سه‌ره‌تا له‌م یادی له‌یادیك بوونه‌دا و به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه، له قوولاَیی دل و ناخی ده‌روونه‌وه پیرۆزبایی به هه‌موو موسڵمانانی جیهان و به‌تایبه‌ت گه‌لی كوردمان ده‌لێم، و به‌تایبه‌تی تریش میوانانی ئازیز و خۆشه‌ویستی سایتی پێنجوێنی.
جێی خۆیه‌تی به‌بۆنه‌ی ئه‌م یاده پیرۆزه‌وه، یادی له‌دایكبوونی ئه‌و زاته‌ی خوا له‌وه‌سفیا ده‌فه‌رموێ: " وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلاَّ رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ " الأنبياء/107. یادی له‌دایكبوونی زاتێك كه له‌شه‌وه‌زه‌نگی ئه‌نگوسته‌چاوی كوفر‌و نه‌فامیدا ده‌ستی مرۆڤایه‌تی گرت و به‌ره‌و رووناكی یه‌كتا په‌رستی و یه‌ك خوا ناسی برد، و به‌نووری ئیسلام دڵ و ده‌روون و مێشكی روون كردنه‌وه، و بییر وهزری راست كردنه‌وه، و به‌ره‌وسروشتی مرۆڤایه‌تی خۆی بردنه‌وه، ئیعلانی جه‌نگی له‌دژی زولم وسته‌م به‌رپاكرد، و قه‌لاَی ملهوڕان وسته‌مكارانی خاپوور و ویران كرد، و كۆشكی برایه‌تی وبه‌رابه‌ری ویه‌كسانی سه‌ر له‌نوێ دروستكرد.. جێی خۆیه‌تی به‌م بۆنه‌وه دوو نموونه له مێژووی سه‌رده‌ممانا بێنم بۆ یادی له‌دایكبوونی ئه‌م زاته سه‌روه‌ر وسالاره:
یه‌كه‌ميان: قسه‌كه‌ی ویلدیورانت له كتێبه‌كه‌ی خویا {مێژووی شارستانی}
كه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر گه‌وره‌یی بریتی بێ له‌وه‌ی شوێنه‌واری گه‌وره‌ی له‌خه‌لكیدا بووبێ، ئه‌وا موحه‌ممه‌د - صلى الله علیه وسلم - گه‌وره‌ترین گه‌وره‌ی مێژووه، توانی ئاستی رۆحی و ره‌وشتی میلله‌تێك به‌رزبكاته‌وه گه گه‌رمای هه‌وا ووشكه‌لاَنی بیابان خستبوویه ناو تاریكستانی هه‌مه‌جییه‌وه، له‌به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیا سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ستهێناوه كه به‌درێژایی مێژوو هیچ چاكه‌خوازێك به‌ده‌ستی نه‌هێناوه.. جگه له‌و زۆركه‌من ئه‌وانه‌ی خه‌ویان به‌شتێكه‌وه بینبێ و به‌دییان هێنابێ..
پاشان ده‌ڵێ: كاتێ ئه‌و ده‌ستی به بلاَوكردنه‌وه‌ی ئاینه‌كه‌ی كرد ولاَتی عه‌ره‌ب بیابانێكی وشك و بێ به‌روبووم بوو، كۆمه‌ڵێ عه‌شیره‌ت وهۆزی بت په‌رستی تیا جێگییر بوو، وشه‌یان په‌رته‌وازه‌بوو،{ واته: كه‌س قسه‌ی كه‌سی نه‌ده‌خوێنده‌وه،} به‌لاَم له‌كاتی وه‌فاتیا نه‌ته‌وه‌یه‌كی یه‌كگرتووی یه‌كپارچه بوون، ده‌مارگیری وخه‌رافاتی سه‌ركوت كرد، به‌سه‌ر ئاینی یه‌هودی ودیان و بت په‌رستیدا ئاینێكی ئاسانی روونی پته‌وی پێشكه‌شكرد، قه‌لاَیه‌كی ره‌وشتی دروستكرد، كه بناغه‌كه‌ی نه‌ترسان وعیززه‌ت بوو، له‌یه‌ك نه‌وه{جیل} دا توانی له‌سه‌د هه‌راو نه‌به‌ردا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ، له‌یه‌ك سه‌ده‌دا ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره بنیات بنێ، وتا سه‌رده‌می ئه‌مڕۆیشمان بمێنێ، وهێزێكی مه‌ترسیداری گه‌وره‌بێ له‌نیوه‌ی جیهانا.
له‌هه‌موو مێژوودا چاكه خوازێكمان نه‌بینیوه باج له‌سه‌ر ده‌وله‌مه‌نده‌كان دابنێ بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ژاره‌ان، به‌و شێوه‌ی كه موحه‌ممه‌د - صلى الله علیه وسلم - دایناوه..
فه‌رمووده‌كانی ئه‌و پێغه‌ممه‌ره به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه كه خه‌ڵكی بۆ خوێندن هانداوه، له‌م باره‌یشه‌وه له به‌شی زۆری چاكه خوازانی دنیا جیاوازه ..
# # #
دووه‌ميان: موسولَمان بووني زانای فیزیایی زانی ئۆكرانی "دیمتری بولیاكوف"
زانای ئۆكرانی "دیمتری بولیاكوف ": له‌مزگه‌وتی مه‌ركه‌زی ئیسلامی پێته‌ختی ئۆكرانیادا موسوڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی كه‌مه‌سه‌له‌یه‌كی زانیاری نوێی بۆ باس و لێكۆلینه‌وه هه‌ڵبژاردبوو كه‌بریتی بوو له گه‌ڕان وخولانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خولگه‌كه‌یا و هێمایه‌كی زۆر به‌هێزی له فه‌رمووده‌ی پێغه‌ممه‌ری ئیسلام به‌ده‌ستهێنابوو.
دیمتری له‌باره‌ی هێدایه‌تی خۆیه‌وه ده‌ڵێ: سه‌ره‌تاكه‌ی زانیاری فیزیابوو، خۆی له نێو كۆمه‌ڵێكی تایبه‌ت به‌توێژینه‌وه‌ی زانیاری له‌بواری فیزیای بۆشاییةكاندا كار ده‌كه‌ن، به سه‌ر په‌رشتی پڕۆفیسۆر" نیكۆلاَی كۆسینیكۆف" كه‌یه‌كێكه له‌زانا ناودار وبه‌ناوبانگه‌كان له‌و بواره‌دا، و ئه‌مانه‌ش چه‌ند كارێكی نموونه‌ییان ئه‌نجامدا و له‌كارگاكاندا تاقییان كرده‌وه، و ئه‌مه‌ش توێژینه‌وه‌ی نه‌زه‌رییه‌كی نوێ بوو كه خولانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خولگه‌كه‌ی خۆ‌یا ته‌فسیر ده‌كاته‌وه، و توانیان به‌شێوه‌یه‌كی زانیاری وموخته‌به‌ریانه ئه‌و نه‌زه‌رییه بسه‌لمێنن و ئیسپاتی بكه‌ن..
به‌لاَم ده‌بیستێته‌وه كه له‌ناو موسوڵماناندا فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌ممه‌ره‌كه‌یان - صلى الله علیه وسلم - هه‌یه، كه هه‌موو موسوڵمانان ده‌یزانن وله‌ناوه‌رۆكی باوه‌ڕه‌كه‌یاندایه، و ئه‌وفه‌رمووده‌یه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر راست‌بوونی ئه‌و نه‌زه‌ریه ده‌كات، و له‌گه‌ڵ پاڵفته‌ی باسه‌كه‌دا چون یه‌كن، ئاله‌ویا یه‌قین په‌یدا ده‌كات زانیارییه‌كی وا كه ته‌مه‌نی له هه‌زارو چوار سه‌د ساڵ پتره ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی مومكینی ده‌بێ ئه‌و خوایه بێ كه خالقی بوونه‌وه‌ره..
ئه‌و نه‌زه‌رییه‌ی كه پڕۆفیسۆر كۆسینیكۆف هێنایه پێشه‌وه به تازه‌ترین و بوێرانه ترین نه‌زه‌رییه‌یه‌ك داده‌نرێ بۆ ته‌فسیركردنه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌ڕان وخولانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خولگه‌كه‌ی خۆ‌یا، كۆمه‌ڵه‌كه نموونه‌یه‌كیان ته‌سمیم كردووه، كه بریتییه له تۆپێكی پڕ له قه‌سدیر(1)ی تواوه، له‌بوارێكی موگناتیسیا داده‌نرێت، كه‌به‌هۆی دوو ئه‌لكترۆدینی دژه بارگه پێك دێت و دروست ده‌بێت.. كاتێ كه له {ئه‌لكترۆدین-Elektroden }ه كه‌دا ته‌وژمی كاره‌بایی جێگیری پیا ده‌برێت، بوارێكی موگناتیسی پێك دێنێت، ئه‌و تۆپه پڕ له قه‌سدیره به‌ده‌وری خولگه‌كه‌یا ده‌ست به‌سووڕانه‌وه ده‌كات..
ئه‌م دیارده‌یه‌ش ناوی{ كاری خۆكامڵكردنی ئه‌لكترۆماگنۆدینامیكی} لێ نراوه، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسی كرداری سووڕانه‌وه‌ی زه‌وی به ده‌وری خولگه‌كه‌ی خۆ‌یا ده‌كات، له جیهانی راسته‌قینه‌شماندا لاسایی ووزه‌ی خۆر ده‌كاته‌وه كه هێزێكی جووڵێنه‌ره، و بوارێكی موگناتیسی وابه‌دی دێنێ، كه پاڵ به‌زه‌وییه‌وه ده‌نێت بۆ سووڕانه‌وه به‌ده‌وری خولگه‌كه‌یا..
خێرایی و سستی بزوتنه‌وه‌ی زه‌وی به‌پێی چڕی ووزه‌ی خۆر ده‌بێ، و دانان و رووگه‌ی جه‌مسه‌ری باكووریش ئیعتیماد له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات..
گه‌وره‌ترین نیشانه‌ی ئاخیر زه‌مان:
سه‌رنج دراوه كه‌بزووتنه‌وه‌ی خییرایی جه‌مسه‌ری موگناتیسی زه‌وی تا ساڵی 1970، سالاَنه له ده كیلۆمه‌تر تێنه‌په‌ڕیوه، به‌لاَم له‌ساله‌كانی دوای ئه‌و به‌رواره‌وه خێراییه‌كه‌ی زۆر زیادی كردووه، و گه‌یشتۆته 40 كیلۆمه‌تر له ساڵدا، به‌ڵكو له‌ساڵی 2001 دا جه‌مسه‌ری موگناتیسی زه‌وی به‌یه‌كجار دووسه‌د كیلۆمه‌تر ترازاوه،و ئه‌مه‌ش واده‌گه‌یه‌نێ كه له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و هێزه موگناتیسییه‌دا هه‌ردوو جه‌مسه‌ری موگناتیسی زه‌وی جێگۆڕكێ ده‌كه‌ن، و له ئه‌نجاما ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی لێ په‌یا ده‌بێ كه بزووتنه‌وه‌ی زه‌وی به‌دژی رووگه‌ی ئێستایه‌وه ده‌بێ، و رۆژ له رۆژ ئاواوه هه‌ڵدێت..
ئه‌م زانیارییه‌ش هه‌روه‌ك له سایتی{الرائد}دا باسكراوه، دیمتری له‌هیچ كتێبێكدا نه‌یخۆێندۆته‌وه، و نه‌شی بیستووه، و ته‌نیا به‌هۆی باس ولێكۆڵینه‌وه‌ی زانیارییه‌وه به‌ده‌ستی هێناوه، وكاتێكیش كتێبه ئاسمانییه‌كان و ئاینه جیاوازه‌كانی بۆ پشكنیوه، جگه له‌ئیسلام هیچكامیان نه به‌دوور و نه‌به‌نزێك هێمایان بۆ نه‌كردووه.. ئه‌مه‌ش له فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌ممه‌ردایه كه موسلیم له ئه‌بو هوره‌یره‌وه ریوایه‌تی ده‌كات كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: " مَنْ تَابَ قَبْلَ أنْ تطْلُعَ الشمْسُ مِنْ مَغرِبِهَا تَابَ اللهُ عَليْهِ " واته: ئه‌وه‌ی پێش هه‌لاَتنی رۆژ له‌رۆژئاواوه تۆبه بكات خوا تۆبه‌كه‌ی لێ قبووڵ ده‌كات.
ئیتر دیمیتری خۆی بۆ ناگیرێ و دێت له مزگه‌وتی مه‌ركه‌زی ئیسلامی پێته‌ختی ئۆكرانیادا موسوڵمانبوونی خۆی راده‌گه‌یه‌نێ، وشایه‌تمان دێنێ..
له‌راستیدا ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم نیشانه‌یه‌كی خوایی بووه بۆ رێنوێنی و هیدایه‌تی دیمیترۆف.. تا رێنوێنی بكات بۆ رێی راست ونیعمه‌تی ئیسلام..
# # #
(1)له ئه‌لمونجیدا ده‌ڵێت: قه‌سدیر: وشه‌یه‌كی یۆنانییه‌و به‌ماده‌یه‌كی كانزایی سپی زیو ره‌نگ ده‌گوترێ، كه له‌رووكه‌ش كردنی كۆمه‌ڵێ كانزادا به‌كارده‌هێنرێت، بۆ پاراستنیان له ژه‌نگ.
ده‌مه‌وێ به‌م دوو نموونه هێنانه‌وه‌یه بڵێم: ئه‌و شه‌مشه‌مه كوێرانه‌ی له‌ملا وله‌وێ چاویان ناتوانێ رووناكی خۆرببینێ.. باباش بزانن كه ئه‌وه خه‌تای خۆر و كه‌م و كوورِی خۆر نییه، به‌ڵكو خه‌تا له سروشتی خۆیانه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر تادار تامی شه‌كری شیرین به‌تاڵ ده‌زانێ، ده‌بێ بڕوات چاره‌سه‌ری خۆی بكات و شه‌كره‌كه تاوانبار نه‌كات، و خه‌تای شه‌كره‌كه نه‌گرێت. .
كاتێك خوێنه‌ر به ئینساف بوو، له هه‌ڵسه‌نگاندنیا وێژدانی بوو، با موسوڵمانیش نه‌بێ وه‌ك {ویلدیورانت} سه‌ر بۆ حه‌قیقه‌ت داده‌نه‌وێنێ، وشایه‌تی به گه‌وره‌یی و سه‌روه‌ری پێغه‌وممه‌ردا دێنێت و سه‌ری ته‌عزیمی بۆ داده‌نه‌وێنێت.." يُرِيدُونَ لِيُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ" الصف/8.
كاتێك لێكۆلینه‌وه زانیارییه‌كان حه‌قیقه‌ت و راسته‌قینه‌ی ئه‌م ئاینه‌یان ده‌رخست وله‌میحرابی موخته‌به‌ره‌كانا سه‌ری ته‌سلیمیان دانه‌واند، ئیتر چ قیمه‌تێكی هه‌یه داخ له‌دلێك چه‌قه‌ل ئاسا به‌رامبه‌ر مانگ بلوورێنێ.. هه‌ر چه‌ند هیوادارم وله‌په‌روه‌ردگاری بالاَ ده‌ست ده‌پاڕێمه‌وه و داواكارم هه‌موو مرۆڤێك رێی راست وه‌ك دیمیترۆف بدۆزێته‌وه‌و له‌پاشه‌رۆژا به‌خته‌وه‌ر بێت.. ئامین ..