ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ی كیمیا بارانه‌كه‌ی هه‌ڵبجه‌وه یاداشتی ئه‌و رۆژانه‌م بلاَو ده‌كه‌مه‌وه هه‌رچه‌ند كاتی خۆی به‌و بۆنه‌وه دوو چیرۆك وهه‌ندێ داكوێمێنتم بلاَو كرده‌وه، به‌ناوی مه‌رگه‌ساته‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه، و زه‌مزه‌م ، و بۆ مێژوو، وا ئێستاش به‌وبۆنه‌وه ئه‌و یاداشتانه‌م بلاَو ده‌كه‌مه‌وه كه له‌و رۆژانه‌دا نووسیومن.. فه‌رموون ئه‌وه ئێوه‌و ئه‌وه‌ش رووداوه‌كان:
رۆژى 14/3/ 88 ماڵ ئێمه(هه‌شت كه‌س)و ماڵ مامۆستا سدیق (هه‌شت كه‌س)پێكه‌وه سوار مینى بۆس بووین، هه‌موومان جگه له به‌هادین و مامۆستا سدیق ویادگارى كورِى له سىَرێیانى (قازانچى) دابه‌زین، ئه‌وان رۆیشتن بۆ كرماشان، تا له‌وێوه ترومبێل بگرن و جێى ئێمه به خاڵى بیهێڵنه‌وه‌و بیهێنن.. نزیكه‌ى سه‌عات ونیوێكیان پێچوو ئه‌وسا هاتنه‌وه، بۆ نیوه‌رِۆ گه‌یشتینه شارى سنه، هه‌ر له‌وىَ له په‌ناى گه‌رِاجه‌كه‌دا نانێكمان خوارد.
پاش نان خواردن سوار مینى بووس بووین و رۆیشتین بۆ
(دیوانده‌ره)، مامۆستا سدیق گوتى: خزمێكى زۆرمان لێره‌هه‌یه، ئه‌وه‌یان كه زۆر میوان په‌زێرو چاك بىَ كاك ئه‌نوه‌رى په‌ناهینده‌یه، ئه‌م كورِه كاتى خۆى مامۆستا بووه، ئێستا ده‌رز ناڵێته‌وه‌و له دایه‌رى په‌روه‌رده‌دا كارده‌كات.
دیوانده‌ره:
به‌ڵىَ، رۆیشتین بۆماڵ كاك ئه‌نوه‌ر، كاك ئه‌نوه‌ر كورِێكى سپى پێستى، چاو وردى، قژ ره‌شى، بالاَ ناوه‌ند بوو، شوێنه‌وارى ئاوڵه‌یه‌كى ورد به‌رِوویه‌وه هه‌بوو، پیاوێكى رووخۆش، خۆش خوڵك، خۆش قسه، زمان شیرین و ده‌م به بزه بوو، به‌خێرهاتنێكى گه‌رمى كردین، خێزانه‌كه‌ى ئافره‌تێكى به‌ماریفه‌تى، خۆش قسه‌ى، رووخۆش بوو، تا كلاسى نۆى خوێندبوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا خوڵك و خووى عه‌شایه‌رانه بوو، زۆر خۆشهاتنى كردین و به‌خیرهاتنى پىَ گوتین..
هه‌روه‌ك گوتم: ئێمه‌و ماڵ مامۆستا سدیق شانزه كه‌س بووین، روو خۆشى له‌گه‌ڵ میوانێكى شانزه كه‌سى ئاوه‌ها له‌ئێراندا و له‌وكاتى كۆپینى و گرانییه‌دا به‌رِاستى نیشانه‌ى جوامێرى ومیوان په‌زێرى و ده‌روون فراوانى بوو..
ئه‌وشه‌وه له‌ماڵ كاك ئه‌نوه‌ر نانمان خوارد، پاش نوێژى عیشا میوانیان هات، تمه‌ز مامى خێزانه‌كه‌ى عه‌مرى خواى كردبوو، بۆدڵخۆشیدانه‌وه‌ى ئه‌و هاتبوون، شه‌وىَ هه‌ندىَ باسى ئیمانى كرا، وكه‌ش وهه‌وایه‌كى رۆحى دروست بوو، مامى ئه‌نوه‌ر ودوو ئامۆزایشى هاتبوون، شه‌وىَ بۆ خه‌وتن رۆیشتین بۆماڵ یه‌كىَ له ئامۆزاكانى ئه‌نوه‌ر به‌ناوى كاك خه‌لیل، ئه‌م كوره میكانیك بوو، تازه ماڵ بوو، دوومنداڵى ساوایان هه‌بوو، خانووه‌كه خانووى خۆیان نه‌بوو، به‌كرىَیان گرتبوو، به‌ڵىَ، ئه‌وشه‌وه له‌وىَ نووستین، ونانى به‌یانیشمان هه‌ر له‌وىَ خوارد، و نیوه‌رِۆیش هه‌ر له‌وىَ بووین. شه‌وىَ بانگ كراین بۆ ماڵ كورِى مام حه‌مه‌عه‌لى، ئه‌م كورِه‌ى مام عه‌لى یه‌كىَ بوو له‌و مامۆستایانه‌ى له قوتابخانه‌كانا ده‌ریان كردبوون به‌ناوى پاكسازییه‌وه، ترومبێلێكى هه‌بوو، به‌و ترومبێله‌ى خه‌رجى خۆى وماڵ ومنداڵى په‌یدا ئه‌كرد..
خه‌لیل و سه‌عید دوو برابوون و له‌ته‌ك ئه‌نوه‌رى ئامۆزایان و خێزانه‌كانیان و مام حه‌مه‌عه‌لى و كورِێكى تر‌ى له‌وىَ كۆبوون، ئه‌م كورِى دووه‌مه‌ى مام حه‌مه عه‌لى سمێڵى هاتبوه ناوده‌مى، نوێژ نه‌كه‌ر و رۆژوو نه‌گربوو، زمانى تر بوو، واته له‌كاتى قسه‌كردنا قسه‌ى به‌ناره‌حه‌ت بۆ ده‌هات، ئه‌م كورِه كۆمه‌ڵه‌ى زۆر خۆش ده‌ویست، و ده‌یشى گوت: من عومه‌ریم!!
خه‌ڵكى ناوچه‌كه به‌گشتى كه‌وتبوونه ژێر كاركردى (كۆمه‌ڵه)وه، و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌باشى كاریان تێكرابوو، به‌لاَم له‌باره‌ى خوو ره‌وشتیانه‌وه هێشتا به‌باشى نه‌یان ده‌ناسین، چونكه هه‌ندێك له‌وانه‌ى زانیبوویان ره‌وشتیان چۆنه وازیان لىَ هێنابوون. بۆنموونه كاك ئه‌نوه‌ر و دوو ئامۆزاى وازیان لىَ هێنابوون.
كاك ئه‌نوه‌ر ده‌یگوت: كورِێكى كۆمه‌ڵه داواى كچێكى خزمى منى كردبوو، كچه‌كه ئه‌یگوت: شووى پىَ ناكه‌م و پێى قایل نابم!! كه‌چى یه‌ك دوانێكیان به‌منیان ده‌گوت: به‌باوكى بڵىَ باهه‌رِه‌شه‌ى لىَ بكات، و تۆیش لێى توورِه ببه!! ئه‌گه‌ر هه‌ر شووى پىَنه‌كرد به‌زۆر بیده‌نىَ!!
ئه‌نوه‌ر ده‌یگوت: منیش گوتوومه: ئه‌ى ئازادى و سه‌ربه‌ستییه‌كه‌تان كامه‌یه؟! كامه‌یه مافى ئافره‌ت ومافى مرۆڤتان؟!بۆچ ده‌بىَ قسه‌و كرده‌وه‌تان ئه‌وه‌ند لێك جیاوازبێت؟!
گوتم: سه‌ره‌نجام چى بوو؟
گوتى: كچه‌كه شووى پىَنه‌كرد، و منیش پێم گوتبوو: گه‌ر خۆت رازى نه‌بى ئه‌وه‌ى زۆرت لىَ بكات ورگى ده‌درِم!!
ئه‌و شه‌وه‌ش هاتینه‌وه له‌ماڵ كاك خه‌لیل نوستین.. له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندان رووداو و به‌سه‌رهاتم بۆ گێرِانه‌وه، و له‌چه‌ند لاوه باسى ئیسلاممان بۆ كردن..
# # #
بۆ سبه‌ینىَ ئیتر ئێمه خوا حافیزیمان كرد و ماڵ مامۆستا ێدیقمان جىَهێشت و به‌ره‌و سه‌قز كه‌وتینه رىَ، هه‌رچه‌ند - خوا پاداشتیان بداته‌وه- زۆرخوڵكى توورَكىیان كردین، و زۆر سوور بوون له‌سه‌ر نه رۆیشتنمان..
شارى سه‌قز:
له 16/3 88 دا ئێمه له‌گه‌راج سوار مینى بووس بووین و رۆیشتین بۆ سه‌قز, په‌نجا مترێكمان مابوو بگه‌ینه سه‌یته‌ره‌كه‌ى سه‌قز، یه‌كىَ له‌فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانى عیراق له‌ئاسمانى سه‌قزا ده‌ركه‌وت، و دیوارى ده‌نگى له‌سه‌ر شارا شكاند، تۆپى هه‌وایى و شه‌ستیر ئاسمانى سه‌قزیان كرده ئاگر به‌لاَم بىَ سوود بوو، چونكه فڕۆكه‌كه زۆر به‌رز بوو، به‌رنه‌كه‌وت ورۆیشت..
ئێمه‌ش له‌وده‌شته‌دا بلاَو بووینه‌وه‌و هه‌ریه‌ك له‌حه‌ناى خۆیه‌وه خۆى به‌زه‌وییه‌كه‌وه مت كردبوو، تا فڕۆكه رۆیشت، ئه‌وسا سوار ترومبێله‌كه بووینه‌وه، و به‌ره‌و ناوشار رۆیشتین، به‌لاَم شار وه‌ك چۆڵه‌وانى لىَهاتبوو، خه‌ڵكى له‌ترسى بۆمباران ناوشاریان چۆڵ كردبوو، به‌شى زۆریان رۆیشتبوونه دێهاته‌كانى ده‌ور و به‌رى شار..
ئه‌و ماڵه‌ى كه ئێمه بۆى ده‌چووین له‌و شوێنى دابه‌زینه‌مانه‌وه زۆر نزیك بوو، به‌لاَم ئێمه نه شاره‌زابووین، ته‌كسییه‌كمان گرت و ناونیشانه‌كه‌مان دایىَ، ته‌كسییه وانه‌كه‌یش ئه‌م سه‌ره‌وسه‌رێكى جاده‌كه‌ى پىَكردین، و هێناینیه‌وه نزیك شوێنه‌كه‌ى خۆمان، و بیست تمه‌نێكى لىَ وه‌رگرتین.
ناسراوه‌كه‌مان {حه‌مه عه‌تاى حاجى حه‌مه‌سالح} بوو، خێزانى حه‌مه عه‌تا خوشكه‌زاى خێزانم بوو، ماوه‌یه‌كى زۆر بوو یه‌كتریان نه‌بینیبوو، ئه‌وان له‌سه‌قزه‌وه ده‌عوه‌تیان كردبووین بڕۆین بۆ سه‌ردانیان، كه رۆیشتینه به‌رماڵیان له‌ماڵ نه‌بوون، له‌و كاته‌دا زۆرمان له ده‌رگا دا، به‌لاَم كه‌س نه‌بوو، ئافره‌تێك له‌وبه‌ر ماڵه‌كه‌وه هاته ده‌ر و گوتى: له‌ماڵ نین و رۆیشتوونه‌ته ده‌رىَ.
له‌وكاته‌دا قه‌ده‌رى خوا وابوو كوڕێكى ئێرانى خزمى دایكى حه‌مه عه‌تا له‌به‌رده‌رگا ئاماده بوو، ئه‌ویش ئه‌ندازێك له‌ده‌رگاى دا، ئێمه‌ش گوتمان: له‌ماڵ نین. گوتى: ئێوه‌ش بۆ ئێره هاتوون؟ گوتمان: به‌ڵىَ. ئیتر زۆر ماریفه‌تى نواند له‌ته‌كماندا و گوتى: ده‌فه‌رموون بابڕۆین بۆ ماڵى ئێمه، هه‌رچه‌ند منداڵه‌كانیشمان له‌ماڵ نین!! به‌ڵىَ ئێمه چه‌ند سوور بووین له سه‌ر نه‌ڕۆیشتن له‌ته‌كیا ئه‌ویش ئه‌وه‌ند سوور بو له خوڵكه‌كه‌یا، كه‌زانیمان خوڵكه‌كه‌ى تووڕكییه رۆیشتین له‌ته‌كیا..
ئه‌م پیاوه ماڵى ئاوابىَ نانى نیوه‌ڕۆى بۆ دروستكردین، و گوتى: من ئه‌م كوڕه له‌ته‌ك خۆما ئه‌به‌م، و ده‌ڕۆم به شوێنیانا، له‌فلاَن ئاواییدان.. پاش نان خواردن له‌گه‌ڵ ئومێدا رۆیشتن به شوێنیانا و بۆ نزیكه‌ى عه‌سر هاتنه‌وه..
هێرشه‌كه‌ى خورماڵ:
هه‌ر ئه‌ورۆژه هاتنه‌وه، و ماریفه‌تێكى زۆریان نواند، و به‌دیتنمان كه‌یف خۆش ودڵخۆش بوون، و ئیمه‌ش هه‌روه‌ها، حه‌مه عه‌تا گوتى: هه‌ر چه‌ند ئێوه تازه هاتبوون، و ئه‌بوا ئێمه بهاتینایه بۆلاتان، به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه ئیجازه‌ى ده‌ویست و ئه‌ویش به‌زه‌حمه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وت نه‌مانتوانی بێین، داواى لىَ بوردنتان لىَ ده‌كه‌ین.. به‌لاَم ئێوه ده‌ستى خۆتان پێش خست..
كه ته‌له‌فزیۆنى ئێرانمان كرده‌وه دیمان په‌یتا په‌یتا به‌یانى سه‌ربازى ده‌ر ئه‌كات، و ئه‌ڵىَ: سوپاى ئیسلام توانى شارى خورماڵ ئازاد بكات.. به‌ڵىَ، ئێران له چه‌ند قۆڵێكه‌وه هێرشى كرد، له قۆڵى {گونه}و {سه‌راو}، له ناوچه‌ى {دزڵى و شاخى سۆرێنه‌وه}، و له ناوچه‌ى {نه‌وسوود}ه‌وه.
ئه‌ڵبه‌ت یه‌كیه‌تى نیشتمانى یارمه‌تییه‌كى باشیان دان.. به‌لاَم حیزبى شیوعى و بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى به‌شداریان نه‌كرد.
رۆژى 16 ى ئازار شارى خورماڵ گیرا، و سوپاى ئێرانى به‌ره‌وپێش ده‌ڕویشت، لقێكى به‌ره‌و سه‌ید سادق، و بنارى سوورێن، و لقێكى تریشى به‌ره‌و ناحیه‌ى سیروان كه‌وته‌ڕىَ.
رۆژى 17/3 شارى سیروان گیرا، له‌هه‌مان كاتا هه‌ڵه‌بجه‌یش گیرا، ئه‌ورۆژه سوپایه‌كى زۆرى عه‌سكه‌رى به دیل گیرابوون، ته‌ڵفزویۆن مه‌ركه‌زى قه‌زاى هه‌ڵه‌بجه‌ى پیشاندا و ئینحیسارى تووتنه‌كه، و كتێبخانه‌ى گشتى ناوشارى پیشان دا، و خه‌ڵكى شار هیچى نه‌ڕۆیشتبوه ده‌ره‌وه، خه‌ڵكه‌كه ئاهه‌نگ وشاییان ئه‌گێڕا به‌و بۆنه‌وه كه حیزبى به‌عس و ئه‌وانه‌ى كه‌تا دوێنىَ ئازاریان ئه‌دان، ئێستا وا گیراون وزه‌لیل بوون..
18/3 ئه‌و‌ڕۆژه فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانى عیراقى تا ده‌ورى نیوه‌ڕۆ چه‌ند هێرشێكیان كرده سه‌ر شار به نا پاڵم و بومباى هێشووییه‌وه، پاش نیوه‌ڕۆیش هێرشى هێنا خه‌لكى له‌ترسا رۆیشتبوونه ژیرزه‌وین و په‌ناگاكانه‌وه، ئه‌مجاره گازى كیمیاوى به‌سه‌را رژاندن، و كامێره‌ى ئێرانییه‌كان به‌جوانى پیشانى دا كه دووكه‌ڵى گازه‌كه چۆن به‌رز بووه‌وه به‌سه‌ر ناو شارا..
ئه‌ورۆژه قه‌سابخانه‌یه‌كى گه‌وره دروست بوو، و نزیكه‌ى پێنچ هه‌زار ژن ومناڵ وپیاوى پیر و مه‌ده‌نى به‌وگازه خنكان و كوژران. زیاتر له‌حه‌وت هه‌زاركه‌س بریندار بوون و زیانیان پىَ گه‌یشت. حه‌فتا هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوو..
كه‌ره‌سه‌ى راگه‌یاندنى دنیاى ئه‌و سه‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌دام هیچى لىَ نه‌ێیت، كپیان كرد و له‌سه‌رى نه‌ڕۆیشتن..
ویژدانى رۆژئاوا ویژدانێكى به‌رژه‌وه‌ندى درۆزنه.. مافى مرۆڤ ده‌ستكه‌لاى زلهێزانه!! هیچ كه‌س نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌ومیلله‌ته هه‌ژاره‌ى ئێمه بێته قسه!! له‌نامیلكه‌یه‌كدا به‌ناوى مه‌رگه‌ساته‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه ئه‌و باسه‌م به‌خه‌ستى باس كردووه.
پاش ئه‌وه كه‌هه‌فته‌یه‌ك له سه‌قز ماینه‌وه گه‌ڕاینه‌وه بۆ سنه..