بۆ هه‌موو ئه‌وبراو خوشكه به‌ڕێزانه‌ی نامه‌ی تایبه‌ت یا پرسیاری تایبه‌ت یا پرسیاری گشتیان هه‌یه، تكایان لێ ده‌كه‌ین، له و شوێنی كۆمێنته‌دا نه‌ینووسن، هه‌ر له‌ویادا من ئێمێلی خۆمم داناوه، هه‌ركه‌سێك پرسیاری شه‌رعی یا نامه‌ی تایبه‌تی هه‌بوو، ده‌توانێ به‌و ئێمێله راسته‌و خۆ بۆم بنێرێت.
پرسیاره‌كان:
1- ئایا ده‌بێ زه‌كات له‌قه‌رز بده‌م؟
2- ئایا زه کات له و پاره یه ده که وێت که مرۆڤ له بانق دا هه یه تی؟
3- ئایا بڕی ئه و زه کاته ی که له پاره ی بانق ده که وێت چه نده؟
4- ئه گه ر مرۆڤ بڕی هه زار دۆلاری له بانق دا هه بێت ده بێت چه ند له و بڕه پاره یه زه کات بدات؟
5- ئایا ئه وزکاته ده بێت بدرێت به چ که سێک؟
وه‌لامه‌كانيان:
1 ئایا ده‌بێ زه‌كات له‌قه‌رز بده‌م؟
1- وه‌لام:
به‌شی زۆری زانایان و پێشه‌وایان رایان وایه كه ده‌بێ هه‌موو ساڵێك زه‌كاتی لێ بدات، مادام ده‌ستی لێ نه‌شۆردبێ وبه‌ته‌مای بێت.. ئه‌مه‌ش رای حه‌زره‌تی عومه‌ر و عوسمان و عه‌لی و ئیبنو عومه‌ر و جابیری كورِی عه‌بدوڵلا له هاوه‌ڵه‌كاندا، خوا لێیان رازی بێ، و له‌تابیعینیشدا موجاهید ، وئیبراهیم و جابیری كوری زه‌ید وتاوس و حه‌سه‌نی به‌سری و زوهری وقه‌تاده و حه‌مماده، و له‌پاش ئه‌وانیش سه‌وری و ئه‌بو سه‌ور و حه‌نه‌فییه‌كان و شافیعی وئیسحاق وئه‌بو عوبه‌ید رایان وایه: كه ده‌بێ خاوه‌ن قه‌رزه‌كه هه‌موو ساڵێ زه‌كاتی خۆی لێ ده‌ر بكات، به‌لاَم ئه‌وه‌نده هه‌یه زۆری لێ ناكرێ زه‌كاته‌كه‌ی ده‌ربكات تا وه‌ری ده‌گرێته‌وه. كه وه‌ریگرته‌وه ئه‌وسا زه‌كاتی سالاَنی رابوردوووی لێ ده‌ر ده‌كات..
كۆمه‌ڵێكی تر له‌زانایان پێیان وایه: ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه ده‌دات، له‌سه‌ری واجب نییه زه‌كاته‌كه‌ی بدات تا وه‌ری ده‌گرێته‌وه، كه وه‌ریشی گرته‌وه ته‌نیا زه‌كاتی ساڵێك ده‌دات.. ئه‌مه‌ش رای حه‌زره‌تی عائیشه‌یه له سه‌حابه‌دا و له‌تابیعینیشا عیكریمه‌ی مه‌ولای ئیبنو عه‌بباس، وعومه‌ری كورِی عه‌بدولعه‌زیز و سه‌عیدی كورِی موسه‌ییه‌ب و عه‌تای كورِی ئه‌بو ره‌باح،و عه‌تای خۆراسانی، و ئه‌بو زه‌ناد و له‌یس و ئه‌وزاعی وئیمام ئه‌بو حه‌نیفه و را‌یه‌كی ئیمام مالیكیشه.
خوایش ئاگادار تره..
2- ئایا زه کات له و پاره یه ده که وێت که مرۆڤ له بانق دا هه یه تی؟
وه‌لام: هه‌ر پاره‌یه‌ك مرۆڤ هه‌یبێ مادام ئه‌م دوو مه‌رجه‌ی تیا هاتبێته دی زه‌كاتی لێ ده‌كه‌وێت: یه‌كه‌م گه‌یشتبێته ئه‌ندازه‌ی نرخی بیست مسقاڵ زێرِ، یا دووسه‌د دره‌م زیو.. دووه‌م: ئه‌و ئه‌ندازه‌یه ساڵیشی به‌سه‌را هاتبێته‌وه..
3- ئایا بڕی ئه و زه کاته ی که له پاره ی بانق ده که وێت چه نده؟
وه‌لام: بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی لێ ده‌كه‌وێت بیست مسێاڵ زێڕی 24 عه‌یاره.. له‌بازاڕا بپرسه مسقاڵی زێڕی 24 عه‌یار به‌چه‌ند بوو، ئه‌گه‌ر تۆ بیست ئه‌وه‌نده‌ت هه‌بوو ئه‌وا زه‌كاتی لێ ده‌كه‌وێت.. پێغه‌ممه‌ر سلاوی خوای لێ بێ ده‌فه‌رموێ: له‌ماڵی نه‌قدینه هیچت له‌سه‌ر پێویست نابێ، تا نه‌گاته بیست دینار، {كه به‌حسابێ ئه‌مرِۆ ده‌كاته بیست مسقال}، كاتێ ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ت هه‌بوو، وساڵیشی به‌سه‌را هاته‌وه، ئه‌وه نیو دیناری لێ ده‌كه‌وێت، واته: نیو مسقالی لێ ده‌كه‌وێت، كه ده‌كاته چل یه‌ك، ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر بوو به‌وشێوه‌یه حیسابی بكه، ماڵی زه‌كات تا ساڵی به‌سه‌را نه‌یه‌ته‌وه زه‌كاتی لێ ناكه‌وێت. مسقاڵی زێڕیش له‌ساڵێكه‌وه بۆ ساڵێكی تر ده‌گۆڕێ، له ساڵه‌كانی حه‌فتادا مسقاڵی زێڕ به دوو دينار بوو، كه‌سێك چل دیناری هه‌بوایه زه‌كاتی له‌سه‌ر واجب ده‌بوو، له‌چل دیناره‌كه دینارێكی ده‌بوا بدایه به‌زه‌كات دا، به‌لاَم ئێستا مسقاڵی زێڕ له‌سێ سه‌د دۆلار زیاتره..
4- ئه گه ر مرۆڤ بڕی هه زار دۆلاری له بانق دا هه بێت ده بێت چه ند له و بڕه پاره یه زه کات بدات؟
وه‌لام: ئه‌گه‌ر تۆ له ده‌ی یه‌كی 2007 دا شه‌ش هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكیت له بانقا دانا، ياله‌ماله‌وه له‌ناو چاڵێكا هه‌ڵت گرت، یا خسته‌كار وكاسبیت پێ كرد، ئه‌مساڵ له یه‌كی یه‌كی 2008دا ده‌بێ زه‌كاتی لێ بده‌یت..
رێژه‌ی زه‌كاتیش له‌سه‌دا دوو نیوه، واته تۆ له‌و شه‌ش هه‌زار دۆلاره سه‌دو په‌نجا دۆلار زه‌كاتت له‌سه‌ر واجب ده‌بێت كه بیده‌یت..
5- ئایا ئه وزه کاته ده بێت بدرێت به چ که سێک؟
وه‌لام: ئه‌وانه‌ی زه‌كاتیان پێ ده‌درێت خوای بالاَده‌ست له‌م ئایه‌ته‌دا دیاری كردوون: " إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَاِبْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ. " زه‌كات به‌و كه‌سانه ده‌درێت كه پێیان ده‌شێت: وه‌ك هه‌ژار ونه‌دار، و قه‌رزار و رێی خوا...وتاد..
مه‌به‌ست له هه‌ژار ئه‌وه‌یه شتێكی هه‌بێ و به‌شی نه‌كات,
مه‌به‌ست له نه‌دار ئه‌وكه‌سه‌یه هه‌ر هیچی نه‌بێ ولات بێت..
مه‌به‌ست له‌قه‌رزاریش ئه‌وه‌یه، كه‌سێك بازرگانییه‌كی حه‌لاَلی كردووه، به‌لاَم {بۆنموونه} ماڵه‌كه‌ی به‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه‌وتووه،و هه‌مووی سووتاوه، یاترومێلێكی بۆخۆی كرِیوه به‌قه‌رز بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی خۆی و مال و مناڵی پێ بكات به‌لاَم ده‌عمێك ده‌كات و ئینشۆرانسیشی نه‌كردووه و تیا ده‌چێ، و له‌سه‌ری قه‌رزار ده‌بێ..وتاد.
مه‌به‌ست له رێی خوایش ئه‌وه‌یه هه‌ركارێك بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی سوودی موسوڵمانانی تیا بێت، وه‌ك مزگه‌وتێك دروست ده‌كرێت، پردێك دروست ده‌كرێت خه‌سته‌خانه‌یه‌ك قوتابخانه‌یه‌ك... كتێبێكی ئاینی زۆر به‌سوود ئه‌گه‌ر چاپ بكرێت موسولمانان سوودی لێ وه‌ربگرن.. ئه‌مانه‌ش {فی سبیل الله}یان پێ ده‌گوترێ..
جا ئه‌گه‌ر له‌ناو خزم و خوێشێشدا كه‌سێك یا زیاتر له‌وانه هه‌بوو ئه‌وا باشتر وایه ئینسان ئه‌و زه‌كاته بدات به‌و كه‌سه‌ی خزمی خۆی كه هه‌ژارو نه‌داره..
خوایش ئاگادار تره.