حاجی حه‌سه‌ن ئه‌م پرسیاره‌ی كردبوو: ئایا وه سێتكردن واجبه؟ و ئه‌گه‌ر ئینسان وه‌سێتی كرد، ده‌توانێ وه‌سێته‌كه‌ی بگۆرِێ؟
ئێمه‌ش به‌كورتی وه‌لاَممان دایه‌وه: و پاش سوپاس بۆ خوا‌و سلاَوات بۆ گیانی پاكی پێغه‌مه‌رو هاوه‌لاَن و ئال وبه‌یتی، گوتمان:
وه‌سێت واجب نییه، مه‌گه‌ر كه‌سێك حه‌قی یه‌كێكی تری به‌سه‌ره‌وه بێت، و كه‌سیش ئاگای لێ نه‌بێ، و نووسراویش له‌نێواندا نه‌بێ. له‌حاڵه‌تی وادا وه‌سێت واجبه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حه‌قه نه‌فه‌وتێ.. بۆ وه‌لاَمی به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ت: به‌ڵێ، ئه‌وه‌ی وه‌سێتی كرد تا گیانی تیا مابێ هه‌ركاتێك بییه‌وێت ده‌توانێ وه‌سێته‌كه‌ی بگۆرِێت. و خوایش ئاگادار تره.
حه‌سه‌نی پێنجوێنی
له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه ئێمه‌ش گه‌رِاین به‌شوێن رای پێشه‌وایان وزانایانی شه‌رعزاندا و به‌ڵگه و ده‌لیلی بۆچوونه‌كانمان هێناو ئه‌مه‌ش پوخته‌كه‌یه‌تی:
هه‌روه‌ك زانایانی شه‌رعزان باسی ده‌كه‌ن وه‌سێتكردن له‌سه‌ره‌تاوه به‌ئایه‌ته‌كه‌ی سووره‌تی ئه‌لبه‌قه‌ره واجب بووه و پاشان به‌ئایه‌تی میراتیش نه‌سخ بوه‌ته‌وه " يُوصِيكُمُ اللّهُ فِي أَوْلاَدِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ .. " تا ده‌گاته " وَصِيَّةً مِّنَ اللّهِ وَاللّهُ عَلِيمٌ حَلِيمٌ " (1)
ئه‌وه‌ته ئیمامی شافیعی به‌ره‌حمه‌ت بێ له‌كتێبی {ئه‌لئوم}دا ده‌فه‌رموێ: فه‌رمووده‌ی خوای ته‌عالا: " الْوَصِيَّةُ لِلْوَالِدَيْنِ وَالأَقْرَبِينَ " به ئایه‌تی میراته‌كان [ مواريث ] نه‌سخ بوه‌ته‌وه.(2)
مه‌به‌ست له ئایه‌تی میراته‌كان، ئایه‌ته‌كانی سووره‌تی ئه‌ل نیسائه.
پێش ئه‌وه‌ی ئایه‌تی میرات دابه‌زێ وه‌سێتكردن واجب بووه، و له‌لایه‌ن خوا‌و پێغه‌ممه‌ره‌وه داواكراوه، خوا له قورئانا ده‌فه‌رموێ: " كُتِبَ عَلَيْكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمْ الْمَوْتُ إِنْ تَرَكَ خَيْراً الْوَصِيَّةُ لِلْوَالِدَيْنِ وَالأَقْرَبِينَ بِالْمَعْرُوفِ حَقّاً عَلَى الْمُتَّقِينَ "(3) واته: كاتێ نیشانه‌ی مردنتان به‌دی كرد، و نه‌خۆشییه‌كی سامناكتان گرت، و ماڵ و سامانتان به‌جێ ده‌هێشت، خوا فه‌رزی كردووه له هه‌ندێكی ئه‌و سامانه‌تاندا وه‌سێت بۆ دایك و باوك و خزمی نزیكتان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ چاودێریكردنی دادگه‌ریدا، ئه‌مه‌ش مافێكه و ئه‌وه‌ی پارێزكاربێ كاری پێ ده‌كات.
هه‌روه‌ها پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: " مَاحَقُّ امْرِئٍ مُسْلِمٍ لَهُ شَيْءٌ يُوصِي فِيهِ أنْ يَبِيتَ لَيْلَتَيْنِ إِلاَّ وَ وَصِيَّتُهُ مَكْتُوبَةٌ عِنْدَهُ." (2) واته: هه‌ر موسوڵمانێك شتێكی هه‌بێ وه‌سێتی تیابكات، مافی ئه‌وه‌ی نییه دوو شه‌و به‌بێ وه‌سێت بنوێت، مه‌گه‌ر وه‌سێته‌كه‌ی به نووسراوی له‌لا بێت.
دوابه‌دوای ئایه‌ته‌كانی میرات خوا ده‌فه‌رموێ: " تِلْكَ حُدُودُ اللّهِ وَمَن يُطِعِ اللّهَ وَرَسُولَهُ يُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ،وَمَن يَعْصِ اللّهَ وَرَسُولَهُ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُ يُدْخِلْهُ نَارًا خَالِدًا فِيهَا وَلَهُ عَذَابٌ مُّهِينٌ " (5) واته: ئه‌وه سنووری خوایه و كه‌سێك گوێرِایه‌ڵی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ی بێت ده‌یخاته ناو باخ و به‌هه‌شتانێكی پرِ له كانیاو و رووبار، و بۆ هه‌میشه تیایا ده‌مێننه‌وه، و ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه، به‌لاَم ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی له‌فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ی بكات و سنووری ببه‌زێنێت بۆهه‌میشه خوا ده‌یخاته ناو ئاگرێكی سووتێنه‌ر وسزایه‌كی پر له‌شه‌رمه‌سارییه‌وه..
له‌مه‌سه‌له‌ی وه‌سێت بۆ میراتبه‌ردا شێخ ئیبنو ته‌یمییه ئاوه‌ها باسی ده‌كات: ئه‌و به‌شانه‌ی خوا له‌میراتا دیاری كردووه ئه‌وه سنووری خوایه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه دوا به‌دوای ئه‌و به‌شانه‌ی میرات سنووره‌كان باس ده‌كات.. ئه‌وه‌ی زیاد له‌مافی خۆی بدات به‌خاوه‌ن به‌ش، یاخاوه‌ن به‌شی تری لێ بێ به‌ش بكات ئه‌وه سنووری خوای به‌زاندووه، به‌وجۆره مافی یه‌كێكی كه‌م كردووه، و مافی یه‌كێكی تریشی زیاد كردووه. قورئانیش رێنوێنیمان ده‌كات كاری وانه‌كه‌ین چونكه حه‌رامه. (6).
ئیمامی نه‌وه‌وی له مه‌جموعدا ده‌فه‌رموێ: سێ بۆچوون له‌واتای { الأقربين}دا هه‌یه: ده‌فه‌رموێ: كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م ده‌ڵێن: مه‌به‌ست له‌وانه ئه‌و مندالاَنه‌یه كه له میرات بێ به‌ش نابن، نه‌ك خزمانی تر كه بێبه‌ش ده‌بن. كۆمه‌ڵی
دووه‌میان ده‌ڵێن: هه‌موو میرات گره‌كانی ناو خزمانن.
سێ هه‌میان ده‌ڵێن: هه‌موو خزمان ده‌گرێته‌وه به میراتگر و ئه‌وانی تریشه‌وه. كاتێ ئایه‌تی میرات دابه‌زی، وه‌سێت بۆ دایك و باوك وخزمانی میراتگر نه‌سخ بوه‌وه، به‌لاَم بۆ ئه‌و خزمانه‌ی میراتیان به‌رناكه‌وێ ئه‌و حوكمه هه‌ر به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش بۆچوونی: تاوس و قه‌تاده و حه‌سه‌نی به‌سری، و جابیری كورِی زه‌یده. (7).
ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ: زاهیرییه‌كان پێیان وایه: ئه‌و حوكمه هه‌ر به‌رده‌وامه. به‌ڵگه‌ش به‌و ئایه‌ته دێننه‌وه كه باس كرا و به‌م فه‌رمووده‌یه‌ش: " [ مَنْ مََاتَ مِنْ غَيْرِ وَصِيَّةٍ مَاتَ مِيتَةً جَاهِلِيَّهً ] . " (8) ئه‌وه‌ی بێ وه‌سێت مرد وه‌ك مردووی سه‌رده‌می نه‌فامی وایه، به‌شی زۆری زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌و حوكمه بۆ جۆره حاڵه‌تێك هه‌ر ماوه، وه‌ك ئه‌وه: كه‌سێك قه‌رزێكی له‌سه‌ر بێت، {و كه‌س پێی نه‌زانێ، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ی بداته‌وه،}و مافی ئه‌و مافداره نه‌فه‌وتێ واجبه وه‌سێت بكات..هه‌روه‌ك ئیبنو قودامه له موغنیدا باسی ده‌كات. (9)
ئه‌وانه‌ش كه ده‌ڵێن: حوكمی وه‌سێت بۆ كه‌سوكار نه‌سخ بووه‌ته‌وه به‌ڵگه‌یان هه‌یه و ده‌ڵێن: ئیبنو عه‌بباس و عائیشه و ئیبنو ئه‌بی ئه‌وفا خوا لێیان رازی بێ ریوایه‌تیان كردووه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌سه‌عدی كورِی ئه‌بی وه‌قاسی فه‌رموو: " [ إنَّكَ إنْ تَرَكْتَ وَلدَكَ أَغْنِيَاءَ خَيْرٌ مِنْ أَنْ تَتْرُكَهُمْ عَالَةً يَتَكَفَّفُونَ النَّاسَ ] (10) واته: ئه‌گه‌ر تۆ منداڵه‌كانت به ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌جێ بێڵیت زۆر چاتره له‌وه‌ی كه به‌هه‌ژاری به‌جێیان بێڵیت و ده‌ست له‌خه‌ڵكی پان بكه‌نه‌وه..
له {فه‌تح}دا ده‌فه‌رموێ: پۆخته‌كه‌ی ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ قسه‌ی جه‌ماوه‌ری زانایان، كه: وه‌سێت له‌به‌ر خودی خۆی واجب نییه، به‌ڵكو به‌هۆی شتێكی تره‌وه واجب ده‌بێت، تا مافی خه‌ڵكانی تر نه‌فه‌وتێ، جا – نه‌فه‌وتاندنی ئه‌ومافانه- به خێرایی ئه‌نجامدانی بێت، یا به‌دواخستنی به‌شێوه‌ی وه‌سێت، {بۆنموونه: كه‌سێك هه‌زار دۆلاری كه‌سێكی لایه، جگه له‌خۆیان كه‌س ئاگای لێ نییه، له‌م حاڵه‌دا ده‌بێ قه‌رزاره‌كه هه‌وڵبدات، زوو بیداته‌وه، یا به‌لای كه‌سێكی متمانه‌وه باسی بكات كه من هه‌زار دۆلاری فلاَنه‌كه‌س قه‌رزارم } جێی وه‌سێتیش ئه‌وشوێنه‌یه، كه خۆی نه‌توانێ زووبه‌زوو ئه‌نجامی بدات، و كه‌سێكی وایش ئاگای له‌و مافانه نه‌بێت كه‌به‌سه‌ریه‌وه‌یه، تاله‌دواییا شایه‌تی بدات و مافیان نه‌فه‌وتێ. به‌لاَم ئه‌گه‌ر خۆی توانای بوو زوو ئه‌نجامی بدات، یاكه‌سێك -جگه له‌خۆی- ئاگای لێ بوو، له‌م حاڵه‌دا وه‌سێت واجب نابێ..
شه‌وكانی ده‌ڵێت:له‌كۆی ئه‌وباسكراوانه‌وه گه‌یشتینه ئه‌م ئه‌نجامه كه: وه‌سێت هه‌ندێ جار واجب ده‌بێت،{وه‌ك ئه‌وه مافی یه‌كێكی به‌سه‌ره‌وه‌بێت خۆی نه‌توانێ زوو بیداته‌وه،و كه‌سیش ئاگای لێ نه‌بێ}، و هه‌ندێ جار سوننه‌ت ده‌بێت،{وه‌ك ئه‌وه كه‌سێك ئاگای لێ هه‌بێ، به‌لاَم له‌به‌ر فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌ممه‌ر درودۆ خوای لێ بێ، وه‌سێت ده‌كات} به‌نیازی ئه‌وه‌ی خێری بگات، و هه‌ندێ جار مه‌كرووهـ ده‌بێت، كه ئه‌گه‌ر هیوای به‌پاداشتی نه‌بێت، {باكه‌سی تریش ئاگای له‌و مافانه هه‌بێت}، و هه‌ندێ جاریش حه‌لاَل ده‌بێت، واته: ئه‌گه‌ر وه‌سێت بكات یا نه‌ی كات هیچ له‌مه‌سه‌له‌كه نه‌گۆرِێ، هه‌ندێ جاریش حه‌رام ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌سێته زیان گه‌یاندنی تیابێ به‌مافی خاوه‌ن مافێك.{وه‌ك ئه‌وه یه‌كێ له‌منداڵه‌كانی له میرات بێ به‌ش بكات}، به‌ڵكو هه‌ندێك له‌ریزی گوناهه گه‌وره‌كاندا حسابیان كردووه، هه‌روه‌ك ئیبنو عه‌بباس فه‌رموویه‌تی:" الإِضْرَارُ فِي الْوَصِيَّةِ مِنْ الْكَبَائِرِ ".(11)
ئایا گۆرِینی وه‌سێت دروسته؟
ئایا دروسته ئینسان وه‌سێته‌كه‌ی بگۆرِێ به وه‌سێتێكی تر؟
به‌ڵێ دروسته، ئه‌وه‌ته ئیمامی شافیعی ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر شتێكی به‌خشی به‌یه‌كێ پێش ئه‌وه‌ی بیداتێ، یاوه‌سێتی بۆكردبوو، بۆی هه‌یه به‌خششه‌كه‌ی نه‌داتێ وپه‌شیمان بێته‌وه، یا وه‌سێته‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه " (12)
زانایانی شه‌رعناس له‌وه‌دا یه‌كرِان – هه‌روه‌ك له مجموع الفتاوادا روونی كردۆته‌وه- ئه‌گه‌ر كه‌سێك وه‌سێتی كردبوو، پێش مردنی دروسته وه‌سێته‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و وه‌سێتێكی تر بكات.. باله‌وه‌پێشیش شایه‌تی بۆ گرتبێت و دایشی مه‌زراندبێ، ئه‌و وه‌سێته بۆ وه‌قف بێت، یا بۆ ئازادكردن بێت، یا بۆ هه‌رشتێكی تر بێت. (13).
ئیمامی سوبوكی له فه‌تاواكه‌یدا ده‌فه‌رموێ: وه‌سێت په‌شیمان بوونه‌وه هه‌ڵده‌گرێ، به پێچه‌وانه‌ی ئیجاره‌و به‌كرێدانه‌وه. (14).
ئایا دروسته به یه‌كێ له‌مناڵه‌كانم شت زیاتر بده‌م ؟
له‌وه‌لاَمدا زانایانی شه‌رعزان فه‌رموویانه: نه‌خێر، دروست نییه، مه‌گه‌ر میرات به‌ره‌كانی تر رازی بن.. بۆخاری و موسلیم ریوایه‌تیان كردووه كه [ عَنِ النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ قَالَ: إِنَّ أَبَاهُ أَتَى بِهِ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم، فَقَالَ: إِنِّي نَحَلْتُ ابْنِي هَذَا غُلامًا كَانَ لِي، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم: أَكُلَّ وَلَدِكَ نَحَلْتَهُ مِثْلَ هَذَا؟ فَقَالَ: لا، قَالَ: فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم: فَارْجِعْهُ.(15) وَفِي رِوَايَةٍ: تَصَدَّقَ عَلَيَّ أَبِي بِبَعْضِ مَالِهِ، فَقَالَتْ أُمِّي-عَمْرَةُ بِنْتُ رَوَاحَةَ-: لا أَرْضَى حَتَّى تُشْهِدَ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم، فَانْطَلَقَ أَبِي إِلَى النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم لِيُشْهِدَهُ عَلَى صَدَقَتِي، فَقَالَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ: أَفَعَلْتَ هَذَا بِوَلَدِكَ كُلِّهِمْ؟ قَالَ: لا، قَالَ: اتَّقُوا اللَّهَ، وَاعْدِلُوا فِي أَوْلادِكُمْ، فَرَجَعَ أَبِي، فَرَدَّ تِلْكَ الصَّدَقَةَ.(16) وَفِي أُخْرَى: فَقَالَ: يَا بَشِيرُ! أَلَكَ وَلَدٌ سِوَى هَذَا؟ قَالَ: نَعَمْ. قَالَ: أَكُلَّهُمْ وَهَبْتَ لَهُ مِثْلَ هَذَا؟ قَالَ: لا. قَالَ: فَلا تُشْهِدْنِي إِذًا، فَإِنِّي لا أَشْهَدُ عَلَى جَوْرٍ ] (17)
نوعمانی كورِی به‌شیر باوكی ده‌یبات بۆ لای پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم و عه‌رزی ده‌كات: من غولامێكم به‌م كورِه‌م به‌خشیوه، پێغه‌ممه‌ریش فه‌رمووی: ئایابه‌خششی وات به‌منداڵه‌كانی ترت داوه؟ عه‌رزی كرد نه‌خێر، پێغه‌ممه‌ریش فه‌رمووی: بیگێرِه‌وه.. واته لێی وه‌ربگره‌وه.. له‌ریوایه‌تێكی ترا نو‌عمان ده‌فه‌رموێ: باوكم هه‌ندێ له‌ماڵی خۆی پێ به‌خشیم، دایكیشم{عه‌مره‌ی كچی ره‌وحه} پێی وت: من رازی نابم تا پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم نه‌كه‌یته شایه‌ت، باوكیشم منی برد بۆلای پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم تا ئه‌وبكاته شایه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و ماڵه‌ی پێی داوم.. ئه‌ویش فه‌رمووی: له‌گه‌ڵ هه‌موو منداڵه‌كانتا ئه‌وه‌ت كردووه؟ وتی: نه‌خێر. فه‌رمووی: له‌خوا بترسن و له‌نێوان منداڵه‌كانتانا دادگه‌ر بن، ئیتر باوكم له‌و به‌خششه په‌شیمان بووه‌وه. له‌ریوایه‌تێكی ترا ده‌فه‌رموێ: ئه‌ی به‌شیر! بیجگه له‌مه منداڵی ترت هه‌یه؟ عه‌رزی كرد به‌ڵێ، فه‌رمووی: به‌شی ئه‌وانی تریشت وه‌ك ئه‌م داوه؟ عه‌رزی كرد نه‌خێر، فه‌رمووی: كه‌وابوو من مه‌كه به‌شایه‌ت، من نابمه شایه‌تی زوڵم و سته‌م..
راسته ئه‌م فه‌رموودانه باس له به‌خشش ده‌كه‌ن نه‌ك له وه‌سێت، به‌لاَم ئه‌وه‌ی زیاد له به‌شه میراتی خۆی هه‌رشتێكی بۆ وه‌سێت بكرێ هه‌ر به‌خشینه پێی، به‌لاَم دوای مردنی خاوه‌ن وه‌سێته‌كه وه‌ری ده‌گرێ.. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ردوو جۆره‌كه له به‌خشینه‌كه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه.
زانایان له‌ته‌فسیری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پێغه‌ممه‌ردا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموون: بۆیه وای فه‌رموو تا دوژمنایه‌تی له‌نێو منداڵه‌كانیا دروست نه‌بێت. چونكه رێزدانی یه‌كێكیان به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا ده‌بێته هۆی گۆبه‌ندی كۆمه‌لاَیتی گه‌وره‌و ناهه‌موار، هه‌ر وه‌ك له به‌سه‌رهاته‌كه‌ی حه‌زره‌تی یوسفا به‌دی ده‌كرێت.. به‌لاَم ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان ده‌ست كورت بوو، ئه‌وانی تر وه‌زعیان باش بوو، ئه‌میش پرسی پێكردن كه له‌به‌ر ئه‌و حاڵه‌ی ئه‌م ده‌یه‌وێ ئه‌وكاره‌ی له‌ته‌كا بكات و ئه‌وانیش رازی بوون ئه‌وا دروسته..هه‌روه‌ك شێخی ئیبنو حه‌جه‌ر له‌فه‌تحا باسی ده‌كات، (18)، وه داره‌قوتنیش له‌ئیبنو عه‌بباسه‌وه ریوایه‌تی ده‌كات { " عن ابن عباس مرفوعا: لا تَجُوزُ وَێِیه‌ُ لِوارپٍ الاَّ ڕنْ یشاءَ الوَرپه‌ُ "}(19) واته: وه‌سێت بۆ میراتبه‌ر دروست نییه، مه‌گه‌ر میراتبه‌ره‌كانی تر رازی بن.. له‌وباره‌وه ده‌قی فه‌رمووده‌ی تر زۆره كه‌وه‌سێت بۆ میراتبه‌ر نییه، و ده‌بێ مافی خۆی وه‌ربگرێ و به‌س. بۆ نموونه:أبو أمامة الباهلي يقولُ:" سَمِعتُ رَسُولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم فِي خُطبَتِهِ عَامَ حَجةِ الودَاعِ: إنَّ اللهَ قد أعْطىَ كُلَّ ذِي حَقٍ حَقَّهُ، فلا وَصِيةَ لِوارِثٍ ] ... " (18) واته: ئه‌بو ئومامه‌ی باهیلی ده‌فه‌رموێ: له‌خوتبه‌ی حه‌جی ماڵئاواییدا له پێغه‌ممه‌رم بیست كه فه‌رمووی: بێگومان خوا مافی به‌هه‌موو خاوه‌ن مافێك داوه، ئیتر نابێ وه‌سێت بۆمیراتگر بكرێ..
ئه‌مه پوخته‌ی وه‌لاَمه‌كه‌بوو هیوادارم خوا یارمه‌تیده‌ری هه‌موان بێت بۆ جێبه‌جێكردنی شه‌رعی خوا و نه‌به‌زاندنی سنووره‌كانی.
په‌راوێزه‌كان:
1- سورة البقرة/180.
2- كتاب الأم للإمام الشافعي:كتاب القرعة، ج: 8، ص: 4
3- سورة البقرة: 180.
4- أخرجه البخاري في كتاب الوصايا /باب الوصايا، ص: 554، برقم: 2533، ومسلم في كتاب الوصية /مقدمة كتاب الوصية، ص: 722، برقم: 3074.
5- سورة النساء/13.
6- مجموع الفتاوى: 17 /54. المغني لابن قدامة المقدسي : ج: 27/ ص: 7.
7- المجموع في شرح المهذب للنووي : 15/ 180.
8- أورده النووي في المجموع: 15/ 180. ولم أجد مخرجه في الكتب التسعة و لا....
9- المجموع في شرح المهذب : 15/ 180.
10– أخرجه البخاري في كتاب الفرائض/ باب ميراث البنات، ص: 1415.
11– الشوكاني /نيل الأوطار كتاب الوصايا/ باب الحث على الوصية، 3/62.
12– الأم كتاب القرعة/باب من يعتق على الرجل والمرأة إذا علما. 8/19.{ وهو إذا وهب له أو أوصى له به فله أن يرد الهبة والوصية..}
13– مجموع الفتاوى لشيخ الإسلام ابن تيمية: 21/64.
14– فتاوى السبكي كتاب الإجارة/مسألة 263، 3/15.{ وَالْوَصِيَّةُ تَحْتَمِلُ الرُّجُوعَ خِلافَ الإِجَارَةِ }
15– أخرجه البخاري في الهبة /باب الهبة للولد، ص: 514، برقم:2397، ومسلم في الهبات/باب كراهة تفضيل بعض الأولاد في الهبة ص: 717، برقم: 3052. النحلة: العطية، نحل وأعطى ووهب بمعنى واحد.
16– أخرجه البخاري في الهبة/ باب الإشهاد في الهبة، ص:514، برقم: 2398, ومسلم في الهبات/الباب السابق ص: 718، برقم: 3055.
17– أخرجه البخاري في كتاب الشهادات/باب لا يشهد على شهادة جور، ص:527، برقم: 2456، و مسلم في الهبات/باب كراهة تفضيل بعض الأولاد في الهبة، ص: 718، برقم: 3056.
18- فتح الباري، كتاب الوصايا/باب لاوصية لوارث 5/444.
19– أخرجه الدار قطني في سننه، كتاب الفرائض والسير/الحديث الثامن، 4/47.
20– أخرجه الترمذي في كتاب الوصايا/ باب ما جا‌ء لا وصية لوارث، 4/211، وأبوداود في كتاب الوصايا / باب ما جا‌ء في الوصية للوارث، 2/151. و الإمام أحمد في مسند أبي أمامة الباهلي، 5/382. والبخاري في كتاب الوصية/ باب لا وصية لوارث. في عنوان الباب، ص: 556.