ئاگادارییه‌کی گرنگ
به‌ ناوی خوا
خوێنه‌رانی به‌ڕێز ڕاژه‌کاری پێنجوێنی به‌ر له‌ چه‌ند ڕۆژێک تووشی کێشه‌ی په‌پکه‌ڕه‌قه‌ بوو، که‌ به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌رجه‌م وێبگه‌کانی سه‌ر ئه‌و ڕاژه‌کاره‌ له‌ کارکه‌وتن، که‌ به‌داخه‌وه‌ وێبگه‌ی پێنجوێنیش یه‌کێک بوو له‌و قوربانیانه‌.

پاش چاک کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی په‌پکه‌ڕه‌قه‌که‌، بۆمان ده‌رکه‌وت که‌ خاوه‌ن ڕاژه‌کاره‌که‌ پاڵپشی تازه‌ی بۆ نه‌کردووه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی گرێبه‌ستی نێوانمان کاره‌کانی کردووه‌.

ئێمه‌ش به‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانین.
ئه‌وه‌ی ئێستاش جێگای نیگه‌رانییه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بابه‌تی ساڵی ڕابردوو زۆر که‌مه‌.

ئێمه‌ جارێ جگه‌ له‌ داوای بووردن له‌ خوێنه‌رانی هێژا هیچی ترمان له‌ده‌ست نایه‌ت.

دڵسۆزتان
به‌ڕێوبه‌ر
23.1.2012
یه‌كێكی تر له‌ نیشانه‌كانی ئاخير زه‌مان

رۆچوونی زه‌وی و رواڵه‌تگۆڕان و هاوێشتنه:

1- عن عائشة قالت: قال النبي صلى الله عليه وسلم : " يكون في آخر هذه الأمة خَسْفٌ و مَسْخٌ و قَذْفٌ . قالتْ : قُلتُ : يا رَسُولَ اللهِ ! أنُهْلَكُ و فينَا الصَّالِحُونَ ؟ قالَ : نَعمْ، إذا ظَهَرَ الخَبَثُ "(1) .
واته‌: حه‌زره‌تی عائیشه‌ ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: له‌ دواین سه‌رده‌مه‌كانی ئه‌م ئۆمه‌ته‌دا‌ خه‌سف و مه‌سخ و قه‌زف رووده‌دات، منیش گوتم: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! ئایا ئێمه‌ كه‌ پیاوچاكانمان له‌ناودابێت، تیا تده‌چین؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ، كاتێ خراپه‌ ده‌ركه‌وت و به‌ئاشكرا گوناهـ كرا.


2- عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما قال : قال رسول الله صلى الله عليه و سلم : في أمتي خَسْفٌ وَ مَسْخٌ وَ قَذْفٌ "(2)
عه‌بدوڵلای كورِی عومه‌ر ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: له‌ ناو ئۆمه‌تی ئیسلامیدا خه‌سف و مه‌سخ و قه‌زف رووده‌دات.

خه‌سف بریتییه‌ له: ‌رۆچوونی زه‌وی به‌ومرۆڤ و گیاندار و خانه و لانانه‌ی به‌سه‌ریه‌وه‌ن.. هه‌روه‌ك خوا له‌باسی قارووندا ده‌فه‌رموێ: " فَخَسَفْنَا بِهِ وَبِدَارِهِ الأَرْضَ" القصص/81. واته‌:خۆێ {قاروون}و ماڵه‌كه‌یمان برد به‌ناخی زه‌ویدا..

مه‌سخ بریتییه‌ له‌: گۆرِانی وێنه‌ی مرۆڤ بۆ وێنه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانی تری وه‌ك مه‌یموون و به‌راز، هه‌روه‌ك خوا له‌ باه‌ری سه‌رپێچیكه‌رانی به‌نی ئیسرائیلییه‌وه‌ ده‌فه‌رموێ: " قُلْ هَلْ أُنَبِّئُكُمْ بِشَرٍّ مِنْ ذَلِكَ مَثُوبَةً عِنْدَ اللَّهِ، مَنْ لَعَنَهُ اللَّهُ وَغَضِبَ عَلَيْهِ، وَجَعَلَ مِنْهُمُ الْقِرَدَةَ وَالْخَنَازِيرَ ...؟ " المائدة/60.

{قه‌زف}یش بریتیه‌ له‌ هاوێشتن ئه‌و هاوێشتنه‌ش به‌ردباران بێت، وه‌ك خوا ده‌فه‌رموێ: " تَرْمِيهِمْ بِحِجَارَةٍ مِنْ سِجِّيلٍ " واته‌: به‌ردی سواڵه‌تیان تێده‌گرتن... یا تۆپ باران بێت، یا مووشه‌ك باران بێت.. یاهه‌ر شتێكی تری له‌و بابه‌ته‌ بێت..


1- أخرجه الترمذي ( 2 / 28 - 29 ).و الألباني في السلسلة الصحيحة " بين يدي الساعة مسخ و خسف و قذف " برقم: { 1787} . 4/286. ]

2-أخرجه الحاكم في المستدرك برقم:{ 8376}، وقال: إن كان أبو الزبير سمع من عبد الله بن عمر فإنه صحيح على شرط مسلم و لم يخرجاه. تعليق الذهبي في التلخيص : على شرط مسلم. المستدرك جزء 4 - صفحة 492.


به‌ر له‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت بنووسی ئه‌م خاڵانه‌ بخوێنه‌وه‌:
.: په‌یامه‌که‌ت په‌یوه‌ندیدار بێت به‌ بابه‌تی سه‌ره‌وه‌
.: تێبینی و ڕه‌خه‌نه‌که‌ت بابه‌تیانه‌ بێت و دوور بێت له‌ قسه‌ی ناشیرن
.: نووسینه‌که‌ت به‌ کوردی بێت
.: شێوازی نووسینه‌که‌ت ئارامی بێت و لاتینی نه‌بێت
.: پرسیار یان نامه‌ی تایبه‌ت نه‌بێت
.: به‌ڕێوبه‌ڕ سه‌ربه‌سته‌ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ یان نه‌کردنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت پاش هه‌ڵسه‌نگاندی





عبدالله   ٢٠٠٨/٢/٢٨
خوا پاداشی خێرت بداته‌وه‌، ڕاسته‌ مامۆستا گیان له‌م زه‌مانه‌ له‌م شتانه‌ زۆر ڕووده‌دات، خوا چاکی بکات، بمانگێڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر ڕێی ڕاست.