ده‌ڵێن: له‌سه‌رده‌می دێرینا پاشایه‌ك چوار ژنی هه‌بووه، و ژنی چواره‌میانی زۆر خۆش ویستووه، و ئه‌وه‌ی له‌توانایا بوبێت بۆی ئه‌نجام داوه، تا دڵی به‌ده‌ست بێنێ، و زیاتر رازی بكات..
ژنی سێ هه‌میشی خۆش ده‌ویست، به‌لاَم هه‌ندێ جار هه‌ستی ده‌كرد كه له‌وانه‌یه بۆ خه‌ڵكی تر واز له‌م بێنێ..
ژنی دووه‌م هه‌میشه گوێی رایه‌ڵی بووه، و له‌كاتی لێقه‌ومانا له‌لای ئاماده بووه، و له‌وجۆره ئافره‌تانه بووه كه‌له‌كاتی ته‌نگانه‌دا ئینسان په‌نایان پێ ده‌بات..
به‌لاَم ژنی یه‌كه‌می به‌ته‌واوی وێل كردبوو، نه چاودێری ده‌كرد و نه مافه‌كانی به‌جێ ده‌هێنا، و زۆر به‌ده‌گمه‌ن سه‌ری لێ ده‌دا، و له‌ته‌ك ئه‌وه‌دا ئه‌و ئه‌می زۆر خۆش ده‌ویست، و ده‌ورێكی گه‌وره‌ی له پاراستنی ماڵ و سامان و ده‌سه‌لاَتیا هه‌بوو..
# # #
پاشا نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و هه‌ست به‌وه‌ده‌كات كه ئه‌جه‌لی نزیك بوه‌ته‌وه، بۆيه بییرێك له‌خۆی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت : تۆ بڵێیت ئه‌گه‌ر من بمرم هیچ كام له‌م ژنانه بێت له‌ته‌كما؟
یه‌كه‌مجار ده‌نێری به‌شوێن ژنی چواره‌میا كه له‌هه‌موویانی خۆشتر ده‌ویست، و پێی ده‌ڵێت: خۆت ده‌زانی من تۆم له‌هه‌موو خێزانه‌كانی ترم خۆشتر ده‌وێت، وهه‌ر ئاره‌زوویه‌كت بووبێت بۆم جێبه‌جێ كردوویت، و هه‌رداخوازییه‌كت بووبێت بێ دڵیم نه‌كردوویت، وا منیش له‌سه‌ر ده‌روازه‌ی مردندام و ئه‌رِۆم تۆ ده‌توانی چیم له‌ته‌كا بكه‌یت؟ ئایا رازی ده‌بیت بێی له‌ته‌كما بۆ ناو گۆڕ تا له‌ویش به‌بێ تۆ نه‌بم، و هاونشینی گۆڕم بیت؟
ئه‌ویش پێی ده‌ڵێت: شتی وا موسته‌حیله.. یه‌كسه‌ر به‌جێی دێڵێت و ده‌روات بێ ئه‌وه‌ی داوای ئیجازه‌شی لێ بكات، و بێ ئه‌وه‌ی هیچ سۆز و به‌زه‌ییه‌كی به هاوه‌ڵه خۆشه‌ویسته‌كه‌یا ببێته‌وه..
ده‌نێری به‌شوێن ژنی سێ هه‌میا ، و پێی ده‌ڵێت: خۆت ده‌زانی به‌درێژایی ژیانم من تۆم خۆش ویستووه، و ئێستاش من ده‌مه‌وێ بڕۆم ئایا له‌ته‌كما دێیت بۆ ناو گۆڕ؟
ئه‌ویش پێی ده‌ڵێت: بۆچ خوا شێتی كردووم؟ نه‌وه‌ڵلا نایه‌م، ژیان خۆشه‌ویسته، و هه‌ر تۆ مردیت شوو به‌یه‌كێكی تر ده‌كه‌م!!
ده‌نێری به‌شوێن ژنی دووهه‌میا، و پێی ده‌ڵێت: خۆت ده‌زانی هه‌ركاتێ ته‌نگانه‌یه‌كم ببوایه په‌نام پێ ده‌هێنایت، وپرس و رام پێ ده‌كردیت، زۆر جاریش له‌پێناو منا قوربانیت داوه، و یارمه‌تی زۆریشت داوم، ئایا ئه‌گه‌ر مردم دێیت له‌ته‌كما بۆ ناو گۆڕ؟
ئه‌ویش پێی ده‌ڵێت: داوای لێبوردن ده‌كه‌م، كه‌ناتوانم داخوازییه‌كه‌ت جێبه‌جێ بكه‌م، به‌لاَم بێگومان ئه‌گه‌ر ئاسته‌نگێك نه‌بێت تا سه‌ر لێواری گۆڕه‌كه‌ت دێم له‌ته‌كتا..
پاشا زۆر خه‌مگین ده‌بێت، كه ژنه‌كانی رێزی ئه‌و هه‌موو دۆستایه‌تی وخۆشه‌ویستییه‌یان نه‌گرت، و ئاوه‌ها له‌وكاتی ته‌نگانه‌یه‌دا به‌جێیان هێشت..
ده‌نێری به‌شوێن ژنی یه‌كه‌میا، و پێی ده‌ڵێت: خۆت ده‌زانی من له‌گه‌ڵ تۆدا زۆر كه‌م خوڵك بووم و زۆر بێ موبالات بووم و بایه‌خێكی ئه‌وتۆم پێ نه‌ده‌دایت، وله‌تاو خه‌م و خه‌فه‌تا وه‌زعت به‌وحاڵه گه‌یشت كه تیایت، و ئه‌وه‌ته زۆر له‌ڕ و لاواز و بێهێز بوویت.. داوای لێ بوردنت لێ ده‌كه‌م له‌و هه‌موو كه‌مته‌ر خه‌مییه‌ی من به‌رامبه‌رت.. حه‌زم كرد رای تۆش بزانم.. من ده‌مه‌وێ بڕۆم ومردن هاتۆته ده‌رگام، و ده‌یه‌وێت بم بات، ئایا تۆ دێیت له‌ته‌كما؟
ئه‌میش پێی ده‌ڵێت: بێگومان من به‌ره‌لاَت ناكه‌م، ولێت جیا نابمه‌وه، دێم له‌ته‌كتا.. بۆ ناو گۆرِ، بۆ ساحه‌ی مه‌حشه‌ر، بۆ سه‌ر پردی په‌ڕینه‌وه.. تا ده‌چیته یه‌كێك له‌و دوو خانووه‌ی بۆ خه‌ڵك دیاریكراوه..
پاشا ده‌ڵێت: به‌راستی من په‌شیمانم له‌و هه‌ڵس و كه‌وتانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدا ئه‌نجامم ده‌دا، بڕیاربێ ئه‌گه‌ر چاك بوومه‌وه و گه‌ڕامه‌وه حاڵی جارانم له‌هه‌موویان زیاتر بایه‌خ به‌تۆ بده‌م..!!
# # #
دۆستانی خۆشه‌ویست له‌راستیدا هه‌ر یه‌كێك له‌ئێمه چوار ژنی هه‌یه:
ژنی چواره‌م: بریتییه له له‌ش وجوسته‌مان.. تا ده‌توانين بایه‌خی پێ ده‌ده‌ین، و ئاره‌زووه‌كانی به‌جێ دێنین، له‌گه‌ڵ مردیشين لێمان جیا ده‌بێته‌وه‌و به‌جیمان دێڵێ..
ژنی سێ هه‌م بریتییه له ماڵ و سامانمان، كاتێ مردین یه‌كسه‌ر له ئێمه جیاده‌بێته‌وه، و ده‌ڕواته ده‌ستی خه‌ڵكی تره‌وه..
ژنی دووه‌م بریتییه له كه‌س وكار و دۆست و براده‌ران.. هه‌رچه‌ند قوربانی له‌پێناومانا بده‌ن، و دڵسۆزبن بۆ مان، له‌وه زیاتر كه بمان گه‌یه‌ننه سه‌ر لێواری گۆڕه‌كه چاوه‌ڕوانی تریان لێناكرێت.
ژنی یه‌كه‌میش بریتییه له كرده‌وه چاكه كانمان، كه‌هه‌میشه پشتگوێمان خستوون، و بایه‌خیان پێ ناده‌ین، هه‌مووشتێكی ترمان لێ خستۆته پێشه‌وه، رابواردن وئاره‌زووه‌كان، و سامان پێكه‌وه‌نان، دۆست و براده‌ر وخزم و كه‌س وكار.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ته‌نیا كرده‌وه‌كانمانه كه دێت له‌ته‌كمانا بۆ ناو گۆڕ..
# # #
دۆستان! ئه‌م نواندنه واقیعی ئێمه پیشان ده‌دات؟ توخوا ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌كانمان له‌شێوه‌ی مرۆڤێكا به‌رجه‌سته‌بكرێن، ده‌بێ شكڵ و قه‌واره‌یان چۆن بێ؟ ئایا له‌چاو ئه‌وانی ترا بێهێز و لاواز و بایه‌خ پێ نه‌دراو نا‌نوێنن؟!
كه‌وابوو تۆیش له‌ته‌كما بڵێ خوایه به سه‌ر ده‌روونمانا زاڵمان بكه‌یت، تا بتوانیین وه‌ك پێویست فه‌رمانبه‌رداریت بكه‌ین،و به‌نده‌یه‌كی چاك وپاك بین.
خوایه! له‌گوناهی خۆمان و باوك ودایكمان خۆش ببه، و له‌ئازاری گۆڕ و سزای دۆزه‌خ بمان پارێزه، و به به‌هه‌شتی به‌رینمان شادبكه..
__________
(#) براده‌رێك ئه‌م نواندنه‌ی به ئێمێلێكدا بۆ ناردبووم وامنیش به‌كه‌مێ ده‌ستكارییه‌وه وه‌رم گێڕا‌و پێشكه‌شم كردن..
ئه‌وشوێنه شوێنی پرسیاركردن نییه، چونكه هه‌ر له‌و شوێنه‌دا مامۆستا ئێمێلی خۆی داناوه و ده‌توانی له‌وێ پرسیاره‌كه‌ت بنیریت، به‌لاَم -ئینشائه‌ڵلاَ - له‌چوار شه‌ممه‌ی داهاتوودا چاوه‌رِوانی وه‌لاَمه‌كه‌ت به له‌ناو وه‌لاَمه‌كاندا