به‌سه‌ر ته‌پۆڵكه‌یه‌كه‌وه له مزگه‌وتێكی خنجیلانه‌ی یه‌كێك له‌شارۆچكه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا روخسارێكی نوورانیم بینی كه قورئانی ده‌خوێنده‌وه، و واتای قورئانه‌كه‌ش وه‌رگێڕرابووه‌و سه‌ر زمانی ئینگلیزی، منیش سلاَوم لێ‌كرد، و ئه‌ویش به‌روویه‌كی گه‌ش و خۆشه‌وه وه لاَمی دامه‌وه، دانیشتین و پێكه‌وه ده‌ستمان به‌قسه‌كرد، وكه‌شتی قسه به‌سه‌ر ده‌ریای هه‌وال و رووداوه‌كانا ده‌یبردین، وه‌ك دوو هاوه‌ڵی زۆر خۆشه‌ویستمان لێهات، ئه‌مه سه‌ره‌تای یه‌كتر ناسینمان بوو.. شه‌وێكیان قه‌ده‌ر له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریاچه‌یه‌كی جوان‌دا كۆی كردینه‌وه و یه‌كترمان دییه‌وه، باسی موسوڵمان بوونه‌كه‌ی خۆی بۆ كردم و گوتی:
من له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی جووی ئه‌مریكی هاتوومه‌ته دنیا، و پاش ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌مان تێكچوو، باوكم و دایكم لێك جیا بوونه‌وه، و باوكم ژنێكی تری هێنا، و ئازاری زۆری دام، منیش له‌ته‌مه‌نی 17 سالیدا له‌ماڵ رام كرد و هه‌ڵهاتم بۆ ویلایه‌نتێكی تر، له‌وێ چه‌ند لاوێكی عه‌ره‌بیم بینی، هه‌روه‌ك هاوه‌ڵێكی تری ئاواره‌م باسی ده‌كرد ئه‌وان سه‌خاوه‌تمه‌ندن.. ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان ته‌نیا بزه‌یه‌كی بۆ بكه‌یت نانی شێوێكت بۆ ده‌كڕێت.. و شه‌وێكیش له‌ناو جێیه‌كی گه‌رما جێگه‌ت ده‌كاته‌وه!! منیش وه‌ك ئه‌وانم كرد، به‌لاَم له كۆتایی هه‌موو سه‌هره‌یه‌كا ده‌رۆیشتم رام ده‌كرد و ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییانه‌م پێ خۆش نه‌بوو..
زیاد له‌وه خۆیشم رقم له عه‌ره‌ب بوو، له ژیانما هه‌ستم به به‌خته‌وه‌ری و ئۆقره‌یی نه‌ده‌كرد.. به‌لكو هه‌میشه هه‌ستم به تیاچوون و دڵته‌نگی ده‌كرد..
چۆن خوا مناڵی ده‌بێ؟
په‌نام بۆ ئاین برد به‌ڵكو بتوانم ئارامی به‌ده‌ست بێنم، ورۆحانییه‌تم به‌هێز بكه‌م و هێزێكی پاڵنه‌ری بۆ ژیان لێ وه‌ر بگرم.. به‌لاَم ئاینه‌كه‌ی خۆم ئاینی جوو قه‌ناعه‌تی پێ نه‌ده‌كردم، ده‌م بینی ئاینێكه هه‌رگیز قایل نابێ رێز بۆ ئافره‌ت دابنێ، به‌لكو رێز له مرۆڤایه‌تی ئافره‌ت ناگرێ، رقم له‌و دواكه‌وتووییه بوو كه‌له‌و ئاینه‌دا هه‌بوو.. منیش باوه‌ڕم به خه‌رافات و هه‌ڵه‌ت و په‌ڵه‌ت نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه رۆیشتم بووم به فه‌ڵه، ماوه‌یه‌ك له‌وێ مامه‌وه دیتم ئاینی دیانیش پڕیه‌تی له ته‌ناقوزات ودژه بۆ چوونی سه‌یر، شتی وای تیایه هه‌رگیز عه‌قل قبووڵی ناكات، وده‌ڵێن: ده‌بێ بڕوایشت پێی هه‌بێ!!
پرسیارم كرد: ئه‌رێ چۆن خوا رۆڵه‌ی خۆی به‌كوشت ده‌دات؟ ئه‌سڵه‌ن چۆن خوا مناڵی ده‌بێ؟ چۆن ئینسان سێ خوای هه‌بێ و هیچیان نه‌بینی؟ سه‌رسام و سه‌راسیمه ببوم..
وازم له‌هه‌موو شتێك هێنا، به‌لاَم ئه‌وه‌نده‌م ده‌زانی كه ئه‌م بوونه‌وه‌ره ته‌نیا خوایه‌كی هه‌یه و هه‌موو شه‌وێكیش تا به‌یانی بیرم ده‌كرده‌وه..
له‌شه‌وێكی دژوارا - هه‌موو شه‌وه كانیشم دژوار بوون- له‌ده‌مه‌و به‌یانا وه‌ختبوو خۆم بكوژم.. ئه‌وه‌ند حاڵه‌تی نه‌فسیم ناته‌واو بوو..!! كه‌وتبوومه ناو چاڵه‌قووته‌ی نه‌گبه‌تییه‌وه‌و رێی رزگاریم نه‌ده‌بینییه‌وه، و هه‌رچی شت هه‌بوو به‌لای منه‌وه بێ واتابوو.. باران به خوڕزم ده‌باری، هه‌وره‌كان چینچین له‌سه‌ر یه‌ك نیشتیبوون، وه‌ك ئه‌وه به‌ندیخانه‌یه‌ك بێ و چوار ده‌وری دابم ئاوه‌هابوو، وام ده‌زانێ بوونه‌وه‌ر ده‌یه‌وێ بم كوژێ، دره‌خته‌كان به‌قین ورقه‌وه بۆم ده‌ڕوانن !! تنۆكی دڵۆپه‌كان ئاوازێكی زۆر ناخۆشیان لێ ده‌دا، له په‌نجه‌ره‌ی مالێكی چۆلكراوه سه‌رم هێنابوه ده‌ر وسه‌یری ئه‌و دیمه‌نه سه‌خته‌م ده‌كرد.. له‌دڵیشه‌وه په‌نام بۆ خوا ده‌برد و ده‌مگوت: خوایه‌گیان! ده‌زانم تۆ له‌هه‌موو شوێنێكایت، و به‌سه‌ر هه‌موو شتێكا ئاگاداریت، ده‌شزانم تۆ منت خۆش ده‌وێت، به‌لاَم من به‌ندم له به‌ندیخانه‌دا ده‌ژیم .. من دروستكراوێكی لاواز و عه‌بدێكی بێ توانای تۆم، تۆیش رێنوێنیم بكه بۆ رێی راست.. خوایه‌گیان! تۆ گه‌وره‌یی خۆت یا بم كوژه یا رێنوێنیم بكه.. به كوڵ و به‌دڵ ده‌گریام.. تا وه‌نه‌وز بردمیه‌وه‌و خه‌وم لێكه‌وت..
تابه‌یانی خه‌به‌رم نه‌بوه‌وه، كاتێ هه‌ستام سنگ فراوان و دڵخۆش بووم، نه‌م ده‌زانی هۆی چییه؟ وه‌ك عاده‌تی خۆم رۆیشتمه ده‌ره‌وه تا به‌شوێن ژێواریدا بگه‌ڕێم، به‌ڵكو یه‌كێ په‌یا بكه‌م نانی به‌یانیم بۆ بكڕێ!! یا قاپه‌كانی بۆ بشۆم و به‌پاره‌كه‌ی نانێكی پێ بكڕم، له‌رێدا به‌لاوێكی عه‌ره‌بی گه‌یشتم، و پێكه‌وه زۆر قسه‌مان كرد، و داوای لێكردم تا پاش نانی به‌یانی بڕۆم له‌تكیا بۆ ماڵ ئه‌و و له‌ته‌كیا بژیم!! به‌داخوازییه‌كه‌ی رازی بووم و له‌ته‌كیا رۆیشتم بۆ خانوه‌كه‌ی، كاتێ ئێمه خه‌ریكی خواردنی نانی نیوه‌ڕۆبووین وپێده‌كه‌نین وقسه‌ی خۆشمان ده‌كرد، لاوێكی ریشدار كه ناوی سه‌عد بوو خۆی به‌مالاَ كرد.. چۆن زانیم ناوی سه‌عده؟ هاورێكه‌م به‌ناوی خۆیه‌وه بانگی كرد وگوتی: ئای سه‌عد! به‌خێربێیت و ئه‌وه‌چۆن بوو واهاتی؟ و له‌م قسانه..
سه‌عدیش په‌لی هاوه‌ڵه‌كه‌می گرت و كردییه ده‌روه، و منیش ده‌ترسام - ئه‌وه‌من رووبه‌ڕوو له‌به‌رده‌م ترۆریستێكدام !!- به‌لاَم هیچ شتێكی ترسناكی نه‌كرد، به‌ڵكو زۆر به‌ئه‌ده‌ب و رێزه‌وه به‌منی گوت كه بڕۆمه‌وه بۆماڵ خۆم و ئه‌و ماڵه به‌جێ بێڵم.. منیش پێم گوت: من ماڵم نییه، به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كه‌وه سه‌رنجێكی دام كه‌ئه‌وه‌م له‌نێوچاویا به‌دی ده‌كرد، و گوتی: باشه مادام وایه ئه‌مشه‌و لێره بمێنه‌ره‌وه- ئه‌وشه‌وه‌ش دنیا زۆر سارد بوو - به‌لاَم به‌یانی بڕۆ. برێ پاره‌یشی پێدام، وگوتی: به‌ڵكو ئه‌وه‌ش سوودی لێ وه‌ربگریت..
ویستی بڕواته ده‌ره‌وه، منیش وه‌ستاندم و گوتم: زۆر سوپاس، تۆ لێره بمێنه‌ره‌وه‌و من ده‌ڕۆمه ده‌ره‌وه، به‌لاَم تكایه‌كت لێ ده‌كه‌م تكایه‌كه‌م قبووڵ بكه.. گوتی: فه‌رموو..
گوتم: ده‌مه‌وێ بۆم باس بكه‌یت بۆچ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ت به‌رامبه‌ر به وهاورێیه‌ت وبه‌رامبه‌ر من نواند؟ ئینجا دانیشت، قسه‌ی بۆمن ده‌كرد و سه‌یری عه‌رزه‌كه‌ی ده‌كرد، چاوی هه‌ڵنه‌ده‌هێنایه‌وه سه‌یری من بكات، و گوتی: ئاینی ئیسلام حه‌لاَله‌كانی حه‌ڵاَل كردووه و حه‌رامه‌كانیشی حه‌رام كردووه، به‌ته‌نیا پێكه‌وه دانیشتنی ژن وپیاوی نامه‌حره‌م و شه‌رابخواردنه‌وه‌ی حه‌رام كردووه، هانیشمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی چاكه له‌ته‌ك خه‌ڵكیدا بكه‌ین وره‌وشتی جوانمان هه‌بێت..
ئاله‌ویا سه‌رسه‌مام بووم!! ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن كه پێیان ده‌ڵێن ترۆریست؟! وام ده‌زانی ده‌مانچه‌یان پێیه، وئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌میانا بوه‌ستێ ده‌یكوژن... میدیای ئه‌مریكی وای فێر كردبووم، پێم گوت: به‌بێ زه‌حمه‌ت من ده‌مه‌وێ زیاتر له ئیسلام شاره‌زایی په‌یدا بكه‌م.. ده‌توانی رێنوێنیم بكه‌یت؟ گوتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من و تۆ نامه‌حره‌مین به‌یه‌ك من ناتوانم له‌ته‌ك تۆ دابنیشم، ئه‌گه‌ر پێت خۆشه ده‌تبه‌م بۆ ناو خێزانێكی موسوڵمان، ئه‌وان شاره‌زایی باشیان له‌ئیسلام هه‌یه، وبه‌كرده‌وه‌ش ئیسلام ده‌بینی له‌ماڵ ئه‌واندا.. ئه‌وان یارمه‌تی باشت ده‌ده‌ن بۆ شاره‌زابوون له ئیسلام..
فرمێسكی شادی:
بۆ سه‌به‌ینێ هاته‌وه به‌شوێنما و له‌سه‌عات ده‌ی به‌یانیدا گه‌یشتینه ماڵه‌كه‌و خێزانه‌كه هاتن به‌ره‌و پیرمان و پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێ كردین، پاش ئه‌وه منیش له‌ته‌كیانا دانیشتم ده‌ستم به پرسیاركرد.. پرسیار له‌دوای پرسیار، دكتۆر سلێمانی خاوه‌ن ماڵیش زۆر به سنگ فراوانییه‌وه وه‌لاَمه‌كانی ده‌دامه‌وه.. و قه‌ناعه‌تی ته‌واوم به وه‌لاَمه‌كانی هه‌بوو، و تێگه‌یشتم كه ئه‌وه‌ی من به‌شوێنیا عه‌وداڵ بووم دیومه‌ته‌وه.. ئاینێكی راست و روون و ره‌وان و گونجاو له‌گه‌ل سروشتا، ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بۆی باس ده‌كردم هیچ موشكیله‌یه‌كم نه‌بوو له قبوول كردنیا.. و هه‌مووی حه‌ق بوو..
هه‌ستم به خۆشییه‌كی بێوێنه ده‌كرد، هه‌ر ئه‌و رۆژه ئیسلام بوونی خۆمم راگه‌یاند، و به‌رگی بالاَپۆشیم له‌به‌ر كرد، له‌سه‌عات یه‌كی شه‌وا ئافره‌تی خاوه‌ن ماڵ و خێزانی دكتۆر بردمی بۆ یه‌كێك له باشترین ژووره‌كانی ماڵ خۆیان، و گوتی: هه‌تا ئاره‌زووت لێیه لێره بمێنه‌ره‌وه.. په‌نجه‌ره‌یه‌كی له‌سه‌ر رووی ده‌ره‌وه تیا بوو، منیش سه‌رێكم له په‌نجه‌ره‌كه دا‌و فرمێسك به‌چاوما ده‌هاته خوار، و سه‌رگۆناكانمی ته‌ركرد، خێزانی دكتۆر سه‌یری كردم كه بزه ده‌مگرێ، و فرمێسكیش به‌سه‌ر گۆناكانما دێته خوار پرسی و گوتی: هۆی چییه واده‌گریت؟ منیش پێم گوت: پێرێ شه‌و له‌م كاته‌دا له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌یه‌كی وادا وه‌ستابووم و ده‌گریام و له‌خوا ده‌پاڕامه‌وه : یا رێنوێنیم بكات، یا زووبه‌زوو بم كوژێت و له‌ناوم ببات.. ئه‌وا رێنوێنی كردم و رێزی لێگرتم، من ئێستا موسوڵمانێكم خوای خۆم ده‌ناسم و ئه‌و رێگه‌یه‌ش ده‌م گه‌یه‌نی به‌خوا گرتوومه‌ته به‌ر.. ئه‌ویش ئیسلام و رێی ئیسلامه.. له‌ته‌ك ئه‌وه‌دا كه ئه‌م قسانه‌ی بۆ من ده‌كرد دیسانه‌وه ده‌گریاو فرمێسكی شادی ده‌ڕشت..
دارشتنی له‌لایه‌ن دكتور[عثمان قدري مكانسي ]یه‌وه بووه، و له‌م سایته‌ی خواره‌وه وه‌رگیراوه:
http://www.saaid.net