رۆژنامه‌ی سان هۆزێ ماركۆی ئه‌مریكایی له‌ژماره‌ی 12 /10/2004دا بلاَوی كرده‌وه كه سه‌رۆك پۆلیسی{شاری سان هۆزێ كه‌به‌یه‌كێ له‌شاره گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا دائه‌نرێ} برِیاری دا له‌ته‌ك موسوڵماناندا مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌و ساڵه به‌ته‌واوی به‌رۆژوو بێت و به‌كرده‌وه پراكتیزه‌ی ئیسلام بكات..
رۆژنامه‌كه ئه‌ڵێ: ئه‌م ئه‌فسه‌ره ناوداره‌ی پۆلیس ناوی: (رۆب دافیز)ه و ئاینی خۆی مه‌سیحییه، و له‌تایفه‌ی (مۆرمان)ه، برِیاردانی بۆ رۆژووگرتنی مانگی ره‌مه‌زان بۆ مه‌به‌ستێكی سیاسی نه بوو، بۆ ئه‌وه‌بوو له‌ئیسلام و كۆمه‌ڵگای ئیسلامی تێبگات، ئه‌و ئیسلامه‌ی كه له شاره‌كه‌یدا زۆر به‌خێرایی گه‌شه ده‌كات، بۆیه دافیز برِیاری دا له‌و ره‌مه‌زانه‌دا هه‌ر ئێواره‌ی له‌ماڵێكی موسوڵماندا به‌ربانگ بكاته‌وه..
له‌وتارێكیدا له‌رۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمزله‌واشنتۆن له15/10/04 له‌باره‌ی دان نان به ره‌مه‌زانی موسوڵماناندا بلاَوی كرده‌وه كه: دان نانی قوتابخانه‌كانی پێته‌ختی ئه‌مریكا و شاره‌كانی ده‌وروبه‌ری به جه‌ژن وبۆنه ئیسلامییه‌كاندا رێ به‌قوتابییه موسوڵمانه‌كان ده‌دات كه له‌و بۆنانه‌دا نه‌یه‌نه‌وه بۆ قوتابخانه‌و به غیاب بۆیان نه‌نووسرێ.. به‌شی زۆری قوتابخانه‌كانی ناوچه‌ی واشنتۆنی گه‌وره رێ به‌قوتابییه‌كانی ده‌دات كه له بۆنه‌ی له‌یله‌تول قه‌در و جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز دا نه‌یه‌نه‌وه بۆ قوتابخانه‌كانیان، وبه‌غایب نه‌نووسرێن..و قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی {برینس كاونتی} مانگی ره‌مه‌زانیان خستۆته لیستی ئه‌و جه‌ژنه ئاینییه ره‌سمییانه‌وه كه‌بۆ فه‌ڵه‌و جووه‌كان هه‌یه..
رۆژنامه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌كردووه: وه‌نه‌بێ دان نان به‌ره‌مه‌زان و جه‌ژنه ره‌سمییه‌كانی موسڵمانان له واشنتۆندا به‌س بێ بۆ موسوڵمانان، به‌ڵكو ئه‌یانه‌وێ، وه‌ك جه‌ژنی فه‌ڵه‌و جووه‌كان بۆنه‌یه‌كی ره‌سمی بێ بۆ هه‌موان، هه‌روه‌ك بۆ هه‌ندێ له جه‌ژنی فه‌ڵه‌و جووه‌كان هه‌یه.
له‌ویلایه‌تی نیۆیۆركدا به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده رێی به‌قوتابیانی قوتابخانه‌ی برۆكلین دا له رۆژانی هه‌ینی و له مانگی ره‌مه‌زاندا قوتابییه موسوڵمانه‌كان تا دووسه‌عات پۆل به‌جێ بێڵن، و برِۆن بۆ نوێژی جومعه. ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ئیمزا كۆكردنه‌وه‌یه بوو له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێ‌یان پێ بدرێ، چونكه له‌وه‌پێش رێ‌یان پێ نه‌ده‌درا پۆل به‌جێ بێڵن و برِۆن بۆ نوێژی جومعه..
سه‌رچاوه: واشنتۆن پۆست.