ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێ ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ فه‌رمووی: سێ كه‌س به‌رێگه‌یه‌كدا ده‌ڕۆیشتن و باران دایكرد به‌سه‌ریانا، و ئه‌وانیش په‌نایان برده به‌ر ئه‌شكه‌وتێك له كێوێكدا، له‌و كاته‌دا كه ئه‌وان له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا بوون، گا به‌ردێك داخزا و ده‌م ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی گرت، و رێی رۆیشتنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌هێشت..
ه‌ك به‌یه‌كتریان گوت: با هاوار له‌خوا بكه‌ین به هۆی باشترین كارێكه‌وه كردبێتمان ده‌روومان لێ بكاته‌وه، باسه‌یری رابوردووی خۆمان بكه‌ین، و بزانیین له ژیانمانا چ كرده‌وه‌یه‌كمان له‌به‌ر خاتری خوا كردووه، با ئه‌و كاره‌مان بكه‌ینه تكاكار لای خوا و به‌ڵكو به‌هۆیه‌وه خوا له‌م ته‌نگانه‌یه رزگارمان بكات و ده‌روومان لێ بكاته‌وه، ده‌نا هیچ چاره‌یه‌كی ترمان نییه.
یه‌كێكیان گوتی: من دایك و باوكێكی پیری به‌سالاَچووم هه‌بوو ، و ژن ومنداڵیشم هه‌بوو، به‌شوانی به‌خێوم ده‌كردن، كاتێ شه‌وانه ده‌هاتمه‌وه شیرم بۆ ده‌هێنانه‌وه تا بیخۆنه‌وه، له‌پێشا بۆ باوك ودایكمم ده‌برد، پاشان بۆ ژن و منداڵه‌كانم..
رۆژێكیان له‌هاتنه‌وه دوا كه‌وتم، كاتێ گه‌ڕامه‌وه باوك و دایكم خه‌ویان لێ كه‌وتبوو، به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه وه‌ستام، پێم ناخۆش بوو خه‌به‌ریان بكه‌مه‌وه، پێشم ناخۆش بوو له‌پێش ئه‌وانا بیده‌م به‌منداڵه‌كانم، منداڵه‌كانیش له‌به‌رده‌مما ده‌كڕوزانه‌وه.. هه‌روا به‌و جۆره مامه‌وه تا به‌ره‌به‌یان، ئه‌وسا خه‌به‌ریان بووه‌وه‌و شیره‌كه‌یان خوارده‌وه. خوایه! ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌م له‌به‌ر ره‌زامه‌ندی تۆ كردووه، ئه‌وه‌نده ده‌روومان لێ بكه‌ره‌وه ئاسمان ببینین..
پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ فه‌رمووی: به‌رده‌كه كه‌مێ ترازا و بۆشایی كه‌وته ده‌رگای غاره‌كه‌وه.
دووه‌میان گوتی: من ئامۆزایه‌كم هه‌بوو زۆرم خۆش ده‌ویست، داوام لێ‌كرد له‌ته‌كما رێبكه‌وێ و جووت ببێت، ئه‌ویش رازی نه‌بوو، داوای سه‌د دیناری ده‌كرد، منیش خۆم ماندوو كرد و سه‌د دیناره‌م بۆ به‌ده‌ستهێنا و بۆم برد، ئه‌ویش خۆی ته‌سلیم كردم، له‌و كاته‌دا كه له‌نێوان هه‌ردوولاقیدابووم، گوتی: ئه‌ی به‌نده‌ی خوا! له‌خوا بترسه، به‌شێوه‌ی حه‌لاَل و مافی خۆی نه‌بێ ئه‌و مۆره مه‌شكێنه.!! منیش هه‌ستامه سه‌ر پێ، و ئه‌و كاره‌م نه‌كرد، و پاره‌كه‌یشم لێ وه‌ر نه‌گرته‌وه. خوایه! ئه‌گه‌ر بۆره‌زامه‌ندی تۆ و له‌ترسی تۆ ئه‌و كاره‌م نه‌كردووه، خوایه! ده‌روویه‌كمان لێ بكه‌یته‌وه.
گابه‌رده‌كه چركه‌یه‌كی كرد، و بۆشاییه‌كی تری تێكه‌وت.
سێ هه‌میان گوتی: من كرێكارێكم گرتبوو به ته‌نه‌كه‌یه‌ك چه‌ڵتووك{ له ریوایه‌تێكی ترا به ته‌نه‌كه‌یه‌ك گه‌نمه‌شامی} تا ئێواره كارم بۆبكات، كاتێ كاره‌كه‌ی ته‌واو كرد گوتی حه‌ققه‌كه‌ی خۆمم بده‌رێ، منیش ته‌نه‌كه چه‌ڵتووكه‌كه‌م خسته به‌رده‌ستی، به‌لاَم به‌دڵی نه‌بوو، نه‌یبرد تۆرا و رۆیشت.. منیش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌م چاندو ده‌م دورییه‌وه، تا كۆمه‌ڵێ مانگام پێكڕی، پاش ماوه‌یه‌ك ئاژه‌ڵه‌كان زۆر بوون و ئه‌ویش هات، و گوتی: فلاَنه‌كه‌س! له‌خوا بترسه و زوڵمم لێ مه‌كه! حه‌قه‌كه‌ی خۆمم بده‌ره‌وه..منیش پێم گوت: حه‌قه‌كه‌ی تۆ ئه‌و گاگه‌له‌یه له‌و دۆڵه‌دا، بڕۆ بیان به بۆ خۆت!!
ئه‌ویش وایزانی گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌م، بۆیه گوتی: ئازیزم له‌خوا بترسه! گاڵته‌م پێ مه‌كه.!! منیش گوتم: وه‌ڵلاَ گاڵته‌ت پێ ناكه‌م، ئه‌و مانگایانه هه‌مووی هی تۆن، بیان به‌و بڕۆ..
ئه‌ویش بردنی و رۆیشت.. خوایه ! ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌م له‌به‌ر خاتری تۆ كردووه به‌ته‌واوی ده‌روومان لێ بكه‌ره‌وه..
پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ فه‌رمووی: خوا به‌ته‌واوی ده‌رووی لێ كردنه‌وه.. (1) وادیاره گابه‌رده‌كه ته‌قیوه و وردبووه، ئه‌وانیش هاتونه‌ته ده‌ره‌وه‌و رزگاریان بووه.
چه‌ند خاڵێك له‌م فه‌رموده‌یه‌دا:
پێشه‌كی پێویسته ئه‌وه بڵێین: كاتێ شه‌رعی میلله‌تانی پێش ئێمه بۆ ئێمه ده‌بێته شه‌رع كه له‌ئاینی خۆماندا له‌و باره‌وه حوكمێك نه‌بێ و ده‌قێك نه‌بێ، به‌لاَم ئه‌گه‌رله ئاینی خۆماندا ده‌قێك هه‌بوو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی رابووردوو بوو، حوكم به‌وه‌ی ئاینی خۆمان ده‌كرێ و حوكمی پێشوو به منسووخ داده‌نرێ و حوكمی پێ ناكرێ..
له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا سێ رووداو باسكراوه: یه‌كه‌میان مه‌سه‌له‌ی باوك و دایكه‌كه، دووه‌میان مه‌سه‌له‌ی ئافره‌ته‌كه، سێ هه‌میان مه‌سه‌له‌ی كرێكاره‌كه‌یه.
پێغه‌ممه‌ری خوا سلاَوی خوای لێ بێ له‌م فه‌رمووده‌ویه‌دا باسی ئیخلاس و پاڵفته بوونی بۆ خوا كرده‌وه، و ئه‌وه‌ی رونكردۆته‌وه كاتێ ئینسان ئه‌گه‌ر ئیخلاسی هه‌بوو، ئه‌و ئیخلاسه‌ی چۆن له‌كاتی ته‌نگانه‌دا فریای ده‌كه‌وێت، و ئینسان ده‌توانێ بیكاته شفاعه‌تكار بۆ خۆی له‌لای خوا.. وه‌ك ئه‌و سێ كه‌سه‌ی كردیان..
به‌لاَم چه‌ند خاڵێكی تری تیا هه‌یه ده‌بێ خوێنه‌رانی لێ ئاگادار بكرێته‌وه كه: هه‌روه‌ك پێویسته ئینسان رێز له‌دایك و باوك و گه‌وره‌و به‌سالاَچوان بگرێ، ئاوه‌هایش پێویسته به‌زه‌یی به پچووكه‌كاندا بێته‌وه، ونابێ له به‌جێهێنانی حه‌قی یه‌كێكیانا مافی ئه‌وی تریان پێ شێل بكات..
بۆ نموونه:
پێغه‌ممه‌ری خوا سلاَوی خوای لێ بێ له‌باره‌ی منداڵه‌وه فه‌رموویه‌تی: ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی به بچوكمانا نه‌یه‌ته‌وه و رێز له‌گه‌وره‌مان نه‌گرێ له ئێمه نییه. وه‌ك ئیمامی ئه‌حمه‌د وترمزی و حاكم ریوایه‌تیان كردووه " [ ليس منا من لم يرحم صغيرنا ويوقر كبيرنا ] (2). واته: ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی و ره‌حمه‌تی نه‌بێ به‌رامبه‌ر منداڵمان، و رێزیش له‌گه‌وره‌مان نه‌گرێ ئه‌وه له ئێمه نییه، واته: له‌میلله‌تی ئیسلامی نییه، یا كارێكی كردووه كه كاری ناموسوڵمانانه..
خاوه‌نی عومده{عمدة القاري شرح صحيح البخاري} ده‌فه‌رموێ: نابینی پێغه‌ممه‌ری خوا مه‌زنترین كه‌سی سه‌ر رووی زه‌وی چۆن منداڵی له ئامێز گرتووه، و نه‌رمونیان بووه له‌ته‌كیانا؟! ته‌نانه‌ت هی وایان بووه میزی كردووه به كراسه‌كه‌یا و نه‌ك هه‌ر تووڕه نه‌بوه، به‌ڵكو هیچ پێیشی تێك نه‌چووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و ره‌حمه‌ت به‌منداڵ بوونه‌ی كاتێ كه گوێی له گریانی مناڵێكه‌وه بووبێ و دایكی له پشت ئه‌وه‌وه نوێژی كردبێ قورئانی كه‌می تیا خوێندووه بۆ ئه‌وه‌ی مناڵه‌كه سه‌خڵه‌ت نه‌بێ..(3)
راسته له‌م به‌شه‌یاندا كه رێزی له باوك ودایكی گرتووه، به‌لاَم له‌و لاوه سته‌می له منداڵه‌كانی كردووه، حه‌قیش ئه‌وه‌یه كه زۆلمی تیا نه‌بێ.. به‌لاَم كابرا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی زانیوه، و وای نه‌زانیوه كه به‌رامبه‌ر به منداڵه‌كانی زوڵمه، ده‌نا وای نه‌ده‌كرد..
بۆ مه‌سه‌له‌ی كرێكاره‌كه‌ش له شه‌رعی ئێمه‌دا ته‌نیا حه‌قی ئه‌و رۆژه‌ی خۆی ده‌كه‌وێت، و به‌س.. چونكه خاوه‌ن ماڵه‌كه ئه‌گه‌ر خستبێتیه گه‌رِ كاری له‌سه‌ر كردووه و ماندوو بووه، به‌و هه‌موو زه‌حمه‌ته‌وه ئه‌وه به‌ده‌ست هاتووه، له‌به‌ر ئه‌وه كابرای خاوه‌ن كار وازی له‌ماڵی خۆی هێناوه بۆ كه‌سێكی تر.. ده‌نا له‌شه‌رعی ئێمه‌دا وه‌كو حه‌ق حه‌قی كرێكاره‌كه نه‌بووه.. حه‌قی كرێكاره‌كه ته‌نیا ته‌نه‌كه چه‌ڵتوكه‌كه بووه و به‌س.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه باسكردنی ئه‌وه‌یه كه پێغه‌ممه‌ر ێ كاتێ به‌سه‌رهاتێكمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه بۆ ده‌رس وه‌رگرتنه، له‌م رووداوه‌شا باس باسی ئیخلاس و پاڵفته‌بوونه بۆ خوا، كاتێ مرۆڤ كاری به‌پاڵفته‌یی بۆ خوا كرد خوا به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته كاریه‌وه،و له‌دنیادا پێش قیامه‌ت به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌خوات.. خوا یارمه‌تیده‌رمان بێت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانمان پاڵفته‌بێت بۆ خوا..
ئه‌مه‌ش ده‌قی فه‌رمووده‌كه‌یه:
حدثني محمد بن إسحاق المسيبي. حدثني أنس (يعني ابن عياض، أبا ضمرة) عن موسى بن عقبة، عن نافع، عن عبدالله بن عمر،
عن رسول الله صلى الله عليه وسلم؛ أنه قال "بينما ثلاثة نفر يتمشون أخذهم المطر. فأووا إلى غار في جبل. فانحطت على فم غارهم صخرة من الجبل. فانطبقت عليهم. فقال بعضهم لبعض: انظروا أعمال عملتموها صالحة لله، فادعوا الله تعالى بها، لعل الله يفرجها عنكم. فقال أحدهم: اللهم! إنه كان لي والدان شيخان كبيران. وامرأتي. ولي صبية صغار أرعى عليهم. فإذا أرحت عليهم، حلبت فبدأت بوالدي فسقيتهما قبل بني. وأنه نأى بي ذات يوم الشجر. فلم آت حتى أمسيت فوجدتهما قد ناما. فحلبت كما كنت أحلب. فجئت بالحلاب. فقمت عند رؤوسهما. أكره أن أوقظهما من نومهما. وأكره أن أسقي الصبية قبلهما. والصبية يتضاغون عند قدمي. فلم يزل ذلك دأبي ودأبهم حتى طلع الفجر. فإن كنت تعلم أني فعلت ذلك ابتغاء وجهك، فافرج لنا منه فرجة، نرى منه السما‌ء. ففرج الله منه فرجة. فرأوا منها السما‌ء.
وقال الآخر: اللهم! إنه كان لي ابنة عم أحببتها كأشد ما يحب الرجال من النساء. وطلبت إليها نفسها. فأبت حتى آتيها بمائة دينار. فتعبت حتى جمعت مائة دينار. فجئتها بها. فلما وقعت بين رجليها. قالت يا عبدالله! اتق الله. ولا تفتح الخاتم إلا بحقه. فقمت عنها. فإن كنت تعلم أني فعلت ذلك ابتغاء وجهك، فافرج لنا منها فرجة. ففرج له‌م.
وقال الآخر: اللهم! إني كنت استأجرت أجيرا بفرق أرز. فلما قضى عمله قال: أعطني حقي. فعرضت عليه فرقه فرغب عنه. فلم أزل أزرعه حتى جمعت منه بقرا ورعائها. فجاءني فقال: اتق الله ولا تظلمني حقي. فقلت: اذهب إلى تلك البقر ورعائها. فخذها. فقال: اتق الله ولا تستهزئ بي فقلت: إني لا أستهزئ بك. خذ ذلك البقر ورعائها. فأخذه فذهب به. فإن كنت تعلم أني فعلت ذلك ابتغاء وجهك، فافرج لنا ما بقي. ففرج الله ما بقي.
1- أخرجه البخاري في كتاب البيوع/باب إذا اشترى شيئا لغيره{باب رقم: 98}، برقم: 2102، و 2215، ص: 433، ومسلم في كتاب الرقاق /باب قصة أصحاب الغار الثلاثة، والتوسل بصالح الأعمال{باب رقم: 27}، برقم: 2743، ص: 1155.
2- أخرجه الترمذي في باب ما جا‌ء في رحمة الصبيان. و أخرجه أحمد في مسنده: 5 /257 ، وصححه الألباني في السلسلة الصحيحة تحت رقم: 5/230
3- عمدة القاري شرح صحيح البخاري 3/133.