حه‌سه‌نى پێنجوێنییه، جه‌نابتان ده‌یناسن؟
مامۆستایش فه‌رمووی: ئه‌رێ وه‌ڵلا ده‌یناسم، ئه‌وه چاوى منه، رۆحى منه، و خۆشه‌ویستى منه!!
حه‌ره‌سه‌كه گوتى: قوربان ئه‌وه خۆیه‌تى فه‌رموو قسه‌ى له‌ته‌كا بكه.
مامۆستا فه‌رمووی: برا! ئه‌وه له كوێوه گه‌یشتى؟ له‌ئاسمانه‌وه باریویت، یاله زه‌وییه‌وه هه‌ڵقولاَویت؟ منیش عه‌رزم كرد: قوربان! له‌وه ده‌چێ باوبۆران هێنابینى.
پاش چۆن و چاكى و ئه‌حواڵ پرسین فه‌رمووی: هه‌رگیز هه‌ڵوێستى شێرانه‌ى خێزانتم له‌بیر ناچێته‌وه، كاتێ كه‌تۆ گیرابوویت، بۆ دڵخۆشیدانه‌وه‌ى چووین بۆلاى، پێى گوتین: قوربان! ئێمه هیچ خه‌فه‌تى بۆناخۆین، ئه‌وه جێى شانازییه بۆ ئێمه كه‌له سه‌ر ئیسلام و خزمه‌ت به‌دینى خوا گیراوه، با هه‌موومان ته‌نیا دوعاى ئه‌وه‌ى بۆ بكه‌ین خوا خۆگرى و سه‌برى بداتێ. هیچ خه‌فه‌تى ناوێ چونكه خۆى رێگه‌ى ئیسلامى هه‌ڵبژاردووه و له‌سه‌ر خواگیراوه.!!
ئینجا مامۆستا فه‌رمووی: خوا رووسوورى دنیا‌و قیامه‌تى بكات و عاقیبه‌ت خێربێ.. ئیتر مامۆستا قورگى گیراو دڵى پڕ بوو، منیش دڵم پڕ بوو.
ئینجا فه‌رمووی: هه‌ر خۆت هاتوویت؟
گوتم نه‌خێر، به‌خاو و خێزانه‌وه هاتووم.
هه‌زاران ره‌حمه‌ت له‌گیانى پاكى بێ، فه‌رمووی: یاخوا به‌خیر بێن، هه‌ر ئێستا زاواكه‌م و كوڕه كه‌م به ترومبێله‌كه‌وه ده‌نێرم به‌شوێنتاندا..
زۆرى پى نه‌چوو زوبێرى كوڕ ى و بورهانى زاواى به‌توێتایه‌كى لانكرۆزه‌ره‌وه هاتن به‌شوێنماندا، شته‌كانیان خستینه عه‌مارێكه‌وه و خۆیشمان سوار توێتاكه بووین و له‌رۆژى 6/12/87 دا رۆیشتین بۆ ماڵ مامۆستا مه‌لا عوسمان.
مامۆستا زۆر رێزى لێگرتین، ماوه‌ى هه‌شت رۆژ ئه‌م هه‌شت سه‌ر خێزانه له‌ماڵ ئه‌واندا ماینه‌وه، رۆژ به رۆژ باشتر خزمه‌تیان ده‌كردین و روویان له‌ته‌كماندا خۆشتر ده‌بوو، نه‌ك هه‌ر خودى مامۆستا به‌ڵكۆ هه‌مووئه‌ندامانى خێزانه به‌ڕێزه‌كه‌یان به مامۆستا ژن و كۆڕ و كچیانه‌وه ئاوه‌ها بوون، خواپاداشتى خێریان بداته‌وه.
ئه‌و رۆژه كه له فه‌رماندارییه‌وه هاتین بۆماڵ مامۆستا مه‌لا عوسمان، بۆ شه‌وێدا فه‌رماندارو جێگره‌كه‌ى و به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى و لێپرسراوى ئوردوگاكان هاتن بۆماڵ مامۆستا و پاش ئه‌وه كه ئه‌ملاو لاى مامۆستایان ماچ كرد ئه‌ملاو لاى منیشیان ماچ كرد!!
پاشان كه‌وتنه مه‌عزه‌ره‌ت هێنانه‌وه بۆ مامۆستا‌و گوتیان: ئێمه نه‌مانزانیوه كه ئه‌م پیاوه مامۆستایه، و میوانى خۆشه‌ویستى ئێوه‌یه؟ ئینجا پرسیارێكى زۆریان لێكردم، منیش به‌فارسیه شكسته‌كه‌ى خۆم وه‌لاَمم دانه‌وه، جه‌لالى كه لێپرسراوى ئۆردوگاكان بوو گوتى: ئه‌مه فارسى گولستانیانه‌یه!!
گوتم: به‌ڵێ، راسته.. له دێر زه‌مانه‌وه ئه‌ده‌بى فارسى له‌ولاَتى ئێمه‌دا خوێنراوه، و منیش له‌منداڵیمدا گولستانى شیخى سه‌عدیم خوێندووه!!
# # #
چاوه‌ڕوانیم له‌م سه‌فه‌ره‌دا:
كاتێ من به‌ره‌و ئێران رێكه‌وتم، هه‌رچى ئه‌گه‌رى سه‌خت وناهه‌مواره هێنابوومه پێشچاوى خۆم،و وام دانابوو بۆم پێش دێت.. بۆ نموونه: وام پێش بینى كردبوو كه له‌وانه‌یه ببرێینه ئۆردوگا، له‌وانه‌یه به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى كه‌من سه‌ر به‌كۆمه‌ڵێكى دیارى كراوم، و ئێرانیش خۆشى له‌وان نایه‌ت، موعامه‌ڵه‌یه‌كى سه‌ختمان له‌ته‌كا بكه‌ن، و به پیاو خراپ له‌قه‌ڵه‌م بدرێین!! له‌وانه‌یه ئه‌وه‌نده گرانىبێ نه‌توانین ژیانێكى ئاسووده به‌ده‌ست بێنین!! به‌كورتى خراپترینى پیشهاته‌كانم چاوه‌ڕوان كردبوو، ئه‌گه‌ر وابوو ئه‌وا هاتووه به‌خه‌یاڵمدا و روودانیم چاوه‌ڕوان كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه وره به‌رناده‌م و ناڕووخێم ودنیام لێ نایه‌ته‌وه یه‌ك، خۆ ئه‌گه‌ر وایش نه‌بوو ئه‌وا به‌ته‌واوى دڵخۆش ده‌بم، له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌مو كووڕییه‌كدا!!
سبه‌ینێ كه رۆژى(7/12/1987)بوو، بانگیان كردم بۆ ئاسایش (ئیتتیلاعات)، له‌وێ پرسیارێكى زۆریان لێ كردم، ئه‌ڵبه‌ت پرسیاره‌كان تایبه‌ت به‌من نه‌بوون، به‌ڵكو چاپكراو و ئاماده‌كراو بوون، ئه‌وه نموونه‌ى هه‌ندێ له‌و پرسیارانه‌یه:
بۆچ هاتیت بۆ كۆمارى ئیسلامى ئێران؟ منیش گوتم: بۆیه هاتمه ئێرانه‌وه تا له‌ده‌ست دوژمنانى فاشست رزگارم بێ. ده‌ته‌وێ له ئێران‌دا چیبكه‌یت؟ گوتم: ده‌مه‌وێ له ئێرانا ژیانى خۆم به‌ئارامى و ئاسووده‌یى به‌سه‌ربه‌رم. ئایا له‌به‌ره‌كانى جه‌نگدا له‌دژى عیراق به‌شدارى ده‌كه‌یت؟ كوتم: نه، چونكه من لاقم سه‌قه‌ته، قورئانیش ده‌فه‌رموێ: " لَيْسَ عَلَى الأَعْمَى حَرَجٌ وَلا عَلَى الأَعْرَجِ حَرَجٌ وَلا عَلَى الْمَڕيضِ حَرَجٌ، وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ يُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْڕ ي مِنْ تَحْتِهَا الأَنْهَارُ، وَمَنْ يَتَوَلَّ يُعَذِّبْهُ عَذَابًا أَلِيمًا." (2) به‌واتای: ئه‌وانه‌ى كوێر‌و شه‌ل و نه‌خۆشن ته‌كلیفى چه‌ك هه‌ڵگرتنیان لێ ناكرێ.
سه‌ردانى دۆستان:
له‌و كاته‌دا كه‌هێشتا له‌ماڵ مامۆستا مه‌لا عوسماندا بووین، كوڕێكى قه‌ڵه‌وى بالاَ كورتى ره‌شتاڵه‌ى به ئه‌ده‌ب هات بۆ سه‌ردانم، من نه‌م ده‌ناسى، نه‌یشم زانى كه بۆ لاى من هاتووه، به‌خێرهاتنێكى ئاسایى كردم، كه مامۆستا به‌كارێك ته‌شریفى برده ده‌ر گوتى: من ناوم ئه‌حمه‌ده، دوكانى سه‌رتاشینم هه‌یه له چوار رێگاكه‌ى به‌رده‌م مانگى سووردا، كاك عه‌ره‌ب لاى من دائه‌نیشێت، و ده‌یه‌وێ بت بینێ.
گوتم: باشه، ئینشائه‌ڵلا سبه‌ینێ سه‌عات ده دێم سه‌رى لێ ده‌ده‌م.. به‌ڵێ سبه‌ینێ له‌سه‌عات ده‌دا رۆیشتم بۆ دوكانه‌كه‌ى كاك ئه‌حمه‌د وكاك عه‌ره‌ب له‌وێ بوو. ماوه‌یه‌ك دانیشتین وقسه‌ى خۆشمان كرد، و یادگارى كۆنمان بیركه‌وته‌وه.. له‌وكاته‌شدا كه‌رۆیشتینه ماڵ كاك شه‌ریف مامۆستا سه‌لاح و سه‌یید ئه‌حمه‌د به‌جیاجیا هاتن بۆلام، به‌لاَم نه‌ك له‌ماڵى خۆمان، به‌ڵكو له‌ماڵ مه‌لا عومه‌را یه‌كترمان بینى. نه‌یان ده‌ویست به‌وسه‌ردانه‌ى من دڵى مامۆستا عاجز بكه‌ن، بۆیه به‌نهێنى سه‌ردانیان ده‌كردم.. چونكه رۆژێ پێش ئه‌وه‌ى بگوێزینه‌وه ماڵ كاك شه‌ریف، كاك نه‌وزه‌ڕ و مامۆستا سدیقى گه‌لاَڵى و مامۆستا بورهانى حاجى هادى و ئامۆزاكه‌ى هاتن بۆلام، هه‌ستم ده‌كرد جۆره بیتاقه‌تییه‌ك رووى كرده مامۆستا.. مامۆستا سدیقى براى مامۆستا و مه‌لا موحه‌ممه‌دى برازاى ومه‌لا عه‌بدوڵلاى موانیش، هاتن بۆلام.
ده‌ورى ئافره‌تانى موسڵمان:
له 11/12/87 دا خێزانى مامۆستا بارامى بۆ به‌خیرهاتنى ئێمه هات بۆماڵ مامۆستا مه‌لا عوسمان، و داواى كرد بچین بۆماڵ ئه‌وان، به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مامۆستا له‌ماڵ نه‌بوو، نه‌رۆیشتین بۆماڵیان. ماوه‌یه‌ك له‌ناو ئافره‌ته‌كانا دانیشتبوو، پاشان به كافیه‌ى گوتبوو: ده‌مه‌وێ چاویشم به مامۆستا بكه‌وێ، منیان بانگ كرد بۆ ئه‌وێ ، خێزانى خۆم وخیزانى مامۆستا مه‌لا عوسمان و كچه‌كانى هه‌ردولامان و خیزانى مامۆستا بارامى بوون، منیش به‌خیرهاتنم كرد و ماوه‌یه‌ك له‌وێ دانیشتم، ئه‌ویش باسى وه‌زعى خۆیانى كرد كه‌رژێم چۆن زوڵمى لێ كردوون!!
منیش هه‌ندێ دڵخۆشیم دایه‌وه و باسى هاوه‌ڵه‌كانى پێفه‌ممه‌ر{ صلى الله عليه وسلم } و ده‌ورى ئافره‌تانى به‌ره‌ى یه‌كه‌مى ئیسلامم بۆ كردن، هه‌ستم ده‌كرد خواى ته‌عالا هێز و پته‌وییه‌كى خستۆته باسه‌كه‌وه، و پێ ده‌چێ كاریگه‌ر بووبێ له دڵى ئافره‌ته‌كاندا، به‌دووشتا ده‌ڵێم: یه‌كه‌میان كچه‌گه‌وره‌كه‌ى مامۆستا داواى له‌دایكى به‌هادین كردبوو: به‌ڵكو مامۆستا ده‌رسێكمان بۆ دابنێ و قسه‌مان بۆ بكات.. رۆژێكیان مامۆستا بارامیش گوتى: به‌ڵكو ته‌كلیف له‌مامۆستا بكه‌ین ده‌رس به خوشكانى پاوه بڵێته‌وه، ئا به‌وه‌دا ده‌ڵێم: له‌وه ده‌چێ كاريگه‌ر بووبێ..
كه‌مامۆستا بارامى له‌تاران هاته‌وه هات بۆلامان وهه‌وڵى زۆرى دا بڕۆین بۆ ماڵیان، به‌لام مامۆستا مه‌لا عوسمان ئیجازه‌ى نه‌داین، ئیتر ئه‌وانیشى له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌عوه‌ت كرد، و دووشه‌و له‌ماڵى ئه‌وانیش بووین، خوا پاداشتى خێرى بداته‌وه..
ماڵه‌كه‌ى كاك شه‌ریف:
ئێمه كه له‌ماڵ مامۆستا مه‌لا عوسماندا بووین خۆمان ته‌ریق ده‌بووینه‌وه چونكه هه‌شت سه‌ر خێزان بووین، ئه‌م ژماره‌یه‌ش بۆ میواندارى كه‌م نه‌بوو، هه‌ر چه‌ند ئه‌وان زۆر میوان نه‌واز بوون، و وه‌ك دایك وباوكى خۆمان ئه‌وماوه‌یه خزمه‌تیان كردین، و رۆژ به‌رۆژ باشتر روویان خۆش ده‌بوو به‌رامبه‌رمان.. بۆیه زۆر هه‌وڵمان ئه‌دا خانوو په‌یدا بكه‌ین، و ئه‌رك وزه‌حمه‌تمان به‌سه‌ریانه‌وه نه‌مێنێ، بۆیه ته‌كلیفمان له مامۆستا بارامی كرد هه‌وڵى خانوومان بۆ بدات.. هه‌ر ئه‌و رۆژه خوا هه‌ڵناگرێ ته‌له‌فونى هه‌ڵگرت و ده‌ستى به‌هه‌واڵپرسینى خانوو كرد، تا له‌ئه‌نجامدا مه‌لا عومه‌رى كتێب فرۆش له‌مزگه‌وته‌كه‌ى خۆى - مزگه‌وتى ئینقیلاب – بۆى پرسیبووین، براده‌رێك گوتبووى: من ته‌نیا ژوورێكم هه‌یه، بابێن بیبینن، ئه‌گه‌ر به‌شیان ده‌كات من ئه‌یان ده‌مێ، ئێمه‌ش رۆیشتین، ماڵه‌كه له‌گه‌ڕه‌كى چوار ده‌ستگادا بوو، كه له‌ناو خه‌ڵكیدا به (كه‌لى هه‌ره تڕ ێنه) به‌ناو بانگ بوو، به به‌رزاییه‌كه‌وه بوو، له‌و په‌ڕ ئاواییه‌وه..
ئێواره بوو ریشتین بۆ چاو پێكه‌وتنى ماڵه‌كه، خانووه‌كه بریتى بوو، له: دوو ژوور‌و هۆڵێكى ناوخۆیى، وحه‌مام وئاوده‌ستێك، ژوورێكیشیان ده‌رگاكه‌ى جیاوازبوو، به‌رهه‌یوانێكى داخراوى هه‌بوو، ئاو و ئاوده‌ستى سه‌ر به‌خۆى هه‌بوو، به‌نیازى خۆى ئه‌م ته‌نیا ژووره‌ى بۆ ئێمه دانابوو، له‌راستیدا من ژووره‌كه‌م به‌دڵ بوو، چونكه به‌ته‌واوى سه‌ر به‌خۆ بوو، له‌نێوان ئه‌و ژووره‌و ژووره‌كانى ترا ته‌نیا ده‌رگایه‌ك هه‌بوو، ئه‌گه‌ر دا بخرایه ئیتر هیچ هات و چۆیه‌ك نه‌ده‌كرا.ژووره‌كه به كومبار پڕ فه‌ڕش كرابوو، زۆپایه‌كى نه‌وتى زۆر چاكى تیا بوو، ئه‌م براده‌ره گوتى: ئه‌گه‌ر ئێوه بێن نه‌فه‌رشه‌كان لا ده‌به‌م، نه زۆپاكه. منیش رۆیشتم منداڵه‌كانم هێنا سه‌یریان كرد، ئه‌وانیش به دڵیان بوو.. بۆ سبه‌ینێ گواستمانه‌وه، نزیكه‌ى ده رۆژێك له‌وێ ماینه‌وه.. ئینجا ئیجازه‌مان وه‌رگرت و سه‌فه‌رێكى دوور ودرێژمان كرد.
من و راگه‌یاندن:
مامۆستا به‌ره‌حمه‌ت بێ پێى خۆش بوو له راگه‌یاندنا كاربكه‌م له‌ته‌كیانا، كه‌تازه هاتبووم گوتى: باش بوو هاتى راگه‌یاندن پێویستى به‌كه‌سێكى وه‌ك تۆ هه‌بوو، ئه‌و شه‌وه هیچم نه‌گوت، پاش نوێژى به‌یانى عه‌رزم كرد: قوربان من نامه‌وێ خۆم بخه‌مه به‌ر چاو و چرا، ئه‌گه‌ر حه‌زم له‌وه بكردایه، هه‌ر له‌سه‌ر سنووره‌وه مێزه‌رێكى سپیم ده‌كرده سه‌رم و جبه‌یه‌كم له‌به‌ر ده‌كرد، به‌لاَم من ده‌مه‌وێ یارمه‌تیتان بده‌م ئه‌ویش به‌شێوه‌ى نوسینى وتار، هه‌ركات ویستتان من وتارتان بۆ ده‌نووسم، مامۆستا له‌ویا گوتى: باشه به‌لاَم له‌دواییدا قبووڵى نه‌كرد و ده‌یویست به‌ته‌واوى ببمه ئه‌ندامى بزوتنه‌وه، منیش نه‌م ده‌ویست..
زووتریش ئه‌م باسه‌م بۆ مامۆستا سه‌لاح باس كردبو، ئه‌ویش به‌نوسینى وتار رازى بوو، به‌لاَم له‌وه زیاتر نا..
خوڵكى خه‌ڵكى پاوه:
كه‌رۆیشتینه ماڵ كاك شه‌ریف مامۆستا لێى پرسیم: خانووه‌كه‌ت به‌چه‌ند گرتووه به‌كرێ؟
گوتم: به خۆڕایى!!
گوتى: چۆن؟
گوتم: به‌و براده‌ره‌ى خاوه‌ن ماڵم گوتووه: كرێى خانووه‌كه‌ت چه‌نده؟
ئه‌ویش گوتوویه‌تى: هیچ نییه!!
گوتم: پێم گوتووه: پێم خۆشه پێم بڵێیت، ئه‌گه‌ر ناوى نه‌به‌یت نایه‌مه ناو خانووه‌كه‌ته‌وه..
ئه‌ویش پێى گوتووم: برا! كاك حه‌سه‌ن! پاره هه‌موو شتێ نییه!! خۆ خۆت ده‌زانى كاتێ موسڵمانان له‌شارى مه‌كه‌وه كۆچیان بۆ مه‌دینه كرد، ئه‌نسار چیان له‌ته‌كا كردن؟!
گوتم: به‌ڵى ده‌زانم..
گوتى: ده‌ى تۆ ناته‌وێ پرشه‌یه‌كى ئه‌وانمان به‌ربكه‌وێ؟!
ئیتر منیش بێده‌نگ بووم، چونكه هه‌ستم كرد له‌دڵ وده‌روونیه‌وه ئه‌و قسه‌یه دێته ده‌ر.. عه‌رزى مامۆستا‌م كرد: قوربان ! زیاد له‌وانه فه‌رشى ناو ژووره‌كه‌ى لا نه‌بردووه، زۆپاى نه‌وته‌كه‌ى هه‌ر داناوه، و شه‌ش سه‌رینى په‌ڕى چاكیشى پێ داوین تا له‌وماڵه‌دا بین به‌كاریان بێنین!! كاتێ ئه‌م قسه‌یه‌م بۆ مامۆستا گێڕایه‌وه، مامۆستا گه‌لێ دوعاى خێرى بۆ كرد، و گوتى: به‌خوا هونه‌ره له‌ناو پاوه‌ییدا شتى وا هه‌ڵكه‌وتبێ!! تۆ لێى بپرسه بزانه پاوه‌ییه؟!
گوتم: قوربان! لێم پرسیوه، گوتویه‌تى: پاوه‌یى ره‌سه‌نم.. بۆچ پاوه‌یى به‌و جۆره‌ن؟
مامۆستایش به‌ره‌حمه‌ت بێ به‌سه‌رهاته‌كه‌ی مه‌وله‌وی بۆ گێڕامه‌وه كاتێ دێت بۆ پاوه بۆ لای براده‌ره‌كه‌ی و خزمه‌تێكی وای ناكات كه لێی چاوه‌ڕوان ده‌كات، و له‌وكاته‌دا كه ده‌یه‌وێت پاوه به‌جێ بێڵێ و بچێته ده‌روه هاوه‌ڵه‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت: قوربان! ئه‌گه‌ر بمایتایته‌وه كاوڕێكم بۆ سه‌ر ده‌بڕیت! ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: برا! من دڵی تۆ ناشكێنم و ده‌گه‌ڕێمه‌وه..!!
ناوبانگى پاوه‌یى:
مامۆستا سدیقى براى مامۆستا كه له‌وێ بوو گوتى: كوڕێكى ناسراوم له‌هه‌ڵه‌بجه بۆى گێڕامه‌وه و گوتى: پیاوێكى پاوه‌یى مه‌عمیلمان بوو، و هه‌موو جارێ كه‌ئه‌هات بۆ هه‌ڵه‌بجه میوانى ئێمه ئه‌بوو، خه‌ڵك وایان ده‌زانى ئه‌مه خزمێكى نزیكمانه، هه‌موو جارێكیش ده‌یگوت: خۆزگا ئێوه‌ش جارێك دێنیتان بكردینایه و بهاتنایه بۆ پاوه!!
گوتى: قه‌ده‌ر وابو له‌ساڵى حه‌فتاو چواردا من له‌و سه‌ر سنووره نه‌خۆش كه‌وتم، و به‌په‌له گه‌یاندمیانه نه‌خۆشخانه‌ى پاوه، و عه‌مه‌لیاتیان كردم، پاش دوورۆژ دكتۆر گوتى: ئه‌گه‌ر ماڵى ناسراوت هه‌بێ ئه‌توانى بڕۆیته ده‌ره‌وه..
منیش گوتم: به‌ڵێ، باشترین كه‌سم لێره‌یه، له‌نه‌خۆشخانه رۆیشتمه ده‌ر و رۆیشتم بۆ دوكانى كابراى ناسراومان، كه رۆیشتمه لاى به‌خێرهاتنێكى كردم و خوا هه‌ڵناگرێ چاییه‌كى بۆ بانگ كردم، و گوتى: ئه‌وه‌كه‌ى هاتوویت؟!
منیش گوتم: عه‌مه‌لیات كراوم، و به‌سه‌رهاته‌كه‌ى خۆمم بۆ گێڕایه‌وه، ئیتر ئه‌م پیاوه نه‌یگوت: بابڕۆینه‌وه بۆ ماڵ.. تا نزیكه‌ى نیوه‌ڕۆ لاى دانیشتم، له‌ده‌ماو ده‌مى نیوه‌ڕۆدا هه‌ستام، گوتى: ئه‌وه بۆ كوێ ئه‌چى؟
گوتم: برسیمه ئه‌ڕۆم پاروه نانێك ده‌خۆم!
گوتى: ده‌ى دابنیشه نیوه‌ڕ ۆ ئه‌چینه‌وه بۆ ماڵ خۆمان، و له‌وێ نان ئه‌خۆین!!
كه‌واى گوت: زۆرتر ناره‌حه‌ت بووم، و رۆیشتم.. رۆیشتمه كه‌بابخانه‌یه‌ك داواى نه‌فه‌رێ جگه‌رم كرد، نانیان بۆ هێنام، زۆرم نه‌ما بوو نانه‌كه ته‌واو بكه‌م، دوكانداره‌كه هات و منیش له دڵى خۆما گوتم: له‌وانه‌یه بۆیه هاتبێ پاره‌ى نانه‌كه‌ى من بدات!! به‌خێرهاتنم كرد و نانى نه‌فه‌رێكم بۆ بانگ كرد، تێر نانى خوارد، ئینجا من هه‌ستام، پاره‌ى نانى هه‌روكمانم دا، نه‌یگوت: نه‌كه‌ى، یا نابێ، دانیشتین تا چاییه كه‌یش بخۆینه‌وه، له‌ویادا گوتى: فلاَنه‌كه‌س! له‌راستیدا بیرم كه‌وته‌وه فلاَن جۆرى( گیا) پووڵێ چاك ده‌كات، ئه‌گه‌ر رۆیشتیته‌وه به‌ڵكو هه‌ندێ له‌و گیایه‌م بۆ بنێریت!!
منیش وه‌خت بوو له‌داخا شه‌ق ببه‌م و بتڵیشێم، له‌دڵى خۆما گوتم: وه‌ڵلا بم زانیایه قوزه‌ڵقورتم ده‌رخوارد ئه‌دایت، و ئه‌و نانه‌م بۆ نه‌ده كڕیت!!
ماموستا سدیق گوتى: مامۆستاگیان! پاوه‌یى ئابه‌و شێوه‌یه مه‌شهورن!!
گوتم: كه‌وابوو فه‌زڵى ئه‌م مه‌سله‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیسلام و ئیسلامه كه پیاوى وا جوامێر له‌ناو میلله‌تێكى وا دا دروست ده‌كات!!
مامۆستا مه‌لا عوسمان گوتى: وه‌ڵلا برا خوا لوتفى له‌گه‌ڵ تۆدا كردووه، و به‌تایبه‌ت بۆ تۆى ره‌خساندووه!!
منیش گوتم: سوپاسى خوا ده‌كه‌م و له لوتفى به‌زیاد بێ كه براده‌رى واى پێ به‌خشیوم..
(1)ئه‌لقه‌ی یه‌كه‌م تا 13 یه‌م، له‌یاداشته‌كانی پاش زیندانم له په‌یامی راستیدا بلاو كردۆته‌وه كه ئه‌مه‌ش لینكه‌كه‌یه‌تی:
http://www.kurdiu.org/pages.aspx?id=210
پاش سه‌لام و رێز‌و دوعای خێرمان بۆ جه‌نابتان و خێزانه به‌رێزه‌كه‌تان، به ته‌واوی و هێمنی هه‌ندێ له یاداشته‌كانی جه‌نابتانم خوێنده‌وه. به‌رِاستی زۆر به‌تام و دڵكراوه و به‌سۆز بوو. له سێبه‌ریا كاتێكی خۆشم برده سه‌رو غه‌م و خه‌فه‌تی له بیر بردمه‌وه و پر به دڵ حه‌سامه‌وه.
له‌ترسی ته‌واو بوونی جارجار به دزی ته‌ماشای خواره‌وه‌ی نووسینه‌كه‌م ئه‌كرد له‌ترسی زوو ته‌واو بوونی. چی بڵێم؟ له‌م دونیایه‌ی فانیه چۆن ته‌مه‌نی ئینسان ته‌واو ئه‌بێت ئاوه‌هاش هه‌موو شتێك كۆتایی پێ دێت به‌داخه‌وه. تامی نووسینه‌كه له دڵم ما. به هیوای دووباره به‌یه‌ك گه‌یشتنمان له‌گه‌ل هه‌ندێ له یاداشته‌كانتان به خوای شكۆدارتان ئه‌سپێرم و داواكارم ته‌مه‌نی باقیتان به‌ره‌كه‌تدار بێت و خوای گه‌وره و میهره‌بان پاداشتی خێرتان بداته‌وه.
براتان / هیوا غفور كۆیی
25/3/08
ثاش سلآو و ريز
دةستان خؤش بيت و خوا ثاداشتي ئيوةش بةخير بداتةوة..