ئاوه‌ها بییرو ژییری خۆی به‌كارهێنا:
دكتۆر گاری مولێر{Dr Gary Muller} یه‌كێك بوو له چالاكترین بانگخوازی دییان له كه‌نه‌دا، و شاره‌زاترین كه‌سیان له بایبڵ{ Bible} و كتێبی پیرۆزیاندا، ئه‌م پیاوه پیاوێكی بیركاری زان بوو، له‌و بابه‌ته‌دا تایبه‌تمه‌ند بوو، بۆیه له‌كارووباریا حه‌زی له ژییربێژی و زنجیره‌یی ژییربێژی ده‌كرد..
رۆژێك دێت به‌سه‌ریا كه چاوێك به‌قورئانا بخشێنێت و سه‌رێكی لێ بدات، تا بزانێ ئه‌م كتێبه چی تێدایه؟! باخۆی به‌چاوی خۆی هه‌ندێ له‌وهه‌لاَنه‌ی ببینێت، تاكاتێ موسوڵمانانی بانگ‌كرد ببنه دیان به‌لاَی كه‌مه‌وه چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی له‌هه‌ڵه‌كانی قورئان پێ بێت!!
دكتۆر مولێروا چاوه‌رِوان بوو ئه‌م كتێبه‌ی چوارده سه‌ده له‌مه‌و به‌ر نووسراوه‌ته‌وه به‌درێژی باسی ده‌شت و بیبانه‌كانی عه‌ره‌بستان ده‌كات، كه‌چی كاتێ خوێندییه‌وه سه‌راسیمه بوو له‌و مه‌سه‌له زانیارییانه‌ی تیایه‌تی، به‌لكو كۆمه‌ڵه شتێكی تێایه نه‌ك هه‌ر له‌كتێبه پیرۆزه‌كانی ترا نیین، به‌ڵكو له‌م جیهانه‌دا له هیچ كتێبێكدانییه ..
چاوه‌رِوان بوو باسی هه‌ندێ حاڵه‌تی ناخۆشی له‌وحاڵه‌تانه تیا بێت كه به‌سه‌ر محمد پێغه‌ممه‌را {صلى الله عليه وسلم} هاتووه..! وه‌ك له‌دنیا ده‌رچوونی خه‌دیجه‌ی خێزانی، ومردنی كوڕه‌كانی، وهه‌ندێ له كچه‌كانی.. كه‌چی باسی هیچكام له‌وانه‌ی تیا نه‌بوو..!!
ئه‌وه‌ی ئه‌می زیاتر سه‌رسام كرد، بوونی سووره‌تێكی ته‌واوبوو له قورئانا به‌ناوی سووره‌تی مه‌ریه‌م، كه باسی رێز وقه‌درزانییه‌كی وا له‌و ئافره‌ته ده‌كات سلاَوی خوای له‌سه‌ر كه له‌هیچ كتێبێكی دیان و ئینجیله كانیانا نییه..!!
كه‌چی سووره‌تێكی تیا نییه به‌ناوی فاتیمه یا خه‌دیجه‌وه..خوا لێیان رازی بێ..
هه‌روه‌ها دیتی له قورئانا 25 جار، به‌ناو ناوی عیسا { عليه السلام } باس كراوه، كه‌چی ته‌نیا پێنچ جار به‌ناو باسی محمد پێغه‌ممه‌ر{صلى الله عليه وسلم} ده‌كات، ئه‌مه‌ش زیاتر سه‌رسامی كرد.
به‌وردی ده‌ستی كرده خوێندنه‌وه‌ی قورئان، به‌ڵكو به‌مه‌به‌سته‌كه‌ی خۆی بگات، و كه‌م وكووڕییه‌كی لێ بدۆزێته‌وه، به‌لاَم ته‌زووی كاره‌بایی ئایه‌تی ژماره 82 سووره‌تی ئه‌ل نیسا‌ء گرتی، كه ده‌فه‌رموێ : " أَفَلا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآَنَ، وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلافًا كَثِيرًا؟ " النساء/82. واته: ئه‌وه بۆ بییر له‌قورئان ناكه‌نه‌وه ؟! خۆ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن جگه له‌خواوه بوایه دژایه‌تی ونه‌سازی زۆریان تیا به‌دی ده‌كرد!
دكتۆر مولێرله‌باره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌وه ده‌ڵێ: رێسا زانیارییه‌كانی ناسراوی سه‌رده‌م رێسای به‌دیهێنانی هه‌ڵه‌كانه، یا پشكنینی هه‌ڵه‌كانه له نه‌زه‌رییاته‌كاندا تا دروستبوونیان ده‌سه‌لمێنرێ، ئه‌مه‌ش پێی ده‌گوترێ: فۆلس ئیفیكه‌یشن تێست{ Falsification test}..
سه‌یر ئه‌وه‌یه كه قورئان موسوڵمانان وناموسوڵمانان بۆ ئه‌وه بانگ ده‌كات وه‌رن هه‌ڵه له قورئان بدۆزنه‌وه به‌لاَم بۆیان نادۆزرێته‌وه!! له‌باره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌یشه‌وه ده‌ڵێت: هیچ نوسه‌رێك له‌جیهانا نییه ئه‌و زات و جورئه‌ته‌ی هه‌بێت كتێبێك دابنێت و بڵێت: ئه‌م كتێبه بێ هه‌ڵه‌یه، به‌لاَم قورئان به‌ته‌واوی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه پێت ده‌ڵێت: هیچ هه‌ڵه‌ی تیا نییه، و داواشت لێده‌كات هه‌ڵه‌ی تیا بدۆزیته‌وه و بۆت په‌یدا نابێت!!
حه‌قیقه‌ته زانیارییه‌كان:
یه‌كێكی تر له‌وئایه‌تانه‌ی دكتۆر مولێرزۆر به‌وردی لێی ده‌كۆڵێته‌وه ئایه‌تی ژماره 30 سووره‌تی ئه‌لنیسائه: " أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ، أَفَلا يُؤْمِنُونَ؟ " الأنبياء/30. واته: ئایا كافران نابینن كه زه‌وی و ئاسمانه‌كان یه‌كپارچه‌ی یه‌كگرتووی پته‌و بوون، و ئێمه لێكمان جیاكردوونه‌ته‌وه؟{كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێك دێت ئه‌و حه‌قیقه‌ته زانستییه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه په‌ی پێ ببرێت}و له‌ئاویش هه‌موو شتێكی زیندومان دروست كردووه.. ئه‌وه بۆ باوه‌ڕ ناهێنن؟
ده‌ڵێت: ئه‌م ئایه‌ته بابه‌تی باسێكی زانیارییه كه له‌ساڵی {1973}دا جائیزه‌ی نۆبلی له‌سه‌ر وه‌رگیراوه، له‌باره‌ی نه‌زه‌رییه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌وه‌یه، كه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ بوونه‌وه‌ر له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی یه‌جگار گه‌وره‌وه په‌یدا بووه كه ئه‌م ئاسمانان و زه‌وی وئه‌ستێرانه‌ی لێ به‌دی هاتووه..
وشه‌ی {ره‌تق} له‌زمانی عه‌ره‌بیدا به‌شتێكی یه‌كگرتووی پته‌و ده‌گوترێ، وشه‌ی {فه‌تق}یش به‌شتێكی هه‌ڵوه‌شاوه و لێكپچڕاو ده‌گوترێ، پاكی و بێ عه‌یبی هه‌ر بۆ خوایه..
حه‌قیقه‌تێكی سه‌رسووڕێنه‌ر:
دكتۆر مولێرده‌ڵێ: ئێستا باسی شتێكی زۆر سه‌یر وسه‌رسووڕێنه‌ر ده‌كه‌ین له كار‌و باری محمد پێغه‌ممه‌ردا{صلى الله عليه وسلم} كه‌هه‌روه‌ك ناحه‌زانی ده‌ڵێن: گوایا بۆدانانی ئه‌م قورئانه شه‌یتانه‌كان یارمه‌تییده‌ری بوون، و قورئانیش ده‌فه‌رموێ: " وَمَا تَنَزَّلَتْ بِهِ الشَّيَاطِينُ، وَمَا يَنبَغِي لَهُمْ وَمَايَسْتَطِيعُونَ، إِنَّهُمْ عَنِ السَّمْعِ لَمَعْزُولُونَ " الشعرا‌ء /210- 212. واته: دڵنیابن ئایه‌ته‌كانی ئه‌م قورئانه له‌رێی شه‌یتانه‌كانه‌وه ره‌وانه نه‌كراون، و شتی وا به‌وان ناكرێت و ئه‌وان هه‌رگیز ناتوانن كاری وا بكه‌ن، و ئه‌و شه‌یتانانه له‌گوێگرتن و بیستنی فه‌رمانه‌كانی خوا دوور و به‌ركه‌نارن.
هه‌روه‌ها قورئان ده‌فه‌رموێ: " فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ. " النحل/98. واته: كاتێ قورئانت خوێنده‌وه په‌نا به‌خوا بگره له‌شه‌یتانی ره‌جمكراو..
ئایا له‌نووسینی كتێبێكدا ریبازی شه‌یتان وایه؟! كتێبێك دابنێت، و بڵێت: پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه بكه‌یت په‌نا به‌خوا بگریت له شه‌رِی من؟!! به‌راستی ئه‌م ئایه‌تانه له‌و ئایه‌تانه‌ن كه به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌یی وئیعجازی ئه‌م قورئانه‌ن.. په‌رچدانه‌وه‌یه‌كی ژییر بێژییانه‌ن بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئیددیعایه ده‌كه‌ن، وئه‌گومانه دێنن!!
هه‌لێكی زۆر گه‌وره‌ی بۆ ره‌خسا:
یه‌كێكی تر له‌وانه‌ی كه دكتۆر میلله‌ری سه‌رسام كردبوو به‌سه‌رهاتی ئه‌بوو له‌هه‌ب بوو له قورئاندا..
دكتۆر مولێرده‌ڵێ: ئه‌بوو له‌هه‌ب پیاوێك بوو زۆر رقی له ئیسلام بوو، به‌ئه‌ندازێكی وا شوێن محمد {صلى الله عليه وسلم} ده‌كه‌وت و له‌هه‌ركوێ باسی ئیسلام و ئاینه‌كه‌ی بكردایه ده‌وێستا تا قسه‌كانی ته‌واو ده‌كرد و ئینجا پێی ده‌گوتن: هه‌رچی پێ گوتوون: ئه‌گه‌ر وتبێتی سپیییه ئه‌وه ره‌شه‌و ئه‌گه‌ر وتبێتی ره‌شه ئه‌وه سپییه، و شه‌و به‌رۆژ ده‌بینێت و رۆژیش به‌شه‌و.. و خه‌ڵكی ده‌خسته گومانه‌وه له‌قسه‌كانی ئه‌م برازایه‌دا، به‌لاَم پێش ده‌ساڵ له مردنی ئه‌بو له‌هه‌ب ئایه‌ت دێته خوار، له‌سووره‌تێكی بچكۆله‌دا به‌ناوی: {سووره‌تی ئه‌لمه‌سه‌د}، باسی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌بوله‌هه‌ب ده‌چێته ئاگره‌وه، به‌واتایه‌كی تر ئه‌بوله‌هه‌ب هه‌رگیز موسوڵمان نابێ، به‌لاَم له‌ماوه‌ی ئه‌م ده‌ساڵه‌دا ئه‌بو له‌هه‌ب ده‌یتوانی بهاتبایه و له‌به‌رچاو خه‌ڵكیدا رای بگه‌یاندایه و بیگوتبا: محمد ده‌ڵێت: ئه‌بو له‌هه‌ب موسوڵمان نابێ و ده‌چێته ئاگره‌وه، به‌لاَم ئێوه به شایه‌ت بن ئه‌وا من موسوڵمان بوونی خۆم راگه‌یاند و ده‌چمه ناو ئاینی ئیسلامه‌وه.. ئێستا راتان چییه؟ ئایا محمد راستگۆیه یا درۆزن؟! ئایا ئه‌وه‌ی بۆی دێت وه‌حی خواییه؟ به‌لاَم ئه‌بو له‌هه‌ب كارێكی وای نه‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه هه‌مو كارێكی دژی پێغه‌ممه‌ر بوو، و به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه كاری ده‌كرد ئه‌مجاره‌یان ئه‌وكاره‌ی نه‌كرد..
مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه به‌سه‌رهاتی ئه‌وسووره‌ته ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه پێغه‌ممه‌ر {صلى الله عليه وسلم} فه‌رموویه‌تی به ئه‌بو له‌هه‌ب: تۆ رقت له‌منه و ده‌ته‌وێت له‌ناوم به‌ریت، ئێستاش مۆڵه‌تێكی باشت ده‌ده‌مێ بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌كانی من هه‌ڵبوه‌شێنیته‌وه، به‌لاَم له‌ماوه‌ی ئه‌و ده‌ساڵه‌دا كارێكی وای نه‌كرد!! نه به دڵ موسوڵمان بوو، نه به رواڵه‌ت..!!
ده ساڵی ته‌واو هه‌لێكی زۆر گه‌وره‌ی بۆره‌خسابوو تا له‌ماوه‌ی چركه‌یه‌كدا ئیسلام تێك وپێك بشكێنێ!! به‌لاَم ئه‌وكاره‌ی نه‌كرد چونكه ئه‌و قسه‌یه قسه‌ی محمد نه‌بوو، به‌لكو وه‌حی كه‌سێك بوو كه ئاگای له‌پشتی په‌رده‌ی غه‌یبه، و ده‌زانێ ئه‌بو له‌هه‌ب موسوڵمان نابێ..
ئه‌گه‌ر ئه‌مه وه‌حی خوایی نه‌بێ، محمد{صلى الله عليه وسلم} چۆن زانی ئه‌بو له‌هه‌ب له‌ماوه‌ی ژیانیا موسوڵمان نابێ، تا ئه‌وه له‌قورئانا تۆماربكات؟!! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌بوون كه دوژمنایه‌تییان له ئه‌بوله‌هه‌ب زیاتر كردووه به‌رامبه‌ر ئیسلام و پێغه‌ممه‌ر{صلى الله عليه وسلم} كه‌چی قورئان له‌باره‌یانه‌وه نه‌هاتۆته خوار، و پاشان موسوڵمان بوون وه ك ئه‌بو سوفیان، و هیندی خێزانی و خالیدی كورِی وه‌لید...تاد؟
چۆن له‌ماوه‌ی ئه‌م ده‌ساڵه‌دا دڵنیا ده‌بوو ئه‌وه‌ی بۆی هاتووه حه‌ققه و ته‌واوه ئه‌گه‌ر نه‌یزانیبا ئه‌مه وه‌حیه‌و له‌لایه‌ن خواوه بۆی هاتووه؟!
ئه‌وه‌ی بتوانێ ئه‌م مه‌یدان دارییه{ته‌حه‌ددا} مه‌ترسیداره قبووڵ بكات، جگه له‌وه كه ئه‌مه وه‌حیه‌و له‌لایه‌ن خواوه بۆی هاتووه هیچ ئیحتیمالێكی تر هه‌ڵناگرێ .." بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ (1) مَا أَغْنَى عَنْهُ مَالُهُ وَمَا كَسَبَ (2) سَيَصْلَى نَارًا ذَاتَ لَهَبٍ (3) وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ (4) فِي جِيدِهَا حَبْلٌ مِنْ مَسَدٍ (5) " سورة المسد 1- 5 .
واته: ده‌سته‌كانی ئه‌بوله‌هه‌ب بشكێت، و رسواببێت، كه رسوایش ده‌بێت، ماڵ وسامان و به‌ده‌ستهێنراوه‌كانی فریای ناكه‌ون، ده‌خرێته ناو ئاگرێكی بڵێسه داره‌وه، هه‌روه‌ها ژنه كۆله‌دار به‌كۆڵه‌كه‌یشی، كه‌په‌تێكی له‌پووشی دارخورما چنراوی له گه‌ردندایه.
په‌یوه‌ندی نێوان جوو و دیان و موسوڵمانان:
ئایه‌تێكی تر له باره‌ی هه‌واڵی غه‌یبییه‌وه دكتۆر مولێرسه‌رسام ده‌كات، و له‌وباره‌وه ده‌ڵێت:
یه‌كێكی تر له‌و موعجیزه غه‌یبییانه‌ی قورئان ئه‌وه‌یه كه به كۆمه‌ڵێ شت ته‌حه‌ددای داهاتوو ده‌كات كه هه‌رگیز ئینسان ناتوانێ پێشه‌كی هه‌واڵی له‌باره‌وه بڵێت، ده‌بینین قورئان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان جوو و دیان و موسوڵمانانه‌وه ده‌فه‌رموێت كه جوو خراپترین دزژمنی موسوڵمانانن، ده‌بینین ئه‌مه تائێستا و ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش به‌رده‌وامه، كه سه‌رسه‌خت ترین دوژمنی موسوڵمانان جووه..
دكتۆر مولێرله‌وباره‌وه ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ش مه‌یدان داری {ته‌حه‌ددا}یه‌كی گه‌وره‌یه، و جوو ئه‌و هه‌له‌یان بۆ ره‌خساوه به‌شتێكی زۆر بچووك ئه‌م ئاینی ئیسلامه بڕوخێنن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه واز له‌دوژمنایه‌تی موسوڵمانان بێنن، با بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش بێت، و ئه‌وسا پێیان بڵێین: ئه‌وا ئێمه باشترین مامه‌ڵه‌تان له‌ته‌كا ده‌كه‌ین، وكه‌چی قورئانه‌كه‌شتان ده‌ڵێت: جوو دوژمنی سه‌رسه‌ختتانه.!! تو خوا ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره نییه له‌ناو قورئانه‌كه‌تانا؟ به‌لاَم له‌ماوه‌ی هه‌زارو چوارسه‌د ساڵه‌دا شتی وا رووی نه‌داوه!! و روویش نادات، چونكه ئه‌وه له‌لایه‌ن ئاده‌میزادێكه‌وه نه‌گوتراوه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه گوتراوه كه ئاگای له غه‌یبه!!
ئایا ئێوه پێتان وایه ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه‌باسی دوژمنایه‌تی جوو بۆ موسوڵمانان ده‌كات مه‌یدانداری{ته‌حه‌ددا}بێت بۆ ژییرییه‌كان؟! " لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِّلَّذِينَ آمَنُواْ الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُواْ وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُمْ مَّوَدَّةً لِّلَّذِينَ آمَنُواْ الَّذِينَ قَالُوَاْ إِنَّا نَصَارَى ذَلِكَ بِأَنَّ مِنْهُمْ قِسِّيسِينَ وَرُهْبَانًا وَأَنَّهُمْ لاَ يَسْتَكْبِرُونَ 82وَإِذَا سَمِعُواْ مَا أُنزِلَ إِلَى الرَّسُولِ تَرَى أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُواْ مِنَ الْحَقِّ يَقُولُونَ رَبَّنَا آمَنَّا فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ 83 وَمَا لَنَا لاَ نُؤْمِنُ بِاللّهِ وَمَا جَاءنَا مِنَ الْحَقِّ وَنَطْمَعُ أَن يُدْخِلَنَا رَبَّنَا مَعَ الْقَوْمِ الصَّالِحِينَ 84 " المائدة
واته:ده‌بینی له‌هه‌موو خه‌ڵكی زیاتر جووه‌كان و بتپه‌رسته‌كان دوژمنایه‌تی سه‌رسه‌ختانه‌ی ئیمانداران ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه‌سۆزیان بۆ ئێمانداران هه‌بێت ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن ئێمه: فه‌ڵه و دیانین، چونكه قه‌شه‌یان هه‌یه‌و فیزاوی نین و خۆ به‌زلزان نین، ئه‌وانه‌یان كه‌به‌شوێن راستیدا ده‌گه‌ڕێن هه‌ركاتێ گوێیان له‌وقورئانه ده‌بێت كه بۆ پێغه‌ممه‌ر ره‌وانه‌كراوه، چاوه‌كانیان پڕ له فرمێسك ده‌بێت، چونكه باش تێده‌گه‌ن وحه‌ق و راستی ده‌ناسن، وده‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار! ئێمه ئێمان وباوه‌ڕمان به ئیسلام هێنا وتۆیش له‌ریزی په‌یڕه‌وان وشایه‌ته‌كانا تۆمارمان بكه..
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م ئایه‌ته به‌سه‌ر دكتۆر میلله‌را پراكتیزه ده‌بێت، چونكه ئه‌و خۆی دیان بووه، و كاتێ حه‌ق وراسته‌قینه‌ی زانی ئیمانی پێ هێناو رۆیشته ناو ئیسلامه‌وه‌و بووه یه‌كێك له بانگخوازانی ئه‌و ئاینه خوا سه‌ركه‌وتووی بكات..
زانیاری له‌وه پێش نه‌زانراو:
پاشان له باره‌ی باسی شێوازی ناوازه‌ی موعجیزه‌كانی قورئانه‌وه دكتۆر مولێرده‌ڵێت: بێ بچوكترین گومان، له‌قورئانا ئيتتيجاهێكی ناوێزه و سه‌رسوڕهێنه‌رهه‌یه كه له‌هیچ شوێنێكی ترا نیه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه قورئان كۆمه‌ڵه زانیارییه‌كت ده‌داتێ و پێت ده‌ڵێ تۆ له‌وه پێش نه‌تزانیوه!!
وه‌ك له‌سوره‌تی ئالی عیمرانا ده‌فه‌رموێ: " ذَلِكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ، وَمَا كُنْتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يُلْقُونَ أَقْلامَهُمْ أَيُّهُمْ يَكْفُلُ مَرْيَمَ، وَمَا كُنْتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يَخْتَصِمُونَ " آل عمران/44 واته: ئه‌م باسه‌ی بۆمانكردیت له‌هه‌واڵه نادیار وبه‌سه‌رهاته شاراوه‌كانه كه ئێمه به‌وه‌حی بۆتۆی ده‌نێرین، خۆ تۆ له‌لایان نه‌بوویت كاتێ قه‌ڵه‌مه‌كانیان فڕێ دایه ناو ئاوه‌وه‌و قه‌ڵه‌می هه‌ركامیان سه‌ركه‌وت و ئاو نه‌یبرد، ئه‌ویانه سه‌رپه‌رشتی مه‌ریه‌م بكات، خۆتۆ له‌وێ نه‌بوویت كاتێ كێشه‌یان بوو كێ مه‌ریه‌م به‌خێو بكات..
یا له سووره‌تی هوودا كه ده‌فه‌رموێ: "تِلْكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهَا إِلَيْكَ مَا كُنْتَ تَعْلَمُهَا أَنْتَ وَلا قَوْمُكَ مِنْ قَبْلِ هَذَا، فَاصْبِرْ إِنَّ الْعَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ " هود/49. واته: ئه‌م باسه‌ی بۆمانكردیت له‌هه‌واڵه نادیار وبه‌سه‌رهاته شاراوه‌كانه كه ئێمه به‌وه‌حی بۆتۆی ده‌نێرین، پێش ئه‌وه‌ی ئێمه بۆت باس بكه‌ین، نه‌تۆ ده‌تزانی و نه‌هۆز و نه‌ته‌وه‌كه‌ت، كه‌وابوو ئارام وخۆ گربه، و پاشه‌رۆژیش بۆ پارێزكارانه..
یا ئه‌وه‌ی سووره‌تی یوسف كه ده‌فه‌رموێ: " ذَلِكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ وَمَا كُنْتَ لَدَيْهِمْ إِذْ أَجْمَعُوا أَمْرَهُمْ وَهُمْ يَمْكُرُونَ " يوسف/102. واته: ئه‌م باسه‌ی بۆمانكردیت له‌هه‌واڵه نادیار و به‌سه‌رهاته شاراوه‌كانه كه ئێمه به‌وه‌حی بۆتۆی ده‌نێرین، خۆتۆ لای براكانی یوسف نه‌بوویت كاتێك پێلانیان داڕشت بڕیاریان له‌سه‌ردا..
دكتۆر مولێر درێژه به‌قسه‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێ:" له‌ناو ئه‌و كتێبانه‌دا كه پێیان ده‌ڵێن كتێبی پیرۆزی ئاینی كتێبێكت ده‌ست ناكه‌وێت به‌م شێوازه بدوێت، هه‌موو كتێبه‌كانی تر بریتین له‌كۆمه‌ڵه زانیارییه‌كی وا پێت ده‌ڵێن كه ئه‌مانه له‌كوێوه هاتوون؟ بۆنموونه: كتێبی پیرۆز{ئه‌و ئینجیله‌ی ئێستا هه‌یه}، كاتێ تاوتوێی چیرۆكی دێرینه‌كان ده‌كات پێت ده‌ڵێت: فلاَنه پاشا لێره‌دا ژیاوه، وئه‌م فه‌رمانده‌یه لێره‌دا نه‌به‌ردێكی دیاریكراوی ئه‌نجامداوه، و كه‌سێكی تر ئه‌وه‌نده كورِی بووه، و و ناویشیان فلاَن و فیسار بووه... تا د، به‌لاَم ئه‌م كتێبه: ئه‌م {ئینجیله‌ی ئێستا له به‌ر ده‌ستایه} هه‌میشه پێت ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر له‌و باره‌وه زانیاری زیاترت ده‌وێت ده‌توانی فلاَن كتێب و فیسار كتێب بخوێنیته‌وه، چونكه ئه‌م زانیارییانه له‌وێوه وه‌رگیراون"!!
دكتۆر مولێرده‌ڵێت: " به‌پێچه‌وانه‌وه قورئان هه‌میشه زانیاری و مه‌علوماتی نوێ به‌خوێنه‌ری ده‌دات!! و بگره داوات لێ ده‌كات ئه‌گه‌ر له راستی و دروستی قورئان دوو دڵیت به‌رێگه‌یه‌ك خۆتی لێ دڵنیا بكه‌یت. كه بزانيت دانانی قورئان له‌توانای عه‌قڵی ئاده‌مییه‌وه نییه..
ئه‌وه‌ی سه‌ر سوورهێنه‌ره ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی مه‌ككه، له‌وسه‌رده‌مه‌دا- سه‌رده‌می دابه‌زینی ئه‌م ئایه‌تانه- و جار له‌دوای جار ئه‌مه به‌گوێیانا دراوه و داوایان لێكراوه، و پێان گوتراوه كه ئه‌م زانیارییانه{مه‌علوماتانه} نوێ و تازه‌ن، و خودی پێغه‌ممه‌ر{صلى الله عليه وسلم} و قه‌ومه‌كه‌ی نه‌یانزانیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌یان گوتووه: وه‌ڵلا وانییه، ئێمه هه‌موو ده‌یزانیین و ئه‌مه شتێكی نوی نییه، نه، هه‌رگیز شتی وا رووی نه‌داوه.. ئه‌وه‌ی رووی داوه ئه‌وه بووه كه كه‌س زاتی ئه‌وه‌ی نه‌بووه به‌به‌ڵگه‌وه به‌درۆی بخاته‌وه، یا په‌رچی بداته‌وه.. له‌به‌ر ئه‌وه كه واقیعه‌ن هه‌مووی زانیارییه‌كی نوێ بووه!! و زاده‌ی بییری مرۆڤ نه‌بووه، ته‌نیا له‌و په‌روه‌ردگاره‌وه بووه كه خالقی مرۆڤ و بوونه‌وه‌ره و ئاگای له غه‌یبی رابوردو و ئێستا و داهاتووه"
ئه‌مه هه‌ندێ له‌و حه‌قیقه‌تانه‌بوو كه دكتۆر مولێری گه‌وره‌ترین بانگخوازانی دیان له كه‌نه‌دا موسوڵماند ببێ، و هانيدا بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌دوژمنایه‌تی ئیسلام بێنێت و باوه‌ش به‌ئیسلامدا بكات و ببێته یه‌كێك له‌هه‌ڵگرانی بییرو باوه‌ڕه‌كه‌ی و بانگخوازێكی دڵسۆز بۆی.. ورد نه‌وه
خوا پاداشتی دكتۆر مولێربداته‌وه بۆ ئه‌و تێڕامان و بییركردنه‌وه قه‌شه‌نگه‌ی له‌قورئان و په‌یامه‌كه‌ی خوادا، كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئاوه‌ها تێڕامان وردبوونه‌وه‌یه‌ك نادره..
سه‌رچاوه: http://www.saaid.net/Anshatah/dawah/10.htm