1 - ده‌ستپێكی نوێژ چییه؟
2- هۆی چییه هه‌ندێك ووشه به چوارگۆشه ده‌ر ئه‌چیت؟
3- حوكمی شه‌رعی وه‌رگرتنی پاره‌ی سۆشیال چییه؟
كاتی خۆی له‌لایه‌ن خوێنه‌رانی به‌رێز و میوانه ئازیزه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌وه هه‌ندێ پرسیارمان بۆ هاتبوو، به‌هۆی ئه‌و گرفته‌ی كه رووی كرده سایته‌كه له‌كاتی خۆیانا به‌داخه‌وه به‌ده‌ستمان نه‌گه‌یشتن و له‌كاتی خۆیشیا وه‌لاَمه‌كانیان بلاو نه‌كرایه‌وه، هه‌رچه‌ند هه‌ندێكمان به‌ئێمێلی تایبه‌تی خۆیان وه‌لاَم دایه‌وه به‌لاَم هه‌ندێكی تریان ماون وبه‌ێشتیوانی خوا وه‌لامیان ده‌ده‌ینه‌وه..
ئه‌وا له‌م به‌شه‌یشدا ئه‌م كۆمه‌ڵه وه‌لاَمه بلاو ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی كه وه‌ها پرسیارێكیان هه‌بێ به‌ڵكو سوودی لێ وه‌ربگرن..
جارێكی تریش دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه : بۆ هه‌موو ئه‌وبراو خوشكه به‌ڕێزانه‌ی نامه‌ی تایبه‌ت یا پرسیاری تایبه‌ت یا پرسیاری گشتیان هه‌یه، تكایان لێ ده‌كه‌ین، له و شوێنی كۆمێنته‌دا نه‌ینووسن، هه‌ر له‌ویادا من ئێمێلی خۆمم داناوه، هه‌ركه‌سێك پرسیاری شه‌رعی یا نامه‌ی تایبه‌تی هه‌بوو، ده‌توانێ به‌و ئێمێله راسته‌و خۆ بۆم بنێرێت.
وه‌لامه‌كان:
1 - ده‌ستپێكی نوێژ چییه؟
ئه‌م كاته‌ت باش مامۆستای به‌رێز
پرسیاریكم هه‌یه بۆ جه‌نابت كه پێم بلێیت له‌كاتی نوێژكردنا پێش ئه‌وه‌ی كه سووره‌تی ئه‌لفاتیحه بخوێنی چ ئایه‌تێك ده‌ڵێیت؟
هیوادارم جوابم بده‌یته‌وه ..
عه‌بدوڵلا
وه‌لام
سوپاس بۆ خوای بێ هاوتا وسلاَو بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئال وبه‌یت وهاوه‌لاَنی.
برای خۆم كاكه عه‌بدوڵلا !
له مه‌زه‌بی شافیعیدا سوننه‌ت وایه پێش ئه‌وه‌ی سوره‌تی فاتیحه بخوێنیت ئه‌م دوعایه بخوێنیت كه پێی دگوترێ: دوعای ئیفتیتاح، واته: ده‌ستپێكی نوێژ:
" وَجَّهتُ وَجهِيَ للذي فَطرَ السمواتِ والأرضَ حَنيفا مُسْلما، وما أنا مِنَ المُشركين، إنَّ صَلاتِي ونُسُكِي و مَحيايَ و مَماتي للهِ ربِّ العالمين، لاشريكَ لهُ، وبذلكَ أُمِرتُ، وأنا مِنَ المُسلمِين. "
ئه‌مه‌ش واتاكه‌یه‌تی به‌كوردی
: به پاكی و به‌موسوڵمانی رووی خۆمم كرده ئه‌وكه‌سه‌ی ئاسمانان و زه‌وی به‌دیهێناوه، و من له‌وانه نیم كه‌هاوه‌ڵ بوا خواداده‌نێن، بێگومان نوێژكردنم، و عیباده‌تم، و مردن و ژیانم بۆ په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه، هیچ هاوه‌ڵ و هاوبه‌شێكی نییه، و به‌وه‌ش فه‌رمانم پێكراوه، و من له موسوڵمانانم..
پرسیار:
2- هۆی چییه هه‌ندێك ووشه به چوارگۆشه ده‌ر ئه‌چیت؟
ته‌نیا به ناوی خوای گه‌وره
دوای سڵاو ڕێز بۆ مامۆستای خۆشه‌ویست و به‌رێوه‌به‌ری مه‌ڵپه‌ر ، خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه بۆ کاره‌کانتان.
به‌ڕێزانم نازانم ما‌ڵپه‌ره‌که‌تان به‌چ �فۆنتێك ئه‌نوسن له بابه‌ته‌کاندا هه‌ندێك ووشه به‌چوار گۆشه‌يی ده‌ر ئه‌چیت. واتا ناخوێندرێته‌وه زۆر به ی �فۆنته‌کانیشم هه‌یه،
نازانم خه‌تا له‌منه، یاخوت لای که‌سانی تریش وایه ؟
دوباره خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه
هه‌ژار
كاكه هه‌ژاری به‌رێز
سلاوی خوات لێ بێ
چاوه‌كه‌م! خه‌تا خه‌تای تۆ و پیته‌كانی تۆ نییه، موشكیله له سایته‌كه‌ی ئێمه‌وه بوو كه پاش ماوه‌ی حه‌وت مانگ براده‌ران توانییان به‌سه‌ر ئه‌و موشكیله‌یه‌دا سه‌ر بكه‌ون، ئه‌ویش به‌گۆرِینی ئه‌دره‌سی سایته‌كه له پینجوێنی دۆت كۆمه‌وه بۆ {پێنجوێنی دۆت ئۆرگ}.. ئیستا سوپاس بۆ خوا بابه‌ته نوێیه‌كان باشن، و هه‌ولیش دراوه بابه‌ته كۆنه‌كانیش باش بكه‌ن هه‌ندێكیان باش كراون و هه‌نێكیشیان له رێی چاك كردنان..
http://www.penjweny.com Bo http://www.penjweny.org
پرسیار
3- حوكمی شه‌رعی وه‌رگرتنی پاره‌ی سۆشیال چییه؟
له‌ئێمێلێكیا خوشكه ته‌رزه ئه‌م پرسیاره‌ی ناردبوو: ئایا حوكمی شه‌رعی ئه‌وانه چییه كه ئیش ناكه‌ن و پاره‌ی حكومه‌ت وه‌ردگرن، یا ئیش به‌ره‌ش ده‌كه‌ن و له‌و لایشه‌وه پاره‌ی سۆشیال وه‌رده‌گرن؟ تكایه له‌وباره‌وه حوكمی شه‌رعیمان بۆ روون بكه‌نه‌وه.
وه‌لاَم
پاش سه‌لاَت وسه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئال وبه‌یت و هاوه‌لاَنی ده‌لێم:
رای شه‌رعی له‌وباره‌وه دیاره و وه‌ك پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ فه‌رمویه‌تی:
حه‌لاَڵ دیاره و حه‌رامیش دیاره، و له‌ونێوانه‌دا شتانێك هه‌ن، حه‌رامبوون یا حه‌لاَڵبوونیان روون نییه، ئه‌وه‌ی به‌ده‌وری په‌رێزا ران بله‌وه‌رِێنێ نزیكه په‌رێزه‌كه بشكێنێ(1). پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ له‌م فه‌ۆرمووده‌یه‌دا رێنوێنیمان ده‌كات تا له‌شتانێك خۆمان بپارێزین كه حه‌رامبوونه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌بێت،{وه‌ك معامه‌له‌كردن له‌بازارێكا حه‌رام و حه‌لاَلی تێكه‌ل بووبێ، یا معامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سێكا به‌شی زۆری كاسبییه‌كه‌ی حه‌رام بێت،} بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه ناو حه‌رامه‌وه، به‌لاَم له‌و پرسیاره‌ی ئێوه‌دا حه‌رامبوونه‌كه ئاشكرایه..
خوشكی به‌رێز! حه‌رام چییه؟ حه‌رام بریتییه له قه‌ده‌غه‌كراو، بۆ نموونه: دزیكردن، فێڵ و گزی و داگیر كردن، و خیانه‌تكردن قه‌ده‌غه كراون، بۆیه حه‌رامن.. هه‌ر ماڵێك به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی به‌ده‌ست بهێنرێت، یا مافی كه‌سانی تری تیا بخورێت، ئه‌وه حه‌رامه..
ئێمه ده‌پرسین: ئایا سۆشیال پاره به كێ ده‌دات؟ ئایا كه‌سێ كار بكات پاره‌ی ده‌داتێ؟ و ئه‌وه‌ی كارده‌كات و له‌سۆشیالیش پاره وه‌رده‌گرێ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت پێی بزانێ جه‌ریمه‌ی ده‌كات؟
سۆشیاڵ پاره به‌كه‌سێك ده‌دات كه كاری نه‌بێ، یا به‌هۆی لێقه‌ومانێكه‌وه له‌كار كه‌وتبێ.. شتێكی ئاشكرایه ئه‌وه‌ی له‌سۆشیالدا بڵێت: من كارده‌كه‌م و كارم هه‌یه هه‌رگیز پاره‌ی ناداتێ.. خۆ ئه‌گه‌ر به دزییه‌وه پاره‌ی وه‌رگرت و سۆشیاڵ پێی زانی جه‌ریمه‌یه‌كی باشی ده‌كرێت..
له‌به‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ی باسكران ئێمه وه‌رگرتنی پاره‌ی سۆشیال له‌لایه‌ن ئه‌وكه‌سانه‌وه كه كارده‌كه‌ن به‌حه‌رام ده‌زانین و خوایش ئاگادار تره..
تێبینی:
ئه‌وه‌شمان له‌بییر نه‌چێ كه‌سانێك به‌ناوی ناچارییه‌وه وه‌ری بگرن، ده‌بێ بزانن كامه‌یه ئه‌و ناچارییه‌ی حه‌رامی تیا حه‌لاَل بووه؟!
كاتێك خوای بالاَ ده‌ست هه‌ندێ له‌وحه‌رامانه‌ی له‌كاتی ناچاریدا حه‌لاَل كردووه مه‌رجی بۆ داناوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه: زاڵم نه‌بێ و ده‌ستدرێژیكه‌ر نه‌بێ بۆ مافی خه‌ڵكانی تر [ فَمَنْ اضْطرَّ غَيرَ بَاغٍ ولا عَادٍ فَإنَّ رَبَّكَ غَفُورٌ رَحيمٌ ] ،واته:ئه‌وه‌ی ناچاربوو – سته‌مكار وده‌ست درێژیكه‌ر نه‌بوو- بێگومان خوالێبورده‌و میهره‌بانه. زانایان فه‌رمویانه [ بَاغٍ ] ئه‌وه‌یه: حه‌لاَڵی ده‌ست بكه‌وێت و حه‌رام بخوات، وه [ عَادٍ ] زیاد له‌پێویست حه‌رامه‌كه بخوات..
زه‌روره‌ت ناوێكه له{ الاضطرار و الضّرر }، واته: له‌ناچاری و زیانه‌وه وه‌رگیراوه، زیانیش دژی سووده، زه‌رووره‌ت له‌شه‌رعا به‌وه ده‌گوترێ: مرۆڤ بگاته سنوورێكی وا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی لێی قه‌ده‌غه كراوه نه‌یخوات بمرێت، یا نزێكی تیاچوون ببێته‌وه، ئاله‌وكاته‌دا ئه‌وه‌نده حه‌رامه‌كه‌ی بۆ حه‌لاَڵ ده‌بێ.. كه له‌تیاچوون رزگاری بكات، نه‌ك له‌سه‌ری رابوێرێ، حاڵه‌تی زه‌روره‌تی وایش به‌رزترین جۆری حه‌ره‌جه كه ده‌بێته هۆی ئاسانكاری..
خوشكی باش!
ئێمه داوامان لێ كراوه خۆمان له شوبهه بپارێزین، له‌وشتانه‌ی دڵه راوكێ و گومانمان بۆ دروست ده‌كات، ئه‌وه‌ته پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ له‌فه‌رمووده‌یه‌كی ترا ده‌فه‌رموێ: « دع ما يريبك إلى ما لا يريبك »(2) واز له‌وه بێنه كه‌ده‌تخاته شك و گومانه‌وه، و برِۆ بۆ ئه‌وه‌ی كه گومانت بۆ دروست ناكات.. له‌بوخاریدا ئه‌م فه‌رمووده‌یه قسه‌ی حه‌سسانه نه‌ك پێغه‌ممه‌ر، به‌لاَم ترمزی له‌حه‌زره‌تی حه‌سه‌نی كورِی عه‌لییه‌وه ریوایه‌تی كردووه كه ئه‌و له خودی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ی بیستووه.
خۆ پاراستن له حه‌رام واجبه.. با خۆمان له‌حه‌رام بپارێزین تا خوایش دوعامان گیراو قبوڵ بكات. ئه‌وه‌ته ئه‌بو هوره‌یره بۆ مان باس ده‌كات: پیاوێك سه‌فه‌رێكی دوورودرێژ ده‌كات، قژ هه‌ڵچوو تۆزاوی ده‌بێت، ده‌سته‌كانی به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌كاته‌وه و هاوار ده‌كات: خوایه! خوایه! به‌لاَم خواردنه‌كه‌ی حه‌رامه، خواردنه‌وه‌كه‌ی حه‌رامه، پۆشاكه‌كه‌ی حه‌رامه، و به‌حه‌رام گۆش كراوه، ئیتر چۆن خوا دوعاكه‌ی گیرا ده‌كات؟!(3)
هیوادارم خوا یارمه‌تیده‌ری هه‌موو لایه‌كمان بێت بۆ خۆ پاراستن له حه‌رام..
په‌راوێزه‌كان:
1- « الحلال بيّن والحرام بيّن ، وبينهما مشتبهات لا يعلمهنّ كثير من النّاس ، فمن اتّقى الشّبهات استبرأ لدينه وعرضه ، ومن وقع في الشّبهات وقع في الحرام ، كالرّاعي يرعى حول الحمى يوشك أن يرتع فيه »أخرجه البخاري في كتاب الإيمان/باب: فضل من استبرأ لدينه. وكتاب البيوع/ باب: الحلال بين والحرام بين وبينهما مشبهات.
2- وقال حسان بن أبي سنان: ما رأيت شيئا أهون من الورع، " دع ما يريبك إلى ما لا يريبك " كتاب البيوع/باب تفسير المشتبهات. في الترمذي: عن أبي محمد الحسن بن علي بن أبي طالب رضي الله عنهما ، قال : حفظت من رسول الله - صلى الله عليه وسلم - : (( دع ما يريبك إلى ما لا يريبك ؛ فإن الصدق طمأنينة ، والكذب ريبة )) رواه الترمذي ، وقال : (( حديث صحيح )) وقال في تحفة الأحوذي: وأخرجه أحمد والنسائي وابن حبان في صحيحه والحاكم.
3- « الرّجل يطيل السّفر أشعث أغبر، يمدّ يديه إلى السّماء ، يا ربّ ! يا ربّ ! ومطعمه حرام ، ومشربه حرام ، وملبسه حرام ، وغذّي بالحرام ، فأنّى
يستجاب لذلك » أخرجه مسلم
http://www.penjweny.org