كۆمه‌ڵی پێنجه‌می پرسیاره‌كان:
1-لێپرسینه‌وه به چ زمانێکه؟
2-ئه‌گه‌ر که‌سێکی بێ ئیمان له‌کاتی سه‌ره مه‌رگدا ئیمان بێنێت وببێت به ئیسلام، خوای گه‌وره و میهره‌بان ئه‌و ئیمان بوونه‌ی لێ قبوڵ ده‌کات؟.
3-ئه‌گه‌ر ژن و ميرد له شه‌وى ره‌مه‌زاندا (جيماع)يان كرد و تا دواى بانگى به‌يانى نووستن، و كه خه‌به‌ر بوونه‌وه خۆيان شۆرد، ئايا ڕۆژووه‌كه‌يان دروسته؟
4-نێوانی ئاینی مه سیحی وئاینی پیرۆزی ئیسلام - به ساڵ- به چه ند مه زه نده ده کرێت؟
5-هۆی چیه له ئیسلامدا ڕۆژی هه‌ینی وه ک ڕۆژی پشوو هه‌ڵبژێراوه، به‌ڵام له مه‌سیحیه‌تدا ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه؟
6-مه‌سیحیه‌کان ئه‌ڵێن: بۆچی که‌سێکي مه‌سیحی که له‌سه‌ر دینی خۆی بچێته سه‌ر ئاینی ئیسلام له لایه‌ن که‌سانی دینه‌که‌ی خۆیه‌وه تووشی هیچ سزایه ک نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێکی موسوڵمان له‌سه‌ر دینی خۆی بچێته سه‌ر ئاینێکی تر ئه‌وا ده‌بێت بکوژرێت؟
وه‌لامه‌كانيان:
پاش سڵاووڕێز بۆ به ڕێزتان ئه مه وێ ئه م پرسیارانه له به ڕێزتان بکه م:
1- ئایا له ڕۆژی قیامه ت ولێپرسینه وه دا خوای گه وره ومیهره بان به چ زمانێک له گه ڵ به نده ی خۆی دا قسه ده کات، ئایا هه رکه سه و به زمانی دایکی خۆی لێپرسینه وه ی له گه ڵ دا ده کرێت یا خود به زمانێکی تر.
2- ئایا که سێکی بێ ئیمان وکافر له کاتی سه ره مه رگدا ئه گه ر ئیمان بێنێت وببێت به ئیسلام خوای گه وره ومیهره بان ئه و ئیمان بوونه ی لێ قبوڵ ده کات یاخود نا.
له گه ڵ ڕێزوسوپاسم دا بۆ به ڕێزتان.
پاش سوپاس بۆ خوا و سلاَو بۆگیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئال و به‌یتی و هاوه‌ڵه‌كانی
بۆ وه‌لاَمی پرسیاری یه‌كه‌مت:
1- دروستكردنی زمان و شێوه‌ی جیاواز یه‌كێكه له‌نیشانه‌كانی ده‌سه‌لاَت و توانایی خوا. خوا خۆی هه‌موو زمانه‌كانی دروستكردووه، و له‌م رووه‌وه هه‌مووویان به‌رێزن، چونكه نیشانه‌و ئایه‌تی خودان.. بۆ ئه‌وه‌ی كه خوای بالاَده‌ست به شێوه زمانێكی دیاریكراو له‌ته‌ك خه‌ڵكیدا قسه‌بكات به‌ڵگه‌ی به‌هێز و پته‌و نییه، به‌لاَم له‌رۆژی قیامه‌تا حه‌تمه‌ن خوا له‌گه‌ل ئه‌و خه‌ڵكه‌دا به‌زمانێك قسه ده‌كات كه لێی حاڵی ببن، جا یا به‌زمانی دایكی خویان ده‌بێت، یا به‌زمانێك ده‌بێت كه هه‌موویان ئه‌و زمانه وه‌ك زمانی دایكی خۆیان بزانن، به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزو پته‌و نییه له‌سه‌ر قسه‌كردنی خوا به‌زمانێكی دیاریكراو .
بۆ وه‌لاَمی پرسیاری دووه‌میشت:
2- پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ فه‌رموویه‌تی: خوا تۆبه‌و په‌شیمانی له به‌نده‌ی خۆی وه‌رده‌گرێ مادام نه‌گه‌یشتبێته غه‌رغه‌ره‌ی سه‌ره‌مه‌رگ.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ئه‌وه‌ی دواین قسه‌ی [ لا اله الا الله ] بێت ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه..
بانموونه‌یه‌كت بۆ بێنمه‌وه: له‌یه‌كێ له غه‌زاكانا ئوسامه‌ی كورِی زه‌ید له گه‌ڵ كافراێكا رووبه‌روو ده‌بێت كه چه‌ندكه‌سێكی له‌موسوڵمانان كوشتوه،و ئوسماش كه هه‌لمه‌تی بۆده‌بات، كافره‌كه هه‌ڵدێت، و ئوسامه شوێنی ده‌كه‌وێت و ته‌نگی پێ هه‌ڵده‌چنێ، وئاورِ ده‌داته‌وه‌و شایه‌تمان دێنێ، ئوسامه یه‌ك رمی تێده‌گرێ وده‌یكوژێ، كاتێ بۆ پێغه‌ممه‌ریان گیرِایه‌وه زۆر توورِه‌بوو، فه‌رمووی چۆن گوتی: [ لا اله الا الله ] و كوشتت؟ ئه‌ویش عه‌رزی ده‌كات قوربان ئه‌وه له‌ترسا وتوویه‌تی، ده‌نا به‌دڵ نه‌یگوتووه..
پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ ده‌فه‌رموێ: بۆچ تۆ ناودڵت هه‌ڵدرِیوه تاناو دڵی بخوێنیته‌وه؟ تۆ له‌رۆژی قیامه‌تا چی ده‌كه‌یت له [ لا اله الا الله ] ؟
له‌مه‌وه بۆمان ده‌ر ده‌كه‌وێت تا سه‌ره‌مه‌رگ تۆبه قبووڵه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر كه‌وته ناو ئاوه‌كه‌وه‌و خه‌ریك بوو ده‌خنكا وه‌ك فیرعه‌ون ئه‌وه تۆبه‌ی لێ وه‌رناگیری، و خوایش ئاگادار تره.
# # #
مامؤستا گيان! سه لامى خوات لێ بێت پرسياره‌كه‌م ئه‌وه‌يه:
3- ئه‌كه‌ر ژن و مێرد له شه‌وى ره‌مه‌زاندا (جماع) بكه‌ن وبنوون وه له دواى نوێژى به‌يانى به‌خه به‌ربێن وخؤيان بشون ئايا رؤژووه‌كه‌يان دروسته؟ خوا پاداشتى خێرت بداته وه..
منیش له‌وه‌لاَما بۆم نووسی:
3- به‌لێ دروسته. چونكه فه‌رموده‌ی ساغ و دروست له‌و باره‌وه هه‌یه و بوخاری له كتێبه ساغ و دروسته‌كه‌یاندا بۆيان باسكردووین كه عوروه‌ی كورِی زوبه‌یر و ئه‌بوبه‌كری كورِی (عبد الرحمن) فه‌رموویانه له حه‌زره‌تی عائیشه‌مان بیست{حه‌زره‌تی عائیشه پووریان بووه}ده‌یفه‌رموو: رێكه‌وتووه له‌ره‌مه‌زانا پێغه‌ممه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم غوسڵی له‌سه‌ر واجب بووبێ،{بێ ئه‌وه‌ی خه‌وی بینی بێت}،و تا دوای بانگی به‌یانی خۆی نه‌شۆردبێت، پاشان خۆی شۆردووه و به‌ڕۆژوو بوه."
2646 - " عن عروة بن الزبير وأبى بكر بن عبد الرحمن أن عائشة زوج النبى -صلى الله عليه وسلم- قالت قد كان رسول الله -صلى الله عليه وسلم- يدركه الفجر فى رمضان وهو جنب من غير حلم فيغتسل ويصوم. " أخرجه البخاري في كتاب الصوم / باب: الصائم يصبح جنبا، ص: 379. و مسلم في كتاب الصيام /باب صحة صوم من طلع عليه الفجر وهو جنب، ص: 469. واللفظ له. و خوایش ئاگادار تره.
# # #
سڵاوی خوای گه وره ت لێبێت مامۆستای به ڕێز
به هیوام وه ڵامی ئه م پرسیارانه م بده یته وه وخوای گه وره ش پاداشتی خێرتان بداته وه ئینشائه ڵڵا
4- یه که م، ئایا به چه ند ساڵ دوای ئاینی مه سیحی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده رکه وت،مه به ستم ئه وه یه که نێوانی ئاینی مه سیحی وئاینی پیرۆزی ئیسلازم به ساڵ به چه ند مه زه نده ده کرێت 610 سال لة م سالةدا بانطةوازي ئيسلامي دةستي ثصكرد..
5- پرسیاری دوه م‌م ،ئایا هۆکاری چیه که نه ته وه ی ئیسلام ڕۆژی هه ینی ،جومعه ی وه ک ڕۆژی پشوو بۆ خۆی هه ڵبژاردووه،به ڵام مه سیحیه کان ڕۆژی شه ممه یان وه ک ڕۆژی پشوو بۆخۆیان هه ڵبژاردوه
6- پرسیاری سێهه م، مه‌سیحیه‌کان ئه‌ڵێن: بۆچی که‌سێک که له‌سه‌ر دینی مه‌سیحی خۆی وه‌رگه‌ڕێت و بچێته سه‌ر ئاینی ئیسلام ئه‌وکه‌سه له لایه‌ن که‌سانی دینه‌که‌ی خۆیه‌وه تووشی هیچ سزایه ک نابێت و ئازاده، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێکی موسوڵمان له‌سه‌ر دینی خۆی وه‌ربگه‌ڕێت وبچێته سه‌ر ئاینێکی تر ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و که‌سه سزای مردنی به‌سه‌ردا بدرێت له لایه ن ئاینه که ی خۆیه وه؟ ، ئایا ڕاوبۆچوونی به ڕێزتان له و باره یه وه ده بێت چۆن بێت
سوپاستان ده که م
adnan rasul
Wednesday, 27 February 2008
بسم الله الرحمن الرحيم
پاش سوپاس بۆ خوا و سلاَو بۆگیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئال و به‌یتی و هاوه‌ڵه‌كانی
برای باشم !
برسیاره‌كانت هه‌ندێكیان وه‌لاَمه‌كه‌یان زۆر دوور و درێژه‌و په‌یوه‌ندی به‌رووداوه مێژووییه‌كانه‌وه هه‌یه، به‌لاَم وا به‌پێی پێویست به‌كورتی وه‌لاَمت ده‌ده‌مه‌وه و هیوادارم سوودی هه‌بێ.. بۆ وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره‌ت كه: نێوانی ئاینی مه سیحی وئاینی پیرۆزی ئیسلام - به ساڵ- به چه ند مه زه نده ده کرێت؟
4- كتێبه مێژووییه‌كان ده‌ڵێن: ماوه‌ی له‌دایك بوونی مه‌سیح علیه السلام، و سه‌ره‌تای بانگه‌وازی پێغه‌ممه‌ر علیه السلام شه‌ش سه‌دو ده‌ساڵ..{610}بووه.
پرسیاری دووه‌مت: هۆکاری چیه که نه ته وه ی ئیسلام ڕۆژی هه ینی ،جومعه ی وه ک ڕۆژی پشوو بۆ خۆی هه ڵبژاردووه، به ڵام مه سیحیه کان ڕۆژی یه‌ك شه ممه یان وه ک ڕۆژی پشوو بۆخۆیان هه ڵبژاردوه ؟
5- چه‌ند هۆكارێك هه‌یه: یه‌كه‌م پێغه‌ممه‌ری خوا سلاوی خوای لێ بێ له‌كۆمه‌ڵێ فه‌رمووده‌یا باسی گه‌وره‌یی رۆژی جومعه‌مان بۆ ده‌كات، و ئه‌وشتانه‌ش كه له‌رۆژی جومعه‌دا روویان داوه، ئه‌مه بووه‌ته هۆی ئه‌وه كه ئه‌ورۆژه به‌چاوێكی رێزه‌وه سه‌یر بكرێ و قه‌دری له‌رۆژه‌كانی تر زیاتر بگیرێ.. وه‌ك ئه‌وه كه خوا ئاده‌می له‌م رۆژه‌دا دروست كردووه.. و له‌م رۆژه‌شا هاتۆته سه‌ر زه‌وی..
ئه‌مه‌ش وه‌ك قازی عیاز ده‌فه‌رموێ: بووه‌ته هۆی ئه‌وه كه سه‌رزه‌وی ئاوه‌دان ببێته‌وه، و ئاده‌م منداڵ و نه‌وه‌ی بۆ دروست ببێ، و له‌ناو ئه‌وانه‌شا پێغه‌ممه‌ران و پیاوچاكان به‌دی بێن، و خوای بالاَده‌ست وه‌حی بنێرێ، و كتێبه ئاسمانییه‌كان بێن.
پێغه‌ممه‌ر علیه السلام له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێ: خوای بالاَده‌ست ویستوویه‌تی رۆژێك له هه‌فته‌دا ببێت بۆ گردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی و عیباده‌تكردن.. و سوپاسی خوای تیابكه‌ن و قه‌درزانی بۆ به‌دیهێنه‌ری خۆیان ده‌ر ببڕن.. له ئاینه‌كانی ترا به‌ده‌ق ئه‌م رۆژه‌ی دیاری نه‌كردووه، رێ به‌خه‌ڵكی دراوه تا به ئیجتیهادی خۆیان ئه‌و رۆژه دیاری بكه‌ن..
جووه‌كان پێیان وابووه ئه‌و رۆژه رۆژی شه‌ممه‌یه، فه‌ڵه‌كان پێیان وابووه كه رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌یه، و هه‌ركه‌سه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی بۆ ئه‌و بۆ چوونه‌ی خۆی هه‌یه..
به‌لاَم له‌ئیسلاما به‌ده‌ق باسی رۆژی جومعه ده‌كات: "" يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ، وَذَرُوا الْبَيْعَ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ، فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلاةُ فَانْتَشِرُوا فِي الأَرْضِ وَابْتَغُوا مِنْ فَضْلِ اللَّهِ، وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ. " الجمعة/9 و10.
واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، كاتێ بانگدرا بۆ نوێژی جومعه به‌ره‌و یادی خوا بڕۆن، و واز له كڕین و فرۆشتن بێنن، ئه‌وه باشتره بۆ ئێوه ئه‌گه‌ر بزانن، كاتێ نۆێژه‌كه ته‌واو بوو، بلاَوه‌ی لێ بكه‌ن و به‌شوێن ژێواریتانا بگه‌ڕێن، ویادی خوا زۆر بكه‌ن به‌ڵكۆ سه‌ركه‌وتوو سه‌ر فراز بن..
به‌لاَم داوای ئه‌وه ناكات كه ته‌واوی رۆژه‌كه واز له كاره‌و كاسبی بێنن..
هه‌روه‌ها پێغه‌ممه‌ر ێ له‌چه‌ندان فه‌رموده‌دا باسی گه‌وره‌یی ئه‌و رۆژه‌ی كردووه و فه‌رموویه‌تی: "خير يوم طلعت فيه الشمس يوم الجمعة " واته: چاكترین و باشترین رۆژێك خوری تیا هه‌ڵهاتبێ رۆژی جومعه‌یه..
ئاله‌به‌ر ئه‌و هۆیانه ئێمه‌ی موسوڵمان جومعه‌مان هه‌ڵبژاردووه و جووه‌كانیش پێیان وابووه كه ئه‌ورۆژه پیرۆزه رۆژی شه‌ممه‌یه، و دیانه‌كانیش به‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌یان داناوه.
هه‌وه‌ها له شوێنه‌وارێكیشدا كه له { فيض القدير }دا هه‌یه ئوبه‌ی كه زانایه‌كی جوو بووه و له‌سه‌رده‌می پێغه‌ممه‌را موسوڵمان بووه ده‌فه‌رموێ: حه‌زره‌تی مووسا رۆژی جومعه‌ی بۆ جووه‌كان دیاريكرد و باسی گه‌وره‌یی ئه‌و رۆژه‌ی بۆ كردن، ئه‌وانیش ده‌مه‌قاڵه‌یان له‌ته‌ك حه‌زره‌تی مووسادا كرد، و گوتيان: كه رۆژی شه‌ممه چاتره، خوای بالاَده‌ستیش وه‌حی بۆ مووسا ناد وازیان لێ بێنێ كه خوۆیان ئه‌و رۆژه هه‌لده‌بژیرن با ئه‌وه هه‌ڵبژێرن..
ئه‌وه‌شمان له بییر نه‌چێ هه‌روه‌ك له ریوایه‌تێكدا كه ئیمام ئه‌حمه‌د بۆ مان باس ده‌كات پێغه‌ممه‌ر ێ باسی ئه‌وه ده‌كات كه فه‌ڵه‌كان وجووه‌كان به‌شوێن ئه‌و رۆژه‌دا گه‌راون و سه‌ریان لێ شێواوه و خوا رێنوێنی ئێمه‌ی موسوڵمانی كردووه و ئه‌و رۆژه‌ی پێ پیشان داوین..
بۆ وه‌لاَمی پرسیاری سێهه‌مت: مه‌سیحیه‌کان ئه‌ڵێن: بۆچی که‌سێک که له‌سه‌ر دینی مه‌سیحی خۆی وه‌رگه‌ڕێت و بچێته سه‌ر ئاینی ئیسلام ئه‌وکه‌سه له لایه‌ن که‌سانی دینه‌که‌ی خۆیه‌وه تووشی هیچ سزایه ک نابێت و ئازاده، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێکی موسوڵمان له‌سه‌ر دینی خۆی وه‌ربگه‌ڕێت وبچێته سه‌ر ئاینێکی تر ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و که‌سه سزای مردنی به‌سه‌ردا بدرێت؟
6- ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره ده‌كات زۆر له‌مێژوو بێ ئاگایه، پێش ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له مێژووییه‌كه باس بكه‌م، پێویسته حه‌قیقه‌تێك روون بكه‌ینه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئێستا مه‌سیحییه‌كان حوكمیان له ده‌ستا نییه و كه‌نیسه هه‌موو ده‌سه‌لاَتێكی لێ سه‌نراوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وكه‌سه ناكوژن كه بوه‌ته موسوڵمان یا بووه‌ته بوودایی، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه كه پێی رازی بن، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو بكه‌ین ئه‌وه‌ی فه‌ڵه‌كان له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستا ئه‌نجامیان دا هیچ كه‌سێك ئه‌وه‌ی نه‌كردووه گه ئه‌وان كردوویانه. روونترین به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته دانانی دادگاكانی پشكنینه له ئه‌ورووپادا..
هه‌روه‌ك مه‌سیحییه‌كان حوكمیان له‌ده‌ستانییه موسوڵمانانیش حوكمیان له‌ده‌ست سه‌نراوه‌ته‌وه و شه‌رعی ئیسلام هیچ حوكمێكی پێ ناكرێ.. ئه‌وه‌ته كۆمه‌ڵێ كه‌س كه به‌ناو موسوڵمان بوون له رانیه وه‌رگه‌رانه‌وه و بوون به مه‌سیحی ئایا كه‌س هیچی پێ گوتن؟ كه‌س كوشتنی؟!
له‌رۆژئاوادا كه خه‌ڵكی موسوڵمان ده‌بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی ده‌سه‌لاَتی كه‌نیسه‌یان به‌سه‌ره‌وه نه‌ماوه.. جێ به‌جێ كردنی گوشتنی مورته‌د، و لاده‌ر ده‌بێ ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامی بدات.. ده‌ی نه له ناو موسوڵمانان و نه‌له‌ناو مه‌سیحیاندا ده‌وڵه‌تێك نییه حوكم به پێی دینه‌كه‌ی خۆی بكات..
داگاكانی پشكنین:
ئه‌م دادگایانه بۆ ئه‌وه دانرابون كه بیر‌و باوه‌رِی خه‌ڵكی بپشكنن و بزانن ئه‌وانه‌ی كه له سه‌ر ئاینی مه‌سیحی نین، یا له سه‌ر ئاینی مه‌سیحین و به‌لاَم كاسۆلیك نین، ئه‌یان هێنان یاده‌بێ ببیته مه‌سیحی و ببیته كاسۆلیك یا ده‌بێ بسووتێنرێیت.. له‌به‌ر ئه‌مه زیاتر له سه‌د هه‌زار موسوڵمان و دوو سه‌د هه‌زار جوویان له ئسپانیادا كوشت و سووتاند..
ئێستا ئه‌گه‌ر له رۆژئاوادا ئازادییه‌ك هه‌بێت به‌هۆی مه‌سیحی بوونیانه‌وه نیيه، به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه وازیان له مه‌سیحییه‌ت هێناوه..
هیوادارم له‌و باره‌وه نوسراوی مه‌سیحییه به ئینسافه‌كان بخوێنیته‌وه، وه‌ك نووسینه‌كان ویلدیورانت له كتێبی {چیرۆكی شارستانیه‌تی}دا..
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو ئه‌و زانایانه‌ی رایه‌كی زانستییانه‌ی خۆیان ئاشكرا بكردایه ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی قه‌شه‌كان بوایه، نه‌ك پێچه‌وانه‌ی ئاینه‌كه ده‌یان سووتاندن و ده‌یان كوشتن، تاوانی كۆپه‌رنیك{ Copernic}ی پۆڵۆنی ئه‌وه‌بوو به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر خڕی زه‌وی هێنایه‌وه‌و سه‌لماندی زه‌وی خڕه و له‌شێوه‌ی گۆدایه.. سپینوزا{ Spinoza}ی هۆڵه‌ندی له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی كوژرا.. ژماره‌یه‌كی زۆری تریش.. له‌ساڵه‌كانی 1500 زاینییه‌وه ئه‌م ره‌فتاره ده‌ستی پێكرد تا شۆڕشی فه‌ره‌نسی هات وپاشاكانی سه‌ر به‌كه‌نیسه‌یان له‌ناو برد، و له‌كاروباری حوكما ده‌سه‌لاتی مه‌سیحییه‌تیان نه‌هێشت، و له 14 ته‌مووزی 1789 به‌دواوه زیندانی باستیبلیان شكاند و سیسته‌می دیموكراسیيان چه‌سپاند ..
ئینشائه‌ڵلا له فرسه‌تێكا به‌درێژی باسی دادگاكانی پشكنین ده‌كه‌ین..