خالید خوا لێی رازی بێ خۆی باسی ده‌كات و ده‌فه‌رموی: كاتێ خوا ویستی خێری پێم بوو هێنامیه‌وه سه‌ر خۆ و خۆشه‌ویستی ئیسلامی خسته دڵمه‌وه، خۆم به خۆمم ده‌گوت: له‌هه‌موو نه‌به‌ردێكا دژی محمد { صلى الله عليه وسلم } ئاماده بووم، و له‌هه‌ر شوێنێكیش ئاماده‌بووبم به‌جێم هێشتووه، و موحه‌ممه‌د { صلى الله عليه وسلم } سه‌ركه‌وتووبووه..
له‌كاتێكا پێغه‌ممه‌ر {صلى الله عليه وسلم } رۆیشت بۆ حوده‌یبییه، له‌ته‌ك كۆمه‌ڵه سوارێكی بت په‌رستا رۆیشتینه ده‌ره‌وه و له‌ناوچه‌ی {عُسْفان} به پێغه‌ممه‌ر { صلى الله عليه وسلم } گه‌یشتین،به‌ره‌و رووی وه‌ستام، ویستم ده‌ستیان لێ بوه‌شێنم، كه‌چی ئه‌و له‌به‌رده‌ممانا نوێژی نیوه‌ڕۆی به هاوه‌ڵه‌كانی كرد، و ویستمان له‌ناو نوێژه‌كه‌دا هێرش به‌رینه سه‌ریان، هه‌ستی به مه‌به‌سته‌كه‌ی ئێمه كرد، و نوێژی ترسی به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی كردئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه نوێژخوێنه‌كان ده‌بنه دوو به‌شه‌وه به‌شێكیان له‌ناو نوێژه‌كه‌دان و روو به‌قیبله، به‌شه‌كه‌ی تریشيان رووده‌كه‌نه دوژمنان و له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه بن، خالید ده‌ڵێ به‌هاوڕێكانم گوت: ئه‌م پیاوه پارێزراوه، و ناتوانین ده‌ستی لێ بوه‌شێنین، ئیتر وازمان لێ هێنا و ئه‌ویش خۆی لادا له به‌ره‌و رووبونه‌وه‌مان..
كه قوره‌یش له‌حوده‌یبییه‌دا پێكهاتن له‌ته‌كیا و رێكه‌وتنیان مۆركرد، به‌خۆمم ده‌گوت: باشه، چی ماوه‌ته‌وه؟ و بۆ كوێ بچم؟ حه‌به‌شه‌م پێده‌زانی بڕۆم ئه‌ویش پاشاكه‌ی شوێن موحه‌ممه‌د{صلى الله عليه وسلم } كه‌وتووه، و هاوه‌ڵه‌كانی له‌وێ ئۆقره‌یان گرتووه، برۆم بۆ لای هیره‌قل، ده‌بێ له دینه‌كه‌ی خۆم وازبێنم و ببمه جوو یا فه‌ڵه، و له‌ناو خه‌ڵكێكی ناهاوزمانا بژیم، و له غه‌ریبایه‌تیدا.. ئیتر رۆیشتمه‌وه بۆ ماڵ خۆمان و له‌وێ لێی دانیشتم..
كاتێ وه‌لیدی برام{وه‌لیدی كوڕی وه‌لید}هاتبوو بۆ مه‌ككه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ته‌ك پێغه‌ممه‌را عه‌مره‌ی قه‌زا بكات، له‌مه‌ككه ده‌رچووم و نه‌م ویست بیان بینم، وه‌لیدی برام نامه‌یه‌كی بۆ دانابووم كه تیایا نوسیبووی:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان،
له‌پاشان:
من وا نازانم رای تۆ له ئیسلامت لادا، و عه‌قڵی پیاوێكی تۆ ئیسلام نه‌ناسێ، پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌باره‌ی تۆوه پرسیاری لێكردم، و فه‌رمووی خالید له كوێ یه؟ منیش عه‌رزم كرد: قوربان! خوا ده‌یهێنێ بۆ لات.. ئه‌ویش فه‌رموی ده‌بێ پیاوێكی وه‌ك خالید بێ ئاگابێ له ئیسلام؟ بۆ ئه‌و باشتر وابوو هه‌وڵ و تێكۆشانی له‌گه‌ڵ موسوڵمانان بوایه، ئێمه‌ش به‌سه‌ر غه‌یری خۆ‌یا پێشمان ده‌خست.". براكه‌م! زووبه فریابكه‌وه، ئه‌و شوێنه باشانه‌ی له‌كیست چووه قه‌ره‌بوویان بكه‌وه..
كاتێ نامه‌كه‌م خوێنده‌وه خۆم ئاماده‌كرد بۆ رۆیشتن.. ئاره‌زووم له ئیسلام زیاتر بوو، به‌تایبه‌ت كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌واڵی پرسی بووم، زۆر خۆشحاڵی كردم.. له‌خه‌وما وام ده‌زانی له ولاَتێكی نه‌هامه‌تی وگرانی ته‌نگدام، و به‌ره‌و ولاَتێكی سه‌ر سه‌وزی پان و به‌رین ده‌ڕوم.. كه‌گه‌یشتمه مه‌دینه بۆ ئه‌بوبه‌كرم گیڕایه‌وه ئه‌ویش فه‌رمووی: خوا له‌ته‌نگه‌لانی بت په‌رستییه‌وه رێنوێنی بۆ پان وبه‌رینی ئیسلام كردوویت..
كاتێ له‌مه‌ككه‌دا بڕیارم دا كه به‌ره‌و مه‌دینه بڕۆم و موسوڵمان ببم، بیرم كرده‌وه كێ بكه‌م به‌هاوه‌ڵی خۆم له‌م گه‌شته‌دا، به‌سه‌فوانی كورِی ئومه‌ییه گه‌یشتم و گوتم: ئه‌بو وه‌هه‌ب! ده‌زانی ئێمه له‌چ حاڵێكداین؟
ئێمه وه‌ك خرێ واین، موحه‌ممه‌د به‌سه‌ر عه‌ره‌ب وعه‌جه‌ما زاڵ بووه، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش بڕۆیشتینایه بۆ لای موحه‌ممه‌د و شوێنی كه‌وتباین، شه‌ره‌فی ئه‌و شه‌ره‌فی ئێمه‌یشه.. كه‌چی زۆر به‌سه‌ختی وه‌لاَمی دامه‌وه و رازی نه‌بوو.. وتی: ئه‌گه‌ر كه‌س نه‌مێنێته‌وه ته‌نیا خۆم نه‌بێ من شوێنی ناكه‌وم.. ئیتر لێك جیا بووینه‌وه..
له‌دڵی خۆیشما گوتم: له‌وانه‌یه دڵی گه‌رم بێت، چونكه له غه‌زای به‌درا باوكی و براكه‌ی كوژراون..
پاشان به عیكریمه‌ی كوڕی ئه‌بو جه‌هل گه‌یشتم، چیم به سه‌فوان گوت، به‌ویشم گوت، ئه‌ویش وه‌ك سه‌فوان وه‌لاَمی دامه‌وه.. گوتم: ده‌باشه .. ئه‌م هه‌واڵه لای كه‌س باس مه‌كه..گوتی: باسی ناكه‌م..
رۆیشتمه‌وه بۆ ماڵ دوو ولاَخم ئاماده كرد، كه هاتمه ده‌ره‌وه عوسمانی كوری ته‌لحه‌م بینی، گوتم: ئه‌مه ده‌كه‌م به‌هاوه‌ڵی خۆم، ویستم باسی بكه‌م، له‌پاشان بیرم كردوه كه چه‌ند‌ان كه‌س له باوك و كه‌س وكاری كوژراوه پێم ناخۆش بوو پێی بڵێم..
پاشان گوتم: خۆ من ئێستا ده‌ڕۆم با پێی بڵێم، ئه‌و په‌ڕه‌كه‌ی ده‌لێت نایه‌م.. كاتێ بۆم باس كرد، زۆر خێرا وه‌لاَمی دامه‌وه و ئاماده‌گی خۆی ده‌ر بڕی..
پێم گوت: من ئه‌مڕۆ ده‌ڕۆم، و ئه‌مه‌ش بارگه‌و بنه‌مه.. ئیتر به‌ڵێنمان دا له ناوچه‌ی {یه‌ئجوج}دا یه‌ك بگرین، ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشتر گه‌یشت له رێم بوه‌ستێ، ئه‌گه‌ر من پێشتر گه‌یشتم له‌رێی بوه‌ستم..
له‌گزنگی به‌ره‌به‌یانا له‌ناوچه‌ی یه‌ئجوج یه‌كمان گرته‌وه، رۆیشتین تا گه‌یشینه ناوچه‌ی {هه‌دده}، دیمان عه‌مری كوڕی عاسیش له‌وێ یه، مه‌رحه‌بایی لێ كردین، وبه‌خیێرهاتنی پێ گوتێین.. گوتی: به‌ره‌و كوێ ده‌چن؟ گوتمان: ئه‌ی تۆ چی هێناویتیه ده‌ره‌وه؟ گوتی: ئه‌ی چی ئێوه‌ی هێناوه‌ته ده‌ره‌وه؟ گوتمان ئیسلام، و ده‌مانه‌وێ موسوڵمان ببین و شوێن پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم بكه‌وین.. ئه‌ویش گوتی: منیش هه‌مان مه‌به‌ستم هه‌یه، و ئیتر هه‌رسێكمان پێكه‌وه رۆیشتین و بووینه هاوه‌ڵ..
كه گه‌یشتینه مه‌دینه منیش خۆم گۆڕی و جوانترین پۆشاكی خۆمم له‌به‌ركرد، و هه‌واڵی هاتنی ئێمه‌یان به پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم دابوو، زۆر پێی خۆشحاڵ ببو. ئینجا ویستم بڕۆم بۆلای، وه‌لیدی برامم پێ گه‌یشت گوتی: خێرابه، پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌واڵی هاتنی تۆی پێ گه‌یشتووه زۆر خۆشحاڵ بووه، و چاوه‌رێتان ده‌كات..
منیش پێم هه‌ڵگرت رۆیشتم بۆ خزمه‌تی، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی دی ده‌م به بزه‌وه بوو تا گه‌یشتینه به‌رده‌می، به‌ناوی پێغه‌ممه‌ریه‌تییه‌وه سلاوم لێ‌كرد و گوتم: سلاوی خوات لێ بێ ئه‌ی پێغه‌مه‌ری خوا، ئه‌ویش به‌روویه‌كی كراوه و گه‌شه‌وه وه‌لاَمی دامه‌وه،و له‌به‌رده‌میا شایه‌تمانم هێنا، و گوتم من شایه‌تی ده‌ده‌م كه:" أشهد أن لا إله إلا الله، وأنك رسول الله "
فه‌رمووی وه‌ره.. ئینجا سوپاسی خوای كرد كه هیدایه‌ت و رینوێنی منی بۆ ئیسلام كردووه، و فه‌رمووی: من ژییرییه‌كم له‌تۆدا ده‌بینی، هیواداربووم كه ته‌سلیمی خێرت بكات..
گوتم: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا من دوژمنایه‌تی جه‌نابت ودینی خوام زۆر كردووه، توخوا داوای لێ خۆشبوونم له‌خوا بۆ بكه، ئه‌ویش فه‌رمووی: "ئیسلام ئه‌وه‌ی پێش خۆی ده‌شۆرێته‌وه" كه زانی من حه‌ز ده‌كه‌م دوعام بۆ بكات
فه‌رمووی: خوایه! له هه‌رشوێنێكا خالیدی كوڕی وه‌لید هه‌وڵی بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئاینی تۆ داوه، لێی خۆش ببه.. عوسمانی كوڕی ته‌لحه، و عه‌مری كوڕی عاسیش هاتنه پێشه‌وه‌و به‌یعه‌ت و په‌یمانیان دا به پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم.. ئه‌مه‌ش له مانگی سه‌فه‌ری ساڵی هه‌شته‌می كۆچی‌دا بوو..
سه‌رچاوه‌كان:
المغازي للواقدي.
حياة الصحابة للشيخ يوسف الكاندهلوي..
رجال حول الرسول لخالد محمد خالد..